٢٦\٨\٢٠١٣
ھەر دەبێ
''ئەرسەلان بایز'' وا بڵێ.

مەهدی حەمید
وای کە شتەکانی مێژوو دەبەمەوە ناو زەینی
خۆم ھەر وا دەزانم ئێستانەکینێیە.
با ئەو جارەیان بۆ ئەرسەلان بایز بێ. بڕوا بکەن ھەرچی لە ھەرسێ
کۆنفراسەکەی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانم بە دیوی ئەرسەلانەوە، گوێ لێ دەبوو یان
دەمبیست، تەنیا کاکە نەوە و نەوە بوو کاک نەوە ئەوان بۆ وا دەکەن، چۆن
دەبێ مەجالیان بدرێتێ. کێ ئەوەی دەزانی بە باڵادەستبوونی مام بەسەر کاک
نەوشێروان و بە بەرجەستە بوونی شتی وەھا کە کاکە نەوەی ئەرسەلان و مام
جەلال لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ بکەونە خانەی دژە یەکتر و ئیدی کاکی
ئەرسەلانیش ھەر دەبێ ڕووی خۆی بۆ زلەکە وەرگێڕێ و پشت لە کاکە نەوەی
بکات. ئازاد جوندیانی و زۆرانێکی تریش ھەر وایان کرد. خۆ پێشتر وەک
کۆپیەکی کاک نەوشێروان دەھاتنە پێش چاوان . بەڵام سیاسەت بۆ کەس باری
نییە. ئەگەر باری ھەبوایە نەدەبوا ئەسەرلان وا بە ئاسانی دیوەکەی خۆی
بگۆڕی . ئێستاش مام نەمایە، لە نێوان کاک نەوشێروان و کاک مەسعودیش
مادامەکینێ پارە و حوکم لە بن دەستی ئەمەکەی دواییە. ھەر دەبێ بۆ کاک
ئەرسەلان و زلەکانی تری ناو ھەرەمی دەسەڵاتی یەکیەتی، مەسعود برا گەورە
بێت . ئیدی ئەرسەلان کە لە ئاوێنە قسە بە گۆڕان ومیدیای ئازاد و ئەھلی
دەڵێ و دەیانخاتە یەک سەنگەرەوە ھەلبەتە بە دیوەکەی خۆی سەنگەری
دژەکانیشی کەسەکانی وەک خۆی بێت لە ناو یەکیەتی و پارتی برا گەورەیان.
ئیدی کەسێکی وەھا وا بە زوویی سەنگەر بگۆڕێ ھەر دەبێ وا بڵێ.
بەڵام با بێینەوە سەر کڕۆکی مەسەلەکان. ئایا ئۆپۆزسیۆن و ڕۆژنامەی
ئازادو ئەھلیەکان دوو دیوی یەک پارەن . من دەڵێم خۆزگە وابێ. دیسان
دەڵێم خۆزگە وابێ. زیاد لەوەش ئەگەر ئەو دوانە بە یەکەوە سەنگەر لەو
پاشا گەردیانەی دەسەڵات بگرن بۆ کوردو ھەموان شتەکی پیرۆزە. بەڵام
ئەگەر وەشەکان و ھەر یەک بە جیا شی کەینەوە مانای زیاتر بەخۆوە دەگرێ .
بالێرەوە دەست پێ بکەین کە لە پاڵ میدیای ئازادو ئەھلیەوە میدیای
سێبەری دوو پارتی دەسەڵاتیش ھەیەو بە فراوانیش لە لایەن دەسەڵاتەوە
کۆمەک دەکرێن و ئەوانیش کە میدیای ئازاد نین بەلکو سێبەرن، خۆیان بە
میدیای ئازاد لە قەلەم دەدەن. دەبێ ئەو دەستەواژانە لێک جیا بکرێنەوە.
بۆ ئەوانی تریش بە ڕووی ئۆپۆزسیۆن و ڕاگەیاندنی ئازادەوە و لە ھەر
دەرفەتێکا جۆرێکن. تا گۆڕان لە ناو ئۆپۆزسیۆن، بەدەرنەکەوتبوون ،
حیزبەکانی پێشتر بە پارتە دینیەکانیشەوە ، ڕاستە خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن
پێناسە دەکرد . بەڵام لە ناو حوکمیش بوون واتە پایەکیان لە ناو دەسەڵات
بوو پایەکیشیان لە ناو ئۆپۆزسیۆن . ڕاگەیاندنی ئازادیش بۆ ئەو کاتیش
نیوەی زیاتری بە بەژنی یەکێ لە دوو پارتە دەسەلاتەکەی دەگۆت با بە
ناڕاستەو خۆش بوایە . کەواتە کەش و ھەوای ئەو کاتی بۆ ھەردوکیان پڕ بوو
لە تێکەڵی لە نێوان ھەلوێستی ڕاست ودروست و ناڕاست . کە ئۆپۆزسیۆن بە
سێیەکی کورسیەکان ھاتنە ناو پەڕلەمان . سەراو ژێر زۆر شتیان لە زەینی
ئۆپۆزسیۆن گۆڕی . ئیدی ئۆپۆزسیۆن بوونە ھێزێکی بەردەست کە چیتر
پێویستیان بەوە نییە داوای سێبەرایەتی دەسەڵات بکەن. بەڵام ئەو
پرسیارەی کە پێویستە بکرێ وەک بگوترێ ئایا ئۆپزسیۆن ھەموو ئەو
سەرکەوتنانەی تەنیا بە خۆیەوە بەدەست ھێناوە یان ڕاگەیاندنی ئازاد لە
پشتیەوە بووە.
من دەڵێم و دەڵێمەوە یەکێ لە پایە
ھەرگرنگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کە توانی ٢٥ کورسی پەڕلەمان وەدەست بێنێ
، حیکمەتی کاک نەوشێروان بوو کە خێمەی گۆڕانی خستە ناو خێمەی
ڕاگەیاندنی ئازاد. مرۆ دەبێ ئەوەش بڵێ کە سنوری ڕاگەیاندنی ئازاد دوا
بە دوای ھاتنی ئەمەریکیەکان بارتەقایی سنوری ئۆپۆزسیۆن ودووپارتی
دەسەڵات و بە زیاتریشەوە بوو . ڕاگەیاندنی ئازادو ئۆپۆزسیۆنیش کە
زۆربەی تواناکانی خۆیان تێکەڵ بەیەکتری کردو مرۆ زۆر جار سەرەدەری لەوە
نەدەکرد کە ئەو دەربڕینەو ئەوی تر ھی ڕاگەیاندنی ئازادە یان ھی
ئۆپۆزسیۆن ، تەنیا ئەو مانایەت دەداتە دەست کە بێ ئەوەی تێکەڵ بە یەکتر
بکرێن ، ھەمان مانات دەدەنێ . ئالێرەیە قسەکانی ئەرسەلان ھەندەک ڕاستی
ھەڵدەگرێ بەڵام ئەوەی ماوەتەوە کرانەوەی دیموکراتیە لە کوردستان و
ھەمیشە دەسەڵات وەک بنیشتە زارە دەڵێ و دەڵێتەوە کە ئەو ڕاگەیاندنە لە
سایەی ئەو جۆرە دیموکراتیەیە کە پارتی دەسەڵات بەخشیویەتی . بەڵێ
قەبیحاتەکە لێرە خۆی بەدەر دەخا . دەبێ دەسەڵات تەماشای سایتە
ئەلکترۆنیەکان نەکات . دەبێ تەماشای فەیس بووک و توێتەرو ئەم و ئەوی تر
نەکات . دەبێ بەرواردی ئەوەی نەکردبێ کە ئەو فەیس بووک و سایتانەو لە
ڕۆژگارێکی وەک ئەمڕۆمان کۆنتڕۆلی ٩٠٪ی ڕۆژنامەی کوردیان کردبێ و
کە ٨٠٪ یشیان و بگرە بە زیاتریشەوە ناڕازین لە ئەدای دوو پارتی
دەسەڵات . خۆ ئەگەر وا نە بوایە لە کوێ ئەرسەلان بایز پەنای دەبردە بەر
ئاوێنە . ئایا لە بەر ئەوە نییە ڕۆژنامە حیزبیەکانی خۆیان مسداقیەتیان
لە قازانجی ڕۆژنامەی ئازاد لەدەست داوە و کەمترین خوێنەریان ھەیە . ھەر
ئەرسەلان بایزیش نییە پەنای بردۆتە بەر ڕۆژنامە ئازادەکان ، پێشتریش و
زۆر جار بە ھەردو دیوی سەرکردە دەستڕۆیشتوەکانی یەکیەتی و پارتی لە شتە
ھەستیارەکان ، شتەکانیان لە ڕۆژنامەی ئازاد بڵاو کردۆتەوە . مام جەلا ل
و کاک نێچیر و دکتۆر بەرھەم و مەلا بە ختیار و ...... ھەر وایان
کردووە.
بە ڕووی ترەوە من چزوانم کێنە ئەوانەی ناو
ژوورە تاریکەکانی دەسەڵات دێننە ناو باسو خواسەکانەوە . ئەو زانیارە
نھێنیانەی ژوورە تاریکەکان لە کوێوە دێت . کێ دەزانێ لە سەر چاوەکەی .
من دەڵێم بەشە ھەرە زۆرەکەی فەیس بووکە بەڵام کێنە ئەوانەی ئەو
زانیاریانە دەگەیەننە ناو فەیس بووک . کێ دەڵێ لە ناو مالی ئەرسەلان و
ئەم و ئەوی تری دەسەلاتەوە نیە کە ناعەدالەتی و ناشەفافی و ناڕێکیەکان
ئەوەندە زۆرن وا لە کەسەکان بکەن کە کۆمپیوتەرەکەیان بە فەیس بووک رەبت
بکەن و زانیاریەکان بگوازنەوە . ئیدی کاک ئەرسەلان ئەوە فەیس بووکە و
لە سەردەمی عەولەمە شتەکانتان لێ ئاشکرا دەکات و بەری خۆریش بەبێژینگ
ناگیرێ.
ئەدی ئەو وەرچەرخانەی کە لە نێوان دین و کەرستەکانی مەدەنی و لە
ڕۆژگارێکی وەک ئەمڕۆمان خۆی بەدەر خستووە . من چزوانم بۆ وابوو تا
ئەمەریکیەکان نەھاتبوون و ماوەیەکیش لە پاش ئەمەریکیەکان عەولەمەی
کوردی و دین سەنگەریان لێک گرتبوو و بە دیوێکەوە ھەر یەک لەوانە وا خۆی
نیشان دەدا لەبەر دینەو بە دیوەکەی تر ئەگەر ئیسلام حوکم نەکا ھەموو
شتەکان دەشێوێندرێن . دەسەلاتیش لە سایەی ئەو لێک تێنەگەیشتنە پشتی لێ
کربۆوەو دەیگۆت قازانجمە ئەوان تێک بەر بن . بەڵام کە زەینی ئەو دوو
ھێزە کاریگەرە لە سەر ئایندەی پڕۆسیسی سیاسی و دیموکراتی بە ئاگا ھاتن
و ئەوەیان گۆت ئێمە بۆ شتە بچووکەکان گەورە بکەین . خۆ شتە گەورەکان
ھەمووی لە بن دەستی دوو پارتی دەسەڵاتە. لێرەش فەزلەکە زۆری دەگەڕێتەوە
بۆ کاک نەوشێروان و بزوتنەوەی گۆڕان کە توانیان دین لە ناو ماڵی دوو
پارتی دەسەڵات دەربێنن و وایان لێ بکەن لە جیاتی لە مزگەوتەکان ھێرش
بکەنە سەر عەولەمە، ھاتن لە ناو پەڕلەمان و بە یەک گرتوویی لە گەڵ
ئۆپۆزسیۆنی مەدەنی یەکیان گرت و بەمەشەوە ئەوەندەی تر گۆڕەپانی
ڕاگەیاندنی ئازادو ئۆپپۆزسیۆن و شەقامیان فراوان کرد. تەماشای خیتابی
دینی ئێستا وپێشتر بکە بزانە چەند لێک جیاوازن . زۆر جار کە دینیەکان
دەھێنیتە بەر لێدوانی تەلەفزیۆنی، زۆر بە زەحمەت دەتوانی سەرەدەری لێ
بکەی کە ئەوە دینیە یان عیلمانی ئەوە بۆ وایە ، ھەلبەتە ئەقلیانیەتی
ئۆپۆزسیۆنی مەدەنیە کە وایان کرد دینیش بۆ پاشەڕۆژی کوردستان بە حوکمی
مەدەنی ڕازی بێ.
٢٥\٨\٢٠١٣
ماڵپهڕی مههدی
حهمید
|