٢\١١\٢٠١٠
حه‌قیقه‌تترین
خه‌ون.

دڵشادی عومه‌ر
کاکی
له کۆڵانی خه‌ونێکدا..لێم
وون بویت و.. چه‌نده مه‌حاڵه ئیتر ئاوه‌ها..
وه‌ک له‌م خه‌ونه‌دا، پێکه‌وه بووین.. جارێ تر ئاوه‌ها پێک
بگه‌یـنــه‌وه.
ئه‌وه‌تا خه‌به‌رم
بۆته‌وه‌و
بۆنی تۆم لێ دێ
خه‌به‌رم بۆته‌وه‌و..
نیوه‌ی ده‌نگی ده‌رگا داخستنه که شم
له‌گوێدا،ده‌زرنگێته‌وه
تامم گرتوه..تامی تۆ
ڕه‌نگم گرتوه..ڕه‌نگی تۆ
ئه‌گه‌ر خه‌ونێ..له‌خه‌به‌ر بونه‌وه‌دا
خوێنی لی ڕژا
ئه‌وه به‌تاڵه
بۆنی لێ پژا
ئه‌وه حه‌قیقه‌ته.
حه‌قیقه‌تی مه‌ستبوون
مه‌ستبوون به‌بۆنی تۆ
مه‌ستبوون به‌تامی تۆ
تۆ به‌کۆڵانه‌چۆڵه‌کانی خه‌ونمدا
ده‌هاتی وده‌چــووی
ئه‌وه چه‌ندیــ‌ن ساڵیشه..
له‌دونیای حه‌قیقه‌تدا
به‌به‌رده‌ممدا دێیت وده‌چـی و..
ناتبینم.
*
* * * *
له خه‌ونه بێ خاکه‌که‌ی نوستنمدا
له‌یه‌کێک له شاره‌کانی
که‌نازانین کام شاره‌یه
کام شه‌قامه یــه
کام باخچه‌یــه
له نێو باغی ئه‌فسانه
له‌وی که بۆنی گوڵاو دێ
له‌وێ که مرۆڤ به‌هه‌مووشتێ
ته‌ڕ ده‌بێ
ئه‌فسوس..به وشکی دێینه‌و نێو ژیان
ئێمه له‌خه‌ونه‌کاندا
له وێنه‌و فیگۆرو په‌یکه‌ره‌کان ده‌چین
له‌خه‌ونه‌کانماندا..
خۆمان ته‌ماشای خۆمان ده‌که‌ین
من خۆم ده‌بینم خه‌وتوم و..
له‌نێو خه‌ونێکدا..خه‌ریکی ژیانم
خه‌به‌رم ده‌بیته‌وه به‌ره‌نگاری مردنم
ئه‌وه‌تا خه‌به‌رم بۆته‌وه‌و..
به‌ده‌م جوانیته‌وه مه‌ستم
له نێو شیرینیتاڕاکشـاوم
خه‌به‌رم بۆته‌وه‌و..
هێشتا نیـ‌وه‌ت به‌باوه‌شمه‌وه‌یه
*
* * * *
ئه‌وه چ حه‌قیقه‌تێکه..
له‌وپه‌ڕی شیرینیدا ..،تاڵی کردوم
بێزارم له خه‌به‌ربونه‌وه‌م
ده‌ڵێی له ژیانیکی تره‌وه..هاتومه‌ته‌وه
وه‌ک له‌کۆڵانیکی هه‌ڵه‌وه..ڕێم وون کردبێ
ئه‌وه‌تا هێشتا ده‌سته‌کانم سڕن
به‌ردی په یکه‌ره‌که‌ی لاشه‌م هه‌ڵئه‌وه‌ری..و..
ده‌بمه‌وه گۆشت..ئێسک..و..پێست
له‌نێو ڕه‌نگی وێنه‌کانه‌وه هه‌ست به‌ته‌ڕیی خوێنم ده‌که‌م
خه‌به‌رم بۆته‌وه‌و..
ده‌نگم دێ..
هێشتاکه..نیوه‌ی ڕۆحم، ده‌ستی کردۆته که‌مه‌رت
به‌نێو باغه‌کانی خه‌وندا پیاسه ده‌کات ونایه‌ته‌وه
دڵم بێ ناز له‌شه‌وه‌زه‌نگی خه‌ونه‌که‌مدا که‌وتوه
گلێنه‌ی چاوه‌کانم له‌ته‌ماشاکردنت نابنه‌وه
له‌شه‌وه زه‌نگی ته‌ڕو شیرینی خه‌ونێکه‌وه دێمه‌وه
خۆمم بۆ جودا ناکرێته‌وه له‌خۆم
به‌ره به‌یانێک وه‌نه‌وز ئه‌دا..و.. تۆلێره نیت
خۆمم بۆ جودا ناکرێته‌وه له‌تۆ.
ئه‌ڵمانیا
ماڵپەڕی
دڵشادی عومەر کاکی
|