٨\٣\٢٠١٦ ھێربرت مارکۆز و کۆمەڵگەی نوێ.
بێوار شاکر میرزا
ئەمانە لە لای سەرمایەداریی ئیستا بوون بە یەکیک لە ئامرازە پیویستیەکانی چاودیریکردن واتە دەبێ بەردەوام پیداویستیی تازە تەنانەت پیداویستییە غەریزەکان و بوروژینرین تا ھانی مرۆڤەکان بدرێ بۆ کڕینی ئەو کالایانەکە لە ئەنجامدا مرۆڤەکان دەبنە کۆیلەیەک بۆ پەرستنی بتەکانی کالا (فیتیشیزم)، بەم جۆرە تەنانەت لە پیداویستیەکانی خۆشیاندا سەر لەنوێ سیستەمی سەرمایەداری بەرھەم دەھیننەوە کالاکان دەبی بکڕدرین چونکە پیداویستی بۆ ئەو کالایانە بە شێوەیەکی کردەیی بزوینراوە، ئەمە لەکاتیکدا، ئەگەر کار و سامانی کۆمەلایەتی بە شیوەیەکی ئەقلانی دابەش بکری لە توانادا ھەیە ئەو ململانییە بە جۆریک پیشتر نەبووە خاو بکریتەوە و ئاسان بکری بەلام لە کۆمەلگای سەرمایەداریی ھەنووکەدا، ئەمەش بە پیچەوانەی ڕاستەقینەی خۆیەوەیەتی، سەرەڕای زۆری سامانی کۆمەلایەتی ململانی لە پێناو بووندا دژوارتر دەبێ، نەک ئاسانتر تواندنەوەی کریکاران بەردەوامە بەلام ئەم تواندنەوەیە ڕووی لە لاوازییە، و لە ناو چینەکانی ناوەند - بۆرژوازییشدا بەردەوام ئەم ھۆشیاریە ڕووی لە زیاد بوونە، کە پێ دەلین کۆمەلگای بەرخۆر - ئەو خۆشگوزەرانییەی لە کۆمەلگای بەرخۆردا ھەیە دەبێ نرخیکی زۆر گرانی بۆ بدری، ئەمەش نەک تەنھا بەو کارە نامرۆییانەیە ڕۆح و جەستەش دەکوژی، بەلکو بەو کارەی سەنعەتی تەواو میکانیزمەکراو ھەندێ جاریش ئۆتۆماتیک داوای دەکات.
ھەرەوەھا بەشیکی زۆری ئەو پارەی لە کۆمەلگای
بەرخۆردا خەرج دەکری دەتوانرێ بۆ لەناوبردنی
ھەژاری و کوێرەوەری بەکاربھینرێ کە ھێشتا لە
ناو کۆمەلگای پشکەوتووی سەرمایەداریدا
بەربلاوە و لە بلاوبوونەوەدایە، وە
خۆشگوزەرانی و سەقامگیری ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکادا بە شەڕی
کۆلۆنیالیزمی نوێ و ھەژارکردن و وێرانکردنی بەشیکی زۆری جیھانی
سێیەمەوە بەستراوەتەوە، و ئازادی لە ولاتە
یەکگرتوەکانی ئەمەریکادا زیاترە لە ولاتیکی وەکو یەکیتی سۆڤیەت،
لە سەریکی ترەوە تا چەند
دیموکراسیەکی دەستێوەردراوە و سنووردراوە، لە ڕاستیدا گروپێکی
ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە لە جیھاندا شک نابەین بە جۆریک خاوەن دەزگاکانی
ڕاگەیاندن بێ و لەم دیموکراسیەدا ھەر لەسەرەتاوە بەشخوراون کە پڕۆسەی
سیاسی و دیموکراتیک تەنھا بۆ ھەردوو حیزبە گەورەکی دیموکرات و
کۆماریخوازان پاوان کراوە ھەربۆیە دیموکراسیەکی ڕاستەقینە کە لە چین و
تویژەکانی خوارەوە سەرچاوەی گرتبێ لە ئارادانییە،
دیموکراسی لە ڕاستیدا لە نێوان فەرمانڕەوەکان خۆیاندا دابەش
دەکرێ کە لە بنەڕەتدا و لە ئامانجیشدا چوونیەکن گەرچی لە ئەمەریکادا
زیاتر لە ھەرشوینیکی دیکە پیادە کراوە بەلام دەتوانرێ لە ئەوروپاش
ھەمان شت ببینینەوە بەتایبەتی لە بەریتانیاو ئەلمانیای فیدڕالدا.
|