٢٦\٨\٢٠١١
هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه
بۆ سه‌ر پژاک.
-
وه‌ڵامێک بۆ کاک عه‌زیز شێخانی -

جه‌لال
محه‌مه‌د
-
به‌شی
شه‌شه‌م و کۆتایی: ترس له کوشتن مه‌ترسیدارتره
-
مه‌غۆله‌کان ترسێکی زۆریان خسته دڵی خه‌ڵک له ڕێگه‌ی ڕه‌شه‌کوژکردنی
گه‌لانه‌وه . ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن یه‌کێک له مه‌غۆله‌کان هیچ چه‌کێکی
به‌ده‌سته‌وه نابێت و ده‌شخوازێت که‌سێکی سڤیل بکوژێت ، به که‌سه‌که
ده‌ڵێت (دانیشه تا ده‌چم خه‌نجه‌رێک په‌یدا ده‌که‌م بۆ کوشتنت) ، که‌سه‌که‌ش
چونکه زۆر ترساوه له شوێنی خۆی داده‌نیشێت تا مه‌غۆله‌که ده‌چێت خه‌نجه‌ر
په‌یدا ده‌کات و که‌سه‌که‌ی پێ ده‌کوژێت .
کاک عه‌زیزه‌کانیش هێنده ترساون که له‌و باوه‌ڕه‌دا نین هیچ لایه‌نێک
هه‌بێت و بتوانێت پێش به هێرشه‌کانی کۆماری ئیسلامی بگرێت و ده‌ڵێت :-
{ ئه‌وڕۆژانه رێژیمی ئێران په‌لاماری سنووره‌کانی داوه و هاوڵاتیانی
کوردستانی له سه‌ر ماڵ و ژیانی خۆیان هه‌ڵقه‌ندوه. ئێوه‌ی پارتی
کرێکاران و حیزبه ده‌ستکرده‌که‌تان چۆن باشوور و سنووره‌کانی ده‌پارێزن؟
} .
ئه‌م گوتانه دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌مان گوته‌ی به‌رپرسه‌کانی سوپای
پاسدارانه ، که هه‌ر له سه‌ره‌تای هێرشه‌که‌یاندا گوتیان ته‌نها له
ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا پژاک له‌ناو ده‌به‌ین و ته‌واوی ناوچه‌که ده‌خه‌ینه
ژێر ڕکێفی خۆمانه‌وه . کاک عه‌زیزیش هه‌مان سوپای پاسداران هێنده به
تۆکمه ده‌زانێت که‌لای وایه هیچ هێزێک ناتوانێت له به‌رامبه‌ری‌دا
بوه‌ستێته‌وه و ببێته پارێزه‌ری باشوور و سنووره‌کانی .
واته به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ داوا له پ‌ک‌ک و پژاک ده‌کات که
خۆیان ته‌سلیمی کۆماری ئیسلامی و سوپای پاسداران بکه‌ن و ده‌ڵێت توانای
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌تان نییه . له ڕاستیدا ئه‌م گوتانه جۆرێکه له
بێ باوه‌ڕی و ئاماژه‌یه‌کیشه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی په‌رچه‌می سپی بۆ
کۆماری ئیسلامی ئێران له‌لایه‌ن کاک عه‌زیزه‌کانه‌وه !
ئه‌ی بۆچی هێرشه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی نه‌گه‌یشته ئامانجی خۆی ؟ خۆ هه‌م
حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌م ئۆردوگانشینان ڕێگریان له‌و هێرشه نه‌کرد و
خاوه‌نی په‌رچه‌کردارێکی ئه‌وتۆش نه‌بوون که شایانی باس بێت ؟ ئایا
پاش تێکشکاندنی هێرشه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ، کاک عه‌زیز گه‌یشتۆته ئه‌و
بڕوایه‌ی که ئیراده‌ی شۆڕشگێڕان له هێزی پۆشته و پڕ چه‌کی کۆماری
ئیسلامی به‌هێزتره ؟
ته‌نها کرده‌وه‌یه‌کی باش له ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووردا ئه‌وه بووه
که بۆ جاری دووه‌مه و نه‌بوونه‌ته هاوکاری هێرشه‌کانی داگیرکه‌ران
دژ به ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ، ئه‌نجامی ئه‌و هاوکاری نه‌کردنه‌ش
نه‌ک دوژمن نه‌یتوانیوه هیچ ئامانجێک بپێکێت به‌ڵکو له کورتترین ماوه‌شدا
دووچاری تێک‌شکاندن و نابودی بووه . ئه‌و دوو جاره‌ش بریتییه له :
1- هێرشی ده‌وڵه‌تی تورک له ساڵی 1998دا ، که به "داستانی زاپ" به‌ناوبانگه
و له ماوه‌ی نۆ ڕۆژدا سوپای تورک به جۆرێک تێکشکێندرا که هه‌م له
هێرشکردن که‌وتن و هه‌م له چاوسورکردنه‌وه‌کانی خۆشیان که‌وتن دژ به
باشووری کوردستان .
2- هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسه‌ر قه‌ندیل ، که له ماوه‌ی سێ حه‌فته‌دا
تێکشکێندرا و چه‌ندین به‌رپرسی باڵای سوپای پاسدارانیش کوژران .
پاشان کاک عه‌زیز ده‌ڵێت :-
{ له کاتێکدا باشترین ئامێری وێنه‌هه‌ڵگر و ده‌نگبه‌رتان هه‌یه، خێره
هه‌تا ئه‌مڕۆ بۆتان نه‌لواوه کورته‌یه‌ک له‌و هه‌موو پاسدار و به‌سیجی
و جاشه کوژاروه‌ی باسیان ده‌که‌ن بخه‌نه به‌ر چاوی بیسه‌ر و گوێی
بینه‌ران؟ پڕوپاگه‌نده‌ی زۆر بۆ پارته‌که‌تان که له چیرۆک و ئه‌فسانه
ده‌چێ، چ کاریگه‌ریه‌کی له سه‌ر دۆخی کورده‌کان ده‌بێ؟ ئێوه که له
گوتنی راستییه‌کانی شه‌ڕدا خۆ ده‌پارێزن و ژماره‌ی ناڕاست ده‌ده‌نه خه‌ڵک
خوازیاری کام دواڕۆژ ده‌که‌ن؟ پڕوپاگانده‌ی بوونی ئه‌نسارولئیسلام و گه‌وره
نیشاندانی تێکهه‌ڵچوونه‌کان هه‌تا که‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌خه‌ڵه‌تێنێ؟
ئه‌گه‌ر ده ساڵی دیکه‌ش شه‌ڕی چه‌کداری بکه‌ن تۆز له پاش هێزه ره‌سه‌نه‌کای
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناکه‌ن .} .
لێره‌دا به پێویستی نازانم هیچ ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م گوتانه‌ی
کاک عه‌زیز بده‌م ، چونکه پاشه‌کشه پێکردنی هێزی هێرشهێنه‌ری کۆماری
ئیسلامی گه‌واهی هه‌موو ڕاستیه‌کان ده‌دات . به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من
جێگای باسه ئه‌و بڕگه‌یه‌یه که ده‌ڵێت (ئه‌گه‌ر ده ساڵی دیکه‌ش شه‌ڕی
چه‌کداری بکه‌ن تۆز له پاش هێزه ره‌سه‌نه‌کای رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ناکه‌ن ) .
شه‌ڕی قه‌ندیل ئه‌نجامی هێرشه‌کانی کۆماری ئیسلامی بوو ، ئه‌گه‌ر
کۆماری ئیسلامی هێرشی نه‌کردایه ئه‌و شه‌ڕه‌ش به‌رپا نه‌ده‌بوو . به
باوه‌ڕی کاک عه‌زیز ده‌بوو پژاک چی بکردایه له به‌رامبه‌ری ئه‌و
هێرشه‌دا ؟ ئه‌وه دیاره که به‌رخۆدانه‌که‌یانت به دڵ نیه ، ئه‌ی
ئه‌گه‌ر ناوچه‌که‌یان به‌بێ به‌رخۆدان چۆڵ بکردایه بۆ داگیرکه‌ره‌که
ئافه‌رینت بۆ ده‌ناردن ؟ ئایا به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی کۆماری
ئیسلامی چ په‌یوه‌ندییه‌کی به تۆزکردن له پاش هێزه ڕه‌سه‌نه‌کان هه‌یه
؟
ئه‌وه‌ی من بزانم ، ئامانجی پژاک ئه‌وه نیه تۆز له پاشی هێزه ڕه‌سه‌نه‌کان
بکات و جێگه‌یان پێ لێژ بکات ، ته‌نانه‌ت حه‌ز به لاوازبوونیشیان
ناکات ، به‌ڵکو ده‌یان جار بانگه‌وازی دیالۆگ و سازکردنی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی
و هاوخه‌باتیشی لێکردوون . به‌ڵام هه‌ڵوێستی هێزه ڕه‌سه‌نه‌کانی کاک
عه‌زیز به‌رامبه‌ر به بانگه‌وازیه‌کانی پژاک هه‌مان ئه‌و هه‌ڵوێستانه
بووه که له به‌رامبه‌ر هاوسه‌نگه‌ره‌کانی ڕابردوویان پیاده‌یان
کردووه . ئه‌و هێزه ڕه‌سه‌نانه ئاماده‌بوون به په‌رداخێک ئاوی
داگیرکه‌ران بکه‌ونه مه‌له‌کردن و له گفتوگۆی شاراوه‌دا تیرۆر بکرێن
به‌ڵام ئاماده نه‌بوون لووله‌ی چه‌که‌کانیان له‌سه‌ر هاوخوێنه‌کانی
خۆیان(هه‌م کۆمه‌ڵه و هه‌م ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ) وه‌ربگێڕن .
ته‌نها بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی کاک عه‌زیز ، چه‌ندین ساڵ حیزبی دیموکرات
درێژه‌ی به شه‌ڕدا دژ به کۆمه‌ڵه ، له کاتێکدا له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه
به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی وه‌ستاندنی شه‌ڕ"ئاته‌ش به‌س" ده‌کرا و حیزبی
دیموکراتیش گوێی به‌و بانگه‌وازیانه نه‌ده‌دا ، که‌چی هه‌ر ئه‌و حیزبی
دیموکراته‌ی که ئاماده نه‌بوو به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه
دانیشتن بکات ده‌چوو به نهێنی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی دانیشتنی ساز
ده‌کرد ، که ئه‌نجامی ئه‌و دانیشتنه نهێنیانه‌ش ئاشکرایه چییه .
ئیتر ئه‌گه‌ر له ڕۆژگاری ئیمڕۆشدا گوێی خۆیان داخستووه له‌به‌رامبه‌ر
پێکهێنانی هاوخه‌باتی و کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی‌دا چ تاوانێکی پژاک هه‌یه
؟
کاک عه‌زیز خۆی کردووه به نوێنه‌ری هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان و به
ناوی هه‌ر هه‌مووشیانه‌وه ده‌دوێت و ده‌ڵێت :-
{ به وردبوونه‌وه له دۆخی ئه‌مڕۆ و لێکدانه‌وه‌کانی دواڕۆژ ئاماده
نین خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ببنه سووته‌مه‌نی سیاسه‌تی پارتێک، که
ئامانجێکی روونی نییه.} .
تۆبڵێی کاک عه‌زیز له دڵی هه‌موو ڕۆژهه‌لاتیه‌کاندا ژیابێت که به‌ناوی
هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کانه‌وه بڕیار ده‌دات ؟ ئه‌ی هه‌ڵوێستی کاک عه‌زیز
به‌رامبه‌ر به‌و هه‌زاران که‌سه چییه که که‌وتوونه‌ته داوی کۆماری
ئیسلامیه‌وه و ژیانی به‌سیجی و به‌کرێگیراوی به‌سه‌ر ده‌به‌ن ؟
من به پێچه‌وانه‌ی کاک عه‌زیزه‌وه ده‌ڵێم :- بریا ئه‌و که‌سانه‌ی که
که‌وتوونه‌ته داوی کۆماری ئیسلامیه‌وه و چه‌کی به‌کرێگیراویان هه‌ڵگرتووه
، وازیان له‌و پیشه‌یه‌یان ده‌هێنا و له جیاتی ئه‌وه‌ی له نێو ڕیزه‌کانی
به‌سیج و سوپای پاسداران‌دا بمێنن ڕوویان ده‌کرده نێو ڕیزه‌کانی حیزبی
دیموکرات و که‌مێک ئه‌و حیزبه‌یان له قه‌یران ڕزگار بکردایه .
ئه‌وانه‌ی ڕوو ده‌که‌نه نێو ڕیزه‌کانی پژاک ئامانجێکی پیرۆزیان له
پێشه ، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌بنه به‌کرێگیراوی کۆماری ئیسلامی جگه له
ماڵوێرانی کوردان چ ئامانجێکی دیکه‌یان هه‌یه ؟ ئایا ئه‌گه‌ر کاک عه‌زیزه‌کان
بانگه‌وازی بۆ به‌کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی بکه‌ن تاوه‌کو چیدیکه نه‌بنه
گۆپاڵی ده‌ستی داگیرکه‌ره‌که باشتر نییه له‌م گوته شه‌رمهێنه‌رانه‌ی
که دژ به لایه‌نگرانی پژاک ده‌یدات ؟
کاک عه‌زیز داگیرکه‌ره‌که‌ی له بیر کردووه و حسابی داگیرکه‌رێکیش بۆ
پ‌ک‌ک و پژاک ده‌کات و ده‌ڵێت :-
{ ئه‌و پارته‌ی که رێز له ئیراده‌ی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ناگرێ
و ته‌نیا به فه‌لسه‌ی خۆپه‌ره‌ستی و نه‌بوونی ره‌خنه جۆشکرابێ، چۆن
ده‌توانێ هه‌ڵگری بایه‌خه به‌رز و به نرخه‌کانی مرۆڤی کورد بێ؟ وه‌ک
هاوڵاتیه‌کی کوردستان ناخوازم که رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ببێته
رۆژئاوایه‌کی دیکه و لاوه‌کانی له پێناوی چه‌ند وشه‌ی بریقه‌داردا
فیدا بکرێن.} .
کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان له کاتی خۆی‌دا دروشمێکی زۆر جوانیان
ده‌دا و ده‌یانگوت (هه‌موو یاخیبوونێک شۆڕش نییه و هه‌موو چه‌ک به
شانێکیش پێشمه‌رگه نییه ) ، ڕاستی ئه‌م گوته‌یه‌ش له‌سه‌ر پارته‌کانی
باشوور به‌باشی ده‌رکه‌وت ، به‌تایبه‌ت دوای ڕوخانی حیزبی به‌عس ،
چونکه کاتێک به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌کانی حیزبی به‌عس که‌وتنه ده‌ست جه‌ماوه‌ر
، ئه‌و کات چه‌ندین پارت و ڕێکخراو ئاشکرا بوون که ده‌ستکردنی خودی به‌عسیه‌کان
بوون ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که فایلی سه‌دان و بگره هه‌زاران به‌رپرسی
لایه‌نه‌کان ئاشکرابوو که هه‌ندێک له فایلداره‌کان به‌رپرسی یه‌که‌می
لایه‌نه‌کان بوون . منیش ده‌ڵێم (بریا تاکه‌کان هه‌موو پارت و ڕێکخراوه
کوردێکانیان باش بناسیایه و پاشان ببونایه به دوژمن یاخود ده‌روێشی
عه‌یاره 24) ، ناهوشیاری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له‌وه‌دا
بووه که به‌بێ هه‌ڵسه‌نگاندنی پارت و که‌سایه‌تیه‌کان هه‌ڵوێستیان
گرتووه و زۆر جاریش هه‌ڵوێسته‌که‌یان له خزمه‌ت داگیرکه‌ردا بووه ،
که نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌و که‌سانه‌ش کاک عه‌زیز شێخانییه .
ئه‌وه پ‌ک‌ک دیاره و به کرده‌وه‌ش سه‌لماندویه‌تی که بۆته
دیوارێکی پۆڵاین له به‌رامبه‌ر داگیرکه‌راندا و زۆربه‌ی سنووره‌کانی
باشووری کوردستانی پاراستووه ، ته‌نانه‌ت ئه‌و نیمچه ده‌سه‌ڵاته‌ی که
حکومه‌تی هه‌رێم هه‌یه‌تی و که‌مێک سه‌روه‌ریه‌کانی پارێزرابێت ئه‌نجامی
خۆڕاگریه‌کانی په‌که‌که‌یه که خودی به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمیش
نکۆڵی له‌و ڕاستیه ناکه‌ن ، بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه په‌ڕتووکی (
پ‌ک‌ک مێژووێک له ئاگر " ل430 – ل440 ") .
پێده‌چێت کاک عه‌زیز زۆر که‌وتبێته ژێر کاریگه‌ری داگیرکه‌رانه‌وه ،
چونکه هه‌مان بانگه‌وازی داگیرکه‌ران دووباره ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت
:-
{ کاتی ئه‌وه هاتوه، که تاکی کورد و ته‌نانه‌ت حیزبه سیاسییه‌کان
له پێناوی دوارۆژێکی به‌خته‌وه‌ر و ئه‌مرۆیه‌کی مرۆڤانه‌دا پشتگیری له‌و
رێکخراو و پارتانه نه‌که‌ن، که هه‌ڵگری بۆن و به‌رامه‌ی دیکتاتۆری و
سه‌ره‌ڕۆیین.} .
هێرشه‌کانی کۆماری ئیسلامی زۆر بواری جیاوازی گرته‌وه ، وه‌ک هێرشی سه‌ربازی
بۆسه‌ر پژاک و هێرشی سیاسی به بڕینی ئاوی ئه‌ڵوه‌ند و هێرشی شێواندنی
سروشتی کوردستان به سوتاندنی ڕه‌ز و باخ و نزاره‌کان و هێرشی ڕه‌وانی
و هتد . تێکڕای لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانیش له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن
که ئه‌م هێرشه دژ به هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورده . ته‌نها لایه‌نێکیش
که به‌ری به‌م هێرشانه گرتووه پژاکه . خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانی
دیکه به کرده‌وه‌ش به‌ره‌و ڕووی کۆماری ئیسلامی نه‌بووبێتنه‌وه لانی
که‌م به‌یاننامه‌ی نه‌ڕه‌زایه‌تیان دژ به‌م هێرشه به‌رفره‌وانه ده‌رکردووه
، ئه‌ی ده‌بێت چ هۆکارێک هانی کاک عه‌زیزی دابێت که داوا له کوردان
بکات تاوه‌کو پشتگیری له‌و هێزه نه‌که‌ن که ڕووبه‌ڕووی هێرشه‌کانی
کۆماری ئیسلامی بۆته‌وه و به کرده‌وه بۆته داکۆکیکار له هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی
کورد ؟ ئه‌ی به باوه‌ڕی کاک عه‌زیز ڕه‌وایه ئه‌و لایه‌نانه ببنه
پشتوپه‌نای موجاهدین و شاپه‌رست و پانئێرانیسته‌کان ؟
ئه‌م گوتانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ڕه‌وایه‌تیدانه به‌م هێرشه به‌ربڵاوه
و پشتگیری کردنیشه له کۆماری ئیسلامی . ده‌بێت چ چاوه‌ڕوانییه‌کی ئه‌رێنی
له که‌سانی وه‌کو کاک عه‌زیز شیخانی بکرێت که داوا له کوردان ده‌کات
تاوه‌کو پشتگیری له هێزێک نه‌که‌ن که به‌ریان به‌و هێرشانه گرتووه
، هێرشێک که ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵ و ڕه‌ز و باخی گوندنشینانیشی کردۆته
ئامانج ؟
له کۆتاییدا کاک عه‌زیز شێخانی ده‌ڵێت :-
{ له ماوه‌ی ١٠ ساڵی رابردوودا پارتی کرێکارانی کوردستان به بوونی له
سه‌ر سنووره‌کان و له ژێر سێبه‌ری جۆری پێوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ
ئێران‌دا و دواتر به داتاشینی پارتێکی سیاسیی بۆ ئه‌و پارچه‌یه زه‌بری
له به‌ستێنی خه‌بات و به‌رخۆدان داوه. خه‌ڵک هه‌ڵخه‌ڵتاندن به ناوی
قه‌ندیل و گریلا و شه‌ڕه‌فی کورد بۆ دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌که‌مان ئازادی و
عه‌داڵه‌ت به دیاری ناهێنێ.} .
