٢٣\٧\٢٠١٢
ههر ههشت بابهتهکهی
ئهم ههفتهیه.

بەڕێز تاسان
١:
ئەم بەیانییە، بە دەنگی کابرایەک خەبەرم بۆوە ، ھاواری دەکرد ، مارە بە
کەونە سەلاجە، بە کەونە موبەریدە بە کەونە تەلەفزیۆن بە کەونە کەنتۆڕ..
ئیتر منیش جەوم نەما ، چووم بۆ لای وتم خاڵۆ ئەی بەڕیز تاسانیش ناکڕی
ئەویش کۆن بووە ، ووتی ئەفەنی بڕۆ ئەولاوە لێبگەڕێ دوو عانە قازاج
بکەین ، منیش پێم گۆت ، خارە ئەگەر دەتەوێت بازاڕت باش بێ ، بڕۆ بۆ پێش
پەرلەمان ھاوار بکە ، مارە بە کەونە جاش ، بە کەونە مستەشار ، بە کەونە
بەعسی ، بە کەونە ئەنفالچی ، ئەلەوێ ئەوانەت دەست دەکەوێ ،، سەرێکی لێم
باداو گۆتی ، کوڕم بڕۆ چێشتەخەوەکەت بکە ، تا سەری منیشت نەخواردووە ،
بەو زمانە شڕەت...
٢:
(تا ئێستاش نازانم ئەو بە چی پێدەکەنی)!
بیرمە لە ٣١ ی ئابی ساڵی ١٩٩٦ ، ئەو کات تەمەنم ١٤ ساڵ بوو، دەبابەکانی
بەعسم بینی لە شەقامە سەرەکیەکەی نزیک ماڵمان، ئاڵایەکی ئیراق لە
پیشەوە و ئالایەکی زەردیش لە دواوەی دەبابەکان دەگەشایەوە، سەربازەکانی
بەعس ماندوو شەکەت دیار بوون ، پێشمەرگەکانیش دڵخۆش دەم بە خەندە ،
منیش سەیرم دەکردن و ، دیمەنی نیو فیلمە جەنگیەکانم بیردەھاتەوە ،
تووشی شۆک ببوم باوەڕم بە چاوەکانی خۆم نەدەکرد، ..دونیا تازە تاریک
داھاتبوو ، چەند پێشمەرگەیەک کە بەرپرسێکیان لەگەڵدا بوو ، ھاتن بۆ
ماڵی ئێمە ، ووتیان برسیمانەو دەبێت شتێکمان بۆ ئامادە بکەن کە بیخۆین،
باپیرم ووتی ئاخر شتێکی وامان نییە ، ، بەرپرسەکەش ووتی حاجی شتێک
ئامادە بکەن بە ززوترین کات.، ئەوە بوو تەنھا نان و ماست و چامان شک
دەبرد ، بردمان بۆ بەردەمیان .. ئیتر دەستیان کرد بە نان خواردن ، وەک
ئەوە وابوو مانگێک بێ ھیچیان نەخواردبێت.. شتێکی سەیرم بینی ، کاتێک
بەرپرسەکە پێدەکەنی ھەموو پێشمەرگەکان پێدەکەنین، وە ئەو نانی دەخوارد
ئەوانیش بە یەکەوە دەستیان بە نان خواردن دەکرد، ئەو بەرپرسە زۆر
پێدەکەنی ، نەمدەزانی بەچی پێدەکەنی ، سەرم سوڕمابوو ،، لەم رۆژانە
ھەمان بەرپرسم بینیەوە ، کە پرچی ڕەش کردبۆوە ، قەڵەو ببوو ، چەند
سەیارەکی مۆدێل بەرزو وە ژمارەکی زۆری پاسەوانی لەگەلدابوو ، دووبارە
ھەر پێدەکەنی ، ھەموو چوار دەورەشی لەگەڵ ئەودا پێدەکەنین.....
تا ئێستاش نازانم ئەو بە چی پێدەکەنی...
٣:
(مۆمەکە سەری لە عەلۆی تێکداو، فاروق ڕەفیقیش پایسکیلەکەی دزیم).
لە کاتی ھەلبژاردندا ، ئاگادارم بووم ، شەوەکەی نامەیەک بۆ عەلۆی برام
ھات ، منیش نامەکەم بۆ خوێندەوە ، ،داوا لە عەلۆ کرابوو دەنگ بدات بەو
کاندیدەی پارتی و بۆ ئەوەی خزمەتێک بە کوردو کوردستان بکات. ، عەلۆ
لەبەر خۆیەوە پێدەکەنی و دەیگۆت ئحم ئحم ، دواتر چوو بۆ کۆبنەوە بۆ
ئەوەی بەیانی چۆن ھەندێک تەزویر بکەن ، بە یانیەکی زوو عەلۆ بەڕێکەوت
بۆ دەنگدان و تەزویر کردن، کە شەوەکەی گەڕایەوە بە پێکەنینەوە دەیگۆت
گۆڕانمان تێک و پێک شکاند ئەوڕۆکە ، ٢٥ دەنگم داوە ، منیش ووتم عەلۆ
دەنگت دا بە کوێ ، چۆن چۆنی دەنگت دا ، ووتی نیشانەی ڕاستەکەم لە
مۆمەکە دا ، کورە براتم برا، منیش لە دلی خۆمەوە ووتم ، ئەوە خراپ
تێکەڵی کردووە ، بە ھەلە دەنگی داوە، دەنگی بە گۆڕان داوە، پێکەنیم و
پێم ووت پارتی پشت بە تۆ ببەستێ تا ئوم قەسر گیرنابێ، ووتی ئوم قەسر لە
کوێیە ، منیش پێم گۆت کەوتۆتە تەنیشت کونە فلوسەی...... لە کاتی
خۆپیشادانەکەی ١٧ شوبات ، فاروق ڕەفیقم بینی لە تەلەفزیۆن ، لە
سەکۆیەکەی سەرای ئازادی، ھاواری دەکرد و خەلکیش چەپلەی لێدەدا ، منیش
بڕیارمدا بچم بۆ ئەوێ ، ھەندێک پارەم قەرز کردوو، بەڕیکەوتم بۆ سلێمانی
، بە ھەر حال گەیشتم بۆ سەَرای ئازادی ، بینیم فاروق ڕەفیق لە سەیارەکی
مۆدێل بەرز ھاتە خوارەوە چوو بۆ سەکۆیەکە ، ھاواری دەکردمنیش وەک ئیوە
لە چینی مافم خوراوەکانم.، سەیری گیرفانی حۆم کردو و سەیارەکەی قاروق
ڕەفیقم بینی، لە دڵی خۆمەوە گۆتم ئەشھەدو کاکە فاروقِ رەفیق تۆ مافت
خوراوە نەک من ، ئیتر بە ملی شکاوم ھاتمەوە بۆ ھەولێر ، کە گەیشتمەوە
ماڵەوە ، خەبەرێکی خۆشیان پێدام ، گۆتیان تاسانۆکە پایسکیلە شڕەکەت
دزراوە ، منیش پێکەنینم و بە ماڵەوەم گۆت ، خەم مەخۆن دزەکە دەناسم،
فاروق ڕەفیق دزیوەتی، ووتیان چۆن ، منیش گۆتم ئەگەر فاروق رەفیق
نەبوایە، ئەو قسە زلانەی دەکرد لە تەلەفزیۆن ، من نەدەچووم بۆ سلێمانی
و پایسکیلە داماوەکەشمیان نە دەدزی....
٤:
(موختاری گەرەکەکەمان بۆتە ئەینشتاین).
لە کاتی ھەڵبژاردندا چاودێر بووم لە یەکێک لە شوێنەکانی دەنگدان، لە
ناکاو بینیم ھەندێک کیژۆلە دەرکەوتن " جلی کوردیان پۆشیبوو ، نیوەیان
جلی کوردیەکانیان ڕەنگی سەوز بوو نیوەکەی تریان ڕەنگی زەرد ، نزیکەی ١٠
کیژۆڵەیەک دەبوون، موختاریش لەگەل ئەوان بوو ، سمێڵەکەی ڕەش کردبۆوە""
مورداخانێکی پۆشیبوو، ئیتر ژوور بە ژوو دەچوون دەنگیان دەدا" بە
بیانووی ئەوەی ئەوانە لە ھیچ شوێنێک ناویان نەھاتۆتەوە، نزیکەی ھەر
یەکەو ھەشت دەنگیان دا، یەک مامۆستاو چاودێر نەدەوێران فزەی بکەن،
مودیری ئەو شوێنەی دەنگدانیش ئاگادار کرابۆوە ، کە بۆی نیە ڕێگری لە
ھیچ شتێک بکە" کە لەسەرەوە بۆی دەھات.. کە ھاتن بۆ ئەو ژوورەی من لەوێ
چاودێر بووم، گۆتم ڕێگا نادەم ئەوانە دەنگ بدەن، موختار چاوی سوور
کردەوە لێم ، ووتی ھۆ ئەفەنی بڕۆ ئەو لاوە، دەی کاکە لێبگەرێ ئەوانە
دەنگ بدەن ، منی برد بۆ سوچێک و بە چرپەوە پێی ووتم کوڕم بەرژوەندی خۆت
بزانە کێ منەتی پێیە خۆت خراپ بکە"ی دواتر شتێکت بۆ حساب دەکەین، منیش
ووتم جەنابی موختار ئەرێ دەکرێ پیناسەیەکی (بەرژەوەندی)مانان بۆ بکەی،
ئیتر کەوتە ھەرەشە کردن لێم و ووتی بۆنی شیری خاوت لە دەم دێت، بۆخۆت
پیاو بە ، دوو سێ رۆژی تر کارت بە ئێمە دەکەوێ بۆ دامەزراندن و ئەو
شتانە"، ئینجا ڕێگابدە ئەو کچە جوانانە دەنگ بدەن " سەیرکە چەند جوانن
، وەرە ھەندێک قسەیان لەگەل بکە" زۆر خوێن شیرینن، منیش بە پێکەنینەوە
پێم ووت ، جەنابی موختار دەزانی زۆر جوان دەدوێی ، بە ئەینشتاین دەچی ،
بە توڕەیەوە یەخەی گرتم و بە منی گۆت دواتر خۆت دەبینیەوە، باوکت
پیاوێکی چاک بوو بە داخەوە تۆی خوێڕی کوڕی ئەوی، منیش دام لە قاقای
پێکەنین" ئیتر بەڕیوەبەری ھۆڵەکە ھات منی گواستەوە بۆ شوێنێکی ترو،
موختار ھەر بە نێرەکەری لەو ژوورەی منی لێ بوو دەنگە تەزویرەکانی دا،
لە کاتی ڕۆیشت ھاتە لام بە منی گۆت، گەنجۆ خوا حافیز، ئیتر دای لە
قاقای پێکەنین.. منیش زۆر توڕە بووم ، ھاوارم کرد سلاو لە عەقلت
ئەینشتاینی کورد...
٥:
(کوڕە عاشقەکە"، بلۆکی کردم).
ھاوڕێیەکم لە فەیسبووک، ڕۆژانە چەند شیعرێکی بڵاودەکردەوە ، پێش
بڵاوکردنەوە" نامەی بۆ دەناردم تا من سەیری شیعرەکەی بکەم و لایکێکی
مەردی بۆ بکەم ، تەواو منی بێزار کردبوو ، ھەر ھەموو شیعرەکانی باسی
یار بوو کە بە ملی شکاوی لێی دوور کەوتبۆوە""، ( یار ناگەریتەوە"،
خۆشەویستم بی تۆ دەمرم و، بەبێ تۆ خەریکە شێت دەبم ...ھتد).. منیش پێم
گۆت برا ناونیشانی ئەو یارە بە من بدە بەڵێن بێت بۆتی بگەڕینمەوە، ئاخر
مێشکی منیشت مەشغول کردووە"، بە قوربانی ئەو خوایەت بم.." گۆتی تاسان
ناھەقت ناگرم ھێشتا عاشق نەبووی و عەشقت نەناسیەوە"،..منیش ووتم کاکی
شاعیر ، لەم رۆژانە من و عەشق بە نیازی کۆبوونەوەیەک بکەین، بۆ ئەوەی
بگەینە ئەنجامێکی و لە یەکتر بگەین ، دواتر لە ئەنجامی کۆبوونەوەکە
ئاگادارت دەکەمەوە..""، کاکی شاعیری ئازیز خێرت دەگاتێ واز لەو نامانە
بھێنە بۆمن ئاخر ئەوە کەی موشکیلەی منە یار لێت زویر بووە، دەبرۆ
بەردەگەیان و تەشتێک قور بکە بە سەرت و ھاوار بکە حەزرەتی یار تۆ
نەگەریتەوە ئەوە فیشەکیک دەنیم بە مێشکم و خۆم دەتۆپێنم.. ئیتر من ئەو
قسانەم تەواو نەکرد " بلۆۆۆۆکی کردم...
٦:
(- بەڕێز تاسان - بوو بە وەزیر... بێگومان بە حەوت ڕاوێژکارەوە..).
من سوێندی یاسایم خواردووە ، کە وەزیری وەزارەتی( دەبێت وابێت)م، لە
خزمەتی گەل و نیشتیمانانم، ھەموو شتێک سەرەتا خۆم پێم خۆش دەبێت، ئینجا
دەبێت وا بێت،.. حەوت ڕاوێژکارم ھەیە ، بۆ ئەوەی کارەکانم بە ڕێک و
پێکی بەڕیوە بچێت،، ڕاویژکاری یەکەمم، پیاوێکی تەمەن ٤٧ ساڵیە،تۆزێک
ڕەشتاڵەیە، کاری ئەو ڕێکخستنی گەشتەکانمە و وە دابین کردنی ڤیزەو ئەو
شتانەیە، بۆ نموونە، ساڵانە سێ سەفەر دەکەم بۆ دەرەوە، بۆ ئەنتالیاو
ڤینسیاو سریلانکا،، ئاخر من تاقەتی ئەوەم نییە ڤیزەو ئەو شتانە دابین
بکەم ، ئاخر خۆتان دەزانن من ماندووم... ڕِاوێژکاری دووەمم
ڕۆژنامەنووسێکە، سەرەتا وای خۆپیشان دەدا، کە ئازادەو لە بەرژەوەندی
خەلک و نیشتیمان شت دەنووسێت، ئیتر دەفتەرێک دۆلارو و سەیارەک بەس بوو
بۆ ئەوەی ببێتە ، کەری خۆم، کاری ئەو بڵاو کردنەوەی چاڵاکیەکانمە لە
ڕۆژنامەو تەلەفزیۆنەکان، ئەگەر وەزارەت ھیچ چاڵاکیەکی نەبوو ، دەبێت،
شتێک بڵاو بکاتەوە ، بنووسێت، جەنابی وەزیر خەریکی کۆبوونەوەیە لەگەل
چەند پرۆفیسۆرێکی ئەڵمانی و سویدی، بۆ ئەوەی، بەرنامەیەک دابڕێژیت بۆ
داھاتووی وڵات.. ڕاوێژکاری سێیەمم، تۆزێک بە تەمەنە تازە لە ئەوروپا
گەراوەتەوە، چوار پێنج زمان دەزانێت، بەرپرسی پەیوەندیەکانە، زۆربڵێەکی
باشەو ،وەک تووتیە ھەرچی پێی بڵێم دووبارەی دەکاتەوە ،فێرم کردووە
لەگەل ھەر وەزیرو دەسەڵاتدارێک بدوێت، بە کوردیەک بدوێت، کە ووشەی
بیانی زیاتر بەکار بھێنێت ھەردەم بڵێت جەنابی وەزیر جێگایی شانازی
ھەموومانە.. ڕِاوێژکاری چوارەمم کچێکی ٢٠ ساڵەو بالا بەرزو و قەشەنگە،
نابێت ھیچ کارێک بە ئەو بکەن ، کاری ئەو خواردنەوەی قاوەیە لەگەل
جەنابی وەزیر ، ھەفتەی دووجار لە یەکێک لە ھۆتێلە پێنج ئەستێرەکان ، بۆ
ئەوەی ھەست بکەم ھێشتا گەنجم، ئاخر نابێت پیریەتی بەسەر من زاڵ بێت، من
دەبێت ھەر گەنج بم بۆ خزمەتی ھاوڵاتیان... ڕاوێژکاری پێنجەمم، یەکێکە
شاھادەو ئەو شتانەی نییە ، کاری ئەو خزمەتکردنی مناڵ و
خێزانەکەمە،ھەموو کارێکی ھەرسێ ژنەکەم دەبێت بە زووترین کات ئەنجامی
بدات، کوڕو کچەکانم لە باشترین شوێن خوێندنیان بۆ دابین بکات، ئاخر
مناڵی وەزیر نابێت لە ھیچ شتێکیان کەم بێت،.. ڕاوێژکاری شەشەمم ، ئەو
کارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانم بۆ ڕادەپەرێنێت، شاردنەوەی دزیەکان و
گەندەڵیەکاننی وەزارەت،.... ئەوەی حەوتەمم ، لەم ڕۆژانە دەبێت بە
ڕاویژکارم، ، بەینی خۆمان بێت، تەنھا خۆمم دەزانم ئەو بۆ چی دەکەمە
ڕاوێژکارم....... ھاوڵاتیانی ئازیز من لە خزمەتی ئێوەم ،خۆم کردۆتە
قوربانی ئێوە ... بژی کورد و کوردستان..
٧:
(سێ رێگا، بۆ ئەوەی فێرە عەرەبیەکەی باش بم ، وەک ئێستا دوکەڵ نەکا).
یەکەم: بڕیارم داوە بەیانی ، تەقیدمی یەکێک لە زانکۆیەکانی میسر بکەم
بۆ خویندن.. ئیتر تاکیدم ئەمسالیش بۆ پێنجەم ساڵ ناوم ھەر ناگەڕیتەوە
لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ئێرە.."،خۆشم ھەر حەزناکەم لێرە بخوێنم ..
ئیتر لە میسر پیاسە کردن لە کۆڵانە تەسکەکانی گەرەکە شەعبیەکان، و
نێڕگەلە کێشان لە چایخانەکەکان و ژوانێک لە گەڵ کچێکی ڕەش تاڵە لە
کەنار رووباری نیل..ھەر مانگێکە عەرەبیەکی چاک فێردەبم...
دووەم: ڕۆژانی ھەینی ، بچم بۆ شەقلاوە " لە سەدا ھەشتای عارەبە ، ئیتر
ھێندە پرسیارت لێ دەکەن ، لە شوێنی فندق و خواردنگەو ئەو شتانە ، ھەر
شەش مانگێکە عەرەبی فێر دەبم.. بەینی خۆمان بێ کچە عارەبی جوانیش
دەبینم...
سێیەم: زەواج لەگەل ژنە عارەبەک بکەم ، زێرو ئەو شتانەی ناوێت ، بە
ماڵێکی سادەش شکورە...، لە کۆڵ بە تانی یەک نەفەری دەبمەوە"، وە
عەرەبیش فێردەبم ..( ھەم زیاڕەت ھەم توجارەت).
سەرنج:
( ئەگەر ڕیگای یەکەم سەری نەگرت ، ئەوە دووەم نا .. ڕیگایی سێیەم
دەگرمە بەرو ناوی خوای لێ دێنم....).
٨:
ئەمڕۆکە لەگەل ئارسەر کۆدەبینەوە باسی ئەو شتانە دەکەین.. ، ئەمڕۆ باسی
دروست کردنی مەسعەدێک دەکەین بۆ مەریخ .. وە نەخشەی تونێلێک دەکێشین
دروست کردنی ڕێگایەک لە ژیر زەوی لە ھەولێرەوە بۆ پاریس ،خۆتان دەزانن
بەیانیان چایەک لە پاریس بخۆی خۆشە ، وە بریار دەدەین ، حەزرەتی(یار)
بۆ ھەموویان بگەرَینینەوە، وا بروات فەیسبووک دەبێتە گۆڕستان ، ئەرێ ،
دەبێت ئەو ھەموو یارە لە کوێ خۆیان حەشار دابێت ، ئەو ھەموو خەلکەی
کوشتووە... وە ئاخیر شتیش کەوا ئەمڕۆکە باس بکەین ، دەست نیشانکردنی
لوقمانە شێت بە وەزیری ژن و ژنخوازی ، عەلۆی براشم بۆ وەزیری کەپلاندن
و قل قلۆکێ،، ناسرە کۆری جیرانشمان بۆ وەزیری گیرفان پڕکردن، حەمیدە
بۆریش بۆ وەزیری باوەشێنەو ماستاو کردن، جەحە بێ منەتیش وەزیری
خوێڕیاتی،،، ئیتر بۆ پێشەوە، ھەر کورد بووینە و کوردیش دەبین.
barez.tasan@facebook.com
|