هێرش بۆسه‌ر باشووری کوردستان مه‌حکوم ده‌که‌ین.
راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی 12 حیزبی کورد و کوردستانی.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌کشه‌ممه 16/12/2007، فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ترکیا، له هێرشێکدا ژماره‌یه‌ک له گوند‌و ئاوه‌دانییه‌کانی باشوری کوردستانیان بۆردومان کرد. له ئاکامی بۆردمانه‌کاندا، پۆلێک هاووڵاتی سڤیلی کورد که له ڕیزیاندا ژن و منداڵ ده‌بینرێن، گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها دانیشتوانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه ناچار بوون له مه‌ترسیی به‌رده‌وامیی هێرشه‌کان، په‌ره‌وازه‌ی شار و شارۆچکه‌کان بن.
ئه‌وه‌ی له‌و رووداوه‌دا بۆ ئێمه‌و خه‌ڵکی باشووری کوردستان جێی داخ و له هه‌مان کاتیش‌دا جێی پرسیاره، رێپێدانی هێزه‌کانی ئه‌مریکایه به‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانه، چوونکه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ ئه‌رکی پاراستنی سنووره‌کانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له ئاسمان و زه‌وییه‌وه له ئه‌ستۆی هێزه فره‌ره‌گه‌زه‌کانه که ئه‌مریکا سه‌رکردایه‌تییان ده‌کا.
ئێمه ئه‌و حیزبه کوردی و کوردستانییانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌مان واژۆ کرده‌وه، ئه‌م په‌لامار و ده‌سدرێژیانه به‌توندی مه‌حکوم ده‌که‌ین؛ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و برینداران و زیان لێکه‌وتووانی ئه‌و هێرشانه هاوده‌ردی ده‌رده‌بڕین و داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخروای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئوروپا و هه‌موو کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌که‌ین، به‌رانبه‌ر ده‌سدرێژی و په‌لاماره‌کانی ترکیا و ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمێك که به‌نمونه‌یه‌ك بۆ ته‌واویه‌تی عێراق ده‌هێنرێته‌وه، بێده‌نگ نه‌بن و لێبڕاوانه رێ‌یان لێ‌بگرن.
2007-12-18
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران پارتی سوسیالیستی کوردستان(PSK) سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پارتی یه‌کیه‌تیی کورد له سووریا(Yekiti) رێکه‌ڤتنی دێموکراتی کورد له سووریا(Wefaq) پارتی پێشڤه‌ڕۆی دێموکراتی کورد له سووریا پارتی دێموکراتی کوردستان ــ باکورPDKI ــ Bakur پارتی یه‌کێتیی دێموکراتی کورد له سووریا پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWD) پارتی دێموکراتی کورد له سووریا (EIParti) پارتی ئازادی کورد له سووریا پارتی ئازادیی کوردستان (PAK)
|