خوالێخۆشبوو دکتۆر قاسملو قه‌ندیلی ڕاده‌ستی حیزبی دیموکرات کرد نه‌ک
ئۆردوگای کۆیه . ئه‌وی ئیمڕۆ قه‌ندیلی به سه‌ربه‌رزی هێشتۆته‌وه گه‌ریلایه
نه‌ک ئه‌وانه‌ی نانی ڕۆژ به قاسملۆوه ده‌خۆن . ده‌بو کاک عه‌زیزه‌کان
سه‌ری ڕێزیان بۆ ئه‌و کچه گه‌ریلایانه نه‌وی بکردایه که به‌فری
کوێستانه‌کانی قه‌ندیل بۆته سپیاوی ڕوومه‌تیان ، به‌سته‌ڵه‌کی زستان
بۆته سوراوی لێویان ، خه‌شابی چه‌ک بۆته که‌مه‌ره و هه‌یاسه‌یان ،
به‌له‌پیتکه‌ی تفه‌نگه‌کانیان بۆته مستیلی ده‌ستیان . نه‌ک به‌م شێوه
ناشیرینه بێ‌ڕێزیان پێ بکرێت و بڵێت (هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن به ناوی قه‌ندیل
و گه‌ریلا و شه‌ره‌فی کورد) .
له چاوی کاک عه‌زیزه‌کانه‌وه قه‌ندیل و گه‌ریلا هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه و
ئازادی بۆ دواڕۆژی کورد ناهێنێت !! . به‌ڵام ته‌وه‌زه‌لخانه‌که‌ی کۆیه‌ی
لێ بووه به قه‌ڵای ئازادی و کێل شکاندنی شه‌هیده‌کان و شه‌ڕه گۆپاڵی
ئۆردوگاکانیشی لێ بووه به شه‌ره‌فی کوردایه‌تی ، منیش ده‌ڵێم ئه‌و شه‌ره‌ف
و ئازادی‌یه پێشکه‌شی کاک عه‌زیزه‌کان بێت .
ته‌نانه‌ت هه‌ر خودی ئه‌م کاک عه‌زیزه به هاوکاری له‌گه‌ڵ دوو که‌سی
دیکه به ناوه‌کانی ( م . ح ) و ( ڕ . ک ) تاوه‌کو ئێستا یه‌ک داوا و
سکاڵانامه‌یان له‌سه‌ر دڕندایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌داوه‌ته
ناوه‌نده نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان ، که‌چی له به‌رامبه‌ردا چه‌ندین
ڕاپۆرتیان داوه‌ته ده‌زگاکانی فنلاند تاوه‌کو پژاک بخه‌نه لیستی
تیرۆره‌وه .
______________________________________
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌که‌ی کاک عه‌زیز شێخانی کرته له‌سه‌ر
ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه :-
http://www.beyan.info/Direje.aspx?C=Witar&J=969
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|