٢١\١٠\٢٠١٠
هه‌ر سه‌رۆک جاشێک
ژیانی زۆرتر له هه‌زار کوردی له مردن پاراستووه، مه‌مۆی شیوعی وه‌ک
نموونه!

ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
- به‌شی سێیه‌م -
ئیبراهیمی شێخ نه‌سره‌دین به‌رزنجی سه‌رۆک جاشی فه‌وجی (102)ی جاشه
سووکه‌کان، له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا که له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ژماره
(651)ی رۆژی چوارشه‌ممه، رێکه‌وتی (4.8.2010)دا، که له لاپه‌ڕه
(17)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، باسی ئه‌وه ده‌کات که هه‌ر سه‌رۆک جاشێکی
سه‌دام و به‌عس توانیوێتی له سه‌روو هه‌زار کورد بپارێزێت له مردن و
تیاچوون. سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که ناوونیشانی ووتاره‌که‌م
له لێدوانه‌که‌ی ئه‌و وه‌رگیراوه، پاشانیش ده‌مه‌وێت چه‌ند
نموونه‌یه‌ک هه‌ڵبژێرم له‌و سه‌رۆک جاشانه‌ی سه‌دام که گوایه به
قسه‌ی سه‌رۆک جاشی فه‌وجی ناوبراو ژیانی هه‌زار کوردیان پاراستووه، با
بزانین قسه‌ی سه‌رۆک جاشی ناوبراو وا ده‌رده‌چێت یان نه‌ک پێچه‌وانه
به‌ڵکو هه‌ندێک سه‌رۆک جاش به ده‌یان و سه‌دان هاووڵاتی و
پێشمه‌رگه‌یان شه‌هیدکردووه!
پێویسته ئه‌وه بڵێم، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌که‌م که هه‌ر
هه‌ڵه‌یه‌ک یان ناته‌واوییه‌ک له نووسینه‌کانمدا هه‌بێت، هه‌وڵی
راستکردنه‌وه و پڕکردنه‌وه‌ی ناته‌واوییه‌کان ده‌ده‌ن، چونکه
به‌دڵنیایی نامه‌وێت شتێک بنووسم که وانه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر
هه‌ڵه‌یه‌کیش له نووسینه‌کانمدا هه‌بێت به‌زووترین کات هه‌وڵی
راستکردنه‌وه‌ی ده‌ده‌م، به‌ڵام کاتێک که هه‌ڵه‌یه‌کی بێ مه‌به‌ست
رووده‌دات و خۆم پێم خۆش نییه، که‌چی که‌سانێکی پاشه‌ڵ پیس و گه‌وره
بوو له ته‌وێڵه‌ی جاشایه‌تی بیانه‌وێت قسه‌ی ناشیرینم پێ بڵێن (که
جاشی دۆڕاو هه‌ر جاشه له هه‌ر کوێیه‌ک بن)، ته‌نیا په‌ندێکی (ئاری)یان
به نموونه بۆ دێنمه‌وه که ده‌ڵێت: (هیچ به‌رکه‌وتنێکی ئه‌و جۆره
که‌سانه نامشکێنی، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی له پۆڵا دروست کرابم، به‌ڵکو
ئه‌وه‌ی که زامدارم ده‌کات، ئه‌وه‌نده ناهێنێ له‌پێناویدا بشکێم).
له به‌شی سێیه‌مدا، مامه‌ند ئیسماعیل ئیبراهیم داڵداغانی ناسراو به
(مه‌مۆی شیوعی یان مه‌مۆی سمایل کسێری) وه‌کو نموونه دێنینه‌وه، که
به‌مشێوه‌یه له په‌رتووکی (ئینسکلۆپیدیای تاوانبارانی ئه‌نفال و
کوردۆسایدکردنی گه‌لی باشووری کوردستان)دا باسی کراوه.
مامه‌ند ئیسماعیل ئیبراهیم داڵداغانی، ناسراو به (مه‌مۆی شیوعی یان
مه‌مۆی سمایل کسێری)، فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌ت. مه‌مۆ یه‌کێک
بوو له کادیره کۆنه شیوعییه ناسراوه‌کانی هه‌ولێر که کاروباری
رێکخستنه‌کانی سنووری کۆیه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد، به‌ڵام دوای ساڵانی
(1977) له‌پێناوی چه‌ند دینارێکی قه‌ڵپی عروبه ناپاکی له حزبی شیوعی
و کوردستان کردوو، خۆی به رژێمه ره‌گه‌زپه‌رست و ره‌فتار فاشییه‌که‌ی
به‌عس و سه‌دام فرۆشت. مه‌مۆی شیوعی، له ساڵی (1982)دا به پلانی
ئه‌منی عامه‌ی به‌غدا خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ناوچه رزگارکراوه‌کانی
کوردستان و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی بکات به حزبی شیوعی، به‌ڵام ئه‌وان
به‌گومانی سیخوڕی و خۆ دۆڕاندنی ناوبراو به رژێمی به‌عس وه‌ریناگرن و
ته‌نانه‌ت نزیکترین خزم و هاوڕێ کۆنه‌کانی خۆی له حزب، نایانه‌وێ
ده‌سته‌به‌ری (که‌فاله‌ت)ی مه‌مۆ بکه‌ن، بۆیه ئه‌و به‌ناچاری
ماوه‌یه‌ک رووده‌کاته ئێران و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه و به تاکتیک و
له‌پێناوی فشار خستنه‌سه‌ر هاوڕێیانی حزبی شیوعی ده‌چێته ناو حزبی
سۆسیالیستی یه‌کگرتووی کوردستان و ماوه‌یه‌کی باش لای ئه‌وان
ده‌مێنێته‌وه. مه‌مۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ناو سۆسیالیست‌دا بوو، که‌چی
بۆئه‌وه‌ی پلانه‌کانی که ده‌بوایه له‌دژی حزبی شیوعیدا ئه‌نجامیان
بدات، له هه‌وڵی بێ‌وچان نه‌ده‌که‌وت له‌پێناو وه‌رگرتنه‌وه‌ی له‌ناو
حزبی شیوعی ئێراقیدا، ئه‌وه‌بوو هه‌وڵه‌کانی ناوبراو سه‌ری گرت و له
کۆتایی ساڵی (1983) و به‌ر له به‌ستنی کۆنگره‌ی چواری ئه‌و حزبه
که‌سانێک وه‌ریانگرته‌وه، سه‌ره‌ڕای ناقایلبوونی زۆرینه له‌ناو حزبدا.
مه‌مۆی کادیر، گفتی به حزبی شیوعی دا که له تۆڵه‌ی ئه‌و سنگ فراوانی
و لێبوورده‌ییه‌ی حزب به‌رامبه‌ر به‌و ناپاکییانه‌ی ئه‌و له کۆتایی
ساڵانی حه‌فتاکاندا له حزبی کردووه، ته‌واوی ژیانی خۆی بکاته
قوربانی ئه‌و حزبه و هه‌وڵبدات قه‌ره‌بووی ئه‌و ناپاکییانه به
دڵسۆزی و به کارکردنی له‌خۆ بوورده‌ییانه بداته‌وه، به‌ڵام مه‌مۆ
دیاره ئه‌و به‌ڵێن و گفتانه‌ی زۆرتر له‌به‌ر ئه‌وه بووه تاوه‌کو
دووباره حزبی شیوعی باوه‌ڕ و متمانه‌ی پێ بکاته‌وه. وه‌لێ مه‌مۆی
ناپاک دوای ئه‌وه‌ی جێ پێی خۆی تا راده‌یه‌ک له‌ناو حزبی شیوعیدا قایم
کرد و به‌ره به‌ره توانی باوه‌ڕ و متمانه‌ی براده‌رانی بۆخۆی
بگه‌ڕێنێته‌وه، زۆر لێزانانه و به رێنمایی به‌رده‌وامی ده‌زگاکانی
ئه‌منی عامه‌ی به‌غدا به سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسه‌رێکی ئه‌من به‌ناوی
(رائید شاکر)ی به‌رپرسی دۆسیه‌ی حزبی شیوعی ئێراقی و هاوکاری ده‌زگای
ئه‌منی هه‌ولێر به یارمه‌تی ئه‌فسه‌رێکی ئه‌من به‌ناوی (نه‌قیب
عه‌بدوڵڵا)ی خه‌ڵکی رومادی، که به‌رپرسی دۆسیه‌ی حزبی شیوعی بوو له
هه‌ولێر، هه‌ڵسا به جێبه‌جێکردنی یه‌ک له‌دوا یه‌کی نه‌خشه و
پلانه‌کانی دوژمن له دژی حزبی شیوعی و پێشمه‌رگه تێکۆشه‌ره‌کانی کورد
و کوردستان، که به‌شێکیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
مه‌مۆی خۆفرۆش، له رێکه‌وتی (7.11.1984)دا له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌یه‌کی
ئه‌منی هه‌ولێر، دوای ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئه‌منی هه‌ولێر له‌لایه‌ن
شوڤێرێکی خۆفرۆشی دیبه‌گه‌یی، کادیر و پێشمه‌رگه‌یه‌کی حزبی شیوعی
به‌ناوی (تاریق محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د دیبه‌گه‌یی ناسراو به مولازم ئارام)
له محه‌ته‌ی هه‌ولێر شه‌هیدکرد و پێشمه‌رگه‌یه‌کیش به‌ناوی (ئه‌دهه‌م
عوسمان محه‌مه‌د که‌لهوڕ – گرده‌ڕه‌شه‌یی ناسراو به داود) توانی خۆی
ده‌رباز کات، که دواتر له تاوانی راده‌ستکردنه‌وه‌ی بیست و چوار
پێشمه‌رگه‌که به ئه‌منی هه‌ولێر که‌وته داوی مه‌مۆ و شه‌هید بوو.
مامه‌ند ئیسماعیل ئیبراهیم داڵداغانی (مه‌مۆ شیوعی)، به سێ جار له
شه‌وی (9/10-11-1984) و شه‌وی دواتر (10/11-11-1984) و دوا به‌شیان
مانگی سپتێمبه‌ری هه‌مان ساڵ، هه‌ڵسا به گرتنی (24) پێشمه‌رگه‌ی
قاره‌مان و هاوڕێی رێکخستنه نهێنییه‌کانی سه‌ربه‌رزی حزبی شیوعی که
بریتیبوون له سێ مه‌فره‌زه (مه‌فره‌زه‌ی لقی هه‌ولێر به
فه‌رمانده‌یی عه‌باس محه‌مه‌د عومه‌ر چۆمه‌زه‌رده‌ره‌یی، مه‌فره‌زه‌ی
لقی به‌ڕانه‌تی به فه‌رمانده‌یی که‌مال شێخ محه‌مه‌د قادر سه‌یدانی
ناسراو به (دڵشاد) و مه‌فره‌زه‌ی قه‌ره‌چوغ به فه‌رمانده‌یی ئه‌دهه‌م
عوسمان محه‌مه‌د که‌لهوڕ - گرده‌ڕه‌شه‌یی ناسراو به داود) و چه‌ند
که‌سێکی سه‌ربه رێکخستنه‌کانی حزب، که له گه‌ڕه‌کی کوران بوون
له‌ناو شاری هه‌ولێر و له پلانێکی نامه‌ردانه‌دا راده‌ستی ئه‌منی
هه‌ولێری کردن و له پاداشتدا خۆی کرا به مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ئه‌من
و چه‌ک، خانوو، ئۆتۆمۆبێل و پاره‌ی وه‌رگرت. مه‌مۆ گوایه هاوکارو
یارمه‌تیده‌ری ئه‌و پێشمه‌رگانه‌یه و به بیانوی ئه‌وه‌ی که
شوێنه‌که‌یان باش نییه ده‌یه‌وێت له گه‌ڕه‌کی کورانی سه‌ر رێگای
دیبه‌گه - مه‌خمور بیانگوازێته‌وه بۆ گه‌ڕه‌کی راستی (عه‌داله)ی سه‌ر
رێگای که‌رکوک. مه‌مۆ له‌کاتی گواستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کاندا به پلانی
ده‌زگای ئه‌من به ئۆتۆمۆبێلێکی سوپه‌ری تاکسی مۆدیل (1981)ی ژماره
(3337 هه‌ولێر)، که شوڤێره‌که‌ی (نه‌قیبب عه‌بدوڵڵا رومادی) بوو دوو
دوو یا سێ سێ ده‌یبردن و له ماڵه‌که‌ی گه‌ڕه‌کی عه‌داله، که ماڵی
حوسێن مه‌حمود که‌ریم بڵباسی ناسراو به (حوسێن زیل) ی برای نایف
مه‌حمود که‌ریم بڵباسی فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ژماره (80)ی
سه‌ربه به ئه‌منی هه‌ولێر بوو دایده‌نان. حوسێن زیل و نایف مه‌حمودی
برای هه‌ردووکیان سه‌ربه ئه‌منی هه‌ولێر بوون، حوسێن زیل بکوژی
پێشمه‌رگه‌ی ناسراوی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان (محه‌مه‌د عه‌جه‌م
10.4.1978) بوو، که دواتر له ساڵی (1985)دا له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی و له تۆڵه‌ی کوشتنی که‌سێکی سه‌ربه هۆزی سیان،
له‌گه‌ڕه‌کی کوران جاده‌ی ئه‌لبان له لایه‌ن سیانه‌کانه‌وه
کوژرایه‌وه. ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که له کوران ده‌گواسترانه‌وه بۆ
ماڵی حوسێن زیل که ماڵه‌که‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چۆل‌کرابوو، بیبسی
بێهۆشییان ده‌دانێ و دوای خواردنه‌وه‌ی بیبسییه‌کان و بێهۆشبوونی
پێشمه‌رگه‌کان ده‌ستبه‌جێ ده‌گواسترانه‌وه بۆ ئه‌منی هه‌ولێر. کاتێک
که شه‌هیدان تاڵیب یابه محه‌مه‌د داود یه‌دی قزله‌ری ناسراو به
(عادل) و فازڵ سه‌عدی به‌هائه‌دین قۆڕیتانی ناسراو به (سه‌رباز) و
پێشمه‌رگه‌یه‌کی عاره‌ب به‌ناوی فیکره‌ت خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کی سه‌وره‌ی
به‌غدا بوو ده‌گوازنه‌وه‌و بیبسیان ده‌ده‌نێ، هاوڕێ فیکره‌ت هه‌ست به
تامی بیبسییه‌که ده‌کات و هاوار ده‌کات: (هاوڕێێان ئه‌وه بێهۆشکه‌ره
- رفاق هژا مخدر)، ده‌ستبه‌جێ هاوڕێیان سه‌رباز و عادل ده‌ست بۆ
چه‌که‌کانیان ده‌به‌ن و ته‌قه دروست ده‌بێت، دوو ئه‌من ده‌کوژرێت و
