٢٧\٢\٢٠١٠
هه‌ڕه‌شه‌که‌ی
مه‌سعود بارزانی باڵۆنه.

ڕێبوار هه‌مه‌وه‌ندی
له کۆنگره‌ی سیانزه‌مینی یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان مه‌سعود بارزانی
به‌شێک له قسه‌کانی خۆی بۆ هه‌ڕه‌شه ته‌رخان کرد ، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و
که‌سانه و لایه‌نانه ده‌کرد که گوایه قسه‌ی نابه‌جێ و ناڕه‌وا به
که‌سایه‌تی ئه‌و ده‌که‌ن و به هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێن میلیشیا.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که باس له‌چه‌ند کوردێک ده‌کات که
گوایه به پاره‌ی چه‌ند ده‌وڵه‌تێک له‌سه‌ر که‌سایه‌تی ئه‌و ده‌نووسن
و پاره‌ی پێبه‌ده‌ست ده‌خه‌ن ، هه‌رچه‌نده له قسه‌کانیدا گووتی ئه‌و
له مافی که‌سایه‌تی خۆی خۆشده‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی قسه‌ی نابه‌جێ به
پێشمه‌رگه بکات نایه‌ڵێت له کوردستانیش جێی بێته‌وه.
کاک مه‌سعود بارزانی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ست دێت که تۆڵه له
کورد بکاته‌وه و له هه‌ڕه‌شه‌کانیدا به‌شێوه‌یه‌ک شاربه‌ده‌ریان ده‌کات
که هه‌رگیز نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ کوردستان ، من دڵنیام کاک مه‌سعود
ئه‌مه‌ی له‌ده‌ست دێت باشه پرسیارێک له کاک مه‌سعود ده‌که‌م ئه‌ی چی
له نوسه‌ره‌کانی ئه‌وروپا ده‌که‌یت هه‌ر چۆنێک بێت ئه‌وانت شاربه‌ده‌ر
کردووه به‌ڵام ده‌توانیت کارێکی تریان له‌گه‌ڵ بکه‌یت هێزی پاراستن
بنێریت و ده‌رسیان دابدات به‌ڵام تۆ جه‌نابتان نه‌تانتوانی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی
بچوکیش له‌و وه‌ڵات و لایه‌نانه بکه‌یت که هانی ئه‌و جۆره که‌سانه
ده‌ده‌ن بۆ ئه‌م کاره .
خۆ دوور نییه هه‌ر چه‌ند ساڵێک له‌مه‌و به‌ر که هه‌ڕه‌شه‌ی له ده‌وڵه‌تی
تورکیا کردبوو هه‌ر خودی مه‌سعود بارزانی بوو ده‌یگووت { ده‌بابه‌ی
تورک به‌سه‌ر پشتی مندا ده‌رباز ده‌بێت ئینجا دێته کوردستانه‌وه } ،
که‌چی ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو فرۆکه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک که‌وته
بۆردومان کردن و ده‌بابه‌کانیش وه‌ک 31 ئاب هاتنه باشوری کوردستانه‌وه
هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌تی تورک ئه‌مه‌ی به ناوی گوایه بۆ له‌ناودانی
هێزه‌کانی پ‌ک‌ک هێنایه زمان به‌ڵام ترسناک ترین په‌یام بوو بۆ کاک مه‌سعود
بارزانی ، له‌کاتی ڕوودانی ئه‌م کارانه‌شدا وه‌زیرانی کورد له هه‌ولێر
که‌وتنه ماستاوی ئه‌وه‌ی که ده‌یانگووت مه‌به‌ستی ئه‌وان ڕێگا نه‌دان
به ده‌بابه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک ئه‌وه بووه که ڕێگایان نادرێتی به‌سه‌ر
جاده‌ی قیرتاودا گوزه‌ر بکه‌ن .. هه‌یلۆ .. هه‌یلۆ .. هه‌یلۆ .. ئه‌مه‌ش
ئه‌وه ده‌گه‌هێنێت که ته‌نها ده‌ست بۆ ئێمه مه‌به‌ن چیتان ده‌وێت
بیکه‌ن و هه‌ربۆیه تورکیاش 36 فرۆکه‌ی هه‌ڵسان و قه‌ندیلیان
بۆردومانکرد .
من نازانم ئه‌م به‌ناو سه‌رکردانه که‌ی ده‌بن به خاوه‌ن غیره‌تێک که
بتوانن غیره‌تی که‌له‌شێرێک بۆخۆیان په‌یدا بکه‌ن و هه‌ر هیچ نه‌بێت
بتوانن به‌رگری له مریشکێکی کورد بکه‌ن ، هه‌ر وه‌کو چۆن جه‌لال تاڵه‌بانی
گووتی { ئێمه پشیله‌یه‌کیشمان ڕاده‌ستی تورکیا ناکه‌ین به‌ڵام له ئه‌نقه‌ره
که پشیله‌که‌یان به‌بیر هێنایه‌وه غیره‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوو بڵێت به‌ڵی
من به‌رگری له پشیله‌ی کورد ده‌که‌م هه‌ربۆیه گووتی من مه‌به‌ستم
پشیله‌ی عێراقی بووه .. هه‌یلۆ .. هه‌یلۆ .. هه‌یلۆ .
ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێت کاتێک مه‌سعود بارزانی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌کرد
هه‌موو له‌شی ده‌له‌رزی و ده‌می ووشک ببو نه‌یده‌توانی به ته‌واوی قسه
بکات ، باوه‌ڕی به خۆی نه‌ده‌هێنا که خاوه‌ن ده‌رونێکی ئه‌وه‌نده
گڕگرتوبێت که بڵێسه‌ی کوردایه‌تی لێ به‌رز بۆتۆته‌وه ، چۆن بتوانێت
ئه‌و قسانه بکات ، من دڵنیام که چه‌ند که‌سێک ئه‌و گوتاره‌یان بۆی
نووسیوه و هه‌ربۆیه بۆ ئه‌وه‌ی که‌س کاغزه‌که‌ی به‌رده‌می نه‌بینێت
به‌خێرایی کردییه گیرفانی .
هه‌ربۆیه ده‌ڵێم کاک مه‌سعود هه‌ڕه‌شه‌کانی تۆ به‌رامبه‌ر به کورد مه‌ترسیداره
چونکه ده‌یهێنیته دی به‌ڵام به‌رامبه‌ر به دوژمن باڵۆنێکه‌و هیچی تر
.
هه‌یلۆ .. هه‌یلۆ .. هه‌یلۆ
|