٧\٩\٢٠١٤
هەناسەیەك.

یوسف خەلیل
زیز... مەبە كە دەریا زوڵفە ئاڵەكانت دەژاكێنێ و لە نێو روخساردا..
وێڵ و شەیدایە و لە دووی سیمای هەنارییت دەگەڕێ... لە زەردەپەڕ و
ترۆپكی ئەشكێكی رووخسار بیماردا... دەمەوێ پاكبوونەوەی حەزێ لە
ئامێزی هەڵاڵەیی تۆدا.. بە خرۆش بخەم...
هاوڕێم دڵنیابوون لە مۆمی توولە ڕێكان... هەوێنی عەشقیان بە مەشخەڵ
هەڵكرد.. بۆیە شەقامی شاریش.. جوانیی پاییزی لەخۆگرت و ساتە پەرییەكانی
بەهاتر كرد...
ئەمە بوخچەی چەپكێ وەنەوزی شەونخونیی حەزێكی دیل بوو... ئازادكرا...
ئەمە رەهابوونی زەمەنی كوندەپەپوو بوو... وێران و خاپوور بوو... جوانیی
لێ چێنرا.. هەموو هەمیشە لە نامۆییدا لە بۆسەدا بووین... بۆ هێرش.. بۆ
لەنێوچوونی دڕك... ئەمێستاش گشت لە خوانی تۆداین ئەی كەژ....
بۆ میوانداریی رۆژ و گوڵێكی گەش.. دە ئەی ماچ دڵڕەق مەبە و دەركەمان لێ
وەكەوە... دەروێشی تۆین....
ماڵپەڕی یوسف
خەلیل
|