٢١\٥\٢٠١٤
هێرشەکەی
پارتی بۆ سەر پارتی چارەسەریی ملهوڕیی سیاسییە!
سەرلەبەیانی
رۆژی دووشەم، ١٩ی ئایار، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ نوسینگەکانی گۆڤاری (رۆژی
وڵات)ی سەربە پارتی چارەسەریی لە زاخۆ و دهۆک و هەولێردا داخست و
کارمەندانی ئەو دەزگایانەی دەستگیرکردوە.
ئەو پەلامار و سەرکوتگەرییە سیاسییەی پارتی، لە کاتێکدایە کە زۆربەی
هێزە سیاسیەکانی کوردستان شایی و لۆغانی دیموکراسیانە. سەرگەرمی
ئاهەنگی سەرکەوتنەکانیانن لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی
پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان. ئەو هەڵکوتانە سەر دەزگاکانی
ڕاگەیاندنی پارتی چارەسەریی و دەستگیرکردنی ئەندام و هەڵسوراوەکانیان
لەلایەن پارتیەوە، بەشێکە لەو دەسکەوتە دیموکراتیەی لە بانگەشەی
هەڵبژاردندا بەڵێنیان بە خەڵکی کوردستان دابوو.
هێرشکردنە سهر بارهگاكانی پارتی چارهسهری و دهزگاکانی راگهیاندنو
رێکخراوهکان و دەستگیرکردنی ئەندامان و کارمەندانی حزبی ناوبراو.
هێرشی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئازادی ڕادەربرین لە کوردستان و ملهوڕیی
سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە. کارێکی سەرکوتگەرانەیە و بە توندیی
سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین. خەڵکی ئازادیخواز و ڕێکخراو و هیزە
مەدەنیەکان بانگەواز دەکەین، هەلوێستی جدی و لێپرسراوانە لەبەرامبەر
ئەو سەرکوتە سیاسییە بگرن. جڵەوی پارتی توندبکرێتەوە بۆ ڕێگەگرتن لە
پەلاماردانی سەربازی بۆ سەر نەیارانی سیاسیان.
ئێمە واژۆکەرانی ئەم ڕاگەیاندنە داوای دەسبەجێ ئازادکردنی کارمەندانی
رۆژی وڵات و ئەندامانی پارتی چارەسەریی دەکەین، ئەنجامدەرانی ئەم
سەرکوت و پەلاماردانە بەرەو ڕووی لێپرسینەوە بکرێن.
• کۆمیتەی پشتگیریی لە داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان لە یۆتۆبۆری
• ماڵی کلتووری کوردی لە شاری یۆتۆبۆری
• کۆمەڵەی گەرمیان لە شاری یۆتۆبۆری
• کۆمەڵەی کلتووری کوردستان لە شاری یۆتۆبۆری
• ڕێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکیی لە ئازادیی
• کۆمەڵەی لاوانی کورد لە شاری یۆتۆبۆری
• شورای پەنابەرانی عێراقیی لە سوێد
• رێکخراوی مەدوسا لە یۆتۆبۆری
• کۆمەڵەی هونەری هۆبە لە سوێد
• کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان لە سوێد
• دەزگای راگەیاندنی هاوپشتی
• گەنجانی کورد لە وڵاتی سوێد
• کۆمەڵەی ژنانی هاوگونجاندن لە سوێد
٢٠\٥\٢٠١٤
|