حه‌قیقه‌تی
هۆلۆکۆستی هه‌ڵه‌بجه
که‌تمان ناکرێت!

حه‌مه‌غه‌فور
بیست ساڵ به‌سه‌ر هۆلۆکۆستی شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا تێپه‌ڕی به‌ڵام مه‌خابن
هێشتاش هه‌وڵه‌کان بۆ که‌تمانکردنی حه‌قیقه‌تی ئه‌م کۆکوژیه پڕ
تراژیدیا‌و کاره‌ساتباره، داستانی ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه له دژی
ئینسانیه‌ت هه‌ر به‌رده‌وامه. ئینساف‌و دادپه‌روه‌ریی له‌کوێ خه‌ویان
لێکه‌وتووه!؟ پاش دوو ده‌هه هێشتا چه‌ندین پرسیاری سه‌ره‌کی له‌ناو
ئه‌م کۆسته مرۆڤایه‌تیه‌دا بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌کدا
زه‌نگی ئه‌م پرسیارانه سه‌دان هه‌زار دڵ‌و ده‌رون‌و سینه‌ی پڕ له داخ‌و
پڕ له تاسه به شاڵاوی ناسۆرێکی ده‌روونی گورچکبڕ ڕائه‌چڵه‌کێ‌و
ئازارێک گێنگڵ ئه‌دات؛ هه‌ڵه‌بجه بۆچی نغرۆ کرا؟! بۆچی چه‌کی جه‌رسومی‌و
هه‌موو جۆره‌کانی چه‌کی شیمیاوی‌و ژارباران‌و ژارهه‌ڵمژین به به‌رچاوی
دنیاوه به‌سه‌ر هاووڵاتیانی سڤیل، مناڵ، ژن، پیرو په‌ککه‌وته‌و
گیاندارو په‌له‌وه‌رو ته‌نانه‌ت ڕوه‌ک‌و دار‌و دره‌ختی ئه‌م شاره‌و ئه‌م
ناوچه‌یه‌دا تاقیکرایه‌وه؟! له هه‌مووشی جه‌رگبڕتر خه‌فه‌کردن‌و بێده‌نگه
لێکردنیه‌تی له ئاستی جیهانیدا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت.
سه‌رچه‌شمه‌و ئه‌ندازیاری پاکتاوکردن‌و هۆلۆکۆستێکی دڵڕه‌قانه‌ی وه‌کو
هه‌ڵه‌بجه ئه‌بێ له‌کوێوه هاتبێ وه کێ لێی به‌رپرسیار بێت؟! ڕاسته
جه‌نگ خۆی له خۆیدا ئه‌گۆڕێ بۆ سه‌رچه‌شمه‌ی دڵڕه‌قی‌و ژیان ئه‌کاته
قه‌تران‌و مرۆڤایه‌تی تیایدا ئه‌بێته قه‌قنه‌س، ووڵات ئه‌کاته کارگه‌ی
به‌رهه‌مهێنی ئیلهامی دراما دوای دراما‌و مرۆڤی سڤیل به شێوه‌یه‌کی ئه‌فساناوی
خۆی ئه‌گۆڕێت بۆ ئه‌کته‌ری سارد‌و سڕ‌و غه‌ریب‌و بێئیراده له‌سه‌ر شانۆی
واقع! نمایشکارو بینه‌ر هه‌ر خه‌ڵک خۆیان ئه‌بن! به‌ڵام جه‌نگ بۆ هه‌ڵئه‌گیرسێ‌و
کام به‌رژه‌وه‌ندی‌و قازانج ئه‌یبزوێنێت؟ کێ‌و چۆن داینه‌مۆکانی
شکڵپێئه‌درێ‌و به‌گه‌ڕئه‌خرێن هه‌تا پۆل پۆل، ده‌سته ده‌سته‌و کۆمه‌ڵ
کۆمه‌ڵ مرۆڤ، هه‌م خۆیان ببنه ئینێرژی‌و سوته‌مه‌نی هه‌ڵسوڕانی شێتانه‌ی
ماشێنی جه‌نگ‌و شه‌ڕه‌نگێزی، وه هه‌ر خۆشیان ببنه بکه‌ر ئینجا ببنه
نێچیرو قوربانی‌و سه‌دان هه‌زاریان لێ بهاڕێت؟! جیهانی ئه‌مڕۆ، جیهانی
سولح‌و سه‌فاو گۆڕانکاری، دنیای پاش کۆتایی جه‌نگی دوقوتبی، جیهانی سه‌رکه‌وتنی
دیموکراسی‌و هاتنه‌ئارای نه‌زمی نوێی جیهان‌و بانگه‌شی خه‌مساردی مافی
مرۆڤ، نه‌ک هه‌ر جورئه‌تی نه‌کرد پێ به جه‌رگیدا بنێ‌و دان به ئه‌سڵ‌و
سه‌رچاوه‌ی شکڵ‌گرتنی هۆلۆکۆستی هه‌ڵه‌بجه‌دا بنێ، به‌ڵکو بێئه‌ندازه
ترسنۆکانه‌و له هه‌مان کاتیش‌دا دڵڕه‌قانه‌و بێشه‌رمانه گه‌ره‌کیانه
به‌لایدا تێپه‌ڕن‌و به به‌ر چاومانه‌وه خه‌ریکن که‌تمانی حه‌قیقه‌تی
ئه‌م کۆکوژیه بێوێنه‌یه بکه‌ن.
ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به سه‌رۆکایه‌تی بوشی باوک ساڵی 990 یه‌که‌م ئه‌ڵقه‌ی
سیناریۆی که‌تمانکردنی ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ی چه‌مانده‌وه‌و به‌ناوی به‌رپاکردنی
نه‌زمی نوێی دیموکراسی‌و مافی مرۆڤه‌وه گه‌وره‌ترین مانۆڕی ته‌حه‌ڕوکی
زۆرترین هێزی سه‌ربازی‌و چه‌ک‌وچۆڵ‌و جبه‌خانه‌ی میلیتاریزه‌کردنی
ناوچه‌ی خۆره‌ڵاتی ناوینی خسته‌ڕێ گوایا بۆ ڕزگارکردنی کوێت. خه‌ڵکی
عێراق‌و کوردستان به مژده‌ی هه‌ڵکردنی شنه‌بای دیموکراسی مه‌ست کراو
کاره‌ساته‌کانی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق-ئێران بوون به‌ژێره‌وه.
ئیباده‌ی به کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه هێنده‌ی نه‌مابوو له‌بیربچێته‌وه!
به‌ڵام کاتێک خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی عێراق‌و کوردستان ده‌رفه‌تی هه‌ناسه‌یه‌کیان
چنگ که‌وت په‌لاماری ڕژێمی هاری سه‌دام‌و به‌عسیه‌کانیان دا‌و گورزی گه‌وره‌یان
لێ وه‌شاندن، ئه‌مریکا چرای سه‌وزی بۆ ڕژێمی به‌عس هه‌ڵکرد هه‌تا ده‌سباکته‌وه
به سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی هه‌ڵچوونه جه‌ماوه‌ریه‌کانی خه‌ڵکی
کوردستان‌و خوارو وه ناوه‌ڕاستی عێراق.
دواتریش بوشی کوڕ له‌ژێر ناوی له‌ناوبردنی چه‌کی کۆکوژی ڕژێمی سه‌دامدا
هێزی گه‌وره‌ی سه‌بازی بزواندو هێرشی داگیرکاری عێراقی ده‌سپێکرد. به‌ڵام
کاتێک کایه‌که‌ی ئه‌مریکا به گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق بۆ سه‌د ساڵ پێشتر
کۆتایی هات‌و شکستی سیاسی‌و ستراتیژی ڕاگه‌یاند وه ده‌ستیان که‌وته‌ڕوو،
بینیمان چۆن جۆرج ده‌بلیو بوش په‌شیمانی‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوی خۆی سه‌باره‌ت
به چه‌کی کۆکوژی سه‌دام ڕاگه‌یاند! جه‌نگی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مریکا له
عێراق گه‌وره‌ترین‌و گرنگترین دۆکومێنت‌و سه‌رچاوه‌ی تاوانکاریه‌کانی
جه‌نگ‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی سه‌دام‌و ڕژێمه‌که‌ی، یانی خودی سه‌دام حسێنی
تاوانباری له دادگایه‌کی کارتۆنیدا ئیعدام کرد‌و به‌مشێوه‌یه که‌سایه‌تیه‌کی
هه‌ره بنه‌ڕه‌تی له تاوانی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفالی له‌ناوبرد.
ئێستاش که پرۆسه‌ی کارتۆنی دادگایی‌کردنی سه‌رانی تاوانکاری ڕژێمی به‌عسی
له‌ناوچوو وه‌کو ئه‌ڵقه‌یه‌کی تری سیناریۆ فریوکاریه‌کانیان ده‌سپێکردۆته‌وه،
تاوانبارێکی گرنگی تری دۆسێی هه‌ڵه‌بجه، یانی (تاریق محمد ڕه‌مه‌زان)
که فڕۆکه‌وانێکی ڕژێمی به‌عس بوه‌و به‌شداریکردوه له بۆمبارانی
شیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا له زیندانی ئاسایشی گشتی سلێمانی رایکردووه!
به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌کان ئه‌و ڕاستیه پشتڕاست ئه‌که‌نه‌وه که ده‌سه‌ڵاتی
کوردی‌و حیزبه‌کانی یه‌کێتی‌و پارتی وه‌کو چۆن (نزار خه‌زره‌جی‌و وفیق
سامرائی‌و سوڵتان هاشم)و ده‌یان تاوانباری تری به‌شداربووی
کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالیان به‌بێتاوان له‌قه‌ڵه‌مداو داڵده‌یان
دان یان هاوکاریان کردن بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، هه‌رواش (تاریق
محمد ره‌مه‌زان)یان ئازادکردووه له‌پێناوی داپۆشینی ڕاستی داستانی
هۆلۆکۆستی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا. ئه‌گه‌ر له لێدوانه‌که‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری
ئاسایشی گشتی سلێمانی ووردبینه‌وه که بۆ ڕادیۆ نه‌وا داویه‌تی، به
ئاشکرا ئاماژه بۆ ده‌سه‌ڵات‌و خواستێکی باڵاتر له ئاسایش ده‌کات که
له‌پشتی ڕاکردنی فڕۆکه‌وانه‌که‌وه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێ؛ ئه‌و ڕووداوه په‌یوه‌ندی
به ئێمه‌وه(واته به ئاسایشه‌وه) نیه! که‌واته ده‌سه‌ڵاتی سه‌رووتر
به ئامانجه‌وه ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجامداوه. ده‌نا ئه‌گه‌ر یه‌کێتی‌و
پارتی مه‌سه‌له‌ی به‌لاداخستنی دۆسێی هه‌ڵه‌بجه‌یان مه‌به‌ست بێت چۆن
تاوانبارێکی موهیم بۆ ئه‌و دۆسێیه به‌ئاسانی له زیندان هه‌ڵدێت!
ڕوخساری خه‌مۆکی‌و کاره‌ساتباری خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه، ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان
له 16ئازاری هه‌موو ساڵێکداو به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی 2006 که درانه به‌ر
ده‌سڕێژی چه‌که‌کانی ئاسایش‌و پۆلیسی یه‌کێتی‌و حکومه‌ت، هه‌تا ده‌گات
به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی دۆزی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالی گه‌رمیان‌و
ناوچه‌ی به‌رزان بۆ خۆهه‌ڵخستن وه‌کو به‌ره‌ی زوڵملێکراو له مه‌سه‌له‌ی
کورددا له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌وپولێکی
زۆر‌و زه‌به‌ند له جیهاندا به‌ناوی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیانه‌وه
بۆ پڕترکردنی بانکه‌کانیان، به‌باشی ئه‌و ڕاستیه ئاشکرائه‌که‌ن که ئه‌م
حیزبانه به‌هیچ جۆرێک نایانه‌وێ‌و ته‌نانه‌ت هه‌تا بۆشیان بکرێت هه‌وڵه‌ده‌ن
دۆزی هه‌ڵه‌بجه پشتگوێ بخرێ یان هیچ نه‌بێ عونسورو دۆکومێنته گرنگه‌کانی
له‌ناو بچێت. ئه‌م هه‌وڵ‌و مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆسێیه‌دا جگه‌له‌وه‌ی
که ترسێک به‌یان ئه‌کات له‌لایه‌ن ئه‌م حیزبانه‌وه، ترس له
ئاشکرابوونی شه‌ریکبونیان له ڕوودانی ئه‌م کاره‌ساته گه‌وره‌یه‌دا به‌سه‌ر
خه‌ڵکی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ریدا. کاتێک له جه‌نگی
عێراق-ئێران‌دا ئه‌مان که‌وتبوونه به‌ره‌ی ئێرانه‌وه‌و هاوکاری ته‌واوی
سوپای پاسدارانی جمهوری کۆنه‌په‌رستی ئێرانیان کردبوو بۆ داگیرکردنی هه‌ڵه‌بجه
که ئه‌و کاره‌ساته ئینسانیه‌ی لێکه‌وته‌وه!
که‌تمانی حه‌قیقه‌تی هۆلۆکۆستی هه‌ڵه‌بجه نابڕێته‌وه‌و دۆزه‌که‌ش ناکه‌وێت
به‌لاداو ویژدانی مرۆڤایه‌تی ئاسووده نابێت هه‌تا ئینساف‌و عه‌داله‌تی
واقعی له‌لایه‌ن به‌ره‌ی ئازادیخوازی به‌پشتیوانی جیهانی شارستانی به‌رپانه‌کرێت‌و
ئیراده‌ی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ری وه نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی
کوردستان ئیداره‌ی ووڵات نه‌گرنه ده‌ست. له سه‌دام‌و خومه‌ینیه‌وه
هه‌تا بوش‌و بلێرو ئۆباما، له به‌رزانی‌و تاڵه‌بانیه‌وه هه‌تا مالکی‌و
حه‌کیم‌و سه‌درو هاوشێوه‌کانیان ئه‌ندازیاری گه‌وره‌ی به‌رپاکردنی جه‌نگه‌کان‌و
ئوستادی لێهاتووی که‌تمانکردنی حه‌قیقه‌ته‌کانن، وه مامۆستای فریودانی
جه‌ماوه‌رو به‌ڕێخستنی هه‌ڵاواردن‌و ناعه‌داله‌تین. چه‌رخی سوڕانی
جیهانی ئه‌مڕۆ له‌ده‌ستی ئه‌م که‌سایه‌تیانه‌دایه بۆیه شاڵاوه‌کانی
شه‌پۆلی ده‌ریای درۆ‌و ڕیایی‌و نیفاق‌و دووڕوویی بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگاو
مرۆڤایه‌تی له بره‌ودایه. کاتێک ئه‌م جیهانه گه‌ڕایه‌وه بۆ ده‌ستی
خاوه‌نانی ئه‌سڵی خۆی، ئه‌وسا هه‌تاوی حه‌قیقه‌ت تیشکی زێڕینی خۆی په‌خش
ئه‌کاته‌وه‌و ئاژین ئه‌بێته ناو کوچه‌و کۆڵانه‌کانی ژیان‌و شادی‌و
ئارامی ده‌ڕژێنێته ناو ملیۆنان چاوی چه‌قیو له چاوه‌ڕوانی ئازادی‌و
عه‌داله‌ت‌و ئینسافدا.
25 ی دیسه‌مبه‌ری 2008
|