هێرش
و گه‌مارۆ و ده‌ستگیری خه‌ڵک
له لایه‌ن هێزه‌کانی رژیم له ئاوایی قوریچیان.
هه‌واڵێکی به په‌له له ناوچه‌ی له‌یلاخ.

ئه‌نوه‌ر حوسه‌ین په‌ناهی
به پێی هه‌واڵێک که له ناوچه‌ی له‌یلاخه‌وه به ده‌ستمان
گه‌یشتوه، به دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌ی له‌یلاخ دوێنێ شه‌مه
رێکه‌وتی 20ی
گه‌لاوێژ بۆ پشتیوانی کردن له 2زیندانی مه‌حکووم کراو به ئێعدام به
ناوه‌کانی ئه‌نوه‌ر حوسه‌ین په‌ناهی وئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی له به‌ر
ده‌م دادگای شاری سنه دا کۆبونه‌وه‌یان سازدا، وێڕای ئه‌وه‌ی له کاتی
کۆبوونه‌وه‌که‌دا 2که‌س له به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که به ناوه‌کانی
مه‌سعود حوسه‌ین په‌ناهی کوڕی موحه‌مه‌د سدیق و فه‌ردین حوسه‌ین
په‌ناهی کوڕی موحه‌مه‌د ئه‌مین له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه
قۆڵبه‌ست وبۆ شوێنێکی نادیار گوازراونه‌ته‌وه، شه‌وی رابردو واته
شه‌وی شه‌مه له سه‌ر یه‌ک شه‌مه هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رژیم
ئاوایی قوریچیان له ناو چه‌ی له‌یلاخیان گه‌مارۆ داوه و ده‌ستیان
کردوه به ئه‌زیه‌ت وئازار وهه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندنی خه‌ڵکی ئه‌و
ئاواییه، له ئاکامی ئه‌و گه‌مارۆیه‌دا که تا کاتی ته‌نزیمی ئه‌م
هه‌واڵه هه‌ر به‌ر ده‌وامه، که‌سێکی تر به ناوی شه‌مسه‌دین حوسه‌ین
په‌ناهی کوڕی موحه‌مه‌د ئه‌مین به تاوانی سازدانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی
دوێنێ له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه قۆڵ به‌ست وبۆ شوێنێکی نادیار
گوازراوه‌ته‌وه.
تا
گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه گه‌مارۆی قوریچیان هه‌ر به‌ر ده‌وامه‌و هه‌ر
وه‌ها هه‌مو خه‌تی ته‌له‌فون وئینتێر نێته‌کانی قوریچیان بڕاوه‌و هه‌مو
هاتو چو جم‌و جوڵ‌ی خه‌ڵک خراوه‌ته ژێر چاوه‌دێری، هه‌واڵنێرمان باس
له‌وه ده‌کات هێزه کانی رژیم هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه ماڵه‌ی ئه‌نوه‌ر
حوسه‌ین په‌ناهی کردوه که بۆیان نیه له‌هیچ کۆڕ وکۆمه‌ڵێکدا
به‌شداری بکه‌ن.
زانیاری زیاترتان له‌و پێوه‌ندیه‌دا و ئاکامی ئه‌م هێرشه‌ی هێزه‌کانی
رژیم بۆ سه‌ر قوریچیان له هه‌واڵه‌کانی داهاتوودا به ئاگاداریتانی
ده‌گه‌یه‌نین.
هه‌واڵنێر/له‌یلاخ/م ل پ
arselan81@yahoo.com
|