هێڕشی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی فاشیزمی تورکی بۆ سه‌ر گه‌لی کوردستان تڕ‌ۆ ده‌که‌م!
هاوده‌نگ له کاتێکدا که گه‌لی کوردستان به هه‌مو زمانێکی مومکین ڕو له داگیرکه‌ران، به هه‌مو ئیما و ئیشاره‌ێک ڕو له ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستان، به هه‌مو جۆره دۆستایه‌تی و ڕێزلێنان و به هه‌مو زمان و نییه‌تێکی ئاشتیخوازانه له گه‌ڵ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستان ده‌دوێن و ده‌جوڵێنه‌وه، به‌ڵام مه‌خابن که ئه‌وان زمانی ئاشتیخوازانه نه ته‌نها وه‌رناگرن و ڕێز له گه‌له‌که‌مان ناگرن، به‌ڵکو تاکه ساتێکیش ده‌ست له دوژمنایه‌تی و داگیرکاری و هێرشی ناڕه‌وا بۆ سه‌ر گه‌لی کوردستان هه‌ڵ ناگرن و بگره له‌و په‌ڕی بێ شه‌رمی و ناباوه‌ڕیدا و له به‌ر چاوی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان یوئێن و شۆڕای ئه‌منیه‌ت و کۆنفڕانسی ئاشتی و سه‌رجه‌م خه‌لکی جیهان، شه‌و و ڕۆژ که‌وتونه‌ته ده‌ست درێژی و بۆمباران و تۆپ بارانی گوند و ناوچه سیڤیلیه‌کانی کوردستان و له‌و په‌ڕی تاوانباریدا ژن و منداڵ و پیر و لاوی بی تاوانی گه‌له‌که‌مان ده‌گرنه ژێر بۆمبای ئه‌مریکایی و ئیسڕائیلی خۆیان و خه‌ڵک و ده‌وله‌تانی جیهانیش و پاڕلیمانی ئوروپایش هوشداریکی کاریگه‌ر ناده‌نه ئه‌و حکومه‌ته ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته‌ی تورک! ئه‌م تاوانانه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستان له کاتێکدا ڕو ده‌ده‌ن که گه‌لی کوردستانی خۆشمان له وه‌ها کات و ساتێکی چاره‌نوس سازی وه‌ک ئه‌مڕۆدا، له‌و په‌ڕی پڕژ و بڵاوی به‌سه‌ر ده‌به‌ین و له ناوه‌وه حێزب حیزبێنێ و کورسی و له ده‌ره‌وه پوڵ په‌یدا کردن هۆشی نه‌هێشتوین و حکومه‌ته خشپیلانه‌که‌ی باشوریشمان ته‌نیا ده‌نگێکی لاوازی ناڕه‌زایه‌تی نه‌بێت، هیچ شتێکیان دیار نیه و بگره پێشتریش له هێرشه‌کان ئاگادار کراونه‌ته‌وه و هیچ هه‌وڵێکی کاریگه‌ری ئه‌وتۆشیان نه‌داوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت که داوا و تکا له‌و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه ده‌که‌ن که واز له هێرشه‌کانیان بێنن، که ئه‌مه خۆی له خۆیدا ئه‌وپه‌ڕی بێ هه‌ڵوێستی و لاوازییه و هه‌موشمان ده‌زانین که ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستان نایه‌نه ناوه‌وه که واز بێنن و به تکا و ڕه‌جاش ناچنه‌وه ده‌ره‌وه، به‌ڵکو دێنه ناوه‌وه که بمێننه‌وه و داگیرمان که‌نه‌وه و سه‌روه‌ریمان پێشێل بکه‌ن و لاوازترمان بکه‌ن! که‌واته له‌م حاڵه‌ته‌دا بێ هه‌ڵوێستی به مانای ته‌سلیم بونه و ته‌سلیم بونیش به مانای ده‌یان ساڵی‌تر ژێر چه‌پۆکی و چه‌وسانه‌وه و داگیرکاری و به مانای دوپات بونه‌وه‌ی کاره‌سات و تاوانه خوێناویه‌کانی وه‌ک ئه‌نفال و بۆمبارانی شیمیاییه بۆ سه‌ر ژن و منداڵان و پیر و لاوانی بێ ده‌ره‌تانی وڵاته‌که‌مان. ده‌با ئێمه‌ش به زمانی خۆیان له گه‌ڵیان بجوڵێینه‌وه و ده‌با سه‌ریان بۆ شۆڕ نه‌که‌ینه‌وه و ده‌با ئێمه‌ش هاوهه‌ڵوێست و هاوده‌نگ و یه‌کگرتو ده‌نگمان به‌رز که‌ینه‌وه و هه‌مو ڕێگاێکی مومکین له خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌کانه‌وه و کاری سیاسی و دیپلۆماتیکه‌وه بگره تا هه‌مو ڕێگاکانیتر بۆ ده‌سته‌مۆ کردنی ئه‌و وڵاخه یاخی و سه‌ره‌ڕۆیه بگرینه به‌ر و به په‌ڕۆێکی پیس له‌و ده‌وه‌ره بیانکه‌ینه ده‌ره‌وه و ده‌رسێکی ڕێز لێنان له گه‌لی کوردیان پێ بده‌ین!
7ی ڕه‌شه‌مه‌ی 2707
|