په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٧\٢٠١١

بەیاننامە:

هێرشکرایە سەر تیمی رۆژنامەنووسی چوار کەناڵی ئاسمانیی.


هەولێر، 14ی تەموزی 2011:


سەنتەری میترۆ سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر تیمی رۆژنامەوانی کەناڵەکانی (نالیا ، کوردسات ،گەلى کوردستان، کوردستان تى ڤى) لەکاتی ئاگرکەوتنەوە لە فامیلی موڵ لە ڕۆژى 13 ى تەموز وداواش دەکات لێکۆڵینەوە لەگەڵ هێرشبەراندا بکرێت.

ئێوارەی چوارشەممە لەکاتی روماڵکردنی روداوی ئاگر کەوتنەوە لە شوێنى وەستانى ئۆتۆمبێل لە فامیلى مۆڵ لە هەولێر، لەلایەن پاسەوانەکانی ئەو بازاڕەو چەکداری مەدەنی نەناسراو هێرشکرایە سەر کۆمەڵێک رۆژنامەنوس.

نەبەز شوانى، پەیامنێرى کەناڵى ئاسمانى نالیا کە بەهۆى هێرشى پاسەوانەکانەوە دەم و چەناگەى بریندار کراوە، بە میترۆ ى وت "لە کاتى رووماڵکردن ئەو ڕووداوە، نزیکەى 20 کەس بە جلى مەدەنییەوە کە کەسێکى تورکیشیان لەگەڵ بوو هێرشیان کردە سەر من و (ئیبراهیم عەدنان)ى وێنەگرى کەناڵەکەمان" جەختیکردەوە" دواى لێدان و سوکایەتى و جنێوێکى زۆر دەم و چەناگەى منیان بریندارکرد و دەستێکى وێنەگرەکەیان شکاند و کاسێت و کامێراکەشیان بەزۆر لێسەندین".

هاوکار عەبدولڕەحمانى پەیامنێر و هێمن محەمەدى وێنەگری کەناڵى ئاسمانى کوردسات لە لێدوانی جیاجیادا بۆ بە میترۆیان راگەیاند پاش ئەوەی هێرشیان کراوەتە سەر " لەلایەن هاوڵاتییانەوە کەلەوێ ئامادەبون رزگار کراون.".

هێزە ئەمنییەکان بە جلى فەرمییەوە ویستویانە رۆژنامەنوسان لەشوێنی روداوەکە دوور بخەنەوە، دواتر ئەو هێزانە دوورکەوتنەوە و کەسانێکى دیکەى نەناسراو هاتونەتە سەر رۆژنامەنوسان.

میران بەکر پەیامنێرى کەناڵى ئاسمانى گەلى کوردستان بە میترۆى وت"ئەو هێزە نەناسراوە بە تووندى هێرشیان کردە سەر من و هاوکار حەسەن، بەڵام ئەوان دەیانویست بە زۆر کامێرا و کاسێتەکەى لێبستێنن".

هەروەها هێرشکراوەتە سەر ستافى بەرنامەى زوم ئین لە کەناڵى ئاسمانى کوردستان تى ڤى و لێیاندراوە و سوکایەتییان پێکراوە.

رزگار کۆچەر پێشکەشکاری بەرنامەی زوم ئیین بە میترۆى وت "ئێمە بێئومێد بووین لەوەى باسى ئەو لێدان و سوکایەتیانەش بکەین کە پێمان دەکرێت، چونکە تۆمەتباران ئیجرائاتیان لەگەڵ ئەنجام نادرێت".

سەنتەری متیترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنوسان ئاگاداری بەڕێوەبەرێتی پۆلییسی هەولێری کرد لەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان ئەنجام ئەدرێت.

عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر بە میترۆى راگەیاند "ئێمە ئاگادارین پاسەوانەکان هێرشیان کردۆتە سەر تیمى رۆژنامەنووسان، بۆیە داوامان کردووە رۆژنامەنووسان سکاڵا تۆماربکەن بۆئەوەى بەپێى یاسا ئیجرائات لەگەڵ ئەو کەسانە بکەین" جەختیکردەوە" لە سەڵاحییەتى ئەو پاسەوانانە نییە بەو جۆرە هێرش بکەنە سەر رۆژنامەنووسان".

ئەم کردانەی رۆژی چوارشەممە بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان ئەنجامدراوە پێچەوانەی بڕگەکانی مافء ئیمتیازاتی رۆژنامەنوسانەلە یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2008 (یاسای رۆژنامەگەری لەکوردستان) ە.

لە بەشی چوارەم ، مادەی حەوتم برگەکانی( چوارەمء پێنجەم) دا هاتوە"رۆژنامەنوس مافی ئامادەبونی لەکۆنگرەو چالاکییە گشتییەکاندا هەیە" هەروەها" هەر کەسێک بەهۆی کارەکەیەوە سوکایەتی بەرۆژنامەنوس بکات، یان دەستدرێژیی بکاتە سەر ئەوا هەمان ئەو سزایە دەیگرێتەوە کە بۆ دەستدرێژیکردنە سەر فەرمانبەرێک لەکاتی یان بەهۆی بەجێهێنانی ئەرکەکانی دانراوە".

سەنتەرى میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان رایدەگەیەنێت " ئەو کردارانە پێشیلکردنی ئاشکرای یاسای کاری رۆژنامەنوسییە، وێڕای ئیدانەکردنی ئەم کارە نایاساییانە بەرامبەر رۆژنامەنووسانى شاری هەولێر داوا دەکات بە پێی یاسای کاری رۆژنامەنوسی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت".

___________________________________________________________
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان، رێکخراوێکی سەربەخۆیە بۆ بەرگری لە رۆژنامەنووسان و مافەکانیان. ئەم رێکخراوە، لە هەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتی روانگەی ئازادییە رۆژنامەنووسییەکان (JFO) دەکات کە نوسینگەی سەرەکی لە بەغدایە.


بۆ زانیاریی زیاتر، پەیوەندیی بکەن بە:

رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ: 07701523300  rahmangarib@yahoo.com
نیاز عەبدوڵا، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێر: 0704617014    niyazabdulla@yahoo.com
ئاوات عەلى، ئەندامى بۆردى سەنتەرى میترۆ: 07701435822 awatali@journalist.com
 

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک