١\٨\٢٠١١
هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه
بۆ سه‌ر پژاک.
-
وه‌ڵامێک بۆ کاک عه‌زیز شێخانی -

جه‌لال
محه‌مه‌د
-
به‌شی دووه‌م:
له بێ خه‌به‌ران که‌شکه‌ک سه‌ڵاوات
-
له نێو داگیرکه‌رانی کوردستاندا ، کۆماری ئیسلامی له پاش ده‌وڵه‌تی
تورک دێت له بره‌ودان به شه‌ڕی تایبه‌ت . هه‌ندێک جار خودی لایه‌نه
کوردیه‌کانیشی خستۆته گێژاوی شه‌ڕی تایبه‌ته‌وه ، ئه‌و لایه‌نانه‌ش
که‌سانێک له خشته ده‌به‌ن بۆ بره‌ودان به شه‌ڕی تایبه‌ت .
به‌ڵام چ بره‌وێک ؟
ئه‌و بره‌وه‌ی له ئاگری داگیرکه‌ران سوتێنه‌رتره و له‌و په‌تی سێداره‌یه‌ش
خنکێنه‌رتره که خه‌ڵاتی مامۆستا فه‌رزاد و هه‌ڤاڵانی کرا . نمونه‌ی
ئه‌و که‌سانه‌ش عیرفان قانعی فه‌رد و کاک عه‌زیز شێخانی‌یه که هه‌موو
کرده‌وه‌یه‌کی ئازادیخوازان ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه ، هه‌ر له ڕاگه‌یاندنه‌وه
تا خه‌باتکردن ، هه‌ر له به‌رخۆدانه‌وه تا سه‌رهه‌ڵدان ، هه‌ر له گه‌ریلاوه
تا به‌ڕێز ئۆجه‌لان و هتد .
زۆرینه‌ی ئه‌و گوتانه‌ی دژ به پژاک به‌کاری ده‌هێنن هه‌ر هه‌مان ئه‌و
ده‌سته‌واژانه‌ن که سوپای پاسداران کردویه‌تی به خۆراکی ڕۆژانه‌ی له
ماڵپه‌ڕه‌کانی " بوڵته‌ن و تابناک و زدی پژاک و عه‌سرئومێد "دا . خوێنه‌ر
ده‌توانێت له‌م لینکانه‌ی خواره‌وه‌دا دید و بۆچوونی سوپای پاسداران و
عیرفانی قانعی فه‌رد بزانێت و پاشان به‌راوردی بکات له‌گه‌ڵ گوته‌کانی
کاک عه‌زیز شێخانی :-
http://www.bultannews.com/fa/news/54921/%D8%B3%D9%88%D8%AA-%D9%88-%DA%A9%D9%81-%D8%B3%D8%B1%D9%85%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86%D9%87-%D8%A8%D8%B1%D8%A7%DB%8C-%D8%AA%D8%B1%D9%88%D8%B1-%D8%B3%D8%B1%D8%A8%D8%A7%D8%B2-%D8%A7%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%9F
http://www.tabnak.ir
/
http://zedepjak.blogfa.com
/
http://www.asromid.com
/
کاک عه‌زیز ده‌رباره‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی پژاک ده‌ڵێت :-
{ راگه‌یاندنی ئێران له لایه‌ک و راگه‌یاندنی په‌ژاکی سه‌ر به پارتی
کرێکارانی کوردستان له لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌وه‌نده زانیاری و ژماره‌ی
قه‌به و زۆر له سه‌ر کوژراو و برینداری لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌ده‌نه
خوێنه‌ر و بیسه‌ر، که بۆ سه‌لماندنیان ته‌نیا خۆیان شاهیدن.} .
هه‌موو که‌س بۆی هه‌یه ڕه‌خنه بگرێت جگه له‌و که‌سانه‌ی له پشتی په‌رده‌وه
خۆیان حه‌شار داوه ، چونکه خودی دکتۆر قاسملو قوربانی ئه‌و جۆره چه‌واشه‌کاریانه
بوو که هاوڕێیانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و خه‌به‌ر فرۆشه‌کانی نزیک به شه‌ره‌فکه‌ندی
به‌سه‌ریان هێنا . بۆ وێنه ته‌نها ئه‌و مانشێته به‌سه که به
چاوسورکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک له به‌رپرسه‌کانی باشوور ، له به‌ره‌به‌یانی
هێرشه‌که‌ی سوپای پاسداران بۆسه‌ر بنکه‌کانی حدکا ( له کۆیه ) جاڕی
ئاشبه‌تاڵ درا و ئاشبه‌تاڵه‌که‌ش کرا به‌و شایی و گۆڤه‌نده‌ی که سه‌گ
ساحێبی خۆی نه‌ده‌دۆزیه‌وه ، بڕوانه ڕۆژنامه‌ی پاشکۆی کوردستان ،
ژماره 235 (ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی
ئێران ).
