١٥\٣\٢٠١٦
ھەر ئەوەتان لێ
چاوەڕێ دەکرێ.

ئێڤار ئیبراھیم
لە ھەر وڵاتێک حکومداری پێشکەوتوو پەیوەستە
بە رێژەی ژنان لە بەڕێوەبردنی سیستەمی وڵات و دارشتنى پلانی تۆمکەی
درێژخایەن و بەشداری پێکردنیان لە جومگە ئەساسیەکانی بەڕێوەبردن و
بڕیارداندا، واتە ئەو وڵاتەی چەند رێژەی ژنانی تێدا بەشدارە ئەوەندە به
پێشکەوتوو دادةنريَت و دەناسرێت و دەمێنێتەوە.
بەڵام لەم ھەرێمە چەند ملیۆنیە فەرمانرەوایانی وڵات پێشکەوتنی
وڵاتەکەیان بە باڵەخانەی بەرز و سەیارەی جامڕەشی مۆدێل بەرز و جل و
بەرگی کەشخە و زۆری پاسەوان دەبينن، بۆیە میللەت گەیشتووە بەو
سەرگەردانی و برسی کردنەی ئەمڕۆ.
دەسەڵات بەدەستانی ھەرێم لە بەڕێوەبردنی وڵات ھەر لە بواری سیاسی و
ئیداری و ئابوری و بازرگانی نەوت سێکستەرەکانی تر شکستیان نەھێناوە
بەڵکوو لە بواری ئافرەتانیش چەند ساڵێکە شکستیان ھێناوە، ئەوانەی کە لە
داوی راپەڕین ھاتنە سەر حوکم بڕوایان به ژنان و پرسەکانی نەماوە لە
کاتێکدا لە مَيژووی پێش راپەڕین ژنان ھاوشانی ئەوان لە شاخ و شار لە
خەباتدا بوون بەشداری سەرەکی و گرنگیان ھەیە لەو دروستکردن و نوسینەوەی
مێژووی کورد.
ئەوەتا دوای تێپەڕبوونی چەند رۆژێکی کەم لە ٨ ی مارس لە مەراسیمی
کردنەوەی زانکۆیەک ژنان بەشداری پێناکەن جا چۆن ئومێدێک شک بەرین لە
بەشداری پێ کردنیان لە بڕیاردان و بەڕێوەبردنی وڵات.
دەسەڵاتێک سەرتاپای قەیران بێت و شکستی خواردبێت لە حکومڕانی وڵات ھەر
ئەوەشی لێ چاوەڕێ دەکرێت ژنان بەشداری پێ نەکات وپەراوێزیان بخات، تا
خاوەنی ئەو ئەقڵیەتە کۆنە لە بەڕێوەبردن بین کۆمەڵگا لە پیاوسالاری و
نایەکسانی رەگەزی رزگاری نابێت.
دەمێکە سەلماندویانە کە ئەو دەسەڵاتە تەنھا لە دروستکردنی قەیران لە
دوای قەیران و شکست لە دوای شکست شارەزا و لێھاتوە ھیچیتری پێ نیە بۆ
میللەتەکەی.
١٤\٣\٢٠١٦
evaribrahem.parlaman@yahoo.com
|