هه‌ره‌سهێنانی
بلۆکی به‌ناو سۆسیالیستی
واتای کۆتاییهێنان
به سوسیالیزم ناگه‌یه‌نێ.

مه‌هدی کاوانی
سه‌ردێری بابه‌تێکی خۆمه‌که‌پاش پێنج ساڵ به‌سه‌رداڕمانی بلۆکی
سوسیالیستی تێپه‌ڕی بوو . ئه‌و بابه‌ته‌له‌ژماره‌١٣٦ی ڕۆژنامه‌ی وڵات
که‌پارتی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌باشووری کوردستان ده‌ری ده‌کرد له‌٢٢ی
شوباتی ساڵی ١٩٩٦ زایینی بۆیان بڵاو کردمه‌وه.
خه‌ریکه‌زیاتر له‌١٧ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ره‌سه‌به‌ڕێ ده‌که‌ین و ١٢
ساڵیش به‌سه‌ربابه‌ته‌که‌ی من ڕۆیشتووه، به‌زه‌ینی خۆم زیندوویه‌تی سه‌ره‌دێری
بابه‌ته‌که‌م تا ڕۆژگاری ئه‌وڕۆشمان خۆی پاراستووه.
ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بی به‌و قه‌یڕانه سه‌خته ئابووریه ئه‌مه‌ریکی و
جیهانیه ده‌ڵێن گه‌رده‌لوولی ئابووری.
له‌ڕاستیشدا ئه‌و گه‌رده‌لوله‌ئابووریه‌له‌و چه‌ند گه‌رده‌لوله‌سروشتیانه‌ی
که‌له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵ له‌مه‌و به‌رو هی ئه‌مساڵیش روویان دا دژوارتره.
گه‌رده‌لووله‌کان ناوچه‌یه‌کی دیاری کراوی جیهانیان ده‌گرته‌وه، به‌ڵام
گه‌رده‌لوولی ئێستای ئابووری جیهانی به‌مانا عه‌ره‌بیه‌که‌ی سه‌رتاپای
جیهانی گرتۆته‌وه.
به‌بۆچوونی گه‌لێک له‌خه‌بیره‌ئابووریه‌کان سه‌نگایی ئه‌و قه‌یڕانه‌و
کارتێکردنه‌کانی به‌دواوه‌ی گه‌لێ سه‌نگینتره‌له‌قه‌یڕانی ئابووری
جیهانی ساڵێ(١٩٢٩- ١٩٣٠).که‌پێیه‌وه‌جه‌نگی جیهانی دووه‌م تا زۆر ڕاده‌ڕووی
دا. دیاره‌پێش ئه‌و ماوه‌ش سیسته‌می سه‌رمایه‌داری هه‌ر (٩-١٠) ساڵێک
ڕووبه‌ڕووی قه‌یڕانی ئابووری ده‌هاتن. ده‌توانم بڵێم به‌ر له‌و مێژووه
، سه‌رمایه‌داری ڕووبه‌ڕووی (٥-٦) قه‌یڕانی ئابووری تر بووه‌ته‌وه‌و
پێیان ده‌گۆتن قه‌یڕانی ده‌وری . ماهیه‌تی قه‌یڕانه‌ئابووریه‌کانی
پێشتر به‌هی سیه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابووردووشه‌وه‌جیاوازی زۆر تێیاندا به‌دی
ده‌کرێ. له‌قه‌یڕانی ئێستا. ئه‌و کاتی‌سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به‌بێ
پلان واته به عه‌شوائی گه‌شه‌کردنی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌برد و گوێی
نه‌ده‌دایه بازاڕوو توانای کڕێنی هاوڵاتیان بۆ ئه‌و که‌ل وپه‌له‌دروست
کراوانه‌یان، له‌ڕێگایه‌وه ئه‌و کاتانه‌قه‌یڕانه‌کان سه‌ری هه‌ڵده‌دا
که‌ئه‌وان به‌قه‌واره‌یه‌کی هه‌ره‌زۆره‌وه‌که‌ل و په‌لی دروست کراویان
ده‌بازاڕه‌کان ده‌کرد و خه‌لکیش توانای کڕینیان نه‌بوو و له‌ڕێگایه‌وه
به‌هۆی له‌بارچوون یان گه‌نده‌ل بوونی که‌ل و په‌له‌دروست کراوه‌کانیان،
هه‌موویان به‌سه‌ر ده‌مایه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌تووشی زیانی هه‌ره‌گه‌وره‌ده‌بوون
. به‌ڵام قه‌یڕانی ئێستا جۆرێکی تری به‌خۆوه‌گرتووه. پێش ئه‌وه‌ی
بێینه‌سه‌ر چۆنیه‌تی ڕوودانی ئه‌و قه‌یڕانه، ده‌بێ ئه‌وه‌بڵێن سه‌رمایه‌داری
له‌دوا پله‌ی پێشکه‌وتنی که‌پێی ده‌ڵێن سه‌رمایه‌داری مۆنۆپولی که‌تیادا
سه‌رمایه‌داری پیشه‌شازی و سه‌رمایه‌داری بانکی یه‌کیان گرت و سه‌رمایه‌داری
مالیان پێک هێنا . واته‌کارتێله‌کان بوون به‌تروست . که‌واته‌سیسته‌می
سه‌رمایه‌داری نوێ به‌سه‌رمایه‌داری مالی مۆنۆپلی پێناسه‌ده‌کرێ که‌له‌ڕێگایه‌وه‌کۆنتڕۆڵی
نه‌ک هه‌ر هه‌موو سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به‌کلێشه‌سیاسیه‌که‌شیانه‌وه،کردوویه‌تی
. به‌لکو له‌ڕێگای باڵاده‌ستی ئابووری ، ده‌توانم بڵێم کۆنتڕۆڵی به‌شی
هه‌ره‌زۆری جیهانیان کردووه.
دوا به‌دوای هه‌ره‌س هێنانی سیسته‌می به‌ناو سوسیالیستی به‌شێوه‌یه‌کی
هه‌ست پێ نه‌کراو جیهان به‌تێکڕا به‌ره‌وسستی به‌ڕێوه‌چوونی ئابووری
به‌ڕێوه‌بوو که‌له‌سایه‌یدا ڕۆژبه‌دوای ڕۆژ ژیانی خه‌لک و
به‌رکه‌ته‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان به تایبه‌تی وڵاته هه‌ژاره‌کان،
به‌ره‌و دواوه‌ده‌چوو. به‌هۆی ڕوودانی کاره‌ساتی ١١ی سه‌پتێمبه‌ری ٢٠٠١
و ڕوودانی هه‌ردو شه‌ڕی ئه‌فغانستان عیڕاق به‌و هه‌موو
تێچوه‌فراوانه‌یان. ئه‌مانه‌و چه‌ند هۆکارێکی تر بوونه‌هانده‌ر
که‌وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نه‌ک هه‌ر ته‌نیا له‌به‌ره‌ی شه‌ڕ
ڕووبه‌ڕووی ئه‌عبای مالی ده‌بۆوه به‌لکو به‌رهه‌مهێنانیش تێیدا
له‌دابه‌زینێکه‌وه به‌ره‌و دابه‌زینێکی تر کاتی به‌ڕێ ده‌کرد. له‌و
ماوه‌یه‌دا دۆلاری ئه‌مه‌ریکی ئه‌گه‌ر به‌راورد بکرێت له‌گه‌ڵ یۆڕۆ و
پاوه‌ندی ئینگلیزی و ینی یابانی، ٣٠٪ی به‌هاکه‌ی هاتبووه‌خواره‌وه،
ئه‌وه‌جگه‌له‌وه‌ی که‌به‌های پاره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ش له‌ڕێگای سستی
ئابووری جیهانی که‌نرخی پاره‌کانیان به‌راورد ده‌کرا له‌گه‌ڵ هێزی
کڕینی که‌ل وپه‌ل زۆر هاتبوونه‌خواره‌وه. ئه‌وه‌ئه‌و
مانایه‌ده‌گه‌یه‌نی که‌له‌پاش ١١ی سه‌پتێمبه‌ره‌وه‌تاوه‌کو ئێستا
ده‌توانم بڵێم به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریکی نیوه‌ی جارانیشی
پێوه‌نه‌مابوو. ئه‌و هۆکارانه‌و زۆرانێکی تر، هانده‌ر بوون بوو دروست
بوونی ئه‌و قه‌یڕانه. لێکۆله‌ره‌وه‌ئابووریه‌کان هه‌ر ته‌نیا
زیانه‌کانی کاره‌ساتی ١١ی سه‌پتیمبه‌ریان به‌نزیکی ترلۆن دۆلار
مه‌زنده ده‌کرد و شه‌ڕی ئه‌فگانستان و عیڕاقیش به(٢-٣) ترلۆن دۆلار
مه‌زنده‌ده‌کردو ئه‌و ٧٠٠ بلیۆن دۆلاره‌ی به‌ناوی پلانی ئینقاز
که‌به‌بۆچوونی من سه‌ره‌تایه‌و دوو ئه‌وه‌ندی زیاتریشی ده‌وێت ، ده‌بێ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکی خۆی بۆ ئاماده‌بکات تاوه‌کو نه‌ختێ ڕێگا
له‌به‌رده‌م کاره‌ساته‌که‌بگیرێ. خه‌بیره‌ئابووریه‌کان هه‌ر
له‌ئێستاوه‌ئه‌و زیانه‌ی که‌به‌ر که‌رتی سه‌رمایه‌داری که‌وتووه‌به‌٥،٥
ترلیۆن دۆلار ده‌خه‌ملێنن . ئه‌و ه‌حالی ئه‌مه‌ریکایه، به‌ڵام
عه‌دواکه‌به‌فراوانی خۆی گه‌یاندۆته‌یابان و ئه‌وروپاش به‌تایبه‌تی
به‌ریتانیا. وڵاتانی که‌نداو و چین وڕوسیاش لێی به‌ری نینه‌که‌ئه‌و
گه‌رده‌لووله‌ئه‌وانیش نه‌گرێته‌وه، به‌ڵام سیسته‌مه‌که‌وه‌ها خۆی
ده‌رخستووه که‌چه‌ندی دامه‌زروای مالی وڵاتان
له‌دامه‌زراوه‌مالیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نزیک بووبن وه‌ک گه‌رده‌لول ئاسا
، ئه‌وانی زیاتر گرتۆته‌وه. بۆیه‌به‌شی یابان و ئه‌وروپاو وڵاتانی
که‌نداو له‌ئه‌مه‌کانی تر له‌وزیانلێکه‌تنانه‌زیاتره.
دوا به‌دوای هیمان برازه‌رس ، وۆلستریتیش هه‌مان پشکی ئیفالاس بوونی
به‌رکه‌وت. دوو ترلۆن و نیو دۆلار مه‌زنده‌ی زیانه‌کانی وۆلستریت
ده‌کرێ . وه‌زیری خه‌زانه‌ی ئه‌مه‌ریکی هنری پۆلسن که‌دانه‌ری پلانی
ئینقاز بوو به‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی په‌یدا کردنی سیوله‌ی ئه‌و ٧٠٠ بلیۆن
دۆلاره‌وه‌بخرێته‌ناو بانکه‌کانه‌وه‌بۆ تیمار کردنی قه‌یڕانه‌که.
ئیمڕۆ ڕای گه‌یاند که ئه‌و پاره‌یه‌ش ڕێگا به‌ئیفلاس بوونی به‌نک و
دامه‌زراوه‌مالی و زۆر کۆمپانیای تری ئه‌مه‌ریکی ناگرێت. ته‌نیا
زیانه‌کانی ڕۆژی دوو شه‌مه‌ی ڕابووردو که‌ناوی لێنرابوو ڕۆژی
دووشه‌مه‌ی ڕه‌ش زیاتر له‌دوو ترلۆن دۆلار زیان
به‌دامه‌زراوه‌مالیه‌ئه‌مه‌ریکیه‌کان که‌وتووه.
لێپرسراوه‌به‌رزه‌کانی سندوقی نه‌قدی جیهانیش له‌و ڕۆژانه‌دا بانگێشه‌ی
ئه‌وه‌یان کردووه‌که‌له‌ماوه‌یه‌کی نزیک ئه‌مه‌ریکا چاوه‌ڕوانی ماوه‌ی
که‌سادی مالی درێژ خایه‌ن ده‌کات و عه‌دوه‌که‌شی بۆ هه‌موو جیهان
ده‌گوازرێته‌وه. به‌ریتانیا ٢٥٠ بلیۆن پاوه‌ندی ئه‌سته‌رلینی
که‌ده‌کاته‌٤٥٠ بلیۆن دۆلار، خستۆته‌ناو دامه‌زراوه‌مالیه‌کانه‌وه‌بۆ
په‌یدا کردنی سیوله‌ی نه‌قدی تاوه‌کو پێش له‌و
قه‌یڕانه‌سه‌خته‌ئابووریه‌ی ئێستایان بگرنه‌وه. ئه‌وروپاش
کۆبوونه‌وه‌به‌دوای کۆبوونه‌وه‌ده‌کات چ به‌کۆ چ هه‌ر وڵاته‌و له‌ئاستی
خۆیه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنێ وه‌ها دابنێن که‌ڕێ له‌و
قه‌یڕانه‌ئابوریه‌جیهانیه‌سه‌خته‌بگرن . یابان بۆ خۆی پێش ئه‌و
قه‌یڕانه ته‌نگوچه‌له‌مه‌ی ئابووری هه‌ره‌فراوانی به‌خۆوه‌بینیبوو
به‌ڵای ئه‌و قه‌یڕانه‌شیان ده‌رده‌که‌ی ئه‌وانیشی گه‌لێ قورس‌تر
کردووه.
دیاره‌هۆکاری تریش هه‌نه‌له‌پاڵ ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌له‌سه‌ره‌وه‌باسم
لێوه‌کرد بوونه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌قه‌یڕانه‌که‌به‌و کوشنده‌ی ئێستای
بته‌قێته‌وه. له‌وانه‌باری قه‌رزاری وڵاته‌هه‌ژاره‌کان
که‌قه‌رزپێدانه‌کانیان خۆی له‌نزیکی دوو ترلیۆن دۆلار ده‌دات
که‌ئه‌وانه‌نه‌ک ناتوانن قه‌رزه‌کان بده‌نه‌وه‌به‌لکو ناتوانن سودی
قه‌رزه‌کانیشیان بده‌نه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه وه‌به‌رهێنان له‌ناویاندا
سستیه‌کی زۆری به‌خۆوه‌گرتووه‌و ناشتونن له‌به‌ر بێپاره‌ییان په‌نا
ببه‌ن بۆ کڕێنی که‌ل وپه‌لی بێگانه. گه‌شه‌کردنی پیشه‌سازی دروست
کردنی چه‌کی قورس و فرۆشتنی به‌وڵاته‌هه‌ژاره‌کان که‌هه‌نده‌ی تر گیر‌و
گرفتی ئابووریان سه‌ختر بووه،سیسته‌می نادیموکراتی زۆر له‌وڵاتانی
جیهان و تاک قوتبی ئه‌مه‌ریکاو خۆ سه‌پاندی به‌سه‌ریاسای جیهانی
وزۆرانێکی تر،کاری خۆیان کردووه‌له‌گه‌رادانانی ئه‌و
گه‌رده‌لووله‌ئابووریه. به‌ڵام یه‌کێ له‌هۆکاره‌هه‌ره‌گرنگه‌کان
که‌وای کردووه‌ئه‌و قه‌یڕانه‌به‌و سه‌ختیه‌له‌وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ره‌تاوه‌ڕووبدات، گه‌شه‌کردنی ئابووری چین و هیندو
هه‌ستانه‌وه‌ی ڕووسی. به‌ڵی ئه‌و گه‌شه‌کردنه ئابووریه خێرایه‌ی چنی
که‌گه‌شه‌ی ساڵانه‌یان خۆی له‌٨-١٠٪ ده‌دات له‌کاتێکا که‌جیهانی
سه‌رمایه‌داری له‌قه‌یڕاندایه، له‌ڕێگایه‌وه‌کاری خۆی
کردووه‌که‌قه‌یڕانی ئه‌مه‌ریکی به‌ره‌و خێرا تر بڕوات چونکه‌با که‌لو
په‌لی سه‌رمایه‌داری له‌ڕووی جه‌و‌ده‌یه‌وه‌له‌هی چین باشتر بن به‌ڵام
هه‌رزانی که‌ل وپه‌لی چینی باری به‌سه‌ر هه‌موو جیهان
داگرتووه‌ئه‌مانه‌و زۆرانێکی تر کاری خۆیان کردووه‌که‌قه‌یڕانی
ئابووری به‌ره‌و ئه‌و خێرایه‌ی ئێستای ببات. له‌وانه‌ش خراپتر چاوچنۆکی
پاره‌داره مه‌زنه‌کانه که به‌ته‌واوه‌تی کۆنتڕۆلی دامه‌زراوی جیهانی
مالیان کردووه. به‌ناوی سه‌ربه‌خۆی ئابووری له‌بن په‌رده‌و
به‌ئاشکه‌راوه‌هه‌موو جۆره‌که‌نالێکیان به‌کارهێناوه بۆ داپلۆسینی
قوتی خه‌لک له‌پێناو خۆ ده‌وله‌مه‌ندکردنی زیاتریان . له‌و نێوه‌نده‌دا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌به‌رزه‌کانی ئه‌و دامه‌زراوه مالیه جیهانیه‌ش
وه‌ک شه‌ریک چوونه‌ته‌پاڵێانه‌وه، تاوه‌کو ڕێوشوێنی یاسایان بۆ ئاسان
بکه‌ن و به‌هۆیه‌وه‌به‌شێوه‌یه‌کی زۆر چاوچنۆک تر له‌جاران
ده‌وڵه‌مه‌ندتر ببن . وه‌ک ده‌نگو باسه‌کان باسی لێوه‌ده‌که‌ن هه‌ر
ته‌نیا داهاتی به‌ڕێوه‌به‌ری وۆلستریت له‌ماوه‌ی ٣-٤ ساڵ خۆی له‌یه‌ک
بلیۆن دۆلار ده‌دات . باس له‌وه‌ش ده‌کرا که‌داهاتی ساڵانه‌ی فلان
به‌ڕیوه‌به‌ر ٤٠ ملیۆن هی ئه‌وی تر ٧٠ ملیۆن هی ئه‌ویتر ٢٠٠ملیۆن دۆلار
و به‌سه‌ره‌وه‌ترن .
ئه‌و پرسیاره‌ی که‌لێره‌ده‌کرێ و پێویستی
به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌که‌وه‌ڵامی وێک چووت تیایا ده‌ست ناکه‌وێ . ئایا
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دوا به‌دوای ئه‌و قه‌یڕانه‌ده‌توانی خۆی ڕاگرێ
؟ له‌حاله‌تی نه‌توانینی چ سیسته‌مێکی تری ئابووری جێگیر تر شوێنی
ده‌گرێته‌وه. یان ئایا ئه‌و قه‌یڕانه‌ئابوریه‌مانای ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نی
که‌کاته‌کانی به‌دوایه‌وه‌سیسته‌می سوسیالیستی شوێنی بگرێته‌وه ؟
له‌حاله‌تی وه‌هادا ده‌بێ به‌چ ڕێ‌و شوێنێکه‌وه‌پێکهێنانی ئه‌و
سیسته‌مه‌نوێیه‌خۆی سه‌قام گیر بکات؟ ئایا وه‌ک بانگێشه‌کانی مارکسیزم
لینینزم له‌ڕێگه‌ی شۆڕشی پڕۆلیتاری یان به‌ڕێو شوێنی تر وه‌ک به‌ئاشتی
و بێ زه‌بروزه‌نگ ئه‌و مه‌هامه‌به‌جێ بگه‌یه‌نرێ؟
زۆرانێک له‌لیکۆله‌ره‌وه‌سیاسی و ئابووریه‌کان و خه‌بیره‌ئابووریه‌کان
ئه‌و خۆ تێقورتانه‌حکومیه‌ئه‌مه‌ریکی و ئه‌وروپی و .... وه‌ها
که‌وتۆته‌وه‌که‌به‌شی هه‌ره‌زۆری دامه‌زراوه‌مالیه‌ئیفلاس بووه‌کان و
کۆمپانیاکان بۆ به‌رده‌وام بوون و درێژه‌پێدانی جموجۆلی ئابووری خۆماڵی
ده‌کرێن که‌هه‌ر له‌ئێستاوه‌زۆر له‌بانکه‌مه‌زنانه‌به‌ته‌واوه‌تی یان
به‌شێکی فراوانیان له‌ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا خۆماڵی کردووه‌و کاروانیش
به‌ڕێوه‌یه. له‌و نێوه‌نده‌دا ڕۆڵی که‌رتی ده‌وله‌ت
له‌جموجۆله‌ئابووریه‌کان به‌ره‌و فراوانی ده‌ڕوا.
لیکۆله‌ره‌وه‌ئابووریه‌کان کاری وه‌ها به‌وه‌لێک
ده‌ده‌نه‌وه‌که‌دامه‌زراوی سوسیالیستی بن .
له‌ڕێگایانه‌وه‌به‌ره‌به‌ره‌ڕۆڵی که‌رتی تایبه‌تی مل داده‌نی
له‌به‌رده‌م که‌رتی ده‌وله‌ت ، واته‌که‌رتی سوسیالیستی . هه‌ر
له‌ئێستاوه‌به‌شی هه‌ره‌زۆری گه‌وره‌لێپرسراوان له‌ئه‌وروپاو
ئه‌مه‌ریکا که‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسیشیان له بن ده‌ست دایه‌له‌سه‌ر ئه‌و
ڕایه‌کۆکن که‌ده‌بێ گۆڕانکاری له‌سیسته‌می مالی جیهانی ئێستا بکرێ
واته‌ستیسته‌مگه‌لێکی تر شوێنی بگرێته‌و ه‌که‌زیاتر دادپه‌روه‌رانه‌بیت
وڕۆڵی حکومه‌تیش له‌دامه‌زراوه‌ئابووریه‌کان زیاد بکرێ و چاودێریش
بخرێته‌سه‌ر ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رمایه‌ی تایبه‌تی که‌ده‌بی
به‌ڕێو شووێنی یاسای تازه‌به‌ڕێ بکه‌ون . زۆرانیک له‌و
لێکه‌له‌ره‌وه‌سیاسی وئابووریانه‌ئه‌و قه‌یڕانه‌به‌هه‌ره‌سی سیسته‌می
سه‌رمایه‌داری له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن . به‌مه‌زنده‌ی خۆم کارتێکرنی
قه‌یڕانی ئابووری له‌داهاتوودا خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ناو گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی
سیاسی ته‌واوی ئه‌وروپا هه‌تا ئه‌مه‌ریکاش، له‌ڕیگایه‌وه‌ناخبی ئه‌و
وڵاتانه‌ده‌نگ بۆ ئه‌وه‌بده‌ن که‌ده‌بێ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری
به‌سیسته‌مگه‌لی باشتر یان سوسیالیشتی بگۆڕدرێته‌وه.
به‌بۆچوونی خۆم ئه‌و قه‌یڕانه ئابووریه‌وه‌ک قه‌یڕانی ١٩٣٠ شه‌ڕی
جیهانی لێ ناکه‌وێته‌وه‌و زیاتر به‌سیسته‌مگه‌لی دوور له‌زه‌برو زه‌نگ
کاره‌گۆڕانه‌کانی خۆی به‌ڕێ ده‌کات. ده‌رده‌که هه‌موو جیهانی
گرتۆته‌وه. یان ئه‌وه‌تا هه‌موویان به‌هه‌نگاوی ژیرانه لێی ڕزگار
ده‌بن یان هه‌ر هه‌موویان له‌ناو کوره‌که ده‌سوتێن . کاری وه‌هاش
وێڕای ناله‌باری ده‌رده‌کوشنده‌کانی، به‌ڵام تروسکایی ئه‌وه‌شی لێ
به‌دی ده‌کری که له شوێنیا سیسته‌مگه‌لی جێگیرتر له‌سه‌رمایه‌داری
دروست ببێ و له‌ڕێگایه‌وه جیهان به‌تێکڕاو وڵاته‌هه‌ژاره‌کانیش
به‌تایبه‌تی له‌و مه‌ینه‌تیه‌ڕزگاریان ببێ.
٩\١٠\٢٠٠٨
به‌ریتانیا
|