١٥\٨\٢٠١١
هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه
بۆ سه‌ر پژاک.
-
وه‌ڵامێک بۆ کاک عه‌زیز شێخانی -

جه‌لال
محه‌مه‌د
-
به‌شی
چواره‌م:
بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات پێ بکرێ، ده‌سته چه‌وره‌که‌ی خۆت به‌سه‌ر
به‌رامبه‌ره‌که‌تدا بسوو
-
هێنده‌ی درۆ و ده‌له‌سه‌ی لایه‌نه
کلاسیکه‌کان دژ به پ‌ک‌ک و پژاک سه‌رکه‌وتوو بووه، نیوهێنده درۆ و
ده‌له‌سه‌ی داگیرکه‌ران دژ به‌و دوو لایه‌نه سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه،
چونکه دیرۆکی ژیانی لایه‌نه کلاسیکه‌کان به‌شێک بووه له‌و جۆره
بوختانانه‌ی که ئیمڕۆکه ئاڕاسته‌ی پ‌ک‌ک و پژاکی ده‌که‌ن له ڕێگه‌ی
که‌سانی گرێ‌دراو به خۆیانه‌وه، بۆ نموونه له به‌شێکی دیکه‌دا کاک
عه‌زیز شێخانی ده‌ڵێت :-
{ ئه‌و حیزبه‌ی که پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ رۆژهه‌ڵاتیان دروست
کرد، هێشتا له ژێر ته‌م و مژی جۆراوجۆردایه و زۆربه‌ی بڕیاره گرینگ
و هێڵه فه‌رمیه‌کانیان له نێو پارتی کرێکارانی کوردستاندا بڕیاری له
سه‌ر ده‌درێ. به‌ڵام بۆ له خشته‌بردنی خه‌ڵک و راکێشانی سرنجی
ئه‌وانه‌ی دڵیان بۆ کوردایه‌تی لێده‌دا ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتیان
وه‌ک سه‌رۆک و وته‌بێژ و ئه‌ندامی کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تی داناوه. له
ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ژماره‌یه‌ک کوردی رۆژهه‌ڵات، که له حیزبه‌کانی
دیکه دابڕاون و له کۆمه‌ڵگای ده‌ره‌وه‌دا جێگا و رێگایه‌کیان نی‌یه
له‌و پارته نیزیک بوونه‌وه.} .
کورد ده‌ڵێت " خوی شیری تا پیری " . کاک عه‌زیزیش چونکه گیرۆده‌ی
ده‌ستی لایه‌نێک بووه که هیچ بڕوایه‌کی به کێشه‌ی کورد و داگیرکراوی
کوردستان نه‌بووه ، ته‌نها بۆ له خشته‌بردنی کوردان پاشکۆی
"کوردستان"یان کردووه به خۆیانه‌وه و هه‌میشه کوردیان کردووه به
په‌یژه‌یه‌ک بۆ سه‌رکه‌وتنی پانئێرانیست و دژه کورده‌کان ، ئه‌وا
ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی هێرشکردنه سه‌ر پژاکیش لایه‌نێکی شۆڕشگێڕی وه‌کو
پ‌ک‌ک به بێگانه بناسێنێت وهه‌موو ڕابردووی هێزه کلاسیکه‌کانی پێ
بشارێته‌وه !
ئه‌وه حیزبی دیموکرات بوو هه‌موو بڕیارێکی له ده‌ره‌وه بۆ ده‌هات .
