١۴\٦\٢٠١٠
هه‌نسک.

عارف محه‌مه‌د
*
به تووله‌ڕێی
چاره‌نووسێکی
نادیارا هه‌ڵزنایت و به‌ده‌م بای سیحره‌وه
کۆچت کرد ..
هه‌نسکه پایزییه‌کانت جێهێشت و
جوداییت له بناری حه‌سره‌تدا بارخست،
ده‌نکه قه‌زوانه‌کانی چاوه‌ڕوانی
ده‌هۆنییه‌وه و له وێستگه‌ی چاوه‌ڕوانییدا
خه‌و به رابردووه‌وه ده‌بینی!
له شه‌وانی خه‌ڵوه‌تیشدا
زیکری نامۆیی ده‌که‌ی!
نازانم جانتاکه‌ت هه‌ڵیگرتی، یان تۆ جانتاکه‌ت هه‌ڵگرت؟
جارێ نه‌تپرسی، ئیبلیس فریوی دای یان تۆ ئیبلیست فریو
دا
ئۆۆۆ .. هه‌ردووکتان به گومانن له
یه‌کتر
بۆ له رۆخه لماوییه‌کانی
ده‌ریاکاندا وه‌نه‌وه‌ز ده‌ده‌ن و ئاخی نێو
یه‌خته‌کان هه‌ڵده‌کێشن ..
تا له‌نێو نه‌شئه سه‌مایه‌کدا باسکه‌مه‌له
بکه‌ن ..!
*
بووی به باڵنده‌یه‌کی
کۆچه‌ریی و
له ئێواره پایزێکدا
سه‌فه‌رێکی دره‌نگوه‌خت و
جوداییه‌کی ئه‌به‌دییت بڕیاردا ..
وه‌لی .. له په‌ناوپه‌سێوی
ئه‌م شاره‌دا
کۆمه‌ڵێ چاوی پڕ ئه‌سرین و
باوه‌شێ خۆزگه و
چه‌پکێ له حه‌سره‌تی
منت
له ئامێزی سه‌هۆڵبه‌ندانی نیگاکانت زنجیرڕێز کرد ..
*
فرمێسک
له پێکی شه‌راب و
هه‌ناسه‌م
له قوڵپه‌یه‌کی په‌نگخواردوو
هه‌نسکم دیل
بێزارییم
له رۆژگاره‌کانی مه‌راق و
نه‌فره‌تم
له شه‌وه‌کانی نامۆیی
که چۆن له ته‌متومانێکی
نادیارا ڕوحم ده‌خۆن
په‌شیمانی
له هه‌نگاوه‌کانی دوێنێ
که یادگارییه‌کانی لێ شێواندم و
به نێو جه‌سته‌ی سڕبوومدا
تێپه‌ڕین و
وتت بای.. بای.
12\4\2010
|