هه‌ق وایه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد وه‌ک ده‌زگایه‌کی چاودێربه سه‌ر کاره‌کانی حکومه‌ت ، سه‌یری ڕۆژنامه ئه‌لیکتڕۆنی و ئه‌هلیه‌کان بکات نه‌ک کۆمه‌کیان ببڕێت .
مه‌هدی کاوانی
له‌وانه‌یه هه‌ندێ سایتی ئه‌لکتڕۆنی یان ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلی هه‌بن،لێره‌و له‌وێ، هه‌ندێ پێشالکاریان له ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان و ڕێوڕه‌سمی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری کردبێ ،به‌ڵام له‌و پێشێلکاریانه‌ش به‌شی شێر به‌ر ئه‌و نوسه‌رانه یان کوێره نوسه‌رانه ده‌که‌وێ که ئینتما یان سۆزی حیزبایه‌تیان بۆ یه‌کێ له‌و دوو پارته ده‌ست ڕۆیشتووه‌ی کوردی هه‌یه . ئه‌گه‌ر لێورد بوونه‌وه‌یه‌ک به ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که به شه‌ڕه‌جنێو بابه‌ته‌کانیان ده‌ڕازێننه‌وه بکه‌یت، ده‌بینی به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و بابه‌تانه یه‌کلایه‌نی پێوه دیاره، واته بابه‌ته‌که یان ڕووی هێرشه‌کانی ڕوو له یه‌کیه‌تی ده‌کات و به‌لای پارتیه‌وه ناچێت یان پێچه‌وانه‌که‌یه‌تی . ئێستاکه که یه‌کیه‌تی و پارتی ڕووی له ئاشته‌واییه و جه‌ماوه‌ری لایه‌کیان یان هه‌ردوو لایان که ناتوانێ هه‌زم بکات یان به گومانه‌وه‌ه تێی ده‌ڕوانی و ڕاگه‌یاندنه حیزبیه‌کانیشیان بابه‌تی دژ به پارته نه‌یاره‌که‌یان بۆ بڵاو ناکه‌نه‌وه ، له ڕێگه‌یه‌وه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ڕۆژنامه ئه‌هلی و سایته ئه‌لیکتڕۆنیه‌کان که ئازادن و سانسۆریان له سه‌ر نیه . به قه‌ناعه‌تی خۆم زۆر نووسه‌ری به‌ر پرسی ئه‌و دوو پارته‌ش له‌و جۆره یاریانه به‌شدارن ،واته له لایه‌که‌وه له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه حیزبیه‌که‌ی خۆی بابه‌تی وه‌ها ده‌نووسی که ته‌عبیڕ له ئاشته‌وایی نیشتمانی بکات ،بۆ سایته‌کانیش به ناوی خواستراوه‌وه به‌شداری له‌و شه‌ڕه جوونه‌ی سایته‌کان ده‌کات . من ناڵێم خه‌لکی بێ لایه‌نیش نیه که هه‌ندێ جار ڕێوڕه‌سمیه‌تی ڕۆژنامه‌وانی پساندووه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ین له گه‌ڵ نووسه‌ره حیزبیه‌کان و به ناوی خواستراوه‌وه ،ئه‌وا به‌شێکی زۆر بچووکیان به‌ر ده‌که‌وێ . ئه‌و دیاردانه ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌مووشی وه‌لاوه نێین و به شمولی سه‌یری دیارده‌کان بکه‌ین ،هه‌ر یه‌کێ ئه‌گه‌ر به ویجدانانه سه‌یری سایت‌و ڕۆژنامه ئه‌هلیه ئازاده‌کان بکات وێڕای ئه‌و ئیمکانه‌ته بچووکه‌ی که له به‌رده‌میان دایه،له ڕێگای که‌می کۆمه‌کی ده‌سه‌ڵات یان خێر‌و مه‌ند ئه‌گینا به‌ڕێوه به‌ره‌کانیان له قوتی ژیانی خۆیان که‌م ده‌که‌نه‌وه ،به‌س بۆ ئه‌وه‌ی بواره ڕاگه‌یاندنه‌که‌یان ،به‌رده‌وامی به خۆوه ببینێ و له ڕێگایه‌وه زۆرترین خزمه‌ت به گه‌له‌که‌یان و ئه‌زموونه فه‌وه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌یان بکه‌ن . ئه‌وه له کاتێکدا به موناسه‌به‌و بێ موناسه‌به ڕاگه‌یاندنه حیزبیه‌کان کۆمه‌کی مادیان به سه‌ر ده‌بارێ . که‌چی بڕۆن ئیستفتا بکه‌ن نه‌ک له ناو ئه‌و خه‌لکانه‌ی که بێ لایه‌نن، به‌لکو له‌و خه‌لکانه‌ی که هه‌وادار،یان لایه‌نگیری یه‌کێ له‌و دوو پارته بکه‌ن . به هه‌موو قه‌ناعه‌تێکه‌وه به‌شی شیر له خزمه‌ت کردن به کاری ڕۆژنامه‌وانی و جوان کردنی ڕووی ده‌سه‌لات ،ڕۆژنامه ئیلیکتڕۆنی و ئه‌هلیه‌کانن نه‌ک حیزبیه‌کان . ده‌سه‌ڵاته ، وه‌ک ده‌زگایه‌کی چاو‌دێر سه‌یری سایته ئازاده‌کان ناکا ، به‌وه‌ی پێداچوونه‌وه بکات له ئه‌و پێشیلکاریانه‌یبه‌رپرسه‌کان ده‌یکه‌ن و سایته‌کانیش بڵاوی ده‌که‌نه‌وه،بۆ ئه‌وه‌ی ڕێڕه‌وه‌که ڕاست بکه‌نه‌وه‌و پێشێلکاران به هه‌موو جۆرێکیانه‌وه موحاسه‌به بکه‌ن، به تایبه‌تی له‌و هه‌ل و مه‌رجه که ده‌زگایه‌کی چاودێری که به هه‌قیقه‌ت چاو‌دێر بێت له کوردستان نیه . ئه‌گه‌ر له ترسی له هه‌لادانی سایته ئازاده‌کان نه‌بێت جۆره خه‌لکێک هه‌یه له ناو ئه‌و دوو پارته گای له کولانکێ ده‌باته ده‌ره‌وه واته چه‌ندی ئێستاکه بۆی چوه‌ته سه‌رێ له دزی و گه‌نده‌لی ده‌ستیان ناپارێزن . به نه‌بوونی سایته ئازاده‌کان دوو ئه‌وه‌ونده‌ی تریش زیادی ده‌کرد . حکومه‌تی هه‌رێم هه‌ق وایه ئه‌وه باش بزانی که سایته ئازاده‌کان ده‌ستبارێکی باشیان گرتوون له‌و هه‌ل و مه‌رجه که‌س به‌که‌سه‌وه نه‌بوونه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی له کوردستان . حکومه‌تی هه‌رێم له جیاتی ئه‌وه‌ی کۆمه‌کی مادی له بواری ڕۆژنامه‌ی ئازاد زیاتر بکات که سایته ئه‌لکتڕۆنیه‌کانیش بگرێته‌وه ،که‌چی به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵده‌استی به بڕینی یان که‌م کردنه‌وه‌ی کۆمه‌کی پێشوویان بۆ هه‌ندێکیان . ئه‌گه‌ر حکومه‌ت به‌و ناوه‌وه ئه‌و کۆمه‌که‌ی که‌م کردۆته‌وه که ڕاگه‌یاندنی کوردی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزب کۆنتڕۆڵ کات یان جموجۆلی ڕاگه‌یاندنی ئازاد به‌رته‌سکتر کات به‌و حیسابه‌ی ئه‌گه‌ر کۆمه‌ک نه‌کرێن ده‌ست له کاره‌کانیان هه‌لده‌گرن . له وه‌ڵاما ده‌ڵێم نوسه‌ری ئازاد وه‌ک پێشمه‌رگه‌کانی سه‌رده‌می شاخ به خۆبه‌شی ملی داوه‌ته ئه‌و ڕێبازه‌یی و تا له سه‌نگه‌ره‌که نه‌یارانی له گه‌نده‌ڵچی و پێشێلکاریه یاسایی و هه‌ندێ ڕێوڕه‌سمی نادادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی تێک نه‌شکێنێ واز نایه‌نێ به تایبه‌تی له‌و سه‌رده‌مه مۆدێڕنزمه‌ی جیهانی و فراوان بوونی هونه‌ری ته‌کنیکی کۆمپیوته‌رو ئه‌نته‌رنێت و گه‌یاندی هه‌موو سووچ و که‌له‌که به‌رێکی ئه‌و جیهانه به یه‌که‌وه وه‌ک ئه‌وه وابێ تۆ له گوندێکدا بژیت و به تیچویه‌کی که‌م و بی سانسۆر، ده‌نگت بگاته هه‌موو شوێنێکه‌وه . که‌واته مادامه‌کینێ سایته ئازاده‌کان بوونه‌ته ئه‌مری واقیح ،وا چاکه بۆ ده‌سه‌ڵات به تایبه‌تی ئه‌و قه‌له‌مانه‌ی که قسه له ئاشته‌وای نیشتمانی و پاک و ته‌میزی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن له هه‌موو ڕووێکه‌وه ده‌بی ده‌ستیان به سه‌ردابگرن نه‌ک قوتی ژیانیان ببڕن .
به‌ریتانیا/19/09/2007 mahdikawani@yahoo.co.uk
|