١٤\٤\٢٠١٢
هەردوو
گروپی هاکەری Anonymous
واژۆی خۆیان خستە
سەر کەمپینی چاودێری کوردۆساید بۆ دادگایی تاوانبارانی ئەنفال.
ئەوەی شاینی باسە تا ئێستا 1186 کەس کە زۆربەیان بیانین لە سەرتاسەری
جیهان پشتیوانیان لەم کەمپینە کردووە ، بەشی زۆریان چالاکن لەناو
رێکخراوەانی دژ بە جینۆساید و داکۆکی لە مافی مرۆڤ لە جیهاندا .
لینکی واژۆ کردن و لایککردنی داخوازییه‌که:
http://www.gopetition.com/petitions/support-to-take-genocide-committed-to-justice.html
ده‌قی بانگه‌وازه‌که به زمانی کوردی:
تاوانبارانی جینۆسایدی گه‌لی کوردستان نابێت له سزا رزگاریان بێت.
بۆ سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانی تایبه‌تمه‌ند به پرسی دادگایی تاوانبارانی
جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جینۆساید
بۆ سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له جیهاندا
هه‌رچه‌نده ئێمه پێمان وابوو تاوانبارانی جینۆساید له عێراق له
دادگایه‌کی نێو نه‌ته‌وه‌ییدا دادگایی بکرابایان ، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌کانی
دادگا ره‌هه‌ندێکی نێو نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوایا و به پێوه‌ره جیهانییه‌کان
حه‌قیقه‌تی تاوانه‌کان بسه‌لمێنرایه و سزاکانیش وه‌ک خۆیان جێبه‌جێبکرابایه
، رزگار نه‌بوونی تاوانباران له سزا رێگایه‌کی له‌باره بۆ دووباره
نه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه گه‌ورانه .
له یۆلی 2007 ه‌وه دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراقی بڕیاری گرتن و
دادگایی کردنی 423 تۆمه‌تباری ده‌رکردووه، جارێکی دیکه دادگای باڵای
تاوانه‌کان به بڕیارێکی نوێ له به‌رواری 10-8-2010 به‌ژماره‌ی (رس/10/83)
بڕیاری ده‌ستگیر کردنی 258 تۆمه‌تباری ده‌رکردووه که له سنووری هه‌رێمی
کوردساندا ده‌ژێن ، هه‌رچه‌نده هه‌ندێک له‌و تۆمه‌تبارانه ئێستا له
وڵاتانی (( هۆڵه‌ندا ، ئا‌ڵمانیا ، نه‌مسا ، سویسرا ، به‌ریتانیا ...)
نیشته‌جێن .
ئێمه لێره‌وه داوا له به‌ڕێزتان ده‌که‌ین:
1- پشتیوانی بکه‌ن له دادگایی‌کردنی سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تبارانه ،بۆ
ئه‌وه‌ی تاوانباران سزا بدرێن و بێ تاوانیش بگه‌ڕێنه‌وه ناو کۆمه‌ڵگا.
2- داوا له‌و وڵاتانه بکرێت که تاوانباران و تۆمه‌تباران له وڵاته‌کانیان
نیشته‌جێن ، نابێت ولاتانی دیموکراسی ببێته ناوچه‌ی ئارام و پارێزه‌ری
تۆمه‌تباران و تاوانباران جینۆساید ، ئه‌رکی ئه‌و وڵاتانیه دادگایی ئه‌و
تۆمه‌تبار و تاوانبارانه بکه‌ن.
له کۆتایدا سوپاسی پشتیوانی‌تان ده‌که‌ین و ئاماده‌ی پێدانی هه‌ر به‌ڵگه‌نامه
و دۆکۆمێنتێکین .
kurdocide@hotmail.com
|