هه‌ڕه‌شه‌کردنی چه‌کداره‌کانی ئه‌نجوومه‌نه‌کانی ڕابوون -المجالس الصحوة- له په‌نابه‌رانی کورد له‌سنووری عێراق/ ئه‌رده‌ن.
ئه‌حمه‌د خوسره‌و
ئه‌و کوردانه‌به‌شێکن له‌و ده‌یان هه‌زار کورده‌ئاواره‌یه‌ی که‌پێشتر ماوه‌ی نزیك چاره‌که‌سه‌ده‌یه‌ك له‌ئۆردوگای ئه‌لتاش ( رومادی ) ژیاون. پاش ڕووخانی ڕژیمی به‌عث و نه‌مانی ئاسایش له‌عێراق به‌گشتی و له‌و ئۆردوگایه‌به‌تایبه‌تی ، په‌نابه‌رانی کورد له‌و ئۆردوگایه‌به‌تاوانی کورد بوون ده‌که‌ونه‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی توندی عه‌ره‌به‌کانی ناوچه‌کانی ده‌ورووبه‌ری ئۆردوگا و ئه‌وانیش ناچار به‌هه‌ڵاتن ده‌بن..
ئه‌و ژوماره‌یه‌له‌په‌نابه‌ران سه‌ره‌تای ساڵی 2005 به‌مه‌به‌ستی ده‌رباز بوون له‌هه‌ڕه‌شه‌ی عه‌ره‌به‌کان په‌نایان بۆ ئۆردوگایه‌ك له‌نێوان سنووری هه‌ر دوو وڵاتی عێراق/ ئه‌رده‌ن برد، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که‌له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی ئه‌رده‌نه‌وه‌له‌سه‌ر سنوور ڕێگه‌یان پێ نه‌درا بڕۆنه‌ناو ئۆردوگاکه‌وه، ناچار مانه‌وه‌له‌ته‌نیشت گومرگی عێراقیان له‌گه‌ڕانه‌وه‌بۆ ئه‌لتاش به‌باشتر زانی. له‌و ده‌مه‌وه‌تا ئێستا بێ یارمه‌تی پێویستی هیچ لایه‌ن و ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی و حکوومی له‌ژیانێکی هاو وێنه‌ی مه‌رگدا ڕۆژ و شه‌ویان ده‌به‌نه‌سه‌ر..
سه‌ره‌رای ناله‌باری و سه‌ختی هه‌ل و مه‌رجی ژیانیشیان،تا ئێستا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر سنووری ئه‌رده‌نه‌وه‌له‌وڵامی مانگرتنی ئه‌وان دا هێرشیان کراوه‌ته‌سه‌ر،
تا یه‌ک ،دوو مانگ له‌مه‌و پێش هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر سنوور نیمچه‌پشتیوانی‌یه‌کی لێ‌یان کردووه‌له‌کاتی توند‌و تێژی کاربه‌دستانی ئه‌رده‌نیدا.. به‌ڵام له‌و ده‌مه‌وه‌وا ئه‌نجومه‌نه‌کانی ڕابوون ( المجالس الصحوة ) مه‌له‌فی باری ئاسایشی پارێزگای ئه‌نبار یان له‌ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان وه‌رگرتووه، پاراستنی خاڵی سنووری عێراقیش له‌گه‌ڵ ئه‌رده‌ن که‌وتۆته‌ئه‌ستۆی چه‌کداره‌کانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه‌و به‌پێ‌ی قسه‌ی په‌نابه‌ره‌کان تا ئێستا له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ڕابوونه‌وه‌له‌سه‌ر سنوور تاکوو ئیستا چه‌ند جار داوایان لێ کراوه‌که‌ئه‌و شوێنه‌به‌جێ بهێڵن و بۆ چه‌ند کیلومیتر له‌داخڵی خاکی عێراق بگه‌ڕێنه‌وه...
یه‌کێك له‌ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی په‌نابه‌ران له‌و که‌مپه‌ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌مۆ ڕێکه‌وتی 2 ی ئۆکتوبر له‌پێوه‌ندی‌یه‌کی ته‌لیفونیدا به‌نیگه‌رانی‌یه‌وه‌ڕایگه‌یاند که( چه‌کداره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ڕابوون ڕۆژی سێ‌شه‌مه‌ئه‌مجاره‌به‌هه‌ڕه‌شه‌وه‌پێ‌یان ڕاگه‌یاندووین که‌ده‌بێت به‌زووترین کات ئه‌م شوێنه‌چۆڵ بکه‌ین و وتووشیانه‌ئه‌گه‌ر خۆتان به‌رازی چۆڵی ده‌که‌ن ئه‌گینا خۆمان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه،واته‌به‌زۆر شوێنه‌که‌تان پێ چۆڵ ده‌که‌ین )..
شایانی باسه‌که‌کۆمیته‌ی په‌نابه‌ران له‌و که‌مپه‌به‌ته‌لیفون مه‌سه‌له‌که‌یان به( U.N.H.C.R ) ڕاگه‌یاندووه،به‌ڵام ( U.N.H.C.R ) بێ ئاگایی خۆیان ده‌ربڕیوه‌و هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کانیش له‌سه‌ر سنووری عێراق به‌په‌نابه‌ره‌کورده‌کانیان گوتوه‌که‌ئه‌وان ئیدی هیچیان به‌ده‌سته‌وه‌نی‌یه‌و ئه‌وه‌هێزه‌کانی عێراقی واته( چه‌کداره‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ڕابوون ) ن که‌هه‌موو بڕیارێکیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌له‌سه‌ر سنوور..
بۆیه‌من لێره‌له‌ڕێگه‌ی ئه‌م نووسراویه‌وه‌له‌سه‌ر داوای ئه‌و په‌نابه‌رانه ڕووی داوام له هه‌موو حیزب و رێکخراوه‌و کۆمه‌ڵه‌کوردی وکه‌سایه‌تی‌یه‌کان ده‌که‌م که بۆ گه‌یاندنی هاواری ئه‌و خوشك و برا کوردانه‌مان به لایه‌نه به‌رپرسه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی دیفاع له‌مافی مرۆڤ له‌و وڵاتانه‌ی که‌تێیدا ده‌ژین هه‌ر چی له‌ده‌ستیان دێ درێغی نه‌که‌ن.
سوێد 3.10.2008
|