یه‌کێکیشیان بریندار ده‌بێت، جێگه‌ی داخه که هاوڕێیان سه‌رباز و عادل
به‌ده‌ستی مرۆڤ کوژه‌کانی به‌عس شه‌هید ده‌بن و ده‌گه‌نه کاروانی
سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان. که‌چی هاوڕێ فیکره‌ت یه‌کسه‌ر به‌سه‌ر دیواردا
ئاودیو ده‌بێت و خۆی له‌ده‌ستی ئه‌منه‌کان رزگار ده‌کات، به‌ڵام
به‌داخه‌وه به‌هۆی ناشاره‌زایی له هه‌ولێر ده‌چێته ماڵێک و له‌وێ
ده‌که‌وێت و بێهۆش ده‌بێت، ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه بێ‌ئاگا له کێشه‌ی
هاوڕێ فیکره‌ت به په‌له ده‌یگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه له‌پێناوی
چاره‌سه‌رکردنی، به‌ڵام له نه‌خۆشخانه دوای پشکنین بۆیان
ده‌رده‌که‌وێت که ماده‌ی بێهۆشی دراوه‌تێ، بۆیه نه‌خۆشخانه به‌بێ
ئه‌وه‌ی هیچ له‌و کێشه‌یه بزانن په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه ده‌که‌ن،
ئه‌منی هه‌ولێریش ئاگاداری پۆلیسی کردۆته‌وه که که‌سێکی وا
رایکردووه، بۆیه پۆلیس هه‌واڵه‌که ده‌دات به ئه‌من و چه‌ند پۆلیسێک
ده‌که‌نه پاسه‌وان به‌سه‌ر سه‌ری هاوڕێ فیکره‌ت. دوای ئه‌وه‌ی هاوڕێ
فیکره‌ت دێته‌وه هۆش خۆی، ده‌بینێت له نه‌خۆشخانه‌یه و چه‌ند
پۆلیسێک ئێشکگرن به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی پێناچێت مومۆی شیوعی
و مه‌فره‌زه‌یه‌کی ئه‌من ده‌گه‌نه نه‌خۆشخانه و هاوڕێ فیکره‌ت
ده‌به‌ن. دوای ئه‌و رووداوه نۆره‌ی گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی
مه‌فره‌زه‌ی لقی هه‌ولێر هاوڕێ عه‌باس محه‌مه‌د عومه‌ر
چۆمه‌زه‌رده‌ره‌یی دێت، به‌ڵام که ده‌گه‌نه گه‌ڕه‌کی عه‌داله، هاوڕێ
عه‌باس جۆمه‌زه‌رده‌ره‌یی هه‌ست به جوله‌یه‌کی نائاسایی ده‌کات، بۆیه
نایه‌وێت بچێته ژووره‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌منه‌کان ده‌بێته شه‌ڕه
ته‌قه‌ی و ئه‌ویش شه‌هید ده‌بێت. له‌و (24) پێشمه‌رگه و هاوڕێی
رێکخستنه‌ی حزب، سێ پێشمه‌رگه‌یان له گه‌ڕه‌کی عه‌داله شه‌هیدبوون،
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه که ناوه‌کانیان بۆم زانراوه، له دوای ته‌نیا
(48) کاتژمێر به‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنیان ده‌یانبه‌ن بۆ به‌غداو، پاشان
له رێکه‌وتی (2.4.1985)دا له دادگای به‌ناو سه‌وره‌ی شاری به‌غدا
له‌لایه‌ن عه‌واد حه‌مه‌د ئه‌لبه‌نده‌ری جه‌للاددا سزای له سێداره
دانیان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه: (عه‌باس عه‌بدوڵڵا خدر تۆبزاوه‌یی ناسراو
به (سه‌رباز)، جه‌عفه‌ر عه‌لی خدر تۆبزاوه‌یی ناسراو به (رێبوار)
ئامۆزای عه‌باس عه‌بدوڵڵا، فه‌هد ئه‌لیاس ناسراو به (فه‌رهاد
مه‌سیحی)، زوهێر به‌هنام ئۆسا ناسراو به (نه‌به‌ز مه‌سیحی)، کاکل
محه‌مه‌د ره‌سوڵ عه‌لی که‌لهوڕ – قوڵته‌په‌یی ناسراو به (بڕیار)،
عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل عه‌بدوڵڵا عه‌لی که‌لهوڕ (قوڵته‌په‌یی) ئامۆزای
بڕیار، سه‌ڵاح ئه‌حمه‌د عه‌لی سه‌یدانی – به‌ڕانه‌تی و دوو پێشمه‌رگه‌ی
عاره‌بیشیان له‌گه‌ڵ بووه که یه‌کێکیان ناوی عه‌لائه‌دین حوسێن
خه‌ڵکی ناسریه و ئه‌وی تریان فیکره‌ت خه‌ڵکی سه‌وره‌ی به‌غدا بووه،
به‌ڵام به‌داخه‌وه ناوی پێنج پێشمه‌رگه‌که‌ی تر بۆمن نه‌زانراوه).
ئه‌و پۆله پێشمه‌رگه‌یه له‌کاتی لێکۆڵینه‌وه و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی
دائیره‌ی ئه‌منی هه‌ولێر، نموونه‌ی پێشمه‌رگه و مرۆڤی خۆڕاگر،
نه‌به‌ز، نهێنی پارێز و خۆبه‌ختکار بووینه به‌تایبه‌ت شه‌هیدی ئازا‌و
کۆڵنه‌ده‌ر شه‌هید عه‌باس عه‌بدوڵڵا خدر ناسراو به سه‌رباز، که
کادیرێکی هۆشیار و به‌توانای حزبی شیوعی بوو، گاڵته‌ی به هه‌موو ئامێر
و شێوازه‌کانی ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی رژێمی فاشی و ره‌گه‌زپه‌رستی
عروبه‌ی سه‌دام ده‌هات، جه‌لاده‌کان زۆرتر ئازاری ئه‌ویان ده‌دا،
چونکه که‌سێکی سیاسی و کادیری رێکخستن بوو له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ناوی
ئه‌ندامانی رێکخستنه نهێنییه‌کانی حزبی شیوعی هه‌ولێریان بۆ ئاشکرا
بکات، هه‌روه‌ها داوایان لێکردبوو که هاوڕی فه‌هد به سه‌گی سوور ناو
ببات، به‌ڵام هاوڕێ عه‌باس عه‌بدوڵڵا (سه‌رباز) له وه‌ڵامدا به
جه‌لاده‌کانی گووتبوو: (نیوه‌ی هه‌ولێر زۆرتر شیوعییه، ناوه‌کانی
یه‌که به‌یه‌که‌ی رێکخستنه‌کانی خۆمان ده‌زانم، به‌ڵام هیچتان پێ
ناڵێم و به‌هۆی ئه‌شکه‌نجه‌ی فاشییانه‌ی ئێوه‌ش هیچ نهێنییه‌ک
نادرکێنم، هه‌روه‌ها هاوڕێ فه‌هد مرۆڤێکی مه‌زن بووه، وه‌لێ به‌عس و
سه‌دام سه‌گی ره‌شن). هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌هید
ئه‌دهه‌م عوسمان محه‌مه‌د که‌لهوڕ (شه‌هید داود)ی فه‌رمانده‌ی
مه‌فره‌زه‌ی قه‌ره‌چوغ بووینه، گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن که هاوڕێ داود
قاره‌مانی زیندان و چاونه‌ترسی به‌رده‌م جه‌للادی خوێن‌ڕێژ عه‌واد
حه‌مه‌د به‌نده‌ری به‌ناو سه‌رۆکی دادگای سه‌وره بووه، که سه‌دان
قسه‌ی به به‌عس، سه‌دام و به‌ناو دادگا قه‌ره‌قوشییه‌که‌ی سه‌دام –
عه‌واد به‌نده‌ر گووتووه. له هه‌مان رۆژ واته (2.4.1985)دا پێنج
هاوڕێی قاره‌مان به سزای هه‌تا هه‌تایه زیندانی کران و دواتر به
لێبووردنی گشتی له ساڵی (1986)دا ئازاد کران، که ئه‌مانه بوون:
(شێرزاد مه‌جید ئیسماعیل قه‌ڵاته‌سۆرانی، عه‌لی عوسمان محه‌مه‌د
ساتوریی ناسراو به (سه‌ید عه‌لی)، عه‌بدولحه‌مید عه‌بدولقادر
(یارمه‌تیده‌ری پزیشک – معاون الگبی)، عه‌بدولقادر عه‌زیز و یه‌حیا
عوسمان محه‌مه‌د که‌لهوڕ گرده‌ڕه‌شه‌یی). دوای تێپه‌ڕبوونی چوار مانگ
به‌سه‌ر ده‌رچوونی بڕیاری له سێداره‌دانی ئه‌و چوارده پێشمه‌رگه‌یه‌ی
شیوعی، ئه‌وه‌بوو هه‌ر هه‌موویان به‌یه‌که‌وه له رێکه‌وتی
(5.6.1985) له سێداره دران، به‌ڵام ته‌رمی پیرۆزی یازده ماندوو
نه‌ناس دوای نزیکه‌ی هه‌ژده ساڵ دوای له سێداره دانیان له رێکه‌وتی
(11.6.2003)دا له گۆڕستانی ئه‌بوغرێب له پارێزگای به‌غدا دۆزرایه‌وه،
دوای ئه‌وه‌ی له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی له رێگای رۆژنامه‌ی برایه‌تی
ناوی به‌شێک له شه‌هیده‌کان و شوێنی گۆڕه‌کانیانی ده‌ستنیشان کرابوو،
ته‌رمی شه‌هیده‌کان له گۆڕستانی ئه‌بوغرێب له مه‌راسیمێکی شکۆداردا
گواسترایه‌وه بۆ باشووری کوردستان و له شاری هه‌ولێر به خاک
سپێردران.
هه‌روه‌ها مامه‌ند ئیسماعیل ئیبراهیم (مه‌مۆ)، دوو تێکۆشه‌رو
ره‌نجده‌ری ده‌شتی هه‌ولێری به‌ناوه‌کانی قادر عوسمان ره‌زا ناسراو به
(هه‌ڵۆ)، پێشمه‌رگه له لقی خۆشناوه‌تی حزبی شیوعی له رێکه‌وتی
(12.12.1984) و خالید مه‌جید یاسین گردعازه‌بانی ناسراو به (خالیدی
نانه‌وا) له رێکه‌وتی (15.12.1984)دا به‌گرتدا، که سه‌ربه
رێکخستنه‌کانی حزبی شیوعی بوو، دواتر هه‌ردووکیان به‌یه‌که‌وه له
رێکه‌وتی (2.4.1985)دا له‌گه‌ڵ نۆزده قاره‌مانه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌دا که
چوارده‌یان به مه‌رگ و پێنجیان به زیندانی هه‌تا هه‌تایه سزا دران،
له به‌ناو دادگای سه‌وره بڕیاری خنکاندنیان بۆ ده‌رچوو، که دواتر
هه‌ر له‌گه‌ڵ چوارده پێشمه‌رگه‌که‌ی پێشوو که له سه‌ره‌وه‌دا ناوم
بردن به یه‌که‌وه له رێکه‌وتی (5.6.1985)دا له به‌غدا له سێداره
دران و گه‌یشتنه کاروانه سه‌ربه‌رزه‌که‌ی شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان.
