هه‌ناسه‌یه‌ک .
به‌ندی عه‌لی هه‌موو چێژی خۆشيه‌كان له‌پرياسكه‌ی ئايينده‌یان ته‌متومانيش په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و گومانی به‌ڕوومانا هه‌ڵبڕيوه ماوه‌يه‌كه ڕه‌نگی ئاسۆ قێزه‌وه‌نه‌و ڕه‌نگه ئاسان،مردووه‌كان زيندووه‌كان جێنه‌هێڵن ڕه‌نگه ئه‌مڕۆش قه‌رزی دوێنێ بده‌ينه‌وه خه‌ياڵ .. خه‌ياڵ خه‌ياڵ ئه‌ڵێی ڕێچكه‌ی شاره مێرووله‌يه
ئای كه‌ی
ژانێكی گه‌وره‌یه له‌زه‌وی بی و له‌ئاسمانيش چه‌ند گوناهی خۆمه ئازيز چه‌ندی ڕۆژگار ..!؟ دوێنێ دڵم لانه‌ی خه‌می ڕه‌فیقان بوو كاتێ مه‌رگیش ئه‌يفڕاندن به‌به‌رچاوی خۆمه‌وه بوو ئای كه‌ژانێكی گه‌وره‌یه له‌پرسه‌ی خۆشه‌ويستانا سه‌ره‌خۆشی له‌سێبه‌ری ته‌رم بكرێ ماوه‌يه‌كه دڵم قرچه‌ی نامۆ بوونی لێ هه‌ڵده‌سێ و زه‌نگی ته‌له‌فونێكی سارد په‌ريی فرياگوزاریمه له‌ته‌نيايی نامه فرمێسكاويه‌كانيش تاقانه ميوانی ماڵن هه‌ندێ هاوڕێی نوێ ئه‌ناسم گه‌ر به‌ڕێكه‌وت به‌لايانا تێپه‌ڕ ببم ڕه‌نگه نه‌يان ناسمه‌وه ئێمه ته‌نيا به ووشه‌ی نێو نامه‌كانمان له‌ڕوخساری يه‌ك شاره‌زاين .
|