٥\٣\٢٠١١
هه‌ر کاتێک
هه‌ولێر خۆپیشاندانی کرد، لێدوانه‌که‌ی
با‌رزانی گوێگری ده‌بێ!

حه‌مه غه‌فور
ئه‌مڕۆ مه‌سعود به‌رزانی لێدوانێکی تۆمارکراوی خوێنده‌وه ڕوو به خه‌ڵکی
کوردستان. یه‌که‌م سه‌رنج سه‌باره‌ت به‌م لێدوانه ئه‌وه‌یه که سه‌رۆکی
پارتی گوشاری ڕه‌وشی ڕاچه‌نیوی کوردستانی پێوه دیار بوو. هه‌رچه‌ند
ڕێوشوێنی باش گیرابووه پێش هه‌تا که‌مترین ناجێگیریی ده‌روونی سه‌رۆک
له‌و لێدوانه‌دا ده‌رنه‌که‌وێت، به‌ڵام جیاوازیه‌کی زۆر گه‌وره به‌دی
ئه‌کرێت له‌نێوان ئه‌م لێدوانه‌و ووتاره‌کانی پێشووتریدا. به‌رزانی به
دوو ده‌لیل نه‌یتوانی باڵانسی سیاسی‌و ویژدانی خۆی ڕاگرێت، بۆیه
پێناچێت په‌یامه‌که‌شی ماکی وه‌ڵامێکی هێوڕکه‌ره‌وه‌ی له‌خۆیدا هه‌ڵگرتبێت.
چونکه مۆرکی سه‌ره‌کی لێدوانه‌که‌ی له‌سه‌ر وه‌ته‌ری هێوڕکردنه‌وه‌ی
دۆخه‌که به هه‌مان ستایڵی فازڵ میرانی، به‌ڵام نه‌رمتر وازی ئه‌کات،
نه‌ک هه‌وڵێک هه‌ر جۆره هه‌وڵێک بۆ وه‌ڵام به ڕیشه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی
خه‌ڵکی به‌نائومێدی ئه‌وتۆ به‌م ده‌سه‌ڵات‌و سیسته‌مه گه‌یاندووه که
خۆیان ڕاپه‌ڕیون‌و بۆی هاتوونه‌ته مه‌یدان تا گه‌نده‌ڵی کۆتایی پێبێنن‌و
عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رقه‌رار بکه‌ن.
سه‌رنج بده‌ن له‌م بڕگه‌یه له لێدوانه‌که‌ی به‌رزانی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
من پێکه‌وه چه‌ند ده‌لیلی جیاوازی مه‌سعود به‌رزانی پێش 17شوبات‌و مه‌سعود
به‌رزانی پاش 17شوبات دیاری بکه‌ین. "به‌ڕێزان خۆپیشاندان مافێکی
سروشتیه وه، ئه‌بێ گه‌لی ئێمه ئازادبێت له‌خۆپیشاندان له ڕاده‌ربرینی
ئێش‌و ئازاره‌کانی، وه من نامه‌وێت له‌کوردستانێکدا بژیم ئه‌گه‌ر
میلله‌تی کورد تیایدا سه‌رفراز‌و ئازاد نه‌بێت، ته‌نها تکای من ئه‌وه‌یه
تکایه‌کی برایانه بۆ پاراستنی سومعه‌ی خۆتان‌و ووڵاته‌که‌تان مه‌هێڵن
ئه‌و خۆپیشاندانانه هیچ کاتێک توندوتیژی لێبکه‌وێته‌وه، ماده‌م ده‌رفه‌تی
ئه‌وه هه‌یه هه‌رچی ده‌تانه‌وێت بیڵێن هه‌ر بیروڕایه‌کی هه‌تانه
ده‌ریببڕن ئیتر ئومێده‌وارم که‌مه‌جال نه‌درێت توندوتیژی هیچ جارێک
ڕوبداتن بۆ پاراستنی سومعه‌ی خۆتان‌و ووڵاته‌که‌تان، ده‌نگم له‌گه‌ڵ
ئه‌و ده‌نگه‌دایه که‌داوای چاکسازی ده‌کات داوای عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌کات.".
به‌رزانی له‌و لێدوانه‌یدا ئه‌ڵێ؛ خۆپیشاندان مافێکی سروشتیه وه ئه‌بێ
گه‌لی ئێمه ئازاد بێت له خۆپیشاندان!! به‌ڵام هه‌ر منداڵ‌و
مێردمنداڵێکی ئه‌م کوردستانه زۆر سانا ئه‌توانێ له به‌رزانی بپرسێت؛
ده‌ی باشه ئه‌گه‌ر تۆ به‌هه‌ق بڕوات وایه، بۆچی سه‌رۆکی حزبێکیت که
به‌ته‌قه‌کردن‌و ده‌سڕێژی چه‌که‌کانیان وه‌ڵامی خۆپیشاندانی گه‌نجانی
سلێمانی‌و که‌لارو چه‌مچه‌ماڵ‌و شوێنه‌کانی تریشیان دایه‌وه!؟ که‌وایه
به‌ر له هه‌ر شتێک پێویسته ده‌ست بکێشیته‌وه له‌سه‌رۆکایه‌تی پارتی.
ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش وه‌کو فازڵ میرانی به‌رده فڕێدراوه‌کانی کۆمه‌ڵه گه‌نجێکی
تووڕه له حزبه‌که‌ت‌و له‌گه‌نده‌ڵی‌و ناعه‌داله‌تی ڕووه‌و باره‌گای
لقه‌کانتان به "ته‌عه‌داو ده‌سدرێژی بۆ سه‌رتان دائه‌نێیت!"
ده‌ی باشه وه‌ڵامت چیه بۆ ڕووداوی ته‌عه‌داو ده‌سدرێژی پیاوانی حزبه‌که‌ت
له‌ناو جه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێردا بۆ سه‌ر د. پشتیوان‌و ڕاپێچکردنی به
ناشیرین‌ترین شێوازی قێزه‌ونتر له ڕه‌فتاره‌کانی ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو؟!
وه‌ڵامت چۆن ده‌بێ بۆ دزین‌و شوێنبزرکردنی سێ که‌سی ناسراوی حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری‌و هاوڕێیه‌کیان له‌لایه‌ن چه‌کدارانی حزبی هاوپه‌یمانتان
که دوانیان ڕابه‌ری خۆشه‌ویستی خۆپیشاندانی مه‌یدانی ئازادی سلێمانین!!؟؟
ئه‌گه‌ر له‌وانه‌ش گه‌ڕێین، بۆچی له لێدوانه‌که‌تدا خۆت نه‌داوه له
قه‌ره‌ی حوکمی عه‌سکه‌ری سه‌پێنراو به‌سه‌ر شاری هه‌ولێردا. له دوای
17شوباته‌وه هه‌ولێرتان به میلیشیاو چه‌کدار داگیرکردووه‌و ژیانی خه‌ڵکی
شارتان کردۆته بارمته‌ی ده‌سه‌ڵاتتان. ئێوه خۆپیشاندان چۆن به مافی
سروشتی خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانن، له کاتێکدا خه‌ڵکی شاری هه‌ولێرتان
کردۆته کونه‌وه‌و هه‌ر که‌س بیریشی بچێت به‌لای خۆپیشانداندا، له د.
پشتیوان خراپتری به‌سه‌ر دێنن! ئیتر ئه‌م قسه‌یه‌ی به‌ڕێزتان مسداقیه‌تی
کوا ماوه یان هه‌یه!؟
ئه‌ی باشه به‌ڕێزتان هێنده دڵت بۆ گه‌نجی کوردستان به‌جۆشه، مادام
بۆچی یه‌کێتی قوتابیانتان وه‌کو مونه‌زه‌مه به‌عسیه‌کان به زۆری
زۆرداری ده‌رگای زانکۆکانیان داخست‌و خوێندکارانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێرتان
له‌شار وه‌ده‌رنا!؟ بۆچی پرۆسه‌ی خوێندن له زانکۆی سه‌لاحه‌دین بۆ
ماوه‌ی مانگێک ڕاگیراوه‌و به‌ڕێزیشتان وورته‌تان له‌و باره‌وه له‌ده‌م
ده‌رنه‌هاتووه؟؟
به‌شی دواتری هه‌مان بڕگه‌ی هێناومه‌ته‌وه داوا له گه‌نجان‌و
خۆپیشانده‌ران ئه‌کات که توندوتیژی نه‌نوێنن، مه‌به‌ستی هه‌مان زمانه
که فازڵ میرانی ووتی به‌ردیان گرتۆته باره‌گای ئێمه بۆیه بۆ دیفاع
کردن له خۆمان ته‌قه‌مان کردووه! به‌رزانیش به هه‌مان زمان به
شێوازێکی تایبه‌تی تر به گه‌نجان‌و خۆپیشانده‌ران ئه‌ڵێت: توندوتیژی
ئه‌نجام مه‌ده‌ن، ده‌نا به ده‌ردی خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌م لقی
4چوارتان ئه‌به‌ین!! به‌ڵام باسی ته‌قه‌کردنی لقه‌کانی پارتی ناکات که
توندوتیژیه‌و تاوانه‌و خوێنڕێژیه‌و به هیچ جۆرێک ئیدانه‌ی ناکات!
مانای ئه‌مه ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت که لێدوانه‌که‌ی به‌رزانی بۆ کڕینی
کات‌و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بۆ هێرش بردن بۆسه‌ر ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری
ووتراوه‌و پێناچێت گوێگری له‌نێو جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوو خه‌ڵکی ناڕازی
کوردستاندا بۆ په‌یداببێت.
به‌م پێیه‌و به گوێره‌ی ئه‌م به‌ڵگانه، ئه‌گه‌ر ئاگاتان له‌م شتانه
نیه که ڕویانداوه، وه ئێستا پێیان ده‌زانیت، وه ئه‌گه‌ر ویژدانت
له‌و لێدوانه‌تدا حه‌که‌مه‌و پێودانگت ئینسافته نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی
سیاسیتان، پێویست بوو دوای گه‌رانه‌وه‌تان ده‌سبه‌جێ لێدوانی ده‌سله‌کارکێشانه‌وه‌تان
له پارتی‌و له سه‌رۆکایه‌تیش بوایه!! نه‌ک مانۆڕێکی سیاسی دیکه له‌سه‌ر
هه‌مان ئاکاری ڕابردووتان، که ڕه‌وشه‌که خۆی به‌ره‌نجامی ئه‌و
ئاکارانه‌ی ئێوه بووه. ڕه‌فتاری بێمنه‌ت بوون‌و گوێنه‌گرتن بۆ ده‌نگی
ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک‌و شه‌قام.
هه‌ر کاتێک ڕه‌وشی شاری هه‌ولێر ئاسایی بوویه‌وه‌و خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ش
وه‌کو سلێمانی‌و شارۆچکه‌کانی تر خۆپیشاندانیان له‌دژی ئێوه‌و ده‌سه‌ڵاتتان،
وه بۆ ڕاماڵینی گه‌نده‌ڵی‌و بۆ عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و بۆ پشتگیری
له شاری سلێمانی به‌رپاکرد، ئه‌وسا لێدوانه‌که‌ت گوێگری له‌وانه‌یه
بۆ په‌یدا ببێت!!
3\3\2011
ماڵپه‌ڕی حه‌مه‌غه‌فور
|