په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\١٢\٢٠١٠

ههر سهرۆک جاشێک  ژیانی زۆرتر له ههزار کوردی له مردن پاراستووه، تهحسین شاوهیس سهعید رۆژبهیانی وهک نموونه!


دهرسیم دیبهگهیی

- بهشی دوازدهم و کۆتایی -

 

ئیبراهیمی شێخ نهسرهدین بهرزنجی سهرۆک جاشی فهوجی (102)ی جاشه سووکهکان که ئێستاکه سهربه بزووتنهوهی گۆڕانی نهوشیروان مستهفایه‌‌، له روونکردنهوهیهکدا که له لاپهڕه (17)ی رۆژنامهی هاوڵاتی، ژماره (651)ی رۆژی چوارشهممه، رێکهوتی (4.8.2010)دا، بڵاوکراوهتهوه، باسی ئهوه دهکات که ههر سهرۆک جاشێکی فهوجه سووکهکانی سهدام و بهعس توانیوێتی له سهروو ههزار کورد بپارێزێت له مردن و تیاچوون. سهرهتا دهمهوێت ئهوه بڵێم که ناوونیشانی ووتارهکهم له لێدوانهکهی ئهو وهرگیراوه، پاشانیش دهمهوێت چهند نموونهیهک ههڵبژێرم لهو سهرۆک جاشانهی سهدام که گوایه به قسهی سهرۆک جاشی فهوجی ناوبراو ژیانی ههزار کوردیان پاراستووه، با بزانین قسهی سهرۆک جاشی ناوبراو وا دهردهچێت یان نهک پێچهوانه بهڵکو ههندێک سهرۆک جاش به دهیان و سهدان هاووڵاتی و پێشمهرگهیان شههیدکردووه!

 
پێویسته
ئهوه بڵێم، سوپاسی ههموو ئهوانه دهکهم که ههر ههڵهیهک یان ناتهواوییهک له نووسینهکانمدا ههبێت، ههوڵی راستکردنهوه و پڕکردنهوهی ناتهواوییهکان دهدهن، چونکه بهدڵنیایی نامهوێت شتێک بنووسم که وانهبێت، ئهگهر ههر ههڵهیهکیش له نووسینهکانمدا ههبێت بهزووترین کات ههوڵی راستکردنهوهی دهدهم، بهڵام کاتێک که ههڵهیهکی بێ مهبهست روودهدات و خۆم پێم خۆش نییه، کهچی کهسانێکی پاشهڵ پیس و گهوره بوو له تهوێڵهی جاشایهتی بیانهوێت قسهی ناشیرینم پێ بڵێن (که جاشی دۆڕاو ههر جاشه له ههر کوێیهک بێ)، تهنیا پهندێکی (ئاری)یان به نموونه بۆ دێنمهوه که دهڵێت: (هیچ بهرکهوتنێکی ئهو جۆره کهسانه نامشکێنی، نهک لهبهرئهوهی له پۆڵا دروست کرابم، بهڵکو ئهوهی که زامدارم دهکات، ئهوهنده ناهێنێ لهپێناویدا بشکێم).

 
له
بهشی نۆیهمدا، تهحسین شاوهیس سهعید رۆژبهیانی وهکو نموونه دێنینهوه، که بهمشێوهیه له پهرتووکی (ئینسکلۆپیدیای تاوانبارانی ئهنفال و کوردۆسایدکردنی گهلی باشووری کوردستان)دا باسی کراوه‌‌.


ته
حسین شاوهیس سهعید رۆژبهیانی، سهرۆک جاشی فهوجی (172)، هادی شاوهیس سهعید رۆژبهیانی و ساڵح شاوهیس سهعید رۆژبهیانی جێگرانی سهرۆک جاشی فهوج و عهلی شاوهیس سهعید رۆژبهیانی فهرماندهی سریه بووینه.

 
ته
حسین شاوهیس سهعید رۆژبهیانی، قادر فهرهج عهبدوڵڵا (قاله فهرهج) و شێخ عوسمان ناوێک، که ههرسێکیان پێشمهرگهی سهربه سهرکردایهتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان (قیادە المۆقتە) بوون، له رێکهوتی (23.7.1977)دا کادیری ووشیار و فهرمانده حهمه غهفور ئاغجهلهری لهگهڵ ههریهک له ئهحمهد کهریم، ئهحمهد محهمهد، حهمید عهزیز، رهزا عومهر، رهمهزان سهعید و عهبدوڵڵا تۆفیق)یان له گوندی کانی بی دهشتی کۆیه له خهودا شههید کردو کۆپتهری بهعس هات و سێ تاوانبارهکهی دهربازکردو، تهرمی حهوت شههیدهکهشی برد.


دوای ئه
نجامدانی ئهو تاوانه گهورهیه ههریهک له قادر فهرهج عهبدوڵڵا (قاله فهرهج) فهرماندهی مهفرهزهی ژماره (49) و تهحسین شاوهیس سهعید رۆژبهیانی فهرماندهی مهفرهزهی ژماره (50)ی سهربه رێکخراوی ههواڵگری ناوچهی باکوور (منڤومە الڕستخبارات المنگقە الشمالیە)یان بۆ دهرچوو له کهرکوک.

 
سه
رۆک جاشی سووک تهحسین شاوهیس سهعید رۆژبهیانی، فهرماندهی ئهوکاتی مهفرهزهی تایبهتی ژماره (50)ی سهربه ئیستخبارات به هاوکاری تاوانبار عاسی رهئوف تۆفیق، فهرماندهی یهکێک له مهفرهزه تایبهتییهکانی سهربه ئیستخبارات، توانیان له رێکهوتی (31.1.1978)دا له گوندی (تهنگی سهر)ی ناوچهی قهرهداغ، سکرتێری کۆمهڵهی رهنجدهرانی کوردستان (شاسوار جهلال شێخ سهعید – ئارام) شههید بکهن. عاسی رهئوف تۆفیق دواتر له رێکهوتی (17.5.1982)دا له داستانی حهمک لهلایهن قارهمانانی کهرتی چواری جهباری مامه ریشهی تیپی (57)ی سهگرمهی سهربه یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان کوژرا، لهم داستانهدا که جاشهکانی تهحسین شاوهیس و قاله فهرهجیش بهشداربوون سێ پێشمهرگهی قارهمانی کهرتی چواری جهباری بهناوهکانی (عهلی کهریم تهپهکوڕهیی ناسراو به عهله رهش، ستار باوهفهتی و ئهحمهد عهبدولڕهحمان عومهری ناسراو به هاوار کهرکوکی شههیدبوون و ئازاد بیلال خاڵهبازیانی چاوێکی کوێر بوو – سهرچاوه: عهبدوڵڵا کهریم مهحمود، پێشمهرگه پۆڵایینهکه، چاپی دووهم، سلێمانی – باشووری کوردستان 2001، ل50-52).

 
ته
حسین شاوهیس سهعیدی فهرماندهی مهفرهزهی (50)ی سهربه مهنزومهی ئیستخباراتی شیمالی و پیاوی سهدام به هاوکاری لهگهڵ قاله فهرهجی ههڤاڵی و دڵسۆزی رژێمی فاشی بهعس، که پیشهیان به بهردهوامی کورد و پێشمهرگه شههیدکردن و نۆکهرێتی و خزمهتکردنی دوژمنی داگیرکهر و دکتاتۆری رهگهزپهرست بووه، له رێکهوتی (11.3.1981)دا له گوندی (مهلا ئۆمهر)ی گهرمیاندا چوار دهوری پۆلێک پێشمهرگهی ئازای سهربه لقی چواری گهرمیانی حزبی شیوعییان گرت، له بهیانی ئهو رۆژهدا شهڕێکی سهخت دهستیپێکرد، پێشمهرگهکان بهرگرییهکی زۆر دلێرانهیان کرد و شهڕ تاوهکو کاتژمێری شهشی ئهو ئێواره بهردهوام بوو، بهڵام بهداخهوه له کۆتایی شهڕهکهدا (23) پێشمهرگهی خۆبهختکارو گیان لهسهردهستی حزبی شیوعی لهلایهن جاشه تاوانبارو بهکرێگیراوهکانی تهحسین شاوهیس و قاله فهرهجی ههڤاڵی شههیدبوون و گهیشتنه کاروانی ههمیشه سهربهزهکهی شههیدانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان، که شههیدهکان بریتیین لهو سهربهرزانه: (عهبدولعهزیز مهلا ساڵح ناسراو به (هێمن)، ئهندامی فهرماندهیی سهربازی و سیاسی لقی چواری گهرمیان، حهسیب حوسێن حهسهن ناسراو به (عهریف حهسیب) ئهندامی فهرماندهیی لقی چواری گهرمیان، سهلام فارس عهبدولڕهحمان ناسراو به (سهلامی مام فارس) سهرپهل له لقی چواری گهرمیان، محهمهد حهمهلاو حهمهکهریم ناسراو به (خاڵۆ توکنی)، عهبدولمهجید مهلا ساڵح (برای شههید عهبدولعهزیز مهلا ساڵح)، حوسێن محهمهد ئهمین ناسراو به (مام گۆران) کادیری ناوچهی جهباری، جیهان رهشید محهمهد، ساڵح غهفور ئهمین، سهلام عهلی محهمهد، ئهبو غهسان خهڵی شارهدێی بههرۆزی بهعقوبه که ههم دکتۆر و ههم لێپرسراوی سیاسی پهل بووه، نوری عارهب خهڵکی شاری ناسریه و لێپرسراوی پهل، حهمه لهتیف جهلهولایی فهرماندهی مهفرهزه، عهزیز ئهحمهد محهمهد عهبدوڵڵا، فوئاد حوسێن ئهحمهد ناسراو به (مام فوئاد گهرمکی)، سالار حهمید عهبدوڵڵا، عهباس حاجی عهزیز ناسراو به (فهرهیدون)، نهسرهدین نهجم زهینهل ناسراو به (ئهبو شههاب) رابهر سیاسی له لقی چواری گهرمیان، قادر ئهحمهد سهید مورادی، حامد مهلا فهتاح داود ناسراو به (نهریمان)، عهبدولکهریم حاجی محهمهد ناسراو به (هیوا)، مهنسور عهلی محهمهد ناسراو به (بهختیار)، حوسێن نهورۆزی و نورهدین نهسرهدین محهمهد ساڵح که به برینداری لهو شهڕهدا بهدیل گیراو دواتر له قهسابخانهی موسڵ له سێدارهدرا – سهرچاوه: ئهبو کاروان، خوێنی (23) گوڵه بهجهرگی شیوعی له ئهوجی لوتکهی ههڵوێستدا، رۆژنامهی رێگای کوردستان، ژماره (292)، رۆژی چوارشهممه، رێکهوتی (11.3.1998)، که به سوپاسهوه برای بهڕێزم نووسهر تهها سلێمان ئهو ووتارهی بۆ ناردم).

 
ته
حسین سهعید شاوهیس و جاشه سووکهکانی مهفرهزهی تایبهتی ئهو کرێگرتهیهی سهدام بهعس له رێکهوتی (31.3.1982)دا له گوندی (بهکربایهف)ی دهربهندیخان به پاڵپشتی هێزێکی گهورهی ئاسمانی که پێکهاتبوو له شهش کۆپتهری شهڕکهر له کاتژمێری (8)ی سهر له بهیانی بۆردومانی گوندهکهیان کرد که لقێکی بهتالیۆنی (15)ی قهرهداغی پێشمهرگهکانی حزبی شیوعی ئێراقی شهو لهو گوندهدا مابوونهوه. هێزهکهی لقی بهتالیۆنی (15)ی قهرهداغ ژمارهیان (21) پێشمهرگه بوو و خهریکی خۆ ئامادهکردن بوون بۆ بهشداری کردن له ئاههنگی ساڵیادی دامهزراندنی حزبی شیوعی له گوندی (بهرکهل)ی دهربهندیخاندا، بهڵام بهر له دابهزاندنی تهواوی هێزی جاش و سهرباز لهلایهن کۆپتهرهکانهوه له دهوروبهری گوندهکه، پێشمهرگهکان گوندهکهیان جێهێشت و له نزیک ئاوهکهی بهکربایهف سهنگهریان له هێزه بێژمارهکهی دوژمن گرت. شهڕ له کاتژمێری (8:30)ی سهر له بهیانی دهستیپێکرد و تا دووی دوای نیوهڕۆ درێژهی کێشا. هێزهکهی پێشمهرگه شهڕێکی قارهمانانهیان کرد، سهرهڕای بهراورد نهکردنی لهگهڵ هێزی دوژمن له رووی ژماره، جۆری چهک، ههڵبژاردنی کات و شوێنی شهڕهکه. کۆپتهرهکانی بهعس بهدرێژایی شهڕهکه هێزی تری جاش و سهربازیان دهگواستهوه بۆ شوێنی شهڕهکه، دوای شهڕێکی قارهمانانهو بێوێنهی نزیکهی شهش کاتژمێری، ههژده پێشمهرگهی ئازاو تێکۆشهری کوڕی جووتیار و رهنجدهرانی گهرمیان و قهرهداغی بهدهستی جاشهکانی تهحسین شاوهیس و سهربازهکانی بهعسی رهگهزپهرست و فاشی شههیدبوون. بهشێک لهو شههیدانهی که له گوندی بهکربایهف بهدهستی تاوانباری گهورهی کوردