په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\١٠\٢٠١٣

نامەیەکی راوە بۆ رای گشتی خەڵکی کوردستان:

 

ھێرش بۆ سەر ئازادیخوازیی کۆمەڵگا لە رێگای ھێرشەوە بۆ سەر پارکی ئازادی راگرن.

 


پێرێ شکاندن و سوتاندنی پەیکەری خۆشەویستی، ئەمڕۆ شکاندنی کێلی گۆڕی شاعیر شێرکۆ بێکەس، بەدوای چەند جارێک لە شکاندنی چەند پەیکەرێکی تر، ئەمجارەیان بە شکاندنی نەوەستاون و سوتاندوشیانە.


بە دڵنیاییەوە ئەم ھێرشانە بە بێ ئامانج نین، لەلایەک ھێرشە بۆ سەر پارکی ئازادی لەبەرئەوەی پارکی ئازادی کانگای سەیران و سەفای خەڵکە، لانەی یاری منداڵان و جێژوانی لاوانە، پارکی ئازادی ناوەندێکە بۆ حەسانەوە و پشوو لەبازنەی ژیانی ڕۆژانە، لەلایەکی تر ھێرشە بۆ سەر مەدەنیەت و جوانیەکانی شارو کۆمەڵگا.


بە دیاریکراوی و کۆنکرێت تا ئێستا نادیارە کێ مەدالیای ئەم کردەوە ناشیرین و نەخوازراوە دابەش دەکات و کێ وەری دەگرێت، بەڵام کۆمەڵگای کوردستانیش وەک ھەرکۆمەڵگایەکی تر دوو جەمسەرە، بەو مانایەی کە ئەگەر ھێزێکی پاڵنەری ھەیە بۆ پێشخستن، ئەوە ھێزێکی تریش ھەیە بۆ ڕاگرتن و پاڵنان بۆ دواوە، کۆمەڵگایەک دەتوانێت لە سەر ھێڵی پێشکەوتن بێت کە توانیبێتی جیاوازی ئەم ھێزانە بناسێت، لەکۆمەڵگای کوردستان ھێزی پاڵنەر بۆ دواوە بەھێزەو پێویستە بەری پێ بگیرێت، ئەم ھێزە کۆنە پەرستانە دوژمنی گۆڕانکاری و داھێنان و جوانین، بەرھەڵستی ھەر دیاردەیەکی نوێن کە لەگەڵ بازنە داخراوەکەی خۆیاندا ناکۆک بێت.


ئەم ھێرشە بۆ سەر پارکی ئازادی، بەدوای فەزای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێم دێت و راگەیاندن و لێدوانی کەسایەتی ناو ھەندێ لە پارتە سیاسیەکان ئەم فەزایەی زیاتر رەخساندووە بە فەزایەکی کۆنەپەرستانە.


ئێمە پێمانوایە ئەم کارە ڕەزیلانەیە دەتوانێت تەنھا کردەوەی ئەو کۆنەپەرستانە بێت کە ھەمیشە دژایەتی جوانی و نوێگەری بوون و توانای گەشەکردن لە دەمارە گیراوەکانیان مردووەو بەرگەی زۆر شت ناگرن لەوانە یەکسانی ژن و پیاو، ھونەری جوان، خۆشی و شادی خەڵک و ...ھتد. ئەو ھێزە دەیەوێت بەھەموو شێوەیەک خۆشەویستی و پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان کە غەریزەیەکی سروشتیە قەدەغە بکات، وێرای مەحکومکردن و ئیدانەکردنی ئەم کارە نەشیاوە، ئێمە لایەنە بەرپرسەکان و ھێزە ئەمنیەکان بە بەرپرس دەزانین لە دۆزینەوەو ناساندن و بەسزاگەیاندنی تاوانباران.


ئەم کردەوەیە بەلای ئێمەوە ھیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ کوشتنی مرۆڤ و جوانیەکانی تر، چونکە ئەمە تەنھا پەلاماردانی پەیکەرێک یاخود کارێکی ھونەری نیە، بەڵکو ئەمە ھێرشە بۆ سەر مەدەنیەت و پێشکەوتوخوازی کۆمەڵگاو ھێرشکردنە بۆ سەر ھونەرو ئیستاتیکا، ھێرشە بۆ سەر ئازادی خۆشەویستی و تێکەڵبونی کچان و کوڕان لەکۆمەڵگای کوردستاندا بۆ ژیانێکی مەدەنی و شارستانی.


لەھەمانکاتدا پشتیوانی خۆمان بۆ چالاکیەکەی رۆژی یەکشەمەی سلێمانی دەردەبڕین و بانگەوازی ھەموو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ئازادیخوازان و یەکسانیخوازان دەکەین، کە ‌دژ بەم کردەوە و تیرۆرکاریانە، رۆژی یەکشەمە ٢٠ - ١٠ - ٢٠١٣ لەگەڵ ئەو چالاکوانانەی سلێمانی بەشداری کۆبوونەوەی نارەزایەتی بکەن لەپارکی ئازادی کاتژمێر ٤:٣٠ ی پاشنیوەرۆ، داواکاریشین کە لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان دژ بەو تیرۆرکاریەی ئازادی و خۆشەویستی و جوانی ھونەر، بێنە مەیدان و چالاکی و کۆبوونەوەی نارەزایەتی بەرێ بخەن.


١٧\١٠\٢٠١٣


بۆ پەیوەندیی:
کوردستان - سلێمانی: نەوزاد بابان: ٠٧٧٠١٤٢٧١١٧
دەرەوەی وڵات: فەرمان خێڵانی ٠٠٣٢٤٨٨٠٥٥٩٢٩
fxelany@yahoo.com
لاوژە جەواد: ٠٠٤٥٣١٩٥٤٢٢٨
lawzha@yahoo.com


