٣٠\٧\٢٠١١
هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه
بۆ سه‌ر پژاک.
-
وه‌ڵامێک بۆ کاک عه‌زیز شێخانی -

جه‌لال
محه‌مه‌د
-
به‌شی یه‌که‌م: شه‌ڕی تایبه‌ت
-
شه‌ڕی تایبه‌ت کوشنده‌ترین و کاریگه‌رترین شه‌ڕه له ململانێی سیاسی‌دا
، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک هوشیار نه‌بێت ئه‌وا هیچ کاتێک توانای
خۆڕاگرتنی نییه له به‌رامبه‌ر شه‌ڕی تایبه‌تدا ، شه‌ڕی تایبه‌ت به
چه‌ک ناکرێت به‌ڵکو هه‌ندێک جار له ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت
و زۆر جاریش له ڕێگه‌ی خاڵه لاوه‌زه‌کانی لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌وه ئه‌نجام
ده‌پێکێت . خاڵه لاوازه‌کانی نه‌ته‌وه ناهوشیارهکانیش بریتین له "
ئاین ، ژن ، مڵک ، ماده ، سۆز ، که‌سی له خشته‌براو ، ناوچه‌گه‌ری ،
له‌هجه‌گه‌ری ، عه‌شیره‌تگه‌ری ، هتد " . زۆربه‌ی پیلانه‌کانی داگیرکه‌رانی
کوردستان له ڕێگه‌ی شه‌ڕی تایبه‌ته‌وه سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه
.
گومان له‌وه‌دا نییه هه‌ر کاتێک هێرشی داگیرکه‌ران ئه‌نجام درابێت
یاخود ڕووداوێکی گرنگ هاتبێته ئاراوه ، ده‌زگای شه‌ڕی تایبه‌تیش شان
به شانی کرده‌وه چه‌په‌ڵه‌کانی داگیرکه‌ران بره‌وی هه‌بووه ، ئه‌گه‌ر
لایه‌نه ئیسلامیه‌کان له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیادا ڕۆڵی
ده‌زگای شه‌ڕی تایبه‌تیان ده‌نواند بۆ جوانکردنی ڕوخساره دزێوه‌کانی
ئه‌ردۆغان ، ئه‌وا له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لانی سوریاشدا هه‌مان ده‌زگای
شه‌ڕی تایبه‌ت که‌وته کار بۆ په‌راوێزخستنی کوردان له‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌دا
، ئه‌ویش به ناشیرین نیشاندانی ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و
هاندانی لایه‌نه کلاسیکه‌کان له دژیان ، نمونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌رکی
شه‌ڕی تایبه‌تیان پێ سپێردرابوو له ڕووداوه‌کانی سوریادا عیرفانی
قانعی فه‌رد و سیامه‌ند موهته‌دی و هاوپیشه‌کانیان بوون . بڕوانه ئه‌م
لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://www.beyan.info/Direje.aspx?C=Witar&J=878
ئێستاش هێرشێکی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجام دراوه له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی
ئێرانه‌وه بۆ چیای قه‌ندیل و ناوچه‌کانی چۆمان و حاجیهۆمهران ، ئه‌نجامی
شه‌ڕه‌که‌ش نابودبوونی کۆماری ئیسلامی و خۆڕاگری پژاکی سه‌لماند ، ئه‌مه‌ش
پێچه‌وانه‌ی تێڕوانینه‌کانی کۆماری ئیسلامی بوو که ئاماده‌باشیان ده‌کرد
هه‌م بۆ له ناوبردنی پژاک و هه‌م بۆ پاکتاوکردن و ده‌رکردنی پ‌ک‌ک له
ناوچه‌که‌دا ، بڕوانه ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه :-
http://www.rahellpost.com/wp-content/uploads/2011/07/262207_230899213599965_175110815845472_710387_477745_n.jpg
http://www.rahellpost.com/wp-content/uploads/2011/07/265190_230896120266941_175110815845472_710352_3338787_n.jpg
له بڕوای کۆماری ئیسلامی‌دا نه‌بوو که
دووچاری وه‌ها تێکشکاندنێک ببێت له‌به‌رامبه‌ر پژاکێکدا که هێشتا هه‌شت
ساڵ له ته‌مه‌نی ده‌رباز نه‌بووه ، هه‌ر بۆیه‌ش هاوشێوه‌ی ته‌ڵه‌که‌بازیه‌کانی
ڕابردووی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی خسته خزمه‌تی شه‌ڕی تایبه‌ت بۆ گوڕدان
به چه‌واشه‌کردنی کورد و گه‌لانی ناوچه‌که . له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا
باس له‌وه ده‌که‌ن که هیچ کێشهیاکیان له‌گه‌ڵ پ‌ک‌ک نییه و پ‌ک‌ک
نوێنه‌ری کوردانه به‌ڵام پژاک نا ، بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://rojhelattimes.org/read.php?id=3526
کۆماری ئیسلامی ده‌خوازێت به‌م ڕاگه‌یاندنه چه‌واشه‌کاریه ئه‌مانجه‌کانی
بپێکێت که بریتییه له چه‌ندین به‌لاڕێدا بردن به‌م جۆره‌ی خواره‌وه
:-
1- به‌لاڕێدابردنی پ‌ک‌ک.
کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ردوو لایه‌نی پژاک و په‌که‌که‌ی کرده ئامانج
. هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه" که باڵی سه‌ربازی په‌که‌که‌یه
له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند " ئێمه له به‌رامبه‌ردا بێ وه‌ڵام نابین و
ئه‌رکی پاراستنی ڕه‌وا جێبه‌جێ ده‌که‌ین " بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه
:
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=10320
ڕاگه‌یاندنه چه‌واشه‌کاریه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ به‌لاڕێدابردنی په‌که‌که‌یه
، تاوه‌کو هه‌په‌گه له بڕیاره‌که‌ی په‌شێمان بێته‌وه و کێشه له
نێوان هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل"باسکی سه‌ربازی پ‌ک‌ک" و هێزه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان"باسکی سه‌ربازی پژاک"دا دروست بکات .
2- به‌لاڕێدا بردنی حکومه‌تی هه‌رێم .
یه‌کێتی و پارتی که پێکهێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمن ، خاوه‌نی چه‌ندین په‌یمان
و قه‌راردادی نهێنین له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا بۆ کپکردنی ده‌نگی
ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان و تهسلیمگرتنیان . ئه‌م ڕاگه‌یاندنه چه‌واشه‌کارییه‌ی
کۆماری ئیسلامیش ئاماژه‌یه‌که"ئیشاره‌تێکه" بۆ یه‌کێتی و پارتی تاوه‌کو
هه‌ستن به جێبه‌جێکردنی په‌یمان و قه‌رارداده نهێنیه‌کانیان دژ به
پژاک . چونکه له ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا په‌که‌که ده‌هاوێژرێته ده‌ره‌وه‌ی
هاوکێشه‌که ، تاوه‌کو یه‌کێتی و پارتی بیانووی ئه‌وه نه‌هێننه‌وه و
بڵێن ئێمه هیچ په‌یمانێکی دژ به په‌که‌که‌مان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا واژۆ
نه‌کردووه ( له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یمانه‌کانی یه‌کێتی و پارتی دژ به په‌که‌که
له‌گه‌ڵ تورکیایه نه‌ک ئێران ) .
3- به‌لاڕێدا بردنی شه‌قامی کوردی .
خۆڕاگریه‌کانی پژاک ، نه‌ته‌وه‌ی کوردی گه‌یانده ئه‌و بڕوایه که پشت
به‌خۆبه‌ستن زامنی سه‌رکه‌وتنه نه‌ک له چاوه‌ڕوانی ئیمپریالیزمی ئه‌مریکادا
کات به‌سه‌ر ببه‌ن . پشت به‌خۆبه‌ستن و سه‌رکه‌وتنی پژاک له‌م شه‌ڕه‌دا
زۆر زیاتر له جاران کوردانی له یه‌کتر نزیک کرده‌وه و نه‌وجه‌وانانیش
پۆل پۆل په‌یوه‌ست بوون به ڕیزه‌کانی گه‌ریلاوه . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی
خواره‌وه :-
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=10290#TOP
ڕاگه‌یاندنه چه‌واشه‌کاریه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ له خشته‌بردن و به‌لاڕێدا
بردنی شه‌قامی کوردییه ، تاوه‌کو کوردان به گومانه‌وه له په‌یوه‌ندی
و هاوهه‌ڵوێستی پ‌ک‌ک و پژاک بڕوانن و چیدیکه نه‌وجه‌وانان په‌یوه‌ست
نه‌بن به ڕیزه‌کانی گه‌ریلاوه و کۆمه‌کی پژاک نه‌که‌ن .
4- به‌لاڕێدا بردنی ده‌وڵه‌تی تورک .
تورکیا فشارێکی زۆری خستۆته سه‌ر ده‌وڵه‌تی سوریای هاوپه‌یمانی ئێران
، له باکووری کوردستانیش کوردان خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموکراتیان جاڕداوه
و خراوه‌ته واری کردارییه‌وه . کۆماری ئیسلامیش له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه
چه‌واشه‌کارییه‌وه دوو په‌یام ده‌داته ده‌وڵه‌تی تورک و ده‌ڵێت :
- ئه‌گه‌ر کۆتایی به فشاری سه‌ر سوریا بهێنیت و کۆسپیش بۆ " خۆ به‌ڕێوه‌بردن
"ی کوردان دروست بکه‌یت ، ئه‌وا تا دوا هه‌ناسه هاوکارت ده‌بم بۆ له‌ناوبردنی
پ‌ک‌ک .
- ئه‌گه‌ر فشاریش له‌سه‌ر سوریا به‌رده‌وام بێت و ده‌سته‌وه‌ستانیش
بمێنیت له به‌رامبه‌ر " خۆ به‌ڕێوه‌بردن "ی کوردان‌دا ، ئه‌وا ئێمه
ناچار ده‌بین ڕێگه‌ی ئاشتی بگرینه‌به‌ر له‌گه‌ڵ " پ‌ک‌ک "دا .
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|