٦\١\٢٠١٦
هه‌راج.. حكومه‌ت
ده‌فرۆشين!

فەرمان
عەزیز شەریف
ماوه‌يه‌كه هه‌ركاتێك ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر لايه‌نێكى خراپى دۆخى هه‌رێمى
كوردستان شتێك بنووسم دواتر په‌شيمان ده‌بمه‌وه و هه‌ست ده‌كه‌م شتێكى
خراپتر هه‌يه، هه‌موو ئه‌و قه‌يران و كيشه و نه‌هامه‌تيانه‌ى له‌م
وڵاته‌دا هه‌يه هه‌ر باس ناكرێت.
ناونيشانى ئه‌و وتاره سێ وشه‌ييه كه له (هه‌راج، حكومه‌ت، فرۆشتن)
پێك هاتووه زۆر لێك دوورن، هه‌رچه‌نده ده‌شێ (هه‌راج و فرۆشتن) له‌رسته‌يه‌ك
جێ بكه‌ينه‌وه، به‌ڵام كاتێك وشه‌ى (حكومه‌ت)ى له‌گه‌ڵ به‌كارده‌هێنى
ده‌بێته شتێكى عه‌جايب.
دوايين ڕۆژه‌كانى ساڵى ٢٠١٥ هه‌واڵى گه‌رم فرۆشتنى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى
كاره‌با و ته‌ندروستى بوو. به‌راست خۆ ئه‌گه‌ر خۆمان گێل نه‌كه‌ين نه‌ك
دوو وه‌زاره‌ت ته‌واوى ميلله‌ت فرۆشراوه و ڕۆژانه‌ش كڕين و فرۆشتنى پێ
ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده له‌و چه‌ند ڕۆژه وه‌زاره‌تى كاره‌با نه‌فرۆشرا، به‌ڵام
چاره‌نووسه‌كه‌ى به‌ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زيره‌كه كۆتايى هات و
جارێكى ديكه ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش وه‌ك پۆستى وه‌زيره‌كانى گۆڕان و سه‌رۆكى
په‌رله‌مان كه‌وته‌وه باوه‌شى پارتى.
له‌و وڵاته كيشه له كه‌سايه‌تى وه‌زيره‌كان نيه، ئه‌وه حيزب و سه‌رۆك
و مه‌كته‌ب سياسى يه‌كانن بڕيارى يه‌كلايى كه‌ره‌وه ده‌ده‌ن، وه‌زيرى
ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ى كاره‌باش ئه‌وه‌ى پشت ڕاست كرده‌وه.
ئه‌گه‌ر يه‌كگرتوو له‌زۆربه‌ى ئالۆزييه‌كانى ديكه‌ى ٢٠ ساڵى ڕابردووى
كوردستان باجى دابێت، ئه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مجاره سودمه‌ندترين
حيزب بووه له دۆخى ئه‌مجاره‌ى كوردستان و له
هه‌ڵبژاردنى داهاتووش به‌كه‌م بوونه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى باجه‌كه‌ى
ده‌دات، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانى ده‌ست له
كارده‌كێشنه‌وه و به‌مووچه‌ى باش خانه‌نشين ده‌بن و ئه‌ندامێكى ديكه‌ى
يه‌كگرتوو جێگاى ده‌گرێته‌وه وه‌زيره‌كانيشيان به
هه‌مان شێوه ده‌ست له
كارده‌كێشنه‌وه، ئه‌مانه ده‌بيته بارگرانى له‌سه‌ر بوودجه‌ى وڵات،
وه‌زير و په‌رله‌مانتارى خانه‌نشين زياد ده‌كات كه زۆرترين مووچه
وه‌رده‌گرن.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به بڵاوكردنه‌وه‌ى ده‌يان ليست بۆ ديارى كردنى
نرخى ده‌رمان و دانانى كواليتى كۆنتڕۆڵ له‌سه‌ر ده‌رمان ، هيچ چاره‌سه‌رێكى
دۆخى شێواوى ته‌ندروستى كوردستانى نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌و وه‌زاره‌ته له
ده‌ست گۆڕان و حيزبه‌كانى ديكه نيه پارتى به‌و ئاسانى يه بتوانێت
قوتى بدات.
هه‌موو شتێك له‌و وڵاته به‌تايبه‌تى كراوه و فرۆشراوه ، هه‌ر له نه‌وت
و ته‌ندروستى و په‌روه‌رده و ته‌واوى دۆسيه‌كانى ديكه ، به‌ڵام چاره‌سه‌رێكى
ئاسانتر هه‌يه، با ته‌واوى حكومه‌ته‌كه له بازارى كۆنه‌فرۆشانى هه‌ولێر
يان مه‌زادخانه‌ى سليمانى بخرێته مه‌زاد و هه‌ڕاجى بكرێت و هه‌موو
وڵاتانى ده‌وروبه‌ر و جيهان و كۆمپانياكانيش بانگهێشت بكرێن، كێ
زۆرترين نرخى پێ دا ده‌بێته خاوه‌نى، با خه‌ڵكى كوردستانيش شاهێدى هه‌ڕاج
كردنه‌كه بن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته دوايين هه‌نگاوى ئه‌و حكومه‌ته و تاكه
پڕۆسه‌ش كه به‌و په‌ڕى شه‌فافى به‌ڕێوه‌بچێت و هيچ كه‌س و حيزب و لايه‌نێكيش
گله‌يى نامينێت و باسى ناديارى پاره‌ى فرۆشى حكومه‌ته‌كه ناكه‌ن.
وڵاتانى جيهان و ڕێكخراوه‌كان و نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيش شاهێدى
پاكى و شه‌فافيه‌تى پڕۆسه‌كه‌مان بۆ ده‌ده‌ن و ده‌بێته ئه‌زموونێكى
نوێ ى جيهانى و ناويشمان ده‌چێته ناو مێژوو، ڕه‌نگه له داهاتووش
وڵاتانى ناوچه‌كه و جيهان يش چاو له ئێمه بكه‌ن و سود له ئه‌زموونه
ناوازه‌كه‌مان وه‌ربگرن ، به‌رپرسه‌كانيشمان داوه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى
ئه‌زموونه ده‌گمه‌نه‌كه‌مانيان فێر بكه‌ن. ئافه‌رين حكومه‌ت!!!
با ده‌ڵاله‌كانيش پر به‌ده‌نگيان هاوار بكه‌ن (هه‌ڕاج هه‌ڕاج هه‌ڕاج...
حكومه‌ت ده‌فرۆشين).
farmandween@yahoo.com
|