واژۆیەکان:
١- لاوژە جواد - چالاکەوانی بواری یەکسانی ژن و پیاو - دانیمارک
٢- فەرمان خێڵانی - چالاکوانی مەدەنی و رۆژنامەنووس - بەلجیکا
٣ - ئاراس گەلاویژ - ھەڵسوڕاوی سیاسی سیاسی
٤- دیلمان عەبدولڵا ساڵح - چالاکی کۆمەڵی مەدەنی - سلیمانی
٥- نوری بەشیر - نوسەرو ھەڵسوڕاوی سیاسی - لەندەن
٦- نەوزاد بابان - ھەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
٧- ھەڵاڵە ڕافیع - ھەڵسوڕای بزوتنەوەی یەکسانیخوازی و مافی مرۆڤ - سوید
٨- گۆنا سەعید - ھەڵسوڕاوی بواری یەکسانی ژن و پیاو - بەریتانیا
٩- جەلیل رەزایی - ھەڵسوڕاوی سیاسی - دانیمارک
١٠- رۆژ عەزیز - نوسەر - تورکیا
١١- چیمەن قەرەداخی - نوسەرو ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی - فینلاند
١٢- حەمە غەفور - نوسەرو ھەڵسوڕاوی کۆمۆنیستی کرێکاری
١٣- خەندان محەمەد جەزا - چالاکی بواری ژنان - نەرویج
١٤- شارۆخ رەحیم - خوێندکار - ھۆڵەندا
١٥- ئاسۆ کەمال - نوسەرو ھەڵسوڕاوی سیاسی - بەریتانیا
١٦- شادان عەبدول - چالاکی کۆمەڵی مەدەنی - تورکیا
١٧- سە رگوڵ سەلمە - ھەڵسوراوی بواری مافەکانی ژنان - کەنەدا
١٨- جەمال سەیدسادقی - چالاکی مەدەنی - کەنەدا
١٩- شەیدا سەلاح حیسامی - پسپوری راگەیاندن و دەرھێنە ر - پاریس
٢٠- ئاوات محەمەد - ھەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
٢١- بەیان ناسیح - توێژەری کۆمەڵایەتی - سوید
٢٢ - پەروین عەزیز - چالاکی مەدەنی - سلێمانی
٢٣- شنە مارف - ئیتاڵیا
٢٤- روناک شوانی - نووسەر - سوید
٢٥- ئاکۆ ێەمەد کاکەمەد - ئەندازیاری شارستانی
٢٦- شەنگە رەحیم - رۆژنامەنووس و چالاکی مافەکانی ژنان
٢٧- ناھید موکری - سوید
٢٨- تریفە عەزیز - ئەڵمانیا
٢٩- ئیدریس حاجی سەعید - رۆژنامەنوس - فینلاند
٣٠- حەمە رەشید ھەرەس - سلێمانی
٣١- کەژاڵ نوری - چالاکوانی ژنان - ھۆلەندا
٣٢- مەریوان رەحیم - ژمێریار - ھۆڵەندا
٣٣- روناک مەولود - یاریدەدەری سەرپەرشتیاری منالان - ھۆڵەندا
٣٤- ئیبراھیم محەمەد - ھەڵسوراوی سیاسی
٣٥- سەرکاو ھادی گۆرانی - شانۆکار - پاریس
٣٦- فوئاد قەرەداغی - نوسەر - سلێمانی
٣٧- بەرزان عەلی حەمە - رۆژنامەنووس - سلێمانی
٣٨- ئاراس رەشید - نوسەر - کەنەدا
٣٩- مریەم عەبدولڵا - کەنەدا
٤٠ -ھەڵگورد سەمەد - رۆژنامەوان - پاریس
٤١- سەرگوڵ سەلما - ھەڵسوڕاوی مافەکانی ژنان
٤٢- رەنجدەر گراوی - چالاکی مەدەنی - ھەولێر
٤٣- کامیل ئەحمەد - شێوەکار
٤٤ - تەرزە فایەق - ھەولێر
٤٥ - ھێمن رەئوف - چالاکی مەدەنی - کەنەدا
٤٦ - مستەفای حەسەنە گەورە - ھەڵسوراوی جەماوەری و روژنامەنوس - سلێمانی
٤٧ - ئاوات محەمەد - رۆژنامەنووس - سلێمانی
٤٨ - موحسین کەریم - ھەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
٤٩ - بەکر رەشید - ھونەرمەند - سلێمانی
٥٠ - بەھار مونزیر - ھەڵسوراوی مافەکانی ژنان - سلێمانی
٥١ - حەسەن حسێن - رۆژنامەنووس - سلێمانی
٥٢ - رێبوار عارف - ھەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
٥٣ - محەمەد ئەحمەد - ھەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
٥٤ - سەرکۆ محەمەد رۆستەم - روشنبیر - سلێمانی
٥٥ - وەستا سالار - ھەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
٥٦ - پشتیوان کەریم - ھەڵسوراوی جەماوەری - سلێمانی
٥٧ - کەمال میرزا - سلێمانی
٥٨ - ئاراس گوڵچین - ھەڵسوراوی بواری گەنجان - سلێمانی
٥٩ - عیرفان کەریم - ھەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
٦٠ - شاباز مەحمود - ھەڵسوراوی کرێکاری - سلێمانی
٦١ - ئاسۆ - سلێمانی
٦٢ - ئەڤین ئیبراھیم فەتاح - نوسەر - ھەولێر
٦٣ - پێشرەو ئیسماعیل عارف - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
٦٤ - ھیوا عەبدولڵا خۆشناو - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
٦٥ - یاسین ئامێدی - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
٦٦ - سەلام عەبدولڵا - چالاکی مەدەنی و نوسەر - خانەقین
٦٧ - ھۆزان مەحمود - لێکۆڵەری جەندەر - بەریتانیا

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک