هەناسەکەم .
پێشه
ئەى ئەزیزى هەردوو چاوە
پڕتاسەکەم
له بیرت چوو لهوکاتەوە
خۆشم ویستی
هه‌ناسه‌کانتم هەر ئەوکاتە کۆکرده‌وه
هه‌ڵم مژین بۆهه‌تا هه‌تای عومرم
خۆشم ویستى
به بیرت دیت هەر ئەو شه‌وه لەباوەشى تاریکستانا
نیگاکانتم ئه‌خوێنه‌وه
هەناسەکەم
من تازه ئالودەت بووم
بهتاریکیش ئەتخوێنمهوه
له‌و ساته‌وه‌ی په‌نجه‌کانم
پرچی لوولى تۆی ناسیووە
هێنده‌ی تر هۆگرت بووە
بەرەنگی رەشى قەترانى سەرمەست بووە
له بیرته چراکانی لا سه‌رمان
هێدی هێدی لەچاوانمان وون دەبوون
لێدانی دڵمان زیاتر ده‌بوو به بینینیان
خۆت ده‌خسته باوه‌شی خۆشه‌ویستم
تا حهشارتدهم له‌ناو دڵما بۆ کۆتایم
له‌و سروشته جوانه‌دا وێڵی ده‌شت و دهربووین
له گه‌ڵ هه‌ستمانا به بێ ده‌نگی ئه‌دواین
ئه‌ی بۆ ئێستا له بیرت کرد سۆز و هه‌ستم
.گوێ ناگری لهگریهو
ناڵه‌ی پڕمەستم
|