ئه‌وه ڕاگه‌یاندنه‌کان نین که هه‌واڵه‌کان قه‌به ده‌که‌نه‌وه به‌ڵکو
ئه‌وه خودی کاک عه‌زیزه که ئاگاداری ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که نییه و
له فنلانده‌وه قه‌زاوه‌ت ده‌دات ، ده‌نا ده‌بوو کاک عه‌زیز لانی که‌م
گوته‌ی گوندنشینه‌کانی بناری قه‌ندیلی به هه‌ند وه‌ربگرتایه که
دووچاری چ ماڵوێرانیه‌ک بوون به‌هۆی هێرشی هۆڤیانه‌ی سوپای پاسدارانه‌وه
، یان لانی که‌م ئه‌و زیانانه‌ی سوپای پاسدارانی ببیستایه که خودی
کۆماری ئیسلامیش نه‌یتوانی په‌رده‌پۆشی بکات .
هه‌ڵبه‌ته من خوازیاری هیچ خوێن ڕشتنێک نیم له هیچ لایه‌نێک ، به‌ڵام
ئه‌م بێ ئاگاییه‌ی کاک عه‌زیز سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه که هه‌م ناخوازێت
هیچ هۆڤێتیه‌کی کۆماری ئیسلامی ببینێت و هه‌م بڕواش به هیچ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌کیش
ناکات له به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ردا .
پاشان کاک عه‌زیز ده‌ڵێت :-
{ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به ئێران و په‌ژاک و پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه
هه‌یه، ته‌نیا حه‌ز و خه‌ونی خۆیانه که به شێوه‌ی نوچه بڵاوی ده‌که‌نه‌وه.
} .
له جێگه‌یه‌کی دیکه‌شدا ده‌ڵێت :-
{ ژماره قه‌به و گه‌وره‌کانی په‌ژاک و پارتی کرێکارانی کوردستان
بێلێکدانه‌وه و سه‌لمێندران بڵاوده‌کرێنه‌وه. } .
خۆ ئه‌گه‌ر کاک عه‌زیز له که‌ناڵه عه‌ره‌بیه‌کانیش تێنه‌گات که به‌شێکیان
زۆر به‌وردی باسی ڕووداوه‌کانیان ده‌کرد ، ده‌بو لانی که‌م ئاگاداری
نوچه‌ی "بی.بی.سی" فارسی و که‌ناڵه کوردێکان بوویایه که به‌شێک له
زیانه‌کانیان باس ده‌کرد .
کاک عه‌زیز له ڕابردووی خۆیه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م ڕووداوانه‌ی له
کوردستان ڕوو ده‌ده‌ن ، چونکه کاتێک له ساڵی 1996دا ئۆردوگای کۆیه
که‌وته به‌ر هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران ، کاک عه‌زیز نه‌ک هه‌رتوانای
هیچ به‌رخۆدانێکی نه‌بوو به‌ڵکو ته‌نها هێنده‌ی پێ بڕا که به‌ره‌و هه‌ولێر
هه‌ڵبێت . ئه‌و حه‌ز و خه‌ونه‌ی کاک عه‌زیز باسی ده‌کات بریتییه له‌و
هه‌ڵهاتنه‌ی که به‌ڕێزیانی گه‌یانده وڵاتی فنلاند .
ناهه‌قی کاک عه‌زیز نییه که هه‌موو ڕووداوێک به شانۆ بزانێت ، چونکه
له پاش هه‌ڵهاتنی به‌ڕێزیان به‌ره‌و هه‌ولێر ، نزیک به یه‌ک مانگی ڕه‌به‌ق
له ڕۆژنامه‌ی کوردستان" ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حدکا " و ڕادیۆی ده‌نگی
کوردستانی ئێرانه‌وه باس هه‌ر باسی سه‌رکه‌وتنه‌کانیان بوو به‌سه‌ر
هێزه هێرشبه‌ره‌که‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا . هه‌موو سه‌رکه‌وتنه‌که‌ش ئه‌وه
بوو که کاک عه‌زیز شێخانیه‌کان به‌بێ هیچ په‌رچه‌کردارێک له
ئۆردوگاکه هه‌ڵهاتن .
به‌ڵام چ هه‌ڵهاتنێک ؟ هه‌ڵهاتنێک که له گولله‌ی تۆپه‌کان تیژتر بۆی
رده‌چوون ، له‌و هه‌ڵهاتنه‌دا نه‌ک هه‌ر له ده‌شتی " قه‌راج و که‌ندیناوا
" نه‌وه‌ستانه‌وه به‌ڵکو له‌به‌هه‌شته‌که‌ی " فنلاند "وه سه‌ریان ده‌رهێنا
.
کاک عه‌زیز شێخانی درێژه به‌م باسه ده‌دات و ده‌ڵێت :-
{ پارتی کرێکارانی کوردستان و پارته ده‌ستکرده‌که‌ی به‌رده‌وام خه‌ریکی
گوتنه‌وه‌ی دروشم و وانه سواوه‌کانن. ئه‌وانه‌ی یاری به چاره‌نووسی
تاک و گه‌له‌وه ده‌که‌ن، له زۆربه‌ی لێدوان و روونکردنه‌وه‌کاندا ده‌ڵێن"
گه‌ل ده‌زانێ و گه‌ل رێگا نادات. گه‌ڵ به‌رخۆدان ده‌کا و گه‌ل له گه‌ڵمانه".
به کرده‌وه گه‌ل ئاگای له مه‌حمودی بێزه‌واد نییه و هه‌ر حیزب و
پارتی سیاسییه، که به ناوی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌وه رۆژانه ره‌چه‌ته
ده‌پێچێته‌وه. گه‌ل له زۆربه‌ی رووداوه‌کاندا نادیار و به کرده‌وه
شاراوه‌یه.} .
له چاوی کاک عه‌زیزه‌وه پژاک ده‌ستکردی په‌که‌که‌یه . هه‌ڵبه‌ت
پێویسته سوپاسی بکرێت که به ده‌ستکردی په‌که‌که‌ی پێناسه ده‌کات ،
چونکه له ڕابردوودا پژاکیان به ده‌ستکردی کۆماری ئیسلامی ده‌ناساند
. لێ به‌ڵێ ؛ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرا نه‌کردووه که پ‌ک‌ک و پژاک خه‌ریکی
گوتنه‌وه‌ی چ دروشمێکی سواون و چ یاریه‌کیش به چاره‌نووسی تاک و گه‌ل
ده‌که‌ن !
له هیچ کوردێک شاراوه نییه که له ڕابردوودا چ ڕه‌وشێک له
باکووردا هه‌بووه و ئێستاش چ ڕه‌وشێک باڵاده‌سته .
له ڕابردوودا هیچ که‌سێک له تورکیادا مافی نه‌بوو باس له کوردبوون
بکات و ته‌نانه‌ت وشه‌ی "کورد"یش قه‌ده‌غه بوو ، هیچ که‌سێک بۆی نه‌بوو
به زمانی کوردی بدوێت ، هیچ کوردێک بۆی نه‌بوو خاوه‌نداری له جگه‌رگۆشه‌که‌ی
بکردایه ئه‌گه‌ر به ده‌ستی ده‌وڵه‌ت بکوژرایه و هتد . لێره‌دا به
پێویستی ده‌زانم دوو نموونه له گوته به نرخه‌کانی دکتۆر ئیسماعیل
بێشکچی بخه‌مه به‌ر دیدی کاک عه‌زیز که به‌ر له دامه‌زراندنی پ‌ک‌ک
ڕوویداوه .
نموونه‌ی یه‌که‌م - سه‌ربازێکی کورد فیرار ده‌کات و پاش ماوه‌یه‌ک له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌گیرێت ، شه‌و ده‌یبه‌نه نزیکی گونده‌که‌یان و له قه‌راغی
گونده‌که ده‌یکوژن ، به‌یانیه‌که‌ی هه‌موو خه‌ڵکی گونده‌که کۆده‌که‌نه‌وه
و ده‌ڵێن ئه‌و ته‌رمه هی چ خانه‌واده‌یه‌که ؟ هیچ که‌سێک ناوێرێت خۆی
بکات به خاوه‌نی ته‌رمه‌که . ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێت مادام ئه‌و ته‌رمه هی
ئێوه نییه ده‌بێت هه‌ر که‌سه و تفێکی لێ بکات ، ئه‌گه‌رچی خه‌ڵکه‌که
هه‌موویان که‌سوکاری ئه‌و ته‌رمه‌بوون ، به‌ڵام له ترساندا به ڕیز ده‌چن
بۆ تفکردن له ته‌رمه‌که .
نموونه‌ی دووه‌م - ئه‌فسه‌رێکی تورک ده‌چێته گوندێکی کوردان و ده‌بینێت
چه‌ند که‌سێک به کوردی قسه ده‌که‌ن ، ئه‌فسه‌ره‌که ئه‌م قسه‌کردنه‌ی
بۆ قبوڵ ناکرێت و هه‌موو خه‌ڵکی گونده‌که کۆ ده‌کاته‌وه و ناچاریان
ده‌کات بکه‌ونه پیسایی خواردن .
وه‌کو له سه‌ره‌وه باسم کرد ئه‌م ڕه‌وشه هی ڕابردووه ، واته به‌ر
له دروستبوونی پ‌ک‌ک . ئه‌ی پاش دروستبوونی پ‌ک‌ک چی ڕوویدا ؟
میله‌تێک له نه‌بوونه‌وه دروست بوویه‌وه ، سه‌رهه‌ڵدانی گه‌ل هه‌موو
بستێکی باکووری کوردستان و تورکیای گرته‌وه ، ئافره‌تان شان به شانی
پیاوان هاتنه مه‌یدانه‌کان ، تورکیا ناچار کرا زمانی کوردی به فه‌رمی
بناسێت و ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆی کوردیش دابنێت . خۆ ئه‌گه‌ر کاک عه‌زیز
ئه‌و ڕاستیانه‌ش نه‌بینێت ئه‌وا بڕوا ناکه‌م نکۆڵی له‌وه بکات که
تورکه‌کان ناچار بوون سه‌ر به کۆشی هه‌موو لایه‌کدا بکه‌ن تاوه‌کو
بتوانن له به‌رامبه‌ر په‌که‌که‌دا خۆیان ڕابگرن ، ئه‌م دیارده‌یه‌ش
پێچه‌وانه‌ی هه‌موو حیزبه کلاسکیه‌کانه که له پێناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
داگیرکه‌رێکدا ده‌بوونه گۆپاڵی ده‌ستی داگیرکه‌رێکی دیکه.
له چاوی کاک عه‌زیزه‌وه گه‌ل ئاگای له مه‌حمودی بێ زه‌واد نییه
و هیچ که‌سێکیش له‌گه‌ڵ پ‌ک‌ک و پژاک‌دا نییه . هه‌ڵبه‌ت من
نابمه زمانحاڵی پ‌ک‌ک و پژاک ، به‌ڵام کورد ده‌ڵێت " له دز وایه هه‌موو
که‌س دزه " ، کاک عه‌زیزیش بۆ خۆی دژ به پ‌ک‌ک و پژاکه و وا ده‌زانێت
هه‌موو کوردێکیش هه‌مان شێوه‌یه .
تۆ بڵێی کاک عه‌زیز ئاگاداری ئه‌و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریانه نه‌بێت
که له کوردستان و هانده‌ران ئه‌نجام ده‌درێن و سه‌دان هه‌زار که‌س به‌شداری
تێدا ده‌که‌ن ؟ تۆ بڵێی کاک عه‌زیز ئاگاداری ئه‌وه نه‌بێت که زیاتر
له دوو ملیۆن کورد به پێشوازی ئه‌و گه‌ریلایانه‌وه چوون که له‌سه‌ر
داوای به‌ڕێز ئۆجه‌لان گه‌ڕانه‌وه باکووری کوردستان ؟ تۆ بڵێی کاک عه‌زیز
ئاگاداری ته‌رمی شه‌هیده‌کان نه‌بێت که به چ شکۆمه‌ندییه‌که‌وه له‌سه‌ر
سه‌ر ڕاده‌گیرێن ؟ با کاک عه‌زیز و هاوشێوه‌کانی سه‌رنجێک له دوو به‌ڵگه‌ی
ژماره ٢٣٦ی به‌رواری ئوووتی ١٩٩٦ ی رۆژنامه‌ی کوردستان - ئۆرگانی
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران - بده‌ن و پاشان
بڕیار بده‌ن.
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|