تا فیرقه‌ی دیموکراتی ئازه‌ربێجان بره‌وی هه‌بوو هه‌موو بڕیارێکی حیزبی
دیموکرات له " باکۆ "وه بوو ، کاتێکیش فاتیحه له‌سه‌ر فیرقه‌ی
دیموکرات خوێندرا حیزبی توده بابه گه‌وره بوو ، به
په‌رته‌وازه‌بوونی حیزبی توده‌ش موجاهدینی خه‌لق هه‌مه‌کاره بوو ، پاش
موجاهدینیش نیوه‌ی ڕێگه‌یان شاری به‌غدا بوو ، پاش له گۆڕنانی حیزبی
به‌عسیش خۆ ناکرێت له‌قه له به‌ختی که‌چی خۆیان بده‌ن و واز له‌و
بڕه موچه‌یه‌ی مامه و کاکه بهێنن ، ئه‌مه جگه له ڕازاندنه‌وه‌ی
شه‌وانی سه‌رخۆشی بۆ مارینزه‌کانی ئه‌مریکی به سازدانی کۆڕی سوڕ و
بادان ، ئه‌و مارینزانه‌ی که له ڕابردوودا به ئیمپریالیزمی دژه
به‌شه‌ری ناویان ده‌بردن . له چاوی کاک عه‌زیزه‌وه هه‌موو ئه‌م
کرده‌وانه‌ی لایه‌نه کلاسیکه‌کان شۆڕشگێڕێتی و ڕه‌وایه ، لێ به‌ڵێ ؛
ئه‌گه‌ر پ‌ک‌ک ده‌ستی هاوکاری بۆ کوردی پارچه‌کانی دیکه درێژ بکات و
ببێته پشتوپه‌نای هێزێکی شۆڕشگێڕی وه‌کو پژاک ئه‌وه تاوانه و ئه‌م
تاوانه‌ش پاکبوونه‌وه‌ی نی‌یه .
کاک عه‌زیز باس له‌وه ده‌کات له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ژماره‌یه‌ک
ڕۆژهه‌ڵاتی له پژاک نزیک بوونه‌ته‌وه ، به‌هۆی دابڕاویان له
حیزبه‌کانی دیکه و نه‌بوونی جێگه و ڕێگه‌یان له کۆمه‌ڵگادا !!!
بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی کاک عه‌زیز و ئاگاداری خوێنه‌رانیش ، ئه‌وانه‌ی که
کاک عه‌زیز به‌م جۆره باسیان ده‌کات ، چه‌ندین که‌سی زۆر نزیکی کاک
عه‌زیزیان تێدا بوو ، یه‌کێک له‌وانه که‌سی یه‌که‌می کاک عه‌زیز بوو
که ئه‌و کات به‌رپرسی یه‌کێتی لاوانی دیموکرات بوو له فنلاند و زۆر
هه‌وڵی‌دا له " نه‌ورۆز-تیڤی " کار بکات ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و
به‌ڕێزه زۆر له حیزبی دیموکرات داخ له دڵ بوو ئه‌و بواره‌ی پێ
نه‌درا که له ڕاگه‌یاندن کار بکات ، چونکه ئامانجی "نه‌ورۆز-تیڤی"
نزیککردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانه نه‌ک ته‌وهینکردن به‌لایه‌نێکی دیکه ،
ته‌نانه‌ت خودی کاک عه‌زیزیش یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی که ده‌یخواست
له ڕێگه‌ی "نه‌ورۆز-تیڤی"یه‌وه له پژاک نزیک بێته‌وه ، به‌ڵام نه‌ک
بۆ مه‌به‌ستی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌نگه‌رگرتن له داگیرکه‌ران
به‌ڵکو بۆ دژایه‌تیکردنی یه‌کێک له دیموکراته‌کان .
کاک عه‌زیز ده‌خوازێت وه‌ها له
خوێنه‌ر بگه‌یه‌نێت که ئه‌وانه‌ی ڕوو له پژاک ده‌که‌ن له حیزبه‌کان
دابڕاون و هیچ جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کیان نه‌ماوه له نێو کۆمه‌ڵگادا .
پاشان درێژه به گوته‌کانی ده‌دات و ده‌ڵێت :-
{ جێگای ئاماژه بۆ کردنه که زۆربه‌ی ئه‌و لاوانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان و له ده‌ره‌وه بێ بوونی ئه‌زموونی خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تی
روو له‌و پارته ده‌که‌ن، مه‌به‌ستیان کوردایه‌تییه، به‌ڵام تاکه‌کان
له حیزبه سه‌ره‌ڕۆکاندا ده‌بنه ئامێرێک و وه‌ک ئامرازێک سوودیان
لێوه‌رده‌گیرێ .} .
