یاسر عه‌بدولسه‌ید
هه‌ردوو كچی خۆی کوشت .

فـه‌هـد گـرده‌وانـی
یاسر
ته‌مه‌نی 50 ساڵه و خه‌ڵکی میسره . له ته‌کساس هه‌ردوو کچی خۆی کوشت
و له‌به‌رده‌م میوانخانه‌یه‌ک له‌ناو ته‌کسیه‌که‌ی خۆی ته‌رمه‌کانی
به‌جێ هێشت . ئێستاکه پۆلیس به‌دوای ده‌گه‌ڕێت نزیکه‌ی10هه‌زار دۆلار
خه‌ڵاتی ئه‌و که‌سه ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر بێت و شوێن و جێگای
خۆشاردنه‌وه‌ی تاوانبار یاسر بۆ پۆلیس ئاشکرا بکات. ئه‌و قسانه‌ی
ده‌رباره‌ی ئه‌و تاوانه ده‌کرێت هه‌ر بۆ ئه‌وه ده‌یگه‌ڕێننه‌وه
گوایه باوکه حه‌زی نه‌کردووه کچه‌کانی براده‌ر و هاوڕێ و دۆستی
کوڕیان هه‌بێت . برا و دایکی کچه‌کان داوا ده‌که‌ن که یاسر خۆی
بداته ده‌ست پۆلیس و دان به تاوانه‌که‌ی بنێت و بۆ خه‌ڵکی
ڕوونبکاته‌وه بۆ ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام داوه . ئه‌و کرده‌وه‌یه
ده‌خرێته سه‌ر تاوانی پاراستنی شه‌ڕه‌ف . ئه‌و شه‌ڕه‌ف پاراستنه‌ش
هه‌ر له خه‌ڵکی موسڵمان و رۆژهه‌ڵات زیاتر رووده‌دات و له ئه‌مریکا و
ئه‌وڕوپا مۆرێکی دژایه‌تی له‌و کاره‌ساتانه [به‌داخه‌وه] ده‌درێته
پاڵ ئیسلام . کوشتن له‌سه‌ر شه‌ڕه‌ف له هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه و
وڵاتاندا هه‌بووه و هه‌یه. تاوانبار یاسر ده‌بێ ده‌روونی زۆر نه‌خۆش
بێت ئه‌گه‌رنا چۆن ده‌ستی سوورکرد به خوێنی ئه‌و دوو په‌پووله‌یه .
له کوردستان تاوانبار ده‌درێته دادگا ئه‌گه‌ر بێت و له‌سه‌ر شه‌ڕه‌ف
کچی خۆی یا دایکی خۆی بکوژی ،
ئه‌مه‌ش یاسایه‌کی پێشکه‌وتوانه‌یه بۆ پارێزگاری کردنی گیانی مرۆڤ .
8/1/2008
ستۆکهۆڵم
|