٩\٨\٢٠١١
هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه
بۆ سه‌ر پژاک.
-
وه‌ڵامێک بۆ کاک عه‌زیز شێخانی -

جه‌لال
محه‌مه‌د
-
به‌شی سێیه‌م:
تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن
-
یه‌کێک له‌و دیارده دزێو و ناشیرینانه‌ی که
به‌رۆکی لایه‌نه کلاسیکیه‌کانی گرتووه بریتییه له فه‌رهه‌نگی تۆمه‌ت
هه‌ڵبه‌ستن . تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بریتییه له ناو زڕاندن و ناشیرین
نیشاندانی ناحه‌زه‌کانی خۆیان ( چ تاک و چ حیزب ) به‌بێ بوونی به‌ڵگه
، وه‌ک به جاش نیشاندانی هێمنی شاعیر و پڕوپاگه‌نده‌ی دوور له ڕاستی
دژ به پ‌ک‌ک و پژاک .
ئه‌م فه‌رهه‌نگی تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنه سودێکی زۆری گه‌یاندووه به
داگیرکه‌رانی کوردستان ، چونکه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆر خراپی له‌سه‌ر ئه‌ندامانی
ئه‌و حیزبانه هه‌بووه و گه‌وره‌ترین قوربانیش له‌م ناوێنهدا گه‌ل
بووه ، کاک عه‌زیز شێخانیش یه‌کێکه له‌و قوربانیانه‌ی که گوته‌کانی
هه‌ر له چوارچێوه‌ی تۆمهتسازیدا قه‌تیس نامێنێت ، به‌ڵکو په‌ل ده‌هاوێت
بۆ وڕێنه‌کردن و ده‌ڵێت :-
{ له ئه‌ده‌بیاتی پارتی کرێکاران و حیزب و رێکخراوه دروستکراوه‌کان
بۆ پارچه‌کانی کوردستان وه‌ک پارتی چاره‌سه‌ری له باشوور و پارتی
ژیانه‌وه له رۆژهه‌ڵات، گه‌ل و نه‌ته‌وه شوێن و قورسایی خۆی نه‌ماوه.
له دروشمه بریقه‌دار و باسه‌کاندا ئه‌و پارت و زڕه پارتانه بایه‌خی
نه‌ته‌وه و هه‌ستی نیشتمانخۆشهویستیان له کولتوری خۆیاندا تواندۆته‌وه
و به ئهڕبهی خۆیان دهیپوێن.}
به باوه‌ڕی من ئه‌م گوتانه‌ی کاک عه‌زیز ته‌واو پێچه‌وانه‌یه ، چونکه
به به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ڕابردوودا ده‌توانین بڵێین له ڕۆژگاری
ئیمڕۆدا گه‌ل به‌ره‌و هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاوی ناوه و سه‌نگینترین
شوێن و قورسایشی به‌ده‌ست هێناوه ، به‌ڵکو ئه‌وه پارته کلاسیکه‌کانن
که میله‌تیان فه‌رامۆش کردووه و له گه‌ل دابڕاون و شوێن و قورساییان
له ده‌ست داوه ، نه‌مانی شوێن و قورسایش په‌یوه‌ست نییه به پارتی
چاره‌سه‌ر و پژاکه‌وه به‌ڵکو په‌یوه‌سته به بێ توانایی و هیچ له‌بارا
نه‌بوونی خودی خۆیان و ئه‌و بڕه موچه‌یه‌ی که له حکومه‌تی هه‌رێمی
وه‌رده‌گرن . یه‌کێک له شاعیره پایه به‌رزه‌کانی کورد ده‌ڵێت :
ئه‌وه‌ی له پاره نزیک بێته‌وه ڕه‌وشتی به‌رزی بیر ده‌چێته‌وه.
ده‌بێت چ تاوانێکی پ‌ک‌ک هه‌بێت که پارته کلاسیکه‌کان بوونه‌ته موچه‌خۆری
یه‌کێتی و پارتی ؟ ئایا له پێناوی چ شتێکدا هه‌م خۆیان ئۆردوگانشین
کردووه و هه‌م میله‌تیان فه‌رامۆش کردووه و هه‌م ئیراده‌ی
شۆڕشگێڕانیشیان کوشتووه ؟ تۆ بڵێی کاک عه‌زیزیش هه‌مان گوته دووباره
نه‌کاته‌وه و بڵێت " له پێناوی سه‌قامگیری و پاراستنی سه‌روه‌ریه‌کانی
باشووری کوردستاندایه " !!! ئه‌مه له کاتێکدایه که ڕۆژانه ئاگر و
ئاسن به‌سه‌ر زه‌حمه‌تکێشانی باشووردا ده‌بارێت و هه‌موو سه‌روه‌ریه‌کانی
باشووریش که‌وتۆته ژێر ڕه‌حمه‌تی سوپای پاسدارانه‌وه .
ئه‌نجامی موچهخۆریه که ئۆردوگاکان بوونه‌ته هێلانه‌ی ئیتڵاعات و
ئاخوند موسڵحی ده‌ڵێت " ئاگاداری ژه‌می خواردنه‌کانیش هه‌ین له
ئۆردوگاکانی کۆیه و زڕگوێز " ، ئه‌نجامی موچهخۆرییه که سه‌دان کادر
و پێشمه‌رگه له باشووردا تیرۆر ده‌کرێن و پهروهندیش بۆ هیچ که‌سێکیان
ناکرێته‌وه ، ئه‌نجامی موچهخۆرییه که هۆڵی پێشه‌وا ده‌کرێته
نزرگای ئیمامی زه‌مان و ئۆردوگانشینانیش بێ هه‌ڵوێست ده‌مێننه‌وه ، ئه‌نجامی
موچهخۆرییه که به‌ڕێزت درێژه به تۆمه‌ته‌کانت ده‌ده‌یت و ده‌ڵێیت
:-
{ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ماوه‌ی دوای راپه‌ڕینی باشووری کوردستاندا
له لایه‌ن هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی باشووری کوردستان و پاشان پارتی
کرێکارانی کوردستان زه‌بری گاریگه‌ری به‌رکه‌وتوه.} .
ده‌بوو کاک عه‌زیز که‌مێک ویژدانی بجوڵایه بۆ ئه‌و هه‌موو خوێنه به
ناهه‌ق ڕژاوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان له باشووردا و زۆر ڕاستگۆیانه
بیگوتایه ( دز و خاوه‌ن ماڵ هاوبه‌ش بوون له‌و خوێن ڕشتنه‌دا ) چونکه
تیرۆرکردنی سه‌دان کادر و پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌بێ زه‌مینه‌سازی
ئه‌نجام نادرێت له باشووردا ، ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌مینه سازییه‌ی خوڵقاند
خودی ئه‌و به‌رپرسانه‌ن که دیارده‌ی ئینشیعاب و کێل شکاندنی شه‌هیده‌کان
و شه‌ڕه تێڵایان خسته نێو ئۆردوگاکانه‌وه ، سه‌رچاوه‌ی تیرۆره‌کان
خودی ئه‌و به‌رپرسانه‌ن که هه‌موو ڕه‌وایه‌تیه‌ک ده‌ده‌ن به دهستێکهڵاویهکانی
سه‌رانی باشوور و داگیرکه‌ران ، ئه‌وه‌ی زه‌بری کاریگه‌ری له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستاندا ئه‌و ده‌ره‌به‌گانه بوون که سه‌دان پێشمه‌رگه‌یان کرده
سوته‌مه‌نی شه‌ڕێ نێوان دیموکرات و کۆمه‌ڵه .
ده‌کرێت کاک عه‌زیز ڕوونی بکاته‌وه که پ‌ک‌ک چ زه‌برێکی له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان داوه ؟
ئه‌وه‌ی من بزانم پ‌ک‌ک هیچ زه‌ره‌ر و زیانێکی بۆ ئۆردوگانشینان نه‌بووه
و له پێناوی به‌رده‌وامبوونی خه‌باتی ڕۆژهه‌ڵاتیشدا قوربانی هێجگار
زۆری داوه . ئه‌وه پ‌ک‌ک بوو که کادرهایهکی زۆر پێشکه‌وتووی له
ڕۆژهه‌ڵاتدا پێگه‌یاند که ببنه هه‌وێنی دامه‌زراندنی پارتێکی
شۆڕشگێڕی وه‌کو پژاک ، ئه‌وه پ‌ک‌ک بوو که گرفتاری هه‌ر بستێکی
کوردستانی به گرفتاری هه‌موو کوردستان ده‌زانی و سنووری به‌سته‌ڵه‌کی
نێوان له‌هجه و مه‌زهه‌به‌کانی توانده‌وه .
پاشان کاک عه‌زیز ده‌ڵێت :-
{ بزوتنه‌وه‌ی ره‌سه‌نی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان خاوه‌ن پێگه‌ی مێژوویی و
سیاسییه. ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له پاش هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی،
بۆ ماوه‌ی نیزیک به بیست ساڵ رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی کرده سه‌نگه‌ری
ئازادی و به‌ربه‌ره‌کانی، هه‌رچه‌نده له پاش راپه‌ڕین له ژێر پاڵه‌په‌ستۆی
ئێران و هێزه کوردییه‌کاندا بێده‌نگ کرا.} .
پێده‌چێت مه‌به‌ستی کاک عه‌زیز حیزبی دیموکرات بێت که به بزوتنه‌وه‌ی
ڕه‌سه‌نی پێناسه ده‌کات ! من ڕێزم بۆ هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌کی حیزبی
دیموکرات و هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش هه‌یه ، به‌ڵام خۆ کابه که‌چ
نابێت ئه‌گه‌ر که‌مێک ڕه‌خنه بگرین و بڵێین :
حیزبی دیموکرات پێی ناوه‌ته 66 ساڵه‌ی ته‌مه‌نیه‌وه ، له‌م ته‌مه‌نه
دوور و درێژه‌دا ته‌نها چوار ساڵ له نێو میله‌تدا بووه و 62 ساڵیش له
هه‌ڵهاتن و چاوه‌ڕوانی " قودره‌تی قادر "دا بووه (هه‌ڵبه‌ت ئه‌و چوار
ساڵه‌ش ته‌نها له ناوچه‌ی موکریان و که‌مێکیش له هه‌ورامان) ، هێنده‌ی
به‌رپرسه‌کانی حیزبی دیموکرات شاره‌زای کوچه و کۆڵانه‌کانی شاری به‌غدان
هیچ عێراقیه‌ک هێنده شاره‌زا نییه .
حیزبی ڕه‌سه‌ن ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئازاره‌کانی گه‌ل بژی و نابێت له میله‌ت
داببڕێت . ئایا ڕه‌سه‌نایه‌تی له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که ببیت به به‌شێک
له داگیرکه‌ره‌که و بڵێیت "فه‌خر به ئێرانی بوونی خۆمه‌وه ده‌که‌م
" ؟ فه‌رمان وه‌رگرتن له حیزبی توده و توره‌که هه‌ڵدروون بۆ
موجاهدینی خه‌لق و کڕنوش بردن بۆ شاپه‌رست و پانئێرانیسته‌کان یان به
هیوای موسه‌وی و که‌رووبی بوون ده‌چێته خانه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌وه ؟
ئایا ته‌نها حیزبی دیموکرات ڕه‌سه‌نه یاخود کۆمه‌ڵه‌ش ؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ت
هه‌ردوکیانه ، ئه‌ی بۆچی له ڕابردوودا مه‌زنترین شه‌ڕی کۆمه‌ڵه‌تان
کرد ؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌شت ته‌نها حیزبی دیموکراته ئه‌ی چۆنه بۆ
بازاڕ گه‌رمیت باس له کۆمه‌ڵه‌ش ده‌که‌یت ؟
کاک عه‌زیز درێژه به تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن ده‌دات و ده‌ڵێت :-
{ پاش بێدهنگکرانی پارته سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵات له ماوه‌ی شه‌ڕی
نێوخۆیی له باشووری کوردستاندا، پارتی کرێکاران زیاتر له ده‌رفه‌ت که‌ڵکی
وه‌رگرت و به دروشمی بریقه‌دار و کوردستانی گه‌وه‌ر و دروشمه قه‌به‌کانی
دیکه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا گه‌رای خه‌ست.ئه‌وان به بوونی پێوه‌ندییه‌کی
نیزیک له گه‌ڵ سپای پاسداڕان و رێژیمی تاران و ئه‌نجامدانی پڕوپاگه‌نده‌ی
نه‌رێنی دژ به پارته سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ژماره‌یه‌ک
لاویان له خشته برد.} .
شۆڕشگێڕی تا ئه‌و کاته‌ی له خه‌بات و به‌رخۆداندا بێت واتای هه‌یه ،
هه‌رکاتێک له خه‌بات و به‌رخۆدان وه‌ستا هیچ واتایه‌کی شۆڕشگێڕیش
نامێنێت ، نه‌مانی شۆڕشگێڕیش به واتای ته‌سلیمبوون دێت ، تهسلیمبونیش
بێ ده‌نگییه .
بێده‌نگ بوونی هێزه کلاسکیهکان په‌یوه‌ست نییه به شه‌ڕی ناوخۆیی
باشووری کوردستانه‌وه ، چونکه شه‌ڕی ناوخۆیی له ساڵی 1994دا ده‌ستی
پێ‌کرد و بێده‌نگ بوونی ئه‌و لایه‌نانه دیرۆکێکی دوورتری هه‌یه .
