په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

هەق وایە یەکێتى ئاهەنگ بگێڕێت.


عه‌تا قاجری  


یەکێتى نیشتیمانى کوردستان وەک پارتێکى نیشتیمانى و هێزێکى کاریگەرى سەر گۆڕەپانى کوردستان ڕۆڵى بەرچاوى گێڕاوە لە بزوتنەوەى ڕزگارى خوازى گەلى کورد دا.


لەدایک بونیشى پێویستیەکى مێژووى بوو لە دواى نسکۆى شۆڕشى گەلى کورد هەرچەند ئەم پارتە هەڵگری هزری نوێ خوازی بوو، وە پێی وابو دەبێ هۆکارەکانی شۆڕش ئاڵ و گۆڕی تێدا بکرێ و خەڵک لەسەر بنەمای هزری و ئایدۆلۆژی پارتایەتی ڕێک بخرێن لەژێر تایتلێکی نیشتمانی دا هەرچەندە بۆ زۆربەى بزوتنەوەکان ئەوەى بانگەشە بۆ دەکەن لەگەڵ واقیع پێک نایەتەوە و ئاساییە زۆربەى جارەکان دروشم واقیع ئاراستەى جیاواز وەردەگرن هەربۆیەش یەکێتیش بەده‌ر نەبوو لەو حاڵەتە،هەندیک لە جارەکانیش لە ڕەوت و رێچکەى خۆى لاى داوە.


لە مێژووی خەباتی ئەم پارتە چەندین وێستگە بەدی دەکرێن و هەر وێستگەیەکیش جێگای هەڵوەستە کردنە. بەهەر حاڵ مادام بڕیارە باس لە مێژوو بکەین پێویستە خۆمان لەو ڕاستیانە بوێرین کە لە هەر یەکێک لەو وێستگانەدا تووش هاتون. بەڵام بۆ ئەم نوسینە تەنها باس لەو لایەنە دەکەم کە خزمەت دەکات بە بابەتەکەم. لەپاڵ ئەو هەموو دەستکەوتانەی کە یەکێتی بۆ خۆی و بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی بەدیهێناون و لەگەڵ بەهێزی ئەم هێزەدا گرفتی گەورەی ئەم هێزە ئەوە بوو کە بەردەوام وەک ئەو پیاوە وابووە کە هەناوی نەخۆش بێت ، بە دەربڕینێکی تر یەکێتی بەردەوام گیرۆدەی ململانیەک بوە لە ناو خۆی دا وە بە درێژایی مێژووی یەکێتیش ئەم یەکێک بووە لە خاڵە لاوازەکانی و هەر کاتێکیش ئەم ململانیە توند بوبێت ئەوا سەر ئەنجام یەکێتی خۆی کێشاوە بە قەلەبەیەکدا. هەروەک لە نوسینێکم بەناونیشانى (مۆتەکەکەی کۆمەڵە بووە میراتێ بۆ گۆڕانیش!) ئاماژەم بۆ ئەو تیۆرە باوەی سیاسەت کردبوو کە بۆ تەنینەوەی هەر ململانیەکی ناوخۆ هەناردە کردنیەتی بۆ دەرەوەی خۆی . کەسەر ئەنجامی ئەمەش کەوتنەوەی کۆمەڵێ جەنگ بووە هەرچەندە ئەمە هۆکاری سەرەکی ئەو جەنگانە نەبووە بەڵکو هۆکارە سیاسی و کۆمەڵایەتی یەکان کارای یاریدەدەر بوون تا ئاسانتر پاساوێک دەست بکەوێت بۆ کڕینى ئەو جەنگانە.


جگە لەو بنەمایەی کە لە پێشەوە باسم کرد ئەتوانم بڵێم کە لە هەناوی یەکێتی هێزی شەڕ هەبووە کاتی بەهێزبونی ئەم هێزە شەڕەیش ئەنجامەکەی بووە.


لەدوای ئەو لێک ترازان و پارچە بونانەی کە بەسەر یەکێتی دا هات ئەم هێزە لەناو هەناوی یەکێتی دا لاواز بووە ئەڵبەتە مەبەستی من ئەوە نی یە بڵێم ئەوانەی کەلە یەکێتی چوونە دەرەوە کۆی هێزە شەڕانییەکە بوون بەڵام تا ڕادەیەکی زۆر ئەم هێزە لاواز بووە. ئەوەی بەجۆرێک لە جۆرەکان دەکرێت وەک بەرچاوڕوونییەک و هەندێ جاریش وەک بەڵگە سوودی لێ وەربگرێت لە دوای جیابونەوەی ووشە ڕاگەیاندنی لیستی گۆڕان بەڕوونی ئەو هێزە لە هەناوی دا بەدی دەکەین کە پەلاماری هەموو شت دەدات و گۆڕان خویشى جیگاى پرسیارەو وە واش دەردەکەویت کە گۆڕان خۆى زۆربەزەحمەت وەیان هەر لە بنەڕتەوە قبوڵى گۆڕان ناکات بە پێچەوانەى هەموو ئەو بانگەشانەى کە دەیکەن ئەگەر هاتوو به‌هره‌یان لەو گوتە سیاسیەییە وەرگرت کەدەڵێت (سیاسەت ئەوه‌ نییه‌ کە دەیڵێت بەڵکو ئەوەیە کە دەیکەیت).بەو پێەش ئەوەى ئەوان دەیکەن و واش بڕوات کۆی پرۆسەى سیاسى دەخەنە ناو تەمومژەوە.


هەرلەبەر ئەوەش ئێستا من یەکێتی یەک دەبینم بە ئاسانتر قبوڵی گۆڕان دەکات چونکە ئەوەی کە ترسی یەکێتی بوو بۆ کرانەوە و بەستنی کۆنگرە و پەیوەست بوون بە پەیڕەو و پرۆگرام ئەو لێک ترازانە بوو بەڵام ئەم گرێکوێرە وا خەریکە بە تەواوی دەکرێتەوە و یەکێتی دەخاتە بەردەم قۆناغێکی نوێ ئەوەی ساڵانێکی زۆر گیرۆدەی بوو ئێستا لە کۆڵی بووەتەوە. ئەوى کە گەلێک جار ئاماژە بۆ شەڕانگێزی یەکێتى ئەکرا ئێستا ئەو مەسەلەیە لای یەکێتی نەماوە وە دەتوانم بڵێم هێزەکە دەکرێ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.هەرچەندە هیشتا نەفەسى شەڕخوازیش هەرماوە بەڵام کەمینەیە.

 


ataqajri@yahoo.com