یه‌کێک له گرفته‌کانی کاک عه‌زیز ئه‌وه‌یه کاتێک شتێک ده‌ڵێت ، دوو
دێڕ دواتر پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌ڵێت . بۆ نموونه له بڕگه‌ی پێشوتردا
ده‌ڵێت ئه‌و که‌سانه‌ی ڕوو له پژاک ده‌که‌ن له حیزبه‌کانی دیکه
دابڕاون و هیچ جێگه و ڕێگه‌یه‌کیان نی‌یه ، له‌م بڕگه‌یه‌شدا ده‌ڵێت
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕوو له پژاک ده‌که‌ن هیچ ئه‌زموونێکی خه‌بات و
پێشمه‌رگایه‌تیان نی‌یه و ته‌نها مه‌به‌ستیان کوردایه‌تییه !! ئه‌م
لێدوانه دژ به یه‌کانه‌ی کاک عه‌زیز جێ ده‌هێڵم بۆ خوێنه‌ران .
به‌ڵام باوه‌ڕ ناکه‌م کاک عه‌زیز به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش بێ‌ئاگا بێت له
ڕاستی ڕووداوه‌کان ، چونکه جێگه و پێگه‌ی پژاک دیاره که له
مه‌یدانه ، هیچ عه‌قڵیه‌تێکیش ئه‌وه په‌سه‌ند ناکات که تاکه‌کان
ببنه ئامراز له نێو لایه‌نێکدا که له مه‌یدان بێت ، به‌ڵکو
ئامرازسازی له ئۆردوگاکان مه‌یسه‌ر ده‌بێت که تاکه‌کان ده‌بنه
نیگابان و ڕه‌عیه‌ت بۆ به‌رپرس و ئاغاکان . ئایا لایه‌نێک که 20 ساڵی
ڕه‌به‌ق له ئۆردوگادا بێت و کار و خه‌باته‌که‌ی بریتی بێت له خۆ
مه‌ڵاسدان و باندبازی ، ئیتر چ پێویستی به تاکه‌کان هه‌یه ئه‌گه‌ر بۆ
ئامرازسازی نه‌بێت ؟
پاشان کاک عه‌زیز چه‌ند پرسیارێک ده‌کات و ده‌ڵێت :-
{ پارتی کرێکاران و پارته داتاشکراوه‌که‌یان (په‌ژاک) چۆن ده‌توانن
خزمه‌ت به خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و دوارۆژی پرسی کورد بکه‌ن؟!
پارتێک که گۆڕه‌پانی سه‌ره‌کی خه‌باتی جێهێشتوه و له جیاتی ئه‌وه‌ی
له ئانکارا و ئه‌سته‌مبوڵ و له قوڵایی خاکی باکووری کوردستاندا
خه‌باتی خۆیان درێژه پێبده‌ن، سوود و قازانجیان بۆ رۆژهه‌ڵات و
باشووری چی بووه و چ ده‌بێ؟} .
ئه‌گه‌ر کاک عه‌زیز ده‌خوازێت وه‌ڵامی ته‌واوه‌تی ئه‌م پرسیارانه‌ی
وه‌ربگرێت ، با په‌ڕتووکی " دادگای مێژوو ، ل103 – ل109 " به وردی
بخوێنێته‌وه له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا :
http://www.kurdistanpost.biz/kitebxane/dadgay_meju.pdf
ئه‌م گوتانه‌ی کاک عه‌زیز له‌سه‌ر پژاک هاوشێوه‌ی گوته‌ی ئه‌و
که‌سانه‌یه که له ڕابردوودا په‌که‌که‌یان به داتاشراو ده‌ناساند ،
بۆ نموونه که‌مال بورقای ده‌یگوت { پ‌ک‌ک داتاشراوی ده‌وڵه‌تی تورک و
که‌مالیسته} ، فه‌تحوڵا گوله‌ن ده‌یگوت { پ‌ک‌ک داتاشراوی ئه‌مریکا و
ئیسرائیله } ،ئیسلامیه‌کانیش په‌که‌که‌یان به پاشکۆی کۆمۆنیستی
ده‌زانی ، کۆمۆنیسته‌کانیش ده‌یانگوت پ‌ک‌ک نه‌ته‌وه‌په‌رستی به‌رچاو
ته‌نگه ، تورکه فاشسته‌کانیش ده‌یانگوت پ‌ک‌ک دژ به برایه‌تی
گه‌لانه ، خۆرئاواییه‌کانیش ده‌یانگوت پ‌ک‌ک داتاشراوی ئیسلامیه
توندڕه‌وه‌کانه و زۆر گوته‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگی دیکه‌ش . واته هه‌ر
لایه‌نه و کرده‌وه‌کانی خودی خۆی ده‌هاویشته سه‌ر پ‌ک‌ک تاوه‌کو
بتوانن خه‌ڵکی له خشته ببه‌ن ، چونکه ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و
گوتانه‌یان ساز ده‌کرد ئێستا ناوه‌ڕۆکی خودی خۆیان بریتییه له‌و
گوتانه ، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و په‌نده عه‌ره‌بیه‌یه که ده‌ڵێت "
السحر ینقلب علی الساحر " .
کاک عه‌زیزیش ده‌قاوده‌ق کرده‌وه‌کانی خودی خۆی ده‌هاوێته سه‌ر پ‌ک‌ک
و پژاک ، چونکه هه‌موو خزمه‌ته‌که‌ی کاک عه‌زیزه‌کان له پاش 66 ساڵ
بریتییه له ئۆردوگانشینی و توره‌که‌ی سواڵ هه‌ڵبه‌ستن بۆ سه‌رانی
باشوور . له ئه‌قڵێ کێدایه ئه‌م جۆره که‌سانه بتوانن سود و
قازانجیان بۆ ڕۆژهه‌لاتیه‌کان هه‌بێت که به درێژایی ته‌مه‌نیان
گۆڕه‌پانه سه‌ره‌کیه‌که‌یان جێهێشتووه و له جیاتی ئه‌وه‌ی له
کرماشان و سنه درێژه به خه‌بات بده‌ن که‌چی له کۆیه و زڕگوێز
که‌وتوونه‌ته سه‌روگوێلاک شکاندنی یه‌کتری و شه‌ڕه تێڵا ؟
کاک عه‌زیز درێژه به باسه‌که‌ی ده‌دات و ده‌ڵێت :-
{ هه‌تا ئه‌و کاته‌ی عه‌بدوڵڵا ئوجا‌لان له ژێر وێنه‌ی حافیز ئه‌سه‌دا
له سووریه بوو، چه‌نده و چۆن رۆژئاوایی کوردستان و نه‌ته‌وه‌ی
کوردیان له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان به قازانجی خۆیان ته‌نانه‌ت له
سه‌ر نه‌خشه و له دروشمه‌کانی خۆیاندا سڕیه‌وه.} .
له جێگه‌یه‌کی دیکه‌شدا ده‌ڵێت :-
{ له رۆژئاوای کوردستاندا به هه‌زاران لاوی هه‌ژاریان له خشته برد
و به‌ره‌وه گۆڕه‌پانی به ناو خه‌بات و به‌رخۆدانیان بردن، که هێشتا
روون نی‌یه ئه‌و خه‌بات و تێکۆشانه له پێناوی چی دایه! } .
به تێگه‌یشتنی کاک عه‌زیز ، ڕۆژئاوای کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی له‌سه‌ر
نه‌خشه سڕدراوه‌ته‌وه له پێناوی مانه‌وه‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لاندا له‌ژێر
وێنه‌ی حافز ئه‌سه‌ددا !!!
له ڕوانگه‌ی په‌که‌که‌شه‌وه کوردستان وڵاتێکی داگیرکراوه و به‌شێک
نی‌یه له وڵاته‌کانی تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا ، هه‌رچی ئه‌و
کوردانه‌ی که په‌رته‌وازه‌ی مه‌ترۆپۆڵه‌کانی ئه‌و وڵاتانه بوون
به‌شێکن له خه‌ڵکی کوردستان . بۆ نموونه کوردێکی زۆر له تاران و
به‌غدا و دێمه‌شق و ئه‌سته‌مبووڵ ده‌ژین که له ئه‌سڵدا له
کوردستانه‌وه کۆچبه‌ر بوون ، ئایا تاوانه ئه‌گه‌ر باس له
کوردستانیبوونی ئه‌و کوردانه بکرێت ؟
به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له کتێبی " الغفله والخیانه "دا زۆر به
باشی پێناسه‌ی ئه‌و که‌سانه ده‌کات که خۆیان له ڕاستیه‌کان گێل
ده‌که‌ن ، جێگه‌ی داخه که کاک عه‌زیزیش یه‌کێکه له‌و که‌سانه .
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر کاک عه‌زیز ئاگاداری هیچ ڕه‌وشێکی ڕۆژئاوای
کوردستان نه‌بێت ئه‌وا ئاگاداری ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه و
هه‌ڵوێستی په‌که‌که‌یه له‌و ڕووداوانه‌دا .
هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌کانی سوریاوه به سه‌دان کادری
په‌روه‌رده‌کراوی پ‌ک‌ک(کادره ڕۆژئاواییه‌کان) نێردرانه‌وه بۆ نێو
جه‌ماوه‌ر و یه‌کێک له‌و کادرانه‌ش سه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی
کوردستانه . ئه‌م کادرانه توانیان کۆنترۆڵی خۆپیشاندانه‌کانی کوردان
بکه‌ن و زۆر به ڕێک و پێکی خۆپیشاندانه‌کان به‌ڕێوه به‌رن ، ئه‌نجامی
ئه‌و ڕێک و پێکیانه هه‌م کوردان له کۆمه‌ڵکوژی پارێزران و هه‌م
حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌دیش ناچار کرا که مافی هاووڵاتی بوون بۆ
هه‌موو ئه‌و کوردانه بگێڕێته‌وه که له ڕابردوودا حسابی بێگانه‌یان
بۆ ده‌کرا .
کارێکی ئه‌رێنی دیکه‌ی ئه‌و کادرانه ئه‌وه بوو که هه‌موو پارت و
ڕێکخراوه کوردیه‌کانی ئه‌و پارچه‌یه‌یان لێک نزیک کرده‌وه و
به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوویان بۆ پێکهێنان ، ئه‌نجامی ئه‌و یه‌کگرتنه‌ش
هه‌م کوردانی زیاتر سوور کرد له‌سه‌ر داواکاریه ڕه‌واکانیان و هه‌م
ڕێگریش بوون له به لاڕێدا بردنی سه‌رهه‌ڵدانه‌کان له‌لایه‌ن تورکه
فاشسته‌کان و ئیخوان الموسلمینی دژه کورده‌وه ، ته‌نانه‌ت یه‌کێک له
هۆکاره‌کانی هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ قه‌ندیل هه‌وڵدان بوو بۆ
که‌مکردنه‌وه‌ی فشاره‌کانی پ‌ک‌ک له‌سه‌ر سوریا (تا ئێره کورته
وه‌ڵامێکی بڕگه‌ی یه‌که‌می قسه‌کانی کاک عه‌زیزه) ، هه‌رچی بڕگه‌ی
دووه‌مه پێویست به باسکردن ناکات چونکه ته‌نها کاک عه‌زیز و
هاوشێوه‌کانین که تێکۆشانی گه‌ریلا به به‌رخۆدان نازانن ، ده‌نا
هه‌موو ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی که له باکووری کوردستاندا ڕووده‌ده‌ن و
ئه‌و خۆڕاگریانه‌ی که له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی ئێران و تورکیادا
ئه‌نجام ده‌درێن بریتییه له به‌رخۆدانی گه‌ریلا.
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|