گریمان ئه‌م گوته‌یه‌ی کاک عه‌زیز ڕاسته و له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی
ناوخۆیدا ئه‌م هێزانه بێده‌نگ کران ! ئه‌ی بۆچی شه‌ڕی ناوخۆیی
نه‌بوویه هۆی بێده‌نگ بوونی پ‌ک‌ک ؟ خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانی باشوور
ببوونه پۆلیسی پاراستنی سنووره‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک و شه‌ڕی
په‌که‌که‌یان ده‌کرد به هیچ شێوه‌یه‌ک شه‌ڕی حیزبی دیموکراتیان نه‌کرد
!!!
دروشمی گه‌وره و بریقه‌دار هۆکارێک نییه بۆ گه‌وره‌بوونی لایه‌نێک ،
به‌ڵکو کار و خه‌بات و ڕاستگۆیی پێوانه‌یه بۆ به‌ره‌وپێش چوون ،
ئه‌گه‌ر به دروشمی قه‌به و بریقه‌دار بێت ئه‌وا پشکی شێر به‌ر حیزبی
دیموکرات ده‌که‌وێت ! ئه‌وه حیزبی دیموکراته که خۆی به حیزبی
خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی کوردستان و نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و
په‌سه‌ندکراوی 83% کوردستانیه‌کان ده‌زانێت !!!
پێده‌چێت کاک عه‌زیز به‌ره‌و واژو تێگه‌یشتبێت و حیزبی دیموکراتی لێ
گۆڕدرابێت به پ‌ک‌ک ! چونکه ئه‌وه په‌یوه‌ندیه شاراوه‌کانی حیزبی
دیموکرات و سوپای پاسداران بوو که بوویه هۆی تیرۆرکردنی چه‌ندین
به‌رپرسیان(ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به‌م گوته‌یه‌م ناکه‌یت ئه‌وا بچۆ له کاک
مسته‌فای هیجری بپرسه و بڵێ : له پاش ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی 1991ی باشووری
کوردستان ، خوالێخۆشبوو شه‌ره‌فکه‌ندی به‌ره‌و کوێ چوو ؟ ) ، ئه‌نجامی
ئه‌و په‌یوه‌ندیانه بوو که قه‌راردادی نهێنیان واژۆ کرد و له
ئۆردوگا پاڵیان دایه‌وه .
له ڕابردووش‌دا که‌سانی وه‌کو که‌مال بورقای هه‌بوون که له‌ژێر
په‌رچه‌می کوردایه‌تیدا جۆره‌ها تۆمه‌تی به‌کرێگیراوی و که‌مالیستیان
ئاڕاسته‌ی پ‌ک‌ک و به‌ڕێز ئۆجه‌لان ده‌کرد ، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی
تۆمه‌ته‌کانی مایه‌پووچ ده‌رچوون ئه‌و کات گه‌ڕایه‌وه شوێنه
ڕه‌سه‌نه‌که‌ی خۆی که باوه‌شی که‌مالیسته‌کان و ژێر سێبه‌ری ئاڵای
تورکه فاشسته‌کان بوو . هه‌ڵبه‌ت من ناڵێم کاک عه‌زیز هاوشێوه‌ی
که‌مال بورقایه به‌ڵکو ده‌ڵێم قوربانی ده‌ستی که‌سانی وه‌کو که‌مال
بورقایه .
ئه‌و که‌سانه‌ی کاک عه‌زیز شێخانیان کردۆته قوربانی هه‌ر ئه‌و
که‌سانه‌ن که له ڕابردوودا هیچ گوته‌یه‌کی ناشیرین نه‌ما ئاڕاسته‌ی
مسته‌فا بارزانی و ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نه‌که‌ن ، که‌چی ئیمڕۆش
له پێناوی بڕه مووچه‌یه‌کدا به جۆرێک به شان و باڵی مه‌لا مسته‌فا
و بنه‌ماڵه‌که‌یدا هه‌ڵ ده‌ڵێن که مرۆڤ شه‌رم له
پیاههڵگوتنهکهشیان ده‌کات . با کاک عه‌زیز له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا
گوته‌ی ڕابردووی ئه‌و که‌سانه بخوێنێته‌وه و به‌راوردی بکات به
پیاههڵگوتنهکانی ئیمڕۆیان و پاشان بڵێت :- ئه‌مه‌تان له چی و
ئه‌وه‌تان له چی !!؟؟
http://www.helwist.com/Nuseran/Celal%20Chwartaii/2011/7%20%208%20%20Qiyade%20u%20PDK.pdf
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|