دوای نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌ک به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی له سێداره دانیان،
جه‌لاده‌کانی به‌عس ته‌نیا ته‌رمی ئه‌و دوو شه‌هیده‌ی دواییان له
رێکه‌وتی (11.6.1985)دا دایه‌وه به که‌سوکاره‌کانیان.
مه‌مۆ شیوعی، له سه‌ره‌تای ساڵی (1985)دا، له بازگه‌ی کانی قڕژاڵه‌ی
نێوان هه‌ولێر – موسڵ له بۆسه‌دا بۆ پێشمه‌رگه‌ی تێکۆشه‌ر ساڵح
محه‌مه‌د سوێری – گوێڕی ناسراو به سه‌باح، پێشمه‌رگه‌ی سریه‌ی
خۆشناوه‌تی دانیشتبوو، که به‌دوای سۆراغی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی هه‌ر سێ
مه‌فره‌زه‌کانی لقه‌کانی هه‌ولێر، قه‌ره‌چوغ و به‌ڕانه‌تی داهاتبوو
ده‌ستگیریکرد. دیاره مه‌مۆ پێشتر زانیاری هه‌بووه که پێشمه‌رگه‌ی
ناوبراو به‌وێدا دێت، بۆیه کاتێک ساڵح محه‌مه‌د سوێری ده‌گاته
بازگه‌که، مه‌مۆ پێی ده‌ڵێت: (ساڵح سوێری وه‌ره خوارێ تۆ پێشمه‌رگه‌ی
شیوعی). کۆمه‌ڵێک ئه‌من به چه‌که‌وه په‌لاماری هاوڕێ محه‌مه‌د سوێری
ده‌ده‌ن، قۆڵبه‌ستی ده‌که‌ن و ده‌یبه‌ن، که تاکو ئێستاکه بێسه‌رو
شوێنه.
مه‌مۆی ناپاک، له مانگی (5)ی ساڵی (1985)دا، هێزێکی گه‌وره‌ی ئه‌من و
ته‌واری هه‌ولێری برده سه‌ر ماڵی یه‌کێک له ئه‌ندامی رێکخستن و
هاوڕێیانی حزبی شیوعی به‌ناوی عوسمان حه‌مه‌دئه‌مین یه‌دی قزله‌ری
ناسراو به (عوسمانه سوور) له گه‌ڕه‌کی کوران که کادر و تێکۆشه‌ری
قاره‌مان یوسف شێخ محه‌مه‌د قادر سه‌یدانی – به‌ڕانه‌تی ناسراو به
(پێشڕه‌و) له‌و ماڵه بوو، دوای شه‌ڕێکی زۆر قاره‌مانانه و
به‌سزاگه‌یاندنی دوو ئه‌منی سه‌دام، پێشمه‌رگه‌ی ئازا کاک (پێشڕه‌و)ی
برای شه‌هید که‌مال شێخ محه‌مه‌د قادر سه‌یدانی ناسراو به (دڵشاد)،
فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی لقی به‌ڕانه‌تی که پێشتر که‌وتبووه داوی
مه‌مۆ، شه‌هید ده‌بێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه عوسمانه سوور توانی خۆی
ده‌رباز بکات.
له ساڵی (1986)دا تاوانباری خۆفرۆش مه‌مۆ، هاوڕێیه‌کی تێکۆشه‌ری کچی
رێکخستنه‌کانی حزبی شیوعی له هه‌ولێر بۆ دائیره‌ی ئه‌من ده‌ستنیشان
ده‌کات به‌ناوی هاوڕێ ئه‌دیبه نه‌جمه‌دین مامۆ حه‌مه‌د هه‌ریری. دوای
ئه‌وه‌ی هێزێکی ئه‌من ده‌چن بۆ گرتنی بنه‌ماڵه‌ی پشمه‌رگه‌یه‌کی حزبی
شیوعی به‌ناوی ته‌ها نه‌بی شه‌قڵاوه‌یی ناسراو به (مام خاڵۆ
شه‌قڵاوه‌یی) له گه‌ڕه‌کی ئازادی هه‌ولێر، به‌ڕێکه‌وت ئه‌دیبه
نه‌جمه‌دین مامۆ له‌و ماڵه ده‌بێت. ئه‌منه‌کان ئه‌دیبه نه‌جمه‌دین
مامۆش له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن، ناوبراو بۆئه‌وه‌ی نه‌گیرێت ناوی خۆی
ده‌گۆڕێت و ده‌یکات به جه‌میله، به‌ڵام بۆ دڵنیابوون ئه‌منی هه‌ولێر
په‌نا ده‌به‌نه به‌ر مه‌مۆی شیوعی، ئه‌ویش زۆر نامه‌ردانه به
ئه‌منه‌کان ده‌ڵێت: (ئه‌وه ئه‌دیبه نه‌جمه‌دین مامۆ حه‌مه‌د
هه‌ریرییه، باوکی ئه‌دیبه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حزبی شیوعی ئێراقه
و خۆیشی له رێکخستنه‌کانی حزبی شیوعی کارده‌کات). به‌ڵام ئه‌دیبه خان
سه‌ره‌رای ئه‌شکه‌نجه و ئازاردانی زۆر له لایه‌ن جه‌لاده‌کانی
به‌عسه‌وه نکۆڵی له هه‌موو شتێک ده‌کات و هیچ نهێنییه‌ک نادرکێنێ،
که‌چی له‌سه‌ر قسه‌کانی مه‌مۆی ناپاک له‌سه‌ر ناوبراو، بۆماوه‌ی دوو
ساڵ سزای زیندانی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه و ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی موسڵ
ده‌کرێت، دواتر له لێبووردنه گشتییه‌که‌ی رێکه‌وتی (6.9.1988)دا
ئازاد ده‌کرێت.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسی بگوترێت و ئاماژه‌ی پێبدرێت ئه‌وه‌یه سه‌ره‌ڕای
خۆفرۆشتنی مه‌مۆ به دوژمن و ناپاکی کردنی له هاوڕێ و له بنه‌ماڵه‌ی
دۆسته‌کانی خۆی که له‌یه‌ک ناوچه له دایک بووینه و به یه‌که‌وه
گه‌وره بووینه، مه‌مۆ به به‌رده‌وامی له ماڵی ئه‌وان و ئه‌وان له
ماڵی مه‌مۆ بووینه، که‌چی زۆر نامه‌ردانه بۆماوه‌ی چه‌ند مانگ مه‌مۆ
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی وا تێگه‌یاندبوو که کوڕه‌کانیان به‌کاری
حزبی له شوێنێک خۆیان شاردۆته‌وه‌و، به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئه‌منی عامه‌ی
به‌غدا نامه‌یه‌کیان به‌زۆر به شه‌هید جه‌عفه‌ر عه‌لی خدر (رێبوار)
نووسیبوو، له نامه‌که‌دا هاتبوو که گوایه ئه‌وان ته‌ندروستیان
باشه‌و له شوێنێکی ئارام له‌ناو شاردان له‌پێناوی راپه‌ڕاندنی
کاره‌کانی حزبدا، که له رێگه‌ی پیاوانی کوردی سه‌ربه ئه‌منی عام،
نامه‌که گه‌یاندرابووه خانه‌واده‌ی شه‌هید جه‌عفه‌ر (رێبوار).
مه‌مۆ دوای راپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (1991) کوردستانی جێهێشت و په‌نای
بۆ به‌غدا برد‌و دواتر گه‌ڕایه‌وه موسڵ، ئه‌و له‌وێش هه‌ر له خزمه‌ت
ئاغاکانیدا بوو. دوای راپه‌ڕینی کوردپه‌روه‌ر و کوردانی دڵسۆزی هه‌ولێر
له رێکه‌وتی (11.3.1991)دا، هه‌ندێک له ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌کانی
حزبی شیوعی په‌لاماری ماڵی مه‌مۆیان دا، به‌ڵام ئه‌و تاوانباره
هه‌ولێر و کوردستانی جێهێشتبوو، که‌چی له ماڵه‌که‌یدا نامه‌یه‌ک
دۆزرایه‌وه که ئه‌و تاوانباره بۆ سه‌دامی دیکتاتۆری نووسیبوو. له
نامه‌که‌دا مه‌مۆ باسی ئه‌وه‌ی کردبوو که له ساڵی (1982)ه‌وه
په‌یوه‌ندی به ئه‌منی هه‌ولێره‌وه کردووه‌و، له نامه‌که‌دا سکاڵای
له فڕۆکه‌وانێکی هه‌لیکۆپته‌ر کردبوو که له ساڵی (1982)دا له‌جیاتی
ئه‌وه‌ی باره‌گای حزبی سۆسیالیستی یه‌کگرتووی کوردستان له گوندی
(میرکه) بۆردومان بکات که بنکه‌ی هێزه‌که‌ی (ده‌هام حه‌مه‌د باوه)ی
لێبووه، رانه مه‌ڕێکی بۆردوومان کردووه. حزبی شیوعی، بنه‌ماڵه‌ی
شه‌هیده‌کان و هاوڕێ دڵسۆزه‌کانیان دوای راپه‌ڕین و له ساڵی (1991)دا
له تۆڵه‌ی ئه‌و پۆله شه‌هیده‌ی حزبی شیوعی، شیوعییه‌کان چه‌ند
که‌سێکیان له‌و بنه‌ماڵه‌یه به‌سزای ناپاکی کردنی خۆیان گه‌یاند که
گرنگترینیان برایه‌کی مه‌مۆ به‌ناوی خورشید ئیسماعیل ئیبراهیم و
ئامۆزایه‌کی بوو به‌ناوی (حوسێن سکه)، به‌ڵام به‌داخه‌وه مه‌مۆ و
برایه‌کی مه‌مۆ به‌ناوی ره‌شید ئیسماعیل ئیبراهیم داڵداغانی، که
هاوکاری مه‌مۆ بووه و له ساڵی (1984)دا ده‌چێته گوندی (سه‌یدان)ی
به‌ڕانه‌تی که سێ پێشمه‌رگه‌ی حزبی شیوعی له‌و گونده ده‌بن، ره‌شید
ئیسماعیل به‌ناوی ره‌شۆ خۆی به‌و سێ پێشمه‌رگه ده‌ناسێنی که
بریتیبوون له (فه‌هد ئه‌لیاس ناسراو به (فه‌رهاد مه‌سیحی)، زوهێر
به‌هنام ئۆسا ناسراو به (نه‌به‌ز مه‌سیحی) و فیکره‌ت خه‌ڵکی سه‌وره‌ی
به‌غدا)، داوایان لێده‌کات که بیانگوازێته‌وه بۆناو شار به بیانوی
ئه‌وه‌ی که جێگه‌که‌یان باش نییه، پێشمه‌رگه‌کان له‌گه‌ڵ ره‌شید
ئیسماعیل (ره‌شۆ) ده‌ڕۆن و ئه‌و ده‌یانباته کوران لای پێشمه‌رگه‌کانی
تری حزبی شیوعی دایان ده‌نێت، تاوه‌کو نه‌خشه و پلانی براکه‌ی
سه‌رکه‌وتوو تر بێت و ده‌ستگیرکردنی ئه‌وان ئاسانتر بێت.
دوای سه‌رکه‌وتنی راپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (1991)ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی
کوردستان له‌دژی ره‌فتاری ره‌گه‌زپه‌رستانه و فاشییانه‌ی به‌عسی عروبه
له‌دژی دانیشتوانی باشووری کوردستان، مه‌مۆی خۆفرۆش و ره‌شیدی برای،
رایانکرد بۆ لای ئاغا زه‌لیله‌کانیان و له به‌غدا و موسڵ مانه‌وه تا
دوای رووخانی رژێمی سه‌دامی خوێن‌ڕێژ، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک مه‌مۆ
ئه‌وێشی به‌جێهێشت، ئێستاکه له وڵاتی سوریایه. که‌چی تاوانبار
ره‌شید ئیسماعیل ئیبراهیم داڵداغانی برای مه‌مۆ، که له دادگای
هه‌ولێر له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی حزبی شیوعی سکاڵای له‌سه‌ر
تۆمار کراوه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه، ئێستاکه له
ده‌وروبه‌ری شاری دیاله‌یه و جار جار به‌دزی دێته‌وه هه‌ولێر.
چەند وێنەیەکی پێشمەرگەکانی
حیزبی شیوعی:
وێنە
(١): چه‌په‌وه: ١. ئازاد
مورتکه‌یی (بۆتان گچکه - نه‌رویج). ٢. شه‌هید عه‌باس عه‌بدوڵڵا
خدر(سه‌رباز)، رابه‌ری سیاسی. ٣. واحێد خدر.
وێنه (٢):
بارزان به‌هاری ساڵی (1984)، له چه‌په‌وه: ١.
شه‌هید عه‌باس عه‌بدوڵڵا خدر(سه‌رباز)، رابه‌ری سیاسی. ٢. شه‌هید جه‌عفه‌ر
عه‌لی خدر (رێبوار). ٣. به‌هرام ئه‌کره‌م دوسته‌په‌یی (دڵزار).

وێنە (٣):
١. شه‌هید جه‌عفه‌ر عه‌لی خدر (رێبوار). ٢.
شه‌هید عه‌باس عه‌بدوڵڵا خدر(سه‌رباز)، رابه‌ری سیاسی. ٣. ئه‌یوب
حه‌مه‌د ره‌سوڵ (فورات). ٤. نه‌ناسراو. ٥. نه‌ناسراو.
وێنە (٤): له
کاتی مه‌شقکردن، گۆڕشینه - سیده‌کان 1983: ١. شه‌هید نه‌وشیروان
ره‌جه‌ب ره‌حمان (نه‌هرۆ ره‌جه‌ب)، که یه‌کێک بوو له پێشمه‌رگه
هه‌ره قاره‌مانه‌کانی حزبی شیوعی، له هه‌موو نه‌به‌رده‌کاندا له
ده‌سته‌ی هێرش بوو، له رزگارکردنی که‌رکوک و به‌رگری له‌و شاره‌دا
به‌شدار بوو، به‌داخه‌وه له رێکه‌وتی (27.3.1991)دا که به پاوه
شه‌ڕی کۆپته‌ره‌کانی دوژمنی فاشی ده‌کرد، له‌گه‌ڵ شه‌هید مولازم شێرزاد
سڵێمان گۆڵته‌په‌یی به‌یه‌که‌وه شه‌هید بوون. ٢. شه‌هید
جه‌عفه‌ر عه‌لی خدر (رێبوار). ٣. غه‌ریب گچکه. ٤. شه‌هید سڵاح
ئه‌حمه‌د عه‌لی سه‌یدانی. ٥. شه‌هید ساڵح محه‌مه‌د سوێری (سه‌باح)، له
بازگه‌ی کانی گڕژاڵه ده‌ستگیرکراو بێسه‌رو شوێن کرا.
20\10\2010
ماڵپه‌ڕی
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
|