٢\٥\٢٠١٠
هێرش بۆسه‌ر
فه‌رهاد پیرباڵ و گۆڤاری وێران زنجیرکردنی ئازادییه!

حه‌مه غه‌فور
ئامانجی ئه‌و شاڵاوی بوغز‌و کینه‌و په‌نجه‌ڕاوه‌شاندنانه‌ی له ڕاگه‌یاندنی
ئیسلامیه‌کان‌و مینبه‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه بێ منه‌تانه جاڕو فتوای بۆ
ئه‌درێ، شتێکی ته‌واو جیاوازه له ئیدیعای پووچ‌و درۆیینه‌ی به‌رگری
کردن له ئادابی گشتی‌و پیرۆزیه‌کانی کۆمه‌ڵی کوردستان. مه‌به‌ستی ئه‌و
فۆبیا‌و هیستریاو ده‌مارگیریه‌ی له‌م ڕۆژانه‌دا یه‌کگرتووی ئیسلامی‌و
مه‌لاکان به‌ره‌وڕووی (فه‌رهاد پیرباڵ‌و گۆڤاری وێران‌و ستافی ده‌زگای
ئاراس‌و سه‌رده‌م)یان کرده‌وه، له ڕاستیداو له بنه‌ڕه‌ته‌وه ڕووی
له کۆمه‌ڵگای کوردستانه، له خه‌ڵکی کوردستانه، ڕووی له ڕۆشنبیران،
له نووسه‌ران، ئازادیخوازان‌و له خه‌ڵکی مۆدێرنخوازی کوردستانه.
مێژووی شارستانی‌و کاروانی مۆدێرنیزم‌و پرۆسه‌ی تێکهه‌ڵکێشرانی
کوردستان له‌گه‌ڵ جیهانی هاوچه‌رخ‌و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و نێوده‌وڵه‌تیدا
کراوه‌ته ئامانجی ئه‌م شاڵاوه کۆنه‌په‌رستانه‌یه.
ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه بێ ده‌ربه‌ستانه‌یه‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی‌و
مه‌لاکان ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی بێ ئه‌ملاولای هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵات‌و حکومه‌تی
هه‌رێم‌و هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بێت له‌گه‌ڵیاندا بۆ ئه‌و ئه‌ژێندا
ده‌ره‌کیه‌ی له ڕێگای ڕه‌وته ئیسلامیه‌کانه‌وه له کوردستان کاری بۆ
ئه‌کرێت، ئه‌وا بێ هه‌ڵوێستی‌و بێده‌نگیی ئه‌وان به‌رامبه‌ر به‌و
شاڵاوی فتوای تیرۆر‌و ڕیسواکردنه‌ی ناودارانی وه‌کو (فه‌رهاد پیرباڵ،
شیرکۆ بێکه‌س‌و به‌دران ئه‌حمه‌دو..تد)، خه‌وشێک ناهێڵێته‌وه سه‌باره‌ت
به هاوپه‌یمانی حکومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئه‌م شاڵاوی کۆنه‌په‌رستیه‌دا
بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵی کوردستان.
زۆر ده‌مێک نیه ئێمه بینیمان گۆڤاری (خه‌ڵک) که سه‌ر به ده‌زگای (چاو‌دێر)
بوو، به‌هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێکی ته‌رجومه کراوی ڕۆمانی(ئایه‌ته
شه‌یتانیه‌کان)ی (سه‌لماند ڕوشدی)یه‌وه داخرا. هونه‌رو حیکمه‌تی حکومه‌تی
هه‌رێم، سه‌روه‌ری کوردستان‌و ئه‌زموونی کوردایه‌تی، بایی هێنده
ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری لێ نه‌وه‌شایه‌وه به‌رگری له سه‌روه‌ری
کوردستان‌و بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگایه‌ک بکه‌ن‌و گوێ نه‌گرن له گوشاری
جمهوری کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی!؟ ساڵانێک به‌ر له ئێستا (ئیمام خومه‌ینی)
فتوای کوشتنی (سه‌لمان ڕوشدی) ده‌رکردبوو، که‌چی پاش هه‌ژده ساڵ له
ده‌سه‌ڵاتدارێتی کوردی، هێشتا توانای به‌رگری له هه‌ق‌و مافێکی ئاسایی
ڕۆژنامه‌گه‌ری له چوارچێوه‌ی سنووری یاسایی خۆیدا له خۆی شک نابات به‌رامبه‌ر
به‌و فتوایه! لێره‌وه ڕوون ئه‌بێته‌وه که ئه‌گه‌ری ڕازیبوونی ده‌سه‌ڵات
به‌رامبه‌ر به‌م ئه‌ژێندایه‌ی دیکه‌ش زۆر گه‌وره بێت!
ئه‌م ڕه‌وته دینیانه‌و پێگه‌و په‌یامیشیان ته‌جروبه نیشانیداوه که
ته‌گه‌ره‌و چاڵێکی گه‌وره‌یه له‌به‌ر پێی ڕه‌وتی په‌ره‌سه‌ندنی
شارستانی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا. هه‌وڵی ترساندن‌و پاشگه‌زکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری
کوردستان له په‌سه‌ند کردن‌و گرتنه‌به‌ری ڕه‌وتی مه‌ده‌نیه‌ت‌و
مۆدێرنخوازی، هه‌وڵێکی نه‌زۆکه. مێژوویه‌کی درێژه کۆمه‌ڵگای کوردستان
پشتاو پشت ڕه‌نجی کێشاوه‌و قوربانی داوه تا تروسکایی مه‌ده‌نیه‌تی
تیادا داگیرساوه‌و به‌م ڕۆژه گه‌ییشتووه. ڕوخساری شارستانی ئه‌مڕۆی
کوردستان به‌رهه‌می قوربانیدانی چه‌ندین نه‌وه‌ی یه‌ک له دوای یه‌کمانه.
بۆیه پیلان‌و ئه‌ژێندای ده‌ره‌کی بۆ تاساندنی مه‌یل‌و تامه‌زرۆیی
هاوڵاتیانمان بۆ مۆدێلی ژیانی هاوچه‌رخ‌و سه‌رده‌میانه، نه‌خۆشی‌و
هیستریای ئاینی‌و کۆنه‌په‌رستانه‌یه له دژی په‌سه‌ندکردنی مۆدێلی
ژیانی ڕۆژئاوایی له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه. ئه‌وان له‌م ڕێگایه‌وه
گه‌ره‌کیانه کوردستان بکه‌نه سه‌کۆیه‌ک بۆ زنجیرکردنی ئازادی به‌یان‌و
ئازادی بیروڕاو ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن‌و داخستنی ده‌می هاوڵاتیان. ڕه‌وته
ئیسلامیه‌کان که له‌نێو پرۆسه‌ی گه‌شه‌و پێشڕه‌وی مه‌ده‌نیه‌تی
کوردستاندا ڕه‌وتی بچووکبونه‌وه‌و په‌راوێزبوون ئه‌پێون، به ئه‌ژێندای
سیاسی تا ئێستایانه‌وه له هه‌وڵی دروستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی ملکه‌چ‌و
بێ ئیراده‌دان هه‌تا ئه‌وان وه‌کو "کۆمه‌ڵگای مێگه‌ل" په‌یام‌و
پرۆگرامی کۆنه‌په‌رستانه‌و دواکه‌وتوانه‌ی خۆیانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
بۆیه به چنگ‌و ددان نیشاندان به‌رامبه‌ر هه‌ر دیارده‌یه‌کی ته‌ندروست‌و
شێوازێکی سه‌رده‌میانه به‌نیازن له پشت ئادابی گشتی‌و موقه‌ده‌سات‌و
به‌هاو پیرۆزی که‌لتووری‌و ئه‌م شتانه‌وه، هه‌م پێگه‌ی ئێستایان
بپارێزن‌و ڕه‌وتی ئاوابوونیان ڕاگرن، هه‌م بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ژێندا
سیاسیه‌ی ئه‌وان له کوردستان خه‌ریکی جێبه‌جێکردنین وه‌کو ده‌مامکێک
سوودی لێ وه‌رگرن.
ئایا ئایدیاڵی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی ڕه‌وته ئاینییه‌کان بانگه‌شه‌ی بۆ
ئه‌که‌ن‌و کار ئه‌که‌ن بۆ دامه‌زراندنی، جگه له نموونه‌که‌ی کۆماری
ئیسلامی ئێران، حکومه‌تی تاڵیبان له ئه‌فغانستان، حیزبوڵڵای لوبنان‌و
حه‌ماس له فه‌له‌ستین‌و ڕه‌وتی شیعه‌گه‌ری ئێستا له عێراق‌و هه‌نگاوه‌کانی
ئه‌لقاعیده‌و شمشێر به‌ده‌ستانی میسر‌و سعودیه‌و ته‌ور به‌ده‌ستان‌و چه‌قۆکێشانی
جه‌زائیر، شتێکی دیکه‌یان به ده‌سته‌وه‌یه!؟ ئه‌و شوێنانه‌ی باسکران
زه‌لکاوی جه‌هل‌و کۆنه‌په‌رستی‌و دواکه‌وتوویی‌و بێ ئیراده‌کردن‌و بێ
ماف کردنی هاوڵاتیانن. ژنان کوشتارو سه‌نگسار ده‌کرێن تیایاندا. مناڵان
به لاوی زینده‌به‌چاڵ ده‌کرێن. ماف‌و ئازادی خه‌ونیش نیه تیایاندا!
ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه دۆزه‌خێکه‌و ده‌رچوون لێیان ئه‌سته‌مه! ئیتر چۆن
یه‌کگرتووی ئیسلامی‌و مه‌لاکان‌و هاوپه‌یمانانیان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان له هاوپه‌یمانیدا نین له‌گه‌ڵیان ڕوویان دێ‌و جه‌ساره‌تیان
تیا دروست ئه‌بێ به یه‌ک تاکی کوردستان بڵێن پشتی چاوتان برۆیه، نه‌ک
هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه له ڕۆشنبیرانی ووڵات له مینبه‌ری مزگه‌وته‌کان‌و
ڕاگه‌یاندنیانه‌وه په‌خش که‌نه‌وه.
ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا مافێکه که له بنه‌ماو پره‌نسیپ‌و
ستراکتووری کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیه‌وه هاتووه‌و هه‌ر مرۆڤێک که پێئه‌نێته
دنیاوه ئه‌و مافه‌ی له‌گه‌ڵدا له‌دایک ئه‌بێت! بڕیار نیه‌و له هیچ
شوێنێکی جیهاندا باسی ئه‌وه نه‌کراوه‌و نیه که مرۆڤ بۆ ماف‌و
ئازادیه‌کانی بچێت داوای ئیعتیبارنامه به که‌س پێشکه‌ش بکات بۆ ئه‌وه‌ی
ماف‌و ئازادیه‌کانی وه‌ربگرێ، یان سنوور‌و پانتایی بۆ دیاری بکرێت! هه‌ر
ئینسانێک وه‌ختێ له‌دایکئه‌بێ‌و پێئه‌خاته سه‌ر ڕووی زه‌وی مافی بێ ئه‌ملاولای
خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م جیهانه‌ی که پێیتێناوه ئازادانه کار‌و کاردانه‌وه‌ی
هه‌بێ. له‌وانه‌ش ڕه‌خنه‌گرتن له هه‌ر دیارده‌و بابه‌ت‌و سیمبۆل‌و
پیرۆزیه‌ک که تاک، یان مرۆڤ پێی وایه ده‌بێت ڕای تایبه‌تی خۆی له‌باره‌یه‌وه
جاڕبداو بانگه‌شه‌ی بۆ بکات. هه‌ر ئه‌مه‌ش شێوازێکی سه‌رده‌میانه‌و
ژیرانه‌یه بۆ به‌ره‌وپێش بردنی کۆمه‌ڵگا. کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد پێویسته
ئاماده‌گی‌و سه‌قامگیریه‌کی ئه‌خلاقی، سیاسی‌و که‌لتووری وای تێدا بێته‌ئاراوه
که جێگا بۆ دڕدۆنگترین بیروڕاو، ناهه‌موارترین دیدگا‌و سه‌یرترین ئه‌ندێسه
بکاته‌وه‌و ته‌حه‌مولی توندترین ڕه‌خنه بکات!
هیچ که‌سێکی دیکه، هیچ هێزو لایه‌نێک بۆی نیه‌و مافی ئه‌وه‌ی نیه که
بێت‌و ڕێ بگرێ به په‌یوه‌ندی ئازادانه‌ی ئه‌م ئینسانه له‌گه‌ڵ موحیتی
ژیان‌و ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ریدا. که‌وابێت ئازادی بیروڕا یه‌ک مافی ده‌سبه‌جێیه.
تاقیکردنه‌وه سه‌لماندوویه‌تی که له ڕێگای داپڵۆسین‌و سه‌پاندنه‌وه،
یان به شێوازی نائازادانه ناکرێ‌و ناتوانرێ هیچ کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد
بهێنرێته ئاراوه. یه‌کگرتووی ئیسلامی‌و ته‌واوی ڕه‌وته دینیه‌کانیش
ده‌بێ له‌و ڕاستیه تێبگه‌ن که کۆمه‌ڵگای کوردستان‌و ڕووناکبیران‌و
ئازادیخوازان، خاوه‌نی ئه‌و مێژوو نه‌ریته شارستانیه‌ن که ئێستایان
به‌رهه‌م هێناوه، وه ڕێگا ناده‌ن ئه‌و کاروانه ڕوو له پێشه له‌سه‌ر
ڕێباز‌و سکه‌ی په‌سه‌ندکراو وه پۆڵایینی خۆی لابدرێت! زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری کۆمه‌ڵی کوردی ئه‌وه‌ی لاپه‌سه‌نده که بنه‌ماکان‌و پایه‌کانی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و شارستانی سه‌قامگیر بکرێن. ئه‌وه ڕه‌وته
ئاینیه‌کانن، وه که‌له‌پووری ئاینی‌و پیرۆزیه‌کانی ئه‌وانه ده‌بێ له‌گه‌ڵ
ڕه‌وتی مۆدێرنیزمی کوردستاندا بساچێن، نه‌ک ڕێگایان بۆ بکرێته‌وه په‌نجه
له ڕۆشنبیران‌و پێشڕه‌وانی هاوچه‌رخ ڕاوه‌شێنن!
کوردستانی عێراق ئه‌و ڕووبه‌ره‌یه که ڕۆژانه زۆرترین با‌نگه‌شه بۆ
سه‌ره‌وه‌ری یاسا‌و به‌رقه‌راربوونی ماف‌و ئازادیه‌کانی تێدا ئه‌چێته
پێشه‌وه. جێگای داخه که حکومه‌ت‌و یاسا‌و لایه‌نی به‌رپرس بوونه‌ته
ته‌ماشاچی‌و یه‌کگرتووی ئیسلامی‌و مه‌لای مزگه‌وت ڕێیان بۆ چۆڵکراوه
فتوای ژاراوی‌و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر جاڕبده‌ن. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌سه‌ڵات
هه‌موو میسداقیه‌تێکی خۆی ئه‌باته ژێر پرسیاره‌وه ئه‌گه‌ر لێپێچینه‌وه‌ی
پێویست له‌گه‌ڵ یه‌کگرتوو وه ئه‌و مه‌لایانه‌دا نه‌کات. ماوه بڵێین؛
به‌رزترین ئادابی گشتی له کوردستان ڕێزدانانه بۆ ئازادی به‌یان‌و
ئازادی ڕه‌خنه‌و ده‌ربڕین. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه که یه‌کێک له به‌ها
به‌رزه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێمه له‌لایه‌ن یه‌کگرتووی ئیسلامیه‌وه به
کرده‌وه به هه‌ڕه‌شه‌و تیرۆر وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه، ده‌بێ یه‌کگرتووی
ئیسلامی ڕاپێچی به‌رده‌م یاسا بکرێت‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت.
وه هه‌قی ناوزڕاندن‌و پێشێلکردنی که‌سایه‌تی‌و ڕێز‌و حورمه‌تی فه‌رهاد
پیرباڵ‌و ستافی ده‌زگای ئاراس‌و سه‌رده‌م بگێڕدرێته‌وه بۆیان!
1\1\2010
ماڵپه‌ڕی حه‌مه‌غه‌فور
|