٥\۴\٢٠١٠
هه‌ندێ له‌یادگاره‌کانی
پێش
٢٠٠٠.

به‌ندی عه‌لی
حه‌سره‌ت.
جاران ، عیشقێکی
مناڵیی
به‌شیعری ئاشنا کردم
قه‌ڵه‌م بوو به‌ڕه‌فیقێکی خۆنه‌ویستم
خه‌یاڵیش ، گۆڕه‌پانێ بوو
بۆ ڕمبازێنی ئه‌سپه باڵداره‌کانی
سبه‌ینێی ڕاز
وه‌لێ ئه‌مڕۆ که‌ته‌نیایی
له‌نێو خۆیدا گیری کردووم
ده‌می تیژی چه‌قۆی ته‌مه‌ن
نوکی قه‌ڵه‌مم دائه‌دات
له‌دوڕیانی ڕێی سه‌فه‌را
بیر له‌پردێک ئه‌که‌مه‌وه
وه‌ڵامی گشت پرسیاره‌کانی به‌سه‌ردا
گوزه‌ر بکات
به‌رله‌وه‌ی زایه‌ڵه‌ی ژیان
زه‌نگی دواسه‌فه‌ر لێبدات
ئای قه‌ڵه‌مه ئازیزه‌که‌م
تۆش له‌داخی ئاخی ڕۆژگار
ناخت وه‌کو ناخی من و
شه‌وی لێهات
مه‌رجه هه‌ردوو ، ببین به‌مۆم
ده‌نا په‌روانه‌ی خۆزگه‌مان
زه‌حمه‌ته له ئه‌شکه‌وته‌دا
سه‌ما بکات.
شێت.
سه‌رم خسته نێو باوه‌شی
چرکه‌ساتێکی ده‌گمه‌نی ژیانه‌وه
وویستم ژوانێکی هێمن
له‌گه‌ڵ خودی خۆما بگرم
خه‌ون دزانی شه‌وه‌زه‌نگ
هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر سه‌رم
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ چرا بووم
مانگه‌شه‌ویان شاربه‌ده‌ر کرد
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ته‌نیا بووم
دادگایه‌کی به‌په‌له‌یان بۆ دانام و
دوو سێبه‌ریان کرد به‌شایه‌ت
پرسیاری دوا ئاره‌زووشیان
لێ نه‌کردم
به‌رۆکدانی شێتێتیان کرده به‌رم
چونکه وویستم
له‌سه‌رده‌می گوێڕایه‌ڵی و
نه‌سیحه‌تی باوکانه‌یا
بێ پرس و ڕا ، بیرکه‌مه‌وه
چونکه وویستم
بۆ هه‌زاران گرێکوێره
په‌نجه‌یه‌ک بم
بۆ سه‌رما برده‌ڵه‌کانیش
به‌پشکۆی ناخ
ئاگردانێک هه‌ڵکه‌مه‌وه.
ڕه‌نگه‌کان.
که‌مناڵ بووم ، وام ئه‌زانی
هه‌تاو هه‌ر یه‌ک ڕه‌نگی هه‌یه
له‌ڕه‌نگی گڵۆپه زه‌رده‌که‌ی
حه‌وشه‌که‌مان
وام ئه‌زانی ، ئێمه‌ش له‌سه‌ر
هێلکه‌یه‌کی گه‌وره ئه‌ژین
ئه‌ویش به‌ده‌وری ئێمه‌یا
ئه‌خولێته‌وه‌و
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش گه‌رمه،هێنده‌ی
تینی سه‌ر ته‌نووره‌که‌مان
تاکو ڕۆژێکی پاییزه
دوای ته‌مه‌نێک لێک‌دابڕان
باران ، به‌له‌مسێکی نیان
ماچی خۆڵی تامه‌زرۆی کرد
هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌و له‌ئاوێزه‌ی
دڵۆپه بارانێکه‌وه
غه‌مزه‌یه‌کی چاوی هه‌تاو
په‌خشی ڕه‌نگه‌کانی خۆی کرد
له‌و ڕۆژه‌وه تێگه‌ییشتم
بۆچی ڕه‌نگی به‌هار سه‌وزو
پاییزیش زه‌رد
له‌و ڕۆژه‌وه تێگه‌ییشتم
ئه‌بێ ئاسۆ ، سووری گه‌ش بێ
ده‌نا ناگاته قوڵترین
ڕه‌گو ڕێشه‌ی ئازار‌و ده‌رد.
واده.
که‌چرکه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستاو
هه‌ناسه‌یه‌ک
به‌ر له‌بۆسۆی ئه‌م تاسه‌یه
دوا تیری که‌وانی ده‌ستی
فریشته روح کێشه‌که‌م بێ
جێی ئیره‌ییم نیه دوێنێ
من تینوی ئاوی کارێزی به‌هارێکم
تۆفانیش بێ
زه‌خمی بارانی زستانێ
کریستاڵی تینوێتی من ناشکێنی
به‌ڵێ ئه‌مه عه‌یامێکه
تابه‌سه‌رچێ
به‌فری حه‌سره‌ت به‌سه‌ر ته‌رزه‌ی
به‌دبه‌ختیا ئه‌بارێنێ
به‌ڵێ ئه‌مه جه‌نگه‌ڵێکه
چڕ‌و پڕتر له‌وی دوێنێ
منیش واده‌ی خۆشه‌ویستی
ناده‌م به‌غه‌یری .. سبه‌ینێ.
دیواری ڕابه‌ر بۆ موریده‌کانی ڕابه‌رێکی ڕۆژهه‌ڵاتی.
