٢٨\٦\٢٠١٢
هه‌ناسه‌یه‌کی وه‌ریو
له سپێده‌دا.

ئه‌ڵماس مسته‌فا
له‌و
کاته‌وه‌ی روخساری عه‌شق و
باڵا سنه‌وبه‌ره‌که‌یم دیوه
جارجارێک وه‌ک منداڵێکی لاسار
سه‌رێک له ماڵه
ته‌نیاکه‌ی من ئه‌دا..
هه‌ر
ئه‌زانێ
زۆر په‌رۆشی ئه‌وم
چاوێکم لێ دائه‌گرێ و ئه‌ڵی:
وه‌ره کچێ..
گه‌ر
ئه‌ته‌وێ
ماچێک له
لێوی خۆشه‌ویستی بکه‌ی؟!
ئه‌بێ به
پێنووسی عه‌شق بنووسی
ره‌دووی با بکه‌وی
هه‌ناسه‌ی کاته‌کان بژمێری
گه‌ردی با بهۆنیه‌وه.
هه‌ناسه‌یه‌کی وه‌ریو
له سپێده‌دا
پێی وتم:
کچێنییت له‌م گێلاسه‌دا
هه‌ڵوه‌رێنه
بیده‌ره ده‌ست ئه‌و
عه‌شقه‌ی
له
سه‌رابدا بۆته په‌یکه‌رێکی نامۆ..
ئیتر من و ئه‌وین
لەو ساته‌وه..
هه‌ناسه‌مان
ئاوێته‌ی ئه‌و شه‌ونمانه
بوون
که
له سپێده‌دا
ئه‌دره‌وشانه‌وه
له‌و ساته‌وه
خولیای ماچێکی وه‌نه‌وشه‌یی
سۆزێکی پڕ
حه‌سره‌ت و
نیگایه‌کی پڕ ئه‌مانم.
سوێد
ماڵپه‌ڕی ئه‌ڵماس مسته‌فا
|