هه‌ر عومه‌رنێت ماوه بیکه‌نه قاره‌مان.
جا گه‌لیبراده‌ریینه وه‌ک دوا هه‌واڵ و نوچه‌ی سه‌رنجڕاکێش که هه‌نووکه بۆته رۆژه‌ڤ ئه‌ویش گرتن و زیندانی کردنی کابرایه‌که که‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه به‌خت و چانسی خۆی هه‌ڵتۆقاندووه، به‌وه‌ی له‌م هه‌ندارانه‌وه‌له‌پیشه‌دارتاشییه‌وه رووی له‌هه‌ناوی کارێکی فره( پیشه ماندوویی )رۆژنامه‌یی ئێله‌کترۆنی کردووه‌وخواش هه‌ڵناگرێ( سایده‌که‌ی )ببوورن ماڵپه‌ڕه‌که‌ی واته( سایته‌که‌ی )که‌تاهه‌نووکه‌ش ته‌ژییه‌له‌قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانی کۆلکه‌وده‌رپۆقییوانی نوسینی کاڵ و کرچ ته‌راتێنییانه‌و زۆرله‌داماوانوکڵۆڵانی ئه‌وڕۆکه که به‌گه‌وره‌یی فێره‌پڵاوخواردنی نوسین بوونه، یانژی گه‌نجه‌کاڵفامه‌کانی خۆیان به‌تۆلۆستۆیش ناگۆڕنه‌وه، و بگره‌ئه‌و ده‌سته‌واژه‌باوه هه‌ڵه‌ته‌ژی له په‌ڵه‌یه به‌کارده‌هێنن، وه‌ک توێژی رۆشنبیران ده‌چوێن‌ن به‌چین که ئه‌مه‌ش له باوه‌ڕو کاڵفامیی و گه‌لحۆییه‌وه‌یه نه‌ک هیچشتێکیتره‌وه، یانژی هه‌س تائێستێ فێر نه‌بووه‌که‌بێژێت( سایت نه‌ک ساید )وه‌کاباس له‌شه‌قامی دووانه بکات نه‌ک ماڵپه‌ڕو بگره به‌ده‌یان هه‌ڵه‌وپه‌ڵه‌یترئه‌وڕۆکه له لایه‌ن که‌سه‌کڵۆل و نه‌خوێنده‌وارانی کورده‌وه‌ده‌که‌وێته‌روو بۆنه‌گبه‌تیی و نه‌هامه‌تیش به‌شێکیان شێوه‌زاریان له‌قبووه‌وله‌نگونه‌نگه هاخه‌ریکه‌ده‌پسوێ و رووی له‌فه‌وتانه،که‌چی ده‌خوازێت ته‌نانه‌ت په‌یکه‌رێکی له قوڕلیخنی بۆ به‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌کانی گه‌نجینه‌ی شێوه‌زاری سۆرانی‌دا بنه‌خشێننێت که‌سه‌ده‌یه‌که به‌رهه‌می زیندووی ده‌وڵه‌مه‌ندی شاکاری نوسین و په‌یڤولێداوانی رێچکه ئه‌ده‌بیاتی سۆرانییه..به‌هه‌رحاڵێ باله‌وه‌گه‌ڕێینوبێینه سه‌رکرۆکی مژاره که‌وه‌ک بیستمان، گه‌لۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ( کوردستاننێت )له ئاکامی گوزارشت و نوسینێکی له‌وه‌به‌ری له‌ماڵپه‌ڕه‌که‌ییداهاتۆته وه‌شاندن، بڕیاری شه‌وێک زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌و سکاڵای ده‌رهه‌ق کراوه‌له‌لایه‌ن چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکه‌وه، که تا هه‌نووکه ئه‌ز بۆخۆم نازانم کێن ئه‌و به‌ناوهونه‌ردمه‌ندانه‌ی سکاڵایان له دژی وی کردووه‌و به بڕیاری هه‌رده‌م ئاماده‌باشییه‌که‌ی قۆچه‌قانی دادگاوه سزای زیندانی بوونی وه‌رگرتووه..ئیتربگره هه‌رچی قه‌ڵه‌م له‌رزۆکانی هاوچه‌شنی خۆی که به‌رده‌وام بۆن هاڵاوی نوسینه‌کانیان دێت له ماڵپه‌ره‌که‌ییدا، ئه‌م به‌دبه‌خته نوسه‌ره‌لاوازه نارۆشنه‌تێهزره‌یان لێ‌کردین به‌پاڵه‌وان و خه‌مخۆری تاقانای کورد و رووپه‌لی دیرۆکێکی نه‌زۆک و ته‌ژی له په‌سن و کاراماییان بۆ هۆنیه‌وه‌وکه‌ووتنه پیاهه‌ڵدانی وه‌کا پێشترگوایه‌به‌نوسینه‌به‌پێزهدانسقه‌کانی و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی له‌رووی زانستییه‌وه( فه‌تحی قه‌لای خه‌یبه‌ر )ی بۆ میلله‌تی کورد کردبێ و هتد..
به‌ڕێزان و خۆشه‌ویستان تکایه ئه‌مه کارێکی خاسنیه که‌ئه‌وڕۆکه ئێمه‌ی کورد تێیکه‌وتووین با هه‌موو جارێک ئه‌و ده‌سته‌واژه ته‌ژیی له درۆ و رییایی و روو هه‌ڵداماڵراوانه به‌س به‌کاربێنین له په‌سن و داته‌پیندایانژی( که ده‌ڵێت یاخوا کورد نه په‌سنی که‌س بکات نه‌که‌سیش به داروپه‌ردوودا به‌ڕۆچووندابه‌رێت ).. ئه‌ز بۆخۆم ده‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌هاتنه‌وه‌یه‌کم سه‌باره‌ت به‌ئاستی رۆشنبیریی و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتن و قۆچوه‌شاندنی له‌وه‌به‌ری سه‌باره‌ت چ به‌خۆم و هه‌ست بریندار بوونم له‌ماڵپه‌ڕه‌بۆنکاسه‌که‌ی ئه‌وساو بگره تا ئێستێشی له‌سه‌ر بێت چ له‌لایه‌ن خودی خۆی چ له‌لایه‌ن هه‌ندێک که‌سانی بووده‌له‌وه و بگره هه‌ڵخزاوه دۆلارتێبراوه‌که‌ی خه‌ڵاتکراوی ده‌زگای ئاراسیش، هه‌ڵوێستم بۆ داکۆکیکردنه‌لێی و ئه‌و بریارو ده‌سه‌لاته قوچوه‌شێنه‌ش مه‌حکوم ده‌که‌م که‌بڕیاری زیندانی کردنی پێچه‌شت له ئاکامی گوزارشت کردنی نوسینێکی له‌ڕولاوازیدا، ئه‌گه‌ره‌کی ئه‌و که‌سانه‌ی سکاڵایان له‌سه‌ری تۆمار کردبو که‌مێک ژیرمه‌ند بوونایه خۆیان پێوه ماندوو نه‌ده‌کرد.. ئێدی زۆر سه‌یره‌ئه‌م هه‌موو مامه‌حه‌مه‌یی و زیاده‌ڕۆیی و ناساندنه بێمانایانتان له‌چیوله پای چی..؟!له‌کاتێکداکه‌سانێک باس له‌رووپه‌لی مێژووی وی ده‌که‌ن که‌نه‌ک هه ئاشنانین پێی که‌رۆژێک له‌رۆژان ته‌نانه‌ت پێشمه‌شکه‌ژه‌نیش بووبێ ( ببوورن ئازیزان ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌لێره‌دامه‌به‌ست له‌دوورنزیک به‌تانه‌و پلار لێدان نیه‌له هه‌مبه‌ر سوکایه‌تی کردن به‌زاراوه‌ی سه‌نگینی کوردی که‌ئه‌ویش_پێشمه‌رگه‌یه‌که‌ئه‌گه‌رچی مخابن ئه‌وڕۆکه بوونی پێشمه‌رگه کارتۆنیه‌و بوونی نییه له به‌رگوکاڵاپیرۆزه‌که‌ی جارانی رووت کراوه‌ته‌وه، به‌ڵکه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م براده‌ره‌ی خاوه‌نی پێگه‌ی ئێله‌کترۆنی کوردستاننێته، بزانن هه‌رگیزنه داخۆیانی رۆژانی پێشمه‌رگایه‌تییه‌ونه‌قاره‌مان بووه‌ونه شه‌ونخوونی له پێناوکورددا کێشاوه‌و نه هیچ..!هه‌روه‌ک خۆی باشده‌زانێ که‌به‌نده‌بیستوویه‌تی له‌رۆژانی رابردوویدابه‌تایبه‌تیش پێڤاژۆیه‌کی ژیانیاکه‌ئه‌و به‌ڕێزه بۆخۆی خوێندکاری ناوه‌ندی بووه ده‌زانم ئه‌ندامێکی کارای( یه‌کێتی قوتابیانی عێڕاق بووه له‌سه‌رو به‌ندی ساڵی نسکۆی شۆڕشی ئه‌یلولدا )ئه‌گه‌رخۆمان گێل نه‌که‌ین وکوردایه‌تی نه‌فرۆشینه‌وه‌به‌رۆژی روناک ونه‌کرێته‌عه‌نته‌ریات و ته‌ڵخکردنی راستییه‌کان، ئه‌واده‌زانین زۆرانێک که‌له‌ده‌مانی به‌عسدا بوارییان بۆره‌خسابووله‌خوێندنی باڵادابخوینن، چ له هونده‌ری ئێڕاق یانژی ئه‌وانه‌ی ده‌نێررانه هه‌نده‌ران بۆخوێندنی باڵاوبگره‌به‌شێکی زۆریان له جرت و فرتیان له‌هاموشۆی باڵوێزخانه‌کانی ئێڕاق زیاتربه‌رهه‌می مه‌عریفی و هونه‌رییان لێهه‌ڵنه کڕێنرا، یانژی زۆربه‌ی خوێندکارانی زانکۆکان که‌به‌زۆر ده‌کرانه‌به‌عسی له‌واژۆ پێکردندا نه‌ک بوون به به‌عسێتی به ویستوخوازی خودی، وه‌ک ئه‌وانه‌ی دیارن کێن، ئه‌وڕۆکه له پاڵ هه‌ردوو که‌ڵه‌گاکه‌دا چۆن چۆنی ده‌له‌وه‌ڕێن و بوونه‌ته کاسه‌لێس و مه‌سیینه‌هه‌ڵگریان، یانژی بوون به سیخووڕ بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری رژێم لێ که‌چی خه‌باتکاریش بێت له ناو شۆڕشدا و کوری داماوانی کورد به کوشت بده‌ن وه‌ک زۆربه‌ی که‌ڵه‌گاجلخوارو ملهووره‌کانی ده‌سه‌لاتی جه‌لالییه‌کان، که ئه‌و رووپه‌له دامانشۆراووییه‌یان بۆکرایه خه‌باتی زێڕین و له‌گه‌ردنی زووخاڵییاندراو ره‌نجی پێشینه‌ی کوردایه‌تی سه‌روه‌رانی نیشتیمان و رابردوو خاوێنه‌کانیان تیارله‌که‌داروریسواکرد، ئێدی هه‌رله به‌هرۆز گه‌لالییه‌وه بگره‌تاده‌گاته چڵێسی دامه‌ن و داوێنپیسێکی وه‌ک ئه‌حمه‌دی سه‌عدۆله پیره‌و هتد....
بۆیه‌کا لێر‌دا ده‌گه‌ڵ هاوسۆزیم بۆهه‌ڵوێستی تێکڕای ئه‌وهه‌موو به‌ڕێزانه‌ی نه‌فره‌ت له ده‌سه‌لات ده‌که‌ن به زیندانی کردنی مام عۆمه‌ڕڕی فارسی عه‌زیز، و پشتگیری‌یان له ئازاد بوون وشه‌رمه‌زارکردنی ده‌سه‌ڵات و ره‌خنه لێگرتنی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌وده‌رده‌یان برد، ئه‌زیش ده‌بێژم به‌رنه‌فره‌تی که‌وێت بڕیاری ئه‌وها نه‌زۆک که‌سزای زیندانی ده‌دات، بۆ که‌سێک له‌سه‌ر نوسین و گوزارشتی، له‌کاتێکداده‌سه‌ڵاته‌ملهووڕه مۆدیرنه‌که‌ی سلێمانی بوونه‌ته ئه‌ندامی کارای( عینته‌ر سۆسیالیست )و دڵییان به‌مام جه‌لال به‌جۆشبووه به‌وه‌رگرتنی پۆستی جێگری رێکخراوێک‌ی کارتۆنیه‌وه، ئیتروامان پێده‌فرۆشن هه‌نگابه‌ره‌کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌نێن ورێزله‌مافی مرۆڤی کورد ده‌گرن که له‌وه‌تی هه‌ن مخابن رێزیان به‌س ته‌نیابۆمافی مرۆڤی کوردنه‌بووه ئه‌گه‌نا به‌بارتاقای زیاد له40 ساڵه خوێنییان له شه‌ڕی کوردکوژییدا نه‌ده‌ڕژاندله پێناو ده‌سه‌ڵات وجاشایه‌تیدائه‌م براده‌ره‌مه‌که‌نه‌قاره‌مان که‌دوور نییه به مه‌به‌ستی تایبه‌تی نه‌گه‌رابێته‌وه هونده‌ری کوردستان نه‌ک به‌و هه‌ڵوێست پێفرۆشنه‌وه‌یه که گوایه بۆ خزمه‌ت رۆشتۆته‌وه..په‌له مه‌که‌ن مانگه‌شه‌و سه‌رله‌ئێواره دیاره هه‌ڤاڵان جێیخۆیه‌تی ئه‌زیش بێژم( بازی بازی ئه‌م عۆمه‌ڕڕه چیشکده‌بابێجگه هه‌ڵپه‌ی قه‌ڵه‌مبازی..!
به‌رلین
|