ئه‌م دیواره
به‌ئه‌ندازه‌ی به‌ژنی خه‌متان
به‌ژن به‌رزه‌و
به‌ئه‌ستووری ته‌متومانی
به‌ر په‌نجه‌ری بیناییتان .. ئه‌ستووره
ئه‌م ڕه‌وه ڕوو له‌سه‌رابه‌و
پێچه‌وانه‌ی میلی زه‌مه‌ن وه‌رده‌چه‌رخێ
ئاسۆ لێڵه‌و
گوڵستانی عیشقی ئێوه‌ش
بۆن و به‌رامی خۆشبه‌ختیی لێوه دووره
ئه‌م دیواره
له‌خه‌یاڵی ڕاوچیه‌کی به‌دمه‌سته‌وه
تۆڕی نه‌خشه‌ی بۆ ده‌چنرێت
بۆ مه‌رامی وه‌رزی ڕاوی هه‌میشه‌سه‌وز
وه‌لێ حه‌یفێ ، به‌خۆتانی هه‌ڵچنیوه
ئێوه‌ی ماندوو
ئێوه‌ی په‌رێشان بۆ وه‌نه‌وز
ئێوه‌ش ته‌نیا
له‌مه‌عبه‌دی ئه‌و خوایه‌دا
خێڵه موریدێکی مه‌ستی بێ خه‌به‌رن
په‌نجه‌تان به‌ده‌فی زیکری خۆنه‌ویستی
جۆش کردووه
خۆڕاگرن ، به‌ئه‌مه‌کن ، کۆڵنه‌درن
وه‌لێ پاداشت و ده‌سکه‌وتی ئێوه چیه
له‌م بیابانی روحه‌دا
باڕه‌ش به‌ره‌و کوێتان ده‌با
ئاوڕێ له‌دواوه ده‌نه‌وه
کۆا سۆراخی هه‌نگاوی ڕێ
شوێن پێیه‌کی لێ دیار نیه
پێم بڵێن بۆ
له‌سه‌ر ئه‌م خه‌یاڵه زه‌رده پێداگرن
قومارچیه‌کی دۆڕاون
ڕێژه‌یه‌کی نه‌گۆڕاون
په‌یکه‌رێکی بێ گیانی ساردوسڕن !؟
نه‌خێر ، وانین
ئه‌گه‌ر خۆشتان بێ ئاگابن
نه‌خێر ، وانین
ئه‌گه‌ر خۆشتان پێداگرن
که‌هه‌ر وابن
ئه‌مڕۆ ده‌رگای سبه‌ینێتان لێ داده‌خه‌ن
تاهه‌ر له‌دوێنێدا بژین
ئه‌و خوا نیه‌و مه‌ی په‌رستن
ئێوه‌ش کۆیله‌ی هیچ خوایه نین
له‌ڕوخساری وورد ببنه‌وه
له‌ڕه‌فتاری وور ببنه‌وه
له‌ئاوێزه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و ویژدانی ده‌ن
بزانن سه‌ر به‌کام وه‌رزی زینده‌گیه
ئه‌وینداره یان ئه‌وین کوژ
مۆمه بۆ ئه‌م شه‌وه‌تاره
یان ته‌م و مژ
باخه‌وانه .. یاخو گوڵڕن
مه‌رهه‌مه بۆ زامی به‌سوێ
یاخو سوژن
دیاره کولله‌ش
ماچی کوڵمی گه‌نم ناکا
مه‌رجیش نیه ، هه‌موو هه‌ورێ
وه‌شتی بوژانه‌وه دا‌کا
به‌یه‌ک مانا ، خۆپه‌رسته‌و
ده‌بێ هه‌ر به‌شوێن سێبه‌ری خۆ‌یا ڕاکا
کۆیله‌کانی خواوه‌ندی خه‌و
ڕاسپارده‌ی کازیوه مه‌سپێرن به‌شه‌و
خۆڵه‌مێشی له‌سه‌ر نیشتووی هه‌ڵده‌نه‌وه
پشکۆیه‌که‌و
چاوه‌ڕێیه بۆ پاش دره‌و
وه‌لێ ئێوه‌ش په‌پووله‌نین
عیشق به‌گڕ بسوتێنن
دیوار ، خۆتان چنیوتانه‌و
ده‌بێ خۆشتان .. بیڕمێنن.
1998
ئه‌گه‌ر
.
ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
خشتێک له‌ئاسمان ناڕمێ و
چرکه‌ساتێکی ئه‌م ده‌هره ساتمه ناکا
گه‌ردێک له‌گیانی گه‌ردوونیش
فه‌نا نابێ
ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
سه‌فه‌ره سه‌وزه‌که‌ی به‌هار
دوا ناکه‌وێ و
هه‌وره خه‌سته‌کانی گوڵان هه‌ڵناپروێن
ئێواره ئاڵتونیه‌کانی جۆزه‌ردانیش
کاڵ نابنه‌وه
ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
ئه‌ستێره بێ جلیوه نابێ و
مانگه‌شه‌و بێ عیشوه نابێ و
هه‌تاو نابێ به‌نارنجی زه‌ردی گوشراو
ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
له‌کازیوه‌ی به‌یانێکی موحیبه‌تا
خۆ ده‌توانی
پوشی ده‌م باڕه‌شی کینه‌ی سرکیش نه‌بی
ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
خۆ ده‌توانی .. دڕکیش نه‌بی
ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
خۆ ده‌توانی
گه‌ڵای سه‌وزی لق و چڵ بی.
مارسی
2010
|