په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٥\٢٠١١

 هەر ئاڵوگۆرێک لە سووریا، هەنگاوێک بەرەو دامەزراندنى دەوڵەتى کوردى.


حەمەڕەش ئەحمەد  


رژێمە یەک لەدوایەکەکانى سووریا هەمیشە سیاسەتى نکۆڵى لەبوونى گەلى کوردیان پیادەکردووەو بەهەموو شێوەیەکى نامرۆڤانە روبەروى گەلى کورد لەرۆژئاواى کوردستان بوونەتەوە،ئەم سیاسەتى قرکردن ورەش کردنەوەى نەتەوەیەک لەسەردەمى هاتنە سەرکورسى دەسەڵاتى بەعسیەکان لەساڵى 1963چرتربوونەتەوە، پێنەدانى رەگەزنامە بەهاوڵاتیانى کوردلە سووریا یەکێک بووە لەسیاسەتى رەش و قێزەونەکانى رژێمەکەى بەشارئەسەد بەمەبەستى ئەوەى هاوڵاتیانى کورد نەبنە خاوەنى هیچ شتێک لەم وڵاتەوهەروەک میوان سەیربکرێن لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا زیندانە تاریک و رەشەکانى سووریا هەرگیز خاڵى نەبووە لەتێکۆشەرو لاوانى کورد،بیگومان رژێمەکەى ئەسەد لەهەموو کەس باشتر دەزانێت گەلێکى پارچەکراوى خاوەن مێژوو یەکى دێرین بەزەخت و فشارو سیاسەتى قرکردن لەناو ناچێت و رۆژگارێک دێت مافەکانى لەداگیرکەران دەستێنێت.

 

سووریا وەک یەکێک لەوڵاتانى داگیرکەرلەسەرەتاى ساڵى نەوەتەکانى سەدەى رابردوو لەسیاسەتێکى نوێدا بریارى دا هەموو ئەو لاوە کوردانەى ئامادەبن بچنە ریزى هێزى گەریلاکانى پەکەکە لەخزمەتى سەربازى لێیان دەبوردرێت ، دیارە رێژمى ئەسەد لەم بریارەى دا چەند ئامانجى رونى هەبوو لەوانە کەم کردنەوەى تواناى بەشەرى لاوانى کورد و رەوانە کردنیان بۆچیا سەختەکانى باکورى کوردستان ودواجارشەرکردن لەگەڵ هێزەکانى تورکیاو بەنیەتى خۆیان بەکوشتدانى گەنجانى کوردلەورێگایەوە،هەرلەو چوارچێوەیەدا پێیان وابوو هەرگەریلایەکى پەکەکە دەتوانێن خێزانێک بەخۆیەوە گیرۆدەبکات ،هەموو ئەمانە ئامانجى شاراوەى رژێمەکەى ئەسەد بوون لەهەمبەر گەلى کورد لەرۆژئاواى کوردستان،بەڵام داگیرکەرانى کوردستان بێخەبەر لەوەى رۆیشتنى لاوانى کورد بۆناو شۆرشەکانى کوردلەپارچەکانى تر بوە هۆکارى بەهێزى بەرز کردنەوەى ئاستى سیاسى و تێگەیشتنى واقیعیانەى کێشەى گەلى کورد ، هەرئەم سیاسەتە چەوت و شمولى و ناواقیعیانەى سەرانى دەوڵەتانى عەرەبى بوو واى کرد باهۆزى گۆران و راپەرینەکان پەرەبسێنت کەتاکو ئێستا چەند رژێمێکى سەرەو نگوم کردووە.

 

بەڵام ئەوەى گرنگە ئەوەیە لەوانەیە هیچ گۆران و روخانێک لەوڵاتانى عەرەبى بەقەد ئاڵوگۆرێک لەسیتەمى سیاسى سووریا سودو کەڵکى سیاسى بۆکورد نەبێت، چوونکە ئاڵو گۆرى سیستەمى ئەم جارەى وڵاتانى عەرەبى کودەتاو دەست بەسەرداگرتنى سەربازى نییە تاکو رژێمێک بێت بەهەمان عاقڵیەت شوێنى رژێمەکەى پێش خۆى بگرێتەوە بەڵکو ئەمجارە دەنگى نارە زاى خەڵگە لەپێناو ئازادى و دیموکراسى گەلان ،تادێت دەنگى نارەزاى وتورەى گەلانى سووریا فراوانتردەبێت بۆیە پێشبینى دەکرێت دواى هەڵتەکاندنى سیستەمى چەقبەستوى رژێمەکەى ئەسەد، رۆژئاواى کوردستان هاوشێوەى باشورى کوردستان بچێتە دۆخى دیفاکتۆ و کورد لەم پارچە داگیرکراوەى خۆیدا بۆنى سەربەستى بکات ،لەهەمان کاتداگومانى تێدانیە لەهەرپارچەیەکى دیکەى کوردستانى داگیرارو هەنگاوێک بۆئازادى بچێتە پێِش ئەوەباشورى کوردستان دەیان هەنگاو لەپێشکەوتن و ئاوادانى دەچێتە پێش کەدواجارخەونى لەمێژینەى داگیرکەران بەتێکچون و لەباربردنى ئەزمونى کوردستان دەبێتە خەونى نەزۆک و هەنگاوەکانى دامەزراندنى دەوڵتێکى کوردى مەیلى زیاتردەبێت بۆپێک هێنانى چونکە هاوکێشەى سیاسى کوردستان وەک هیچ کام لەگەلانى دیکەى ناوچەکە ناچێت بەڵکو دۆخێکى تایبەت بەخۆى هەیە کەپەیوەستە بەزەوتکردنى مافى نەتەوەیى ئەم مافەش بەتێکچونى سیستەم ودەسەڵاتە دکتاتۆریەکانى وڵاتانى ناوچەکە وەدەست هێنانى ئامانجێکى حەتمییە لەهەمانکاتدا دەوڵەتانى داگیرکەرى کوردستان لەهەمووکەس باشتر لە واقیعى کورد تێدەگەن و باش دەزانن باهۆزى گۆران و پەیوەستە بە پێشکەوتنى گەلانى جیهان و ئازادى ئینسانەکان جالەهەرکوێى دنیا بێت ......
 


hamarash_79@yahoo.co.uk

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک