١٠\٤\٢٠١١
هه‌رکه‌س بۆ ماڵی
باوکی!!

عه‌تا ئه‌حمه‌د
کاتێک که منداڵ
بووین و له
کۆڵان یاریمان ده‌کرد منداڵی چه‌ند
کۆڵانیک پیکه‌وه کۆده‌بووینه‌وه
ده‌سته ده‌سته تا ده‌مه‌وئێواره
خه‌ریکی ده‌سته و ده‌سته‌کاریی و یاریکردن
بووین که
ئێواره‌ش ده‌هات هه‌رکه‌س بۆ ماڵی باوکی و
هه‌موو گه‌مه و
ده‌سته‌کانیش ده‌بوونه
تراویلکه...
ئه‌م وێنه‌یه‌ی منداڵیی زۆر به
وێنه‌یه‌کی ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی کوردستان
ده‌چێ له‌وکاته‌ی که له کوردستانه‌که‌مان و زۆرێک له
ڕۆشنبیران و چالاکوانانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و خه‌لکانی بی لایه‌ن و
ئازادیخواز و
چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆ و ئه‌کادیمی سه‌ربه‌خۆ و میدیای سه‌ربه‌خۆ
و مه‌لای ئاینی سه‌ربه‌خۆ هتد...ده‌رکه‌وتوون،
پیمان وابوو که کوردستان سه‌ره‌تای گه‌مه‌یه‌کی ته‌ندروستی
ده‌ستپێکردوه له‌وه‌ی منداڵیی ناچێ
که له‌گه‌ڵ خۆرئاوابووندا ئه‌وانیش ئاواده‌بوون
و هه‌موو شته‌کان ده‌گه‌ڕانه‌وه ئه‌و ماڵه‌ی که
گه‌مه‌کانی ژیان و مردنی تێدا بوو..
زۆرم حه‌زئه‌کرد هه‌موو گه‌مه‌کانی ئیمه‌ش له‌و ماڵه و بۆ ئه‌و ماڵه
بێ که گه‌مه‌ی گه‌وره‌ی ژیان و مانی ئێمه‌یه و نیشتیمانێکه پێی
ده‌گورێ کوردستان که کاروانی خۆین و
قوربانی بێ شوماری له ریگه‌دا بۆ قوربان
کراوه تا تۆزێک بیگه‌یه‌نینه که‌ناری
ئارامیی...
به‌ڵام به داخه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ماڵه
بچووکه‌کان بوو، که هه‌موویان به
بێ ماڵی گه‌وره ئاواره‌ن و بۆنێک و
پێناسێک هه‌ڵناگرن..
زۆرم حه‌ز ده‌کرد له‌و ماڵه‌دا هه‌رکه‌سه
به ئه‌رکی خۆی هه‌ڵسێ
و خۆی به به‌رپرسیار بزانێ له
به‌رامبه‌ر ماڵه‌گه‌وره‌که‌دا و کاتێکیش قسه‌یه‌ک یان بڕیارێک
ده‌دا، ته‌ماشای ته‌واوی وێنه گه‌وره‌که
بکا نه‌ک وێنه‌ی
ماڵه بچووکه‌کان
و عه‌قڵی بچووکی
ئایدۆلۆژی و بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی بکاته
گشتاندن بۆی ..ونبوونی ڕۆشنبیر
و کایه گه‌وره‌که‌ی ڕۆشنبیری له‌ناو
کایه‌ی بچووکی حیزبی و رانه‌گرتنی
هاوسه‌نگیی بێلایه‌نی و
راوه‌ستان به یه‌ک دووریی
له کۆی پڕۆسه‌کان..
ئه‌مه ته‌واو ئه‌و چرکه‌ساته‌یه که ئیتر هه‌موو شته‌کانی که دڵمان
پێی خۆشکرد و کردماننه پێوه‌ر بۆ بوونی گه‌مه‌ی
دیمکراسی و خۆێندنه‌وی ئه‌وانی تر و ئازادی و فره‌هی و پێکه‌وه‌ژیان و
ئاشتی جڤاتی و هتد..
بخه‌ینه ژێر پرسیار و جارێکی تر له خۆمان
بپرسین ئه‌رێ به راست
ئێمه له کوێی ریگاکه‌داین؟؟
ئایا له راسییدا ئێمه که‌وتووینه‌ته
سه‌ر ڕێگا؟؟ یان
له بیابانیکی وه‌ک لووت
داین؟؟
ئه‌مه ته‌واو ئه‌و چرکه‌ساته‌یه که به
ماڵی گه‌وره و جڤات ئه‌ڵێن ماڵی خۆت
بۆ خۆت من ده‌بێت ماڵی خۆم گه‌رم که‌م
ڕۆشنبیرم بۆ خۆم ئه‌کادیمی و مامۆستای زانکۆ و مه‌لای ئاینی و چاودێری
سیاسی و چالاکوانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیشم بۆ
خۆم ...
ئه‌مه ته‌واو ئه‌و چرکه‌ساته‌یه که جڤات
و خه‌مه‌کانی ئه‌و ئاسه‌واره‌ن که پاش گه‌مه‌کان
به‌جێمان هێشتوه
و هه‌موو شته‌کانیشمان پێناس و ماهیه‌تی
خۆیان له‌ده‌ست داوه و ونکردوه.
با لێره‌وه به
ده‌نگی به‌رز هاوارکه‌ین و بڵێن:
(هه‌رکه‌س بۆ ماڵی باوکی)!!!!
ماڵپه‌ڕی عه‌تا
ئه‌حمه‌د
|