په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٥\٢٠٢١

ھەردوو پەرتووکی شار و ئیستاتیکای سمکۆ محەمەد چاپ و بڵاوبۆوە.

 


١- شار جەنگی جیاوازیەکان.
ئەم پەرتووکە بریتیە لە خوێندنەوە بۆ چەمکی شار و بونیاد و مۆدێرنیتە و ململانێی گوند و شارنشین و سەرەتای دەسەڵاتگرتن و تایبەتمەندێتی دیمۆگرافیا و ژیان لە ئاسءییەوە بۆ ستوونی و بیانی چڕ و نامۆبوونی تاک لەشاردا و معالیم یان ئەدگارەکانی شار وەکو پێناسە و بزواندنی عەقڵ و یۆتۆپیا و خەیاڵ و ھتد. پەرتووکەکە بریتییە لە ٢٤٢ لاپەرە و بە قەبارەی مام ناوەندی. لەلایەن دەزگای مەم و زین بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە چاپ کراوە.


٢- ئیستاتیکا. دیالکتیکی ئەخلاق و زانست.
ئەم پەرتووکە بریتییە لە خوێدنەوەی چەمکی ئیستاتیکا و ئیستاتیکای سیاسی و ململانێی ئەدەب و ھونەر و زمانی ئیستاتیکی و لەدایکبوونی فەلسەفە و وەھمی بینین و ئاین و ئیستاتیکا و فانتازیای ئایدیایی و چێژی ھونەری.


پەرتووکەکە بە قەبارەی مامناوەندییە و بریتییە لە ٢٤٠ لاپەڕە و لەلایەن دەزگای مەم و زین چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

 

ماڵپه‌ڕی سمکۆ محەمەد

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک