١٩\۴\٢٠١٠
بەیاننامە:
هێرش
دەکرێتە سەر هەشت رۆژنامەنووس.
ئەمڕۆ شەممە لەکاتی روماڵکردنی خۆپیشاندانی
بەشێک لە قوتابیانی دواناوەندییەکانی شاری سلێمانی لەبەردەم
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سلێمانی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان
هێرشیانکردە سەر چەند رۆژنامەنووسێک و جگە
لە ئازاردانیان سێ کامێرایان شکاند.
سەفین ئیسماعیل، فۆتۆگرافەری رۆژنامەی ئاسۆ، بە سەنتەری میترۆی
راگەیاند، "بە چوارکەسەوە پەلاماری کامێراکەیاندام پاشان بەدار کێشایان
بەمل و قاچمدا."
لەو هێرشانەی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکاندا کامێرایەکی کەناڵی ئاسمانی
پەیام شکێنراوە.
وریا حسین، پەیامنێری ئەو کەناڵە وتی "بەداری کارەبایی
لەکامێراکەمانیانداو لەکاریان خست." هەروەها وتی"ئێمە جگە لەکاری
ئاسایی خۆمان هیچی ترمان نەکرد نازانین بۆ وایان بەرامبەرمان کرد."
هەر هەمان ڕۆژ و لەهەمان خۆپیشانداندا رۆژنامەنووس
کەمال نوری، پەیامنێری کەناڵی ئاسمانی سەحەر و سروشت سازان وێنەگری ئەو
کەناڵە، هێرشیانکرایە سەر و کامێراکەیان شکێنرا.
کەمال بە سەنتەری میترۆی راگەیاند "زۆر بە توندوتیژی مامەڵەیان لەگەڵ
کردین، کامێراکەی ئێمەیان سوتاند و ئازاری وێنەگرەکەشمانیاندا."
لەخۆپیاشندانەکەدا رێگریکراوە لەپەیامنێرانی کەناڵی ئاسمانی سپێدەو
ئازادیو زەحمەتکێشان. سەهەند ساڵح، پەیامنێری تەلەفزیۆنی زەحمەتکێشان
وتی "هێرشیان کردە سەرم دەست و قاچم ئازارى پێگەیشتووە."
سەلام کۆسرەت، وێنەگری هەمان کەناڵ وتی "لێیاندام دەستم ئازارى پێگەیشت
و کامێرکەیشیان شکاندم."
رۆژنامەنوسان لە پەیوەندییەکانیدا بە سەنتەری میترۆ وە ئاماژەیان
بەوەکرد کە لەو هێرشانەدا ئەو هێزانە قسەی ناشیرین بە رۆژنامەنووسان
وتوە.
دیدەن مەجید، پەیامنێری کەناڵی ئاسمانی سپێدە، وتی "جگە لەوەی داریان
پێدا کێشام قسەی سوکو ناشیرنیشیان بە من هاوکاران دەووت."
زریان محمەد، پەیامنێری رادیۆو تەلەفزیۆنی ئازادی وتی "ئەمە یەکەمین
جارە ئەو هێزە بەو شێوەیە مامەڵەمان لەگەڵ بکەن."
لەمبارەیەوە سەنتەری میترۆ رایگەدەیەنێت "جێگەی داخە کە هێزێک کاری
پاراستنی چالاکی مەدەنی بێت بکەوێتە گیانی رۆژنامەنوسان و بەوشێوەیە
هێرشیان بکاتەسەر. ئێمە سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەم رەفتارانە، داوادەکەین
کە بە زوورین کات لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو هێزەبکرێت."
________________________
دەربارەی سەنتەری میترۆ:
سەنتەری میترۆ بۆ راوێژو داکۆکی لە رۆژنامەنوسان، رێکخراوێکی سەربەخۆی
بێلایەنی قازانج نەویستە بۆ بەرگریکردن لە رۆژنامەنوسان و ئازادی
رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان. سەنتەری میترۆ لە مانگی ئابی ساڵی
2009دا دامەزراوە.
بۆ پەیوەندی و ناردنی زانیاری پەیوەندی بکەن بە:
رەحمان غەریب: 07701523300
مەریوان حەمەسەعید: 07701940930
ئیمەیل: metroiraq@gmail.com،
rahmangarib@yahoo.com
سلێمانی
17\4\2010
|