١٧\٦\٢٠١٣
هه‌ڕەشە لە
چالاکوانانی (کەمپەینی چاو هەر چاوە)،
نیشانه‌ی
پشتیوانیی ده‌سه‌ڵاته له مافیاکانی ده‌رمان.
به‌پێی
ڕاگه‌ێندراوێکی که‌مپه‌ینی چاو هه‌رچاوه، کە ڕۆژی ١٦\٦
بڵاوکراوه‌ته‌وه تێیداهاتووه" ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه چه‌ند کادیرو که‌سێکى
سه‌ر به‌پارتى که خۆیان به‌ئاسایش و هه‌ندێکى تریشیان به‌کادیرانى
رێکخسته‌کانى پارتى ده‌ناسێنن، له‌ڕێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ
که‌سوکارى د. پشتیوان عه‌بدولڵا یه‌کێک له‌وته
بێژه‌کانى کوردستانى که‌مپینه‌که‌مان ده‌گرن و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان
لێده‌که‌ن که ئه‌گه‌ر د.پشتیوان واز له‌چالاکیه‌کانى نه‌هێنێت ئه‌وا
هه‌رچیه‌کیان لێ به‌سه‌رهات خۆیان به‌رپرسیارن".. ئه‌م هه‌ڕه‌شانه له‌درێژه‌ی
هه‌وڵه‌کانی که‌مپه‌ینی ناوبراودا دێت که دژ به له‌چاو ده‌ستدان و
نابیناکردنی ٣٠ هاوڵاتی هه‌رێمی کوردستانە، به‌هۆی به‌هه‌ڵه لێدانی ده‌رزی
ئه‌ڤاستینەوە. زۆربەی ناوه‌نده جیهانیه‌کان و ده‌یان ڕێکخراو ولایه‌نی
سیاسی و که‌سایه‌تی بۆ پشتیوانی له که‌مینه‌که به‌رانبه‌ر به‌و تاوانه
نامرۆڤانەیە ئاگادارکراونەته‌وه.
چه‌تری ئازادیی جگه له‌وه‌ی سه‌لامه‌تی ژیانی دکتۆر پشتیوان و که‌سوکاری
ده‌خاته ئه‌ستۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و ده‌ز‌گا ئه‌منیه‌کانی، ئه‌م
هه‌ڕه‌شانه‌ش بە نیشانه‌ی بێدەنگکردن و شاردنەوەی ئه‌و تاوانه دەزانێ
که به‌رامبه‌ر به ٣٠ ئینسان ئه‌نجام دراوه، پشتیوانیکردنە له
مافیاکانی ده‌رمان که ژیان و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانی کوردستانیان
خستۆته مه‌ترسیه‌وه..
چه‌تری ئازادیی به‌ته‌واوی تواناوه پشتگیری و به‌رگری له به‌دیهێنان
و دابینکردنی به‌رینترین مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستاندا ده‌کات و مافی ژیان و پارێزراوبوونی جه‌سته‌یی و ده‌روونی
هه‌ر تاکێکی کۆمه‌لگا له هه‌ڕه‌شه‌و هه‌رجۆرە پیشلکاریه‌ک به‌رامبه‌ر
به‌و مافانه ڕاسته‌وخۆ ده‌خاته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتداران.
گرووپی چه‌تری ئازادیی
١٧\٦\٢٠١٣
- له‌نده‌ن
|