هه‌نگاوی یه‌که‌می سزای به نێو شه‌رعی له کــــوردستان.
دواڕۆژ
نووسه‌ری به‌نێوبانگی کورد ئارام ڕه‌شید، نووسه‌ری
کتێبی (جه‌هاله‌تی ئیسلام و دونیای هاوچه‌رخ) لـــــــــه‌لایه‌ن
ئیسلامییه‌کان داوا کراوه بدرێته دادگا.
ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ئه‌م هه‌واڵه‌ی له ژێر نێوی (داواكاری
گشتی نووسه‌رێك ده‌داته دادگا) بڵاو کردۆته‌وه، نووسیویه‌تی
داواکاری گشتی، نووسه‌ر ئارام ڕه‌شید ده‌داته دادگا به بیانوی
ئه‌وه‌ی نووسه‌ر سوکایه‌تی کردووه به ئیسلام له کتێبی (جه‌هاله‌تی
ئیسلام و دونیای هاوچه‌رخ).
به پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ڕی (ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی) که‌وتووه
به نووسراوێکی فه‌رمی، ژماره (5/439) له ڕۆژی 15 ی 5 ی 2008 بۆ
فه‌رمانگه‌ی داواکاری گشتی هه‌ولێر نێردراوه، داوای سکاڵا دژی نووسه‌ر
ئارام ڕه‌شید ده‌کات.
هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه، هه‌ڕه‌شه و تۆقاندنی نووسه‌ران له دوای
داوای مه‌لاکان دێ بۆ سزای شه‌رعی له کوردستان. زیاتر له 400 مه‌لا
له کوردستان داوای سزای شه‌رعی ده‌که‌ن دژی نووسه‌ران له کوردستان.
نووسه‌ر ئارام ڕه‌شید ده‌درێته دادگا، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوی یه‌که‌مه بۆ
سزای شه‌رعی له کوردستان. له‌سه‌ر هه‌موو ئازادی خوازانی کوردستان،
هه‌موو نووسه‌ران، حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، کۆمه‌ڵه و
ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ پێویسته ئه‌مڕۆ هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و به
توندی دژی داواکاری مه‌لاکان بوه‌ستن.
له کاتێکدا دینی ئیسلام به دینی تێرۆر ناسراوه و گه‌وره‌ترین
هه‌ڕشه‌یه بۆ سه‌ر مافی مرۆڤ و سیسته‌می دێموکراتی، مه‌لاکان داوای
ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن بۆ سزای شه‌رعی و هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن.
نووسه‌ر ئارام ره‌شید له کتێبی (جه‌هاله‌تی ئیسلام و دونیای هاوچه‌رخ)
هیچ سوکایه‌تی به ئیسلام نه‌کردووه، ئه‌وه ته‌نها بیان و گرتنه بۆ
ئه‌وه‌ی نووسه‌ران سزا بدرێن. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست سوکایه‌تی کردن بێت،
ئه‌وه هیچ سوکایه‌تی نه‌کراوه.
کاک مه‌ریوان هه‌ڵه‌به‌جه‌یی، نووسه‌ری کتێبی (سێکس و شه‌رع و ژن له
مێژووی ئیسلامدا)، ئه‌ویش خۆ سوکایه‌تی نه‌کردبوو، ئایه نووسه‌ر
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی وڵات به‌ده‌ر نه‌کرا؟
ئه‌و ئیسلامیانه‌ی داوای سکاڵا ده‌که‌ن، پێویسته بزانن که کتێبی
(جه‌هاله‌تی ئیسلام و دونیای هاوچه‌رخ) کتێبێکی قاچاخ نییه له
کوردستان و ئارام ڕه‌شیدیش ته‌نها نییه.

zriyan@gmail.com
www.diwaroj.com
|