په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 


هێرشی تورکیا بۆ سهر باشوری کوردسان و ههڵوێستی نووسهرانی کورد.

ڕێبوار ههژار      


وه ک لای هه موان ئاشکرایه که له چه ند رۆژی ڕابردوو دا تورکیا به دڕندانه ترین شێوه هێرشی کرده سه ر خه ڵکی مه ده نی باشوری کوردستان له ژێر ناوی جۆراو جۆردا. به ڵام ئێمه ی کورد ئه بێت باش له وه تێ بگه ین که هه تا تورکیا بمێنێت ئه بێت چاوه ڕونی دوو باره بونه وه ی هه ڵه بجه یه کی تر بین وه یاخود جارێکی تر ئه نفال کردن بین. هه موو رۆژێک گونجاوه بۆ ئه وه ی جارێکی تر کاره ساتی دڵ ته زێن و سیاسه تی قه تڵ و عام کردن به سه ر گه له سته م دیده و خێر له خۆ نه دیوه که ی کوردستان دا جێ به جێ بکرێت. له به رامبه ر ئه م سیاسه ته چه وت و ناڕه وایه ی که رۆژ به ڕۆژ په ره ئه سێنێت به رامبه ر خاکی کوردستان و گه لی کوردستان له هه ر شوێنێکی ئه جیهانه بن ، ئێمه له هه مو کاتێک زیاتر پێویستمان به یه ک ریزی هه یه وه هه ر وه ها خۆمان بکه ین به قه ڵغان بۆ ئه و ده سکه وتانه که به دی هاتوه له کوردستانی باشور به ڵکو ئه بێت که خۆمان نه بین به کرمی ناو داره که .

ئه وه ی که جێگای سه ر سوڕمانه هه لوێستی نووسه رانی کورده له به رامبه ر ئه م جۆره ڕوداوانه دا که وه ک خوویه ک و مۆدێلێکی لێ هاتوه که

هه ر ئه بێت باسی حکومه ت و سه رکرده کانی کورد بکه ن به ڵام ئه بێت ئێمه ئه وه بزانین که ئه مڕۆ رۆژی ڕه خنه گرتن نییه له سه رکرده کانی کوردستان ڕۆژی به ره نگار بونه وه ی سه ر سه خترین دوژمنی کورده که ئه ویش تورکه فاشیسته کانه . ئه گه ر ئێمه هه ر باسی ئه وه بکه ین که سه رکرده کانمان غه ڵه تن ئه وا شتێک ئاشکرا ئه بێت ئه وه ش ئه وه یه که سیاسه تی به قوه تی دوژمنان وای له سه ر کرده کانمان کردوه که بێ هه ڵوێست بن له به را مبه ر هه موو ڕوداوێکی به م شێوه یه . به ڵام نه ته وه ی کورد پێک نه هاتوه له له چه ند که سێک، وه با ئیرا ده ی نه ته وه یه ک نه خه ینه ژێر ده ستی چه ند که سانێک که نه توانن هه ڵوێست وه ر گرن ، مه به ستم له ئه م جۆره ده ر بڕینه ئه وه یه ئه گه ر ئێمه به رده وا م بین له م جۆره نوسینا نه له سه ر سه رکرده کان ئه وه ئه توانم بڵێم که به ڕاستی خه ته ریاتێکی زۆر گه وره هه یه له سه ر له ناو چوونی کوردستان له لایه ک به زل هێزی خۆیان شه ڕمان له گه ڵ ئه که ن له لایه کی تره وه مه شغولمان ئه که ن به هێرش کردنه سه ر یه کتری ئه وه کاته زیاتر زه مینه خۆش ئه بێت بۆ دوژمنانمان به سه پاندنی سیاسه تی ئیمها کردن به سه رماندا ،

با ئێمه بێ ده نگ نه بین له به رامبه ر غه ڵه ته کانی سه رکردایه تی کوردستان به ڵام کات زۆر گرنگه که بزانین له چ کاتێکدا ئێمه به ره نگاریان ئه بینه وه .

ئه مرۆ هاو نیشتیمانانمان له ژێر ڕه حمه تی تۆپ و ته یاره دا شه و ڕۆژ ئه که نه وه ئێمه ش له ئه و په ڕی ئیسراحه ت و خۆشیدا دا نیشتوین له سه ر سه ر کرده کان ئه نوسین ، با ئێمه خۆمان به هه ڵه دا نه به ین که وا بزانین ته واو،ئیتر کوردستان بوه به وڵات و ئه بێت سه ر کرده کانمان هه ڵوێست وه ر گرن ئه گه ر وا بیر بکه ینه وه ئه وا ئه ڵێم قوڕ به سه ر ئه و کوردستانه ی که چاوه ڕوانی قه ڵه م به ده سته کانی بێت بۆ ناساندنی کێشه که ی به ڕ ه ئی عاله می.


پێویسته که نوسه ران قه له مه کانیان بخه نه ناو لا په ڕه ی دوژمنانه وه و واز له هێرش کردن بهێنن بۆ سه ر کوردستان وه پێویسته که پیشانی دوژمنانی بده ن له کاتی ته نگا نه دا قه ڵه مه کانیان ئه که ن به بۆمبی نه وه وی ئا راسته ی دوژمنانی ئه که ن نه ک خۆ مه شغول کردن به کێشه ناوه کیه کانه وه . چونکه کاتمان ئه مێنێت به سه ر زه نشت کردنی سه رکرده کانمان به ڵام له ده ستمان ده ر ئه چێت ئه گه ر گوڵی خۆمان چۆڵ بکه ین ، چونکه دایم دوژمن له هێرش کردندایه وه له بچوکترین فرسه دا گۆڵی خۆیان تۆمار ئه که ن ئه و کاته ئه بێت کاڵه ک به ئه ژنۆی خۆمان بشکێنین وهه ی داد و بێ دادیش فریامان نا که وێت.


وه هه ر وه ها له خۆ خه ریک کردن به کێشه ناو خۆیه کاندا گرنگتر ئه وه یه که هه وڵ بده ین دوژمنانمان با دانیا بناسێنین و ده ست بخه ینه

سه ر کیشه نه ته‌وایه تیه کانمان و ببین به چقڵی چاوی دوژمنان، وه ئه و ڕێگا یه ی که پێشتر گرتبومان با جارێ وازی لێ بێنین تا ئه و کاته ی که ئه م مه ترسیانه که م ئه بنه وه له سه ر گه له که مان.

لهندهن

Rebwar1983@hotmail.co.uk