٧\٤\٢٠١٤
هەر کەسێک خەون بە
خوا و پێغەمبەر ببینێ خەڵات دەکرێ؟!

شەماڵ عادل سەلیم
نا..
درۆی نیسان نییە و ڕاستییە، ئەی ئەوە نییە مامۆستا عەلی باپیری
نورانی، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان،
وەک کەسایەتی پاڵەوانی ساڵی ٢٠١٣ بۆ نێوەندگیری لەنێوان لایەن
سیاسییەكاندا لەلایەن سەنتەری گەرمیان بۆ راپرسی كە ماوەی دوو ساڵە
دامەزراوە، خەڵاتی پێ بەخشرا...!!
بەڵێ بیستومانەو دەڵێن: دەستنیشانكردنی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی
لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەرییانەی بووە كە لە ساڵی
٢٠١٣دا بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخی سیاسی لە هەرێمی كوردستان
كردوونی ،هەر بۆ ئەم مەبەستە پیرۆزە، چەندجارێك بەرێزیان سەردانی
سەرۆكی هەرێمی كردووە بەمەبەستی نێوەندگیری لەنێوان لایەنەكانی
دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بۆ سەقامگیرکردنی بارودۆخی هەرێمی بەتەمای خوا...
لێرەدا دەمەوێ ئاماژە بەخاڵێکی تر بکەم ئەویش: کاتی عەلی باپیر لەگەڵ
سەدام و عەلی کیمیاوی و کیمیاویەکانی دیکە لە زیندان بوو،
لەچاوپێکەتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی گاردیانی بریتانی دەڵێ : من نزاو تکاو
پاڕانەوەی زۆرم بۆ بەعسیەکان کردووە تا لێان ببوردرێت و لە
گوناهاکانیان خۆش بن؟!
هەروەها دەڵێت کە بەدەنگە زوڵالەکەی قورئانی پیرۆزی بۆ خوێندونەتەوە؟!
بەڵام ئەمیری ئیسلامان ئاماژەی بەوە نەکردوە ئاخۆ جەنابی بۆ لەتەک
سەدام و کیمیاویەکانی دیکە زیندانی کرابوو و چۆن کێ ئازادی کرد؟
لەکۆتایدا ئەوەندە ماوە بڵێم ،کە زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی و رۆشنبیران
ی هەرێمی بەتەمای خوا دەڵێن ،کە دەستنیشان کردنی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی
وەک کەسایەتی ساڵی ٢٠١٣ بۆ ئەو خەونانەی دەگەرێتەوە کە بە (ئەڵڵاو
پێغەمبەر)ەوە بینیویەتی و لە گەڵیان ترێی سپی و کاڵەکی خواردووە...
دواتریش لەگەڵ پێغەمبەر (ص) بۆ جەنگ و جیهاد، رۆیشتوە...!!
بۆیە هەر لێرەوە بە خەڵکی ئەودەڤەرە بێ ساحێبە ی خۆم دەلێم : لەمەودوا
هەرکەسێ خەون بە خوا وپێغەمبەروە ببینێ و نان و کەنگرو کاردیان لەگەڵ
بخوا و دواتر لەگەڵیان بەرەو جەنگ جیهاد بڕوات... ئەوا بێ سێ و دوو
خەڵاتی ساڵ وردەگرێ و دەبێتە پاڵەوانی هەرێمی بەتەمای خوا...!!
ماڵپەڕی شەماڵ عادل سەلیم
|