١١\٨\٢٠٢٢
هەر ئێسکێکی
ئەنفالکراوان.. کەسوکاری هەمووانە.
- بۆ ٢١ی ئاب، رۆژی دادپەروەریی.. ئێسکوپرووسکی ١٧١ ئەنفالکراومان
بهێننەوە -
وەک ئاشکرایە لە ئابی ٢٠١٩، لە ئەنجامی هەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵدا
لە ناوچەی تەلشێخە لە شاری سەماوە لە باشوری عێراق، رووفاتی (١٧١)
ئەنفالکراو دەرهێنرا، کە سەرجەمیان لە ژنان و منداڵانی ئەنفالکراو
پێکهاتبوون.
مەخابن دوای سێ ساڵ، تائێستا هیچ هەنگاو و هەوڵێک نابینین بۆ هێنانەوەی
رووفاتی ئازیزانمان بۆ باوشی نیشتمان، کە ماوەی سێ ساڵە لە پزیشکی دادی
بەغدایە.. ئەمەش کەمتەرخەمی و بێباکی حکومەت لە هەمبەر ئەم پرسە
دەردەخات.
بەپێی بەدواداچونەکانمان، هۆکاری دواخستنی هێنانەوەی رووفاتی ئازیزانی
ئەنفالکراوانمان، بە مەبەستی وەرگرتنی سامپڵی خوێنە لە کەسوکاری
ئەنفالکراوان بۆ پشکنینی (DNA) و
ناسینەوەی رووفاتەکان.. ئەم هەنگاوەش چەند گرنگ و جێی بایەخە، بەڵام
بیرکردنەوە لەم هەنگاوە، دوای سێی ساڵ لە مانەوەی رووفاتەکان لە پزیشکی
دادی بەغدا، بێباکی و کەمتەرخەمی لایەنی پەیوەندیدار دەردەخات.
بۆیە مانەوەی رووفاتی ئازیزانمان لەمە زیاتر؛ نا ئارامی بە کەسوکاری
ئەنفالکراوان بەخشیووە، چونکە هەمان ئەو مەترسیانە بە یادی هەمووان
دەهێنێتەوە، کە بەسەر روفاتی ئەنفالکراوانمان لە ساڵی (٢٠١٣) هات،
کاتێک بەهۆی شۆرتی کارەباوە، بەشێکی پزیشکی دادی نەجەف سوتاو و
بەهۆیەوە روفاتی ئەنفالکراوانمان لەو شوێنە سوتا، کە ئەمەش بە بەڵگە و
نوسراوی فەرمی لای حکومەتی عێراق و رێکخراو ICMPی نێودەوڵەتی
تۆمارکراوە.
لەم رووەوە ئێمە وەک ئامادەکارانی ئەم یاداشتە، کە پێکهاتووین لە
ژمارەیەک رێکخراو و نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید و کەسوکاری
ئەنفالکراوان..
بەڕێزان سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگری
سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان،
دەخەینە بەردەم بەرپرسیارێتی لەوە زیاتر دواخستنی هێنانەوەی رووفاتی
ئەنفالکراوانی ئازیزمان... بە تایبەت کە دۆخی شاری بەغدا بە هۆی
ئاڵۆزییە سیاسیەکان، رۆژ لە دوای ڕۆژ لە خراپیدایە.
هاوکات ئەوە دەخەینەڕوو؛ ئەگەر پاساو بۆ دواخستنی هێنانەوەی رووفاتی
ئازیزانمان، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی (DNA)
بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان بێت، ئەوە چەندین رێگا چارەسەر هەیە، لەوانە
وەرگرتنی سامپڵ لە رووفاتەکان و بارکۆدکردنی سامپڵ و گۆڕی رووفاتەکان،
تا ئەوەی لە هەر کاتێکدا ویسترا بە بەراوردکردنی بە سامپڵی کەسوکاری
ئەنفالکراوان بناسرێنەوە.. و ئێمە ئەم رێگایە بە باشترین و خێراترین
رێگا دەبینین، بە پێچەوانە هەر رێگایەکی تر بۆ ئەم پرۆسەیە تەنها و
تەنها دەبێتە هۆکاری زیاتر دواکەوتنی هێنانەوەی رووفاتەکان.
هەروەها داوا دەکەین:
یەکەم: بۆ ڕۆژی ٢١ ئاب، کە ساڵڕۆژی یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی
تاوانبارانی ڕژێمی بەعسە لەسەر دۆسیەی ئەنفال لە (٢١ ئابی ٢٠٠٦) و ئەم
ڕۆژە بە فەرمی لە هەرێمی کوردستان بە ڕۆژی دادپەروەری ناسێنراوە، لەم
ڕۆژەدا رووفاتی ئازیزانمان بگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
دووەم: لە پرسی هێنانەوەی رووفاتی ئەنفالکراوان و هەڵدانەوەی گۆڕ
غەریبانی ئەنفالکراوانمان، گوێی لە ویستی سەرجەم کەسوکاری قوربانیانی
ئەنفال بگرترێت بەبێی جیاوازی و بە یەکسانی.. کە زۆرینە کەسوکاری
قوربانیان و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید و نوسەران و توێژەران و
چالاکوانانی ئەم بوارە، لەگەڵ بە پەلە هێنانەوەی (١٧١) رووفاتەکەی
ئەنفالکراوانمانن.
سێیەم: بە پەلە وخێرا دەست بکرێت بە هەڵدانەوەی سەرجەم ئەو گۆڕە بە
کۆمەڵانەی دیکە، کە لە هەمان ناوچەی تەلشێخە لە شاری سەماوە
دۆزراونەتەوە و تائێستا بەدواداچوون و کار بۆ هەڵدانەوەیان نەکراوە، کە
بەشێکیان بە چەند مەترێک دوورتر دەکەونە تەنیشت ئەو گۆڕەی کە رووفاتی
(١٧١) ئازیزانمانی تێیدا بوو، چونکە بە هۆی گۆڕانکارییە سروشتیەکانی
بیابان، مەترسی داپۆشین و بزربوونی شوێنی گۆڕەکان بەردەوام هەیە.
چوارەم: داوا لە کەسوکاری ئەنفالکراوان دەکەین، بەپێی یاسای پاراستنی
گۆڕە بە کۆمەڵەکانی عێراق بە ژمارە (٥) ی ساڵی (٢٠٠٦)، کە بە یاسای
ژمارە (١٣) ساڵی (٢٠١٥) هەموارکراوەتەوە.. بچن لە فەرمانگەی گۆڕە بە
کۆمەڵەکان لە بەغدا داواکاری بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەکان تۆمار بکەن، چونکە
یاسای ئاماژە بۆ کراو، ئەولەویەتی داواکاریی لەم پرسە بە کەسوکاری
جینۆسایدکراوان داوە.
پێنجەم: حکومەتی هەرێم و نوێنەرانی کورد لە بەغدا، پرسەکانی جینۆسایدی
گەلی کورد لە هاوشانی دۆسیەکانی بودجە و نەوت، بکەنە بنەمای گفتوگۆ و
رێکەوتن لە کاتی پێکهێنانی حکومەتی ئایندەی عیراق.
رێکخراوەکان و نووسەران و چالاکوانی بواری جینۆساید و کەسوکاری
ئەنفالکراوان:
١- رێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید
٢- رێکخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالکراوان
٣- کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال
٤- گۆڤاری تۆپزاوە
٥- ڕۆژنامە نوگرەسەلمان
٦- رێکخراوی بەرگری لە مافی قوربانیانی گۆرە بەکۆمەڵەکان
٧- رێکخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال
٨- رێکخراوی کوردیپێدیا بۆ ئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمان
٩- رێکخراوی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە
١٠- رێکخراوی چاودێری کوردۆساید - کوردستان
١١- رێکخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ
١٢- رێکخراوی چێرۆکەکانی ئەنفال
١٣- تۆڕی هاوپەیمانی رێکخراوە کوردستانیەکان لە پێناو دادگای تاوانی
نێودەوڵەتی
١٤- رێکخراوی عەرعەر بۆ داکۆکیکردن لە نەوەی شەهیدان و ئەنفالکراوان
١٥- گروپی کار بۆ ئەنفال
١٦- ڕێکخراوی گەرمەسێر بۆ پرسی فەیلەیەکان
١٧- ناوەندی داکۆکی پشدەر بۆ قوربانیان و جینۆسایدکراوان
١٨- کۆمەڵەی روناکبیری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە کەرکوک
١٩- جەبار ئەحمەد توێژەر لە بواری جینۆساید
٢٠- فوئاد عوسمان - چالاکوان لە بواری جینۆساید
٢١- وزیرە جەلال سەعید - چالاکوانی بواری جینۆساید
٢٢- پەرژین جەعفەر حاجی روستم - خوشکی شەهید وئەنفال - چالاکوانی کەیسی
ئەنفال و جینۆساید
٢٣- سالار مەحمود - سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان
٢٤- شارا محەمەد - خوشکی شەهید
٢٥- عادل حاجی محەمەد - پارێزەر و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان
٢٦- نازدار ئەسعەد مەحمود - چالاکوان لە بواری جینوساید و کەسوکاری
قوربانی ئەنفالکراوان
٢٧- حازم محەمەد بلەیی - نوسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
٢٨- ئەحمەد مەجید - چالاوانی بواری جینۆساید و کەسوکاری قوربانیان
٢٩- ئەیاد ئیسماعیل کاکەیی - پارێزەری دۆسیەی ئەنفال و دۆسیەی ئەنفالی
بارزانیان لە دادگای باڵای تاوانەکان.
٣٠- دیمەن محەمەد نوری - چالاکوانی بواری جینۆساید
٣١- عەلی بەندی - نوسەر و چالاکوان لە بواری ئە نفال و جینوساید
٣٢- حیکمت فائق عارف - خاوەنی (١٠) شەهیدی کیمیاباران هەڵەبجە
٣٣- رێکارێ مزویری - نووسەری بواری جینۆساید
٣٤- شاخەوان شۆڕش - نووسەر و توێژەری بواری جینۆساید
٣٥- هیوا سەید سەلیم - نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
٣٦- ئیبراهیم هەورامانی - نووسەر لە بواری جینۆساید
٣٧- هەژار هوشیار - توێژەر لە بواری جینۆساید
٣٨- محەمەد زرنگ قەڵادزێی - چالاکوانی بواری جینۆساید
٣٩- سمکۆ سابیر - نووسەر لە بواری ئەنفال و جینۆساید
٤٠- عەدالەت عومەر - نووسەر و لێکۆڵەری بواری جینۆساید
٤١- هەدار زوبێر بارزانی - پارێزەری کەیسی ئەنفال و جینۆسایدی
بارزانیەکان و پەرلەمانتار لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٤٢- ئیسماعیل هەنارەیی - پارێزەر و نووسەری بواری جینۆساید
٤٣- گوڵاڵەی گەرمیان - نووسەری بواری جینۆساید
٤٤- قاسم کازم - کەسوکاری ئەنفالکراو و چالاکوانی بواری جینۆساید
٤٥- هابیل ئەحمەد کەریم - بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال
٤٦- عەلی مەحمود - نوسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
٤٧- هێمن حەسیب - نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
kw_genocide@yahoo.com
|