په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٣\٢٠٢٥

هەندێک لێکەوتەی سیستەمی ئێستای جیهانیی.

مەهدی حەمید      


فەیلەسوفی رووسی دۆغین دەڵێ: سیستەمی نوێی جیھانیی لە ئێستادا ئەمەریکا و رووسیا و چینن، بۆ داھاتووش ھیند کاندیدە کە جیھان لە سێیەوە بۆ چواری بگۆڕێ. هەروەها لەسەر ئەوروپا گۆتی یان دەبێ لەنێو خۆیان ڕێک کەون کە وەک ھێزێکی سەربەخۆو پشت بەستن بە خۆیانەوە ، ببەستن یان ئەوەتا لە دواجاردا وەک ھێزێکی ھامشی دەمێننەوە کاریگەری ئەو تۆیان لە سەر جیھان نامێنێ.

 
دۆغین دەڵێ: نێوانی ڕووسیاو ئەمەریکا ھەردوو ڕووی پۆزەتیڤ و نێگەتیڤی تێدایە . پۆزەتیڤەکە ئەوەیە کە دۆناڵد تڕەمپ بتوانێ حوکمی ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکی وەک نەخشە ڕێژی پێشتری بۆ کردبوو ، بۆی بچێتە سەر نێگەتیڤەکەش ئەو کۆسپ و تەگەرانەی لە لایەن ئەوروپاو دیموکراتەکانی ئەمەریکی و دەسەلاتی قوڵی ئەمەریکی بۆی دروست دەکەن . ئەو گۆتی ئەو بانگێشانەی کە لە سەر کەنەدەو مەکسیک و گریلاند ، دەیباتە سەر.

 
سەبارەت بە کێشەی ئیسرایل و حەماس و کەرتی غەزە، گۆتی حەماس بێ ئەوەی پاش و پێشی خۆی ببینێ ھێرشەکەی ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ ی کردو پێیەوە لێکەوتەی خراپی ھەم بۆ کەرتی غەزە ھەم بۆکێشەی نێوان عەرەب و ئیسرایل لێ کەوتەوەو لەوەش زیاتر پشگیریەکی ئەوتۆی حکوماتەکانی عەرەبی بۆ لێ نەکەوتەوەو پێشیەوەو بۆ لەمەو دوا ئیسرایل ھەرچی بکا لە ناوچەکە بۆی دەچێتە سەر.


لەسەر ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ، دەڵێ : واتە دۆغین تورکیا بەوەی کە لە گەڵ ئیسرایل و ئەمەریکا ڕێک کەوت بۆ ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد خیانەتێکی گەورەی لە گەڵ ڕووسیا کردو پێشیەوە ئێران و رووسیای لە دۆستایەتی کردنی یەکتر ، بۆ دوژمنایەتی ، گۆڕی و بەو ھەنگاوەی زەرەرێکی زۆر دەکات . ئیسرایل پاش ئەو ھەنگاوە یەکسەر کەوتە سەر دوژمنایەتی تورکیا.


دەربارەی مەسەلەی کورد دەڵێ مادامەکینێ ئیسرایل لە سەر دۆزی کورد لە ڕۆژئاوا بە پۆزەتیڤ ھاتۆتە پێشەوە ، پێیەوە ئەمەریکای دۆناڵد تڕەمپ بە ھیچ شێوەیەک پشت لە کوردان ناکات.

 
لەسەر ئەوەی ئایا بە ڕێکەوتنی ئەمەریکاو ڕووسیاو ھەوڵ و تواناکانی ترەمپ بۆ ئەوەی ڕووسیا پشت لە چین و ئێران بکات ، ھەروەھا بەشار ئەسەد ڕادەستی ئەحمەد شەرح بکات . دۆغین لە وەڵاما گۆتی ئەگەر ڕووسیا ئەوە بکات دەبێتە ھۆی ئەوەی کە مسداقیەتی جیھانی لە دەست بدات و گۆتیشی کاری وەھا پیشەی وڵاتە بەھێزو دەستڕۆیشتوەکانی جیھان نیە بەلکو لە وڵاتانی لە بابەت تورکیا دەوەشێتەوە.


دۆغین لە پەڕەگرافێکی تردا دەڵێ : پێش ئەو وەرچەرخانە نوێیە واتە دەسبەکار بوونی پۆتین لەو خولەی دووەمی سەرۆکایەتی دەڵێ : ئەگەر چی پێشتر بە ڕووکەشیش بێت لە ڕێگای نەتەوە یەکگرتوەکان بێ یان ھی تر باس لە دیموکراتیەت و پێشێلکاریەکانی لێرەو لەوێ ی مافی مرۆڤ و ئیدی و ئیدی دەکرا بۆ لەمەو دوا ئەوەش بای بای لێکرا واتە زلھێزەکان چیان بوێ ئەوە دەکەن وگوێ لەوشتانە ناگرن.


ئەوەی دەمێنێتەوە کە بڵێین با لەگەڵ ئەوەشەوە بین کە لێدوانەکانی ئەو فەیلەسوفە ڕووسیە لە سەر دووبارە ڕێکخستنەوەی جیھان با دەقاو دەق وەھاش نەکەوێتەوە بەڵام فلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا ئەو فەیلەسوفەی بە دەمڕاستی خۆی دادەناو لە ھەموو شتێکەوە پرسی پێ دەکرد و پێشیەوە ڕووسیای بردە ئاقارێک کە لە بەردەم تەواوی ناتۆ بە ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکیش شکست نەھێنێ .

.
لەسەر ئەوەی کە تورکیا بەو کارەی کردی قازانج ناکا، دیدگاکەی ھەر لە ئێستا خەریکە لێ دەکەوێتەوە بە ڕێگەی ئەو خۆپیشاندانە ھەرە فراوانەی ئەستەمبۆڵ و شارە گەورەکانی تر. ھێشتا لێلێیە.. لۆلۆش مایە.
 

ماڵپه‌ڕی مه‌‌هدی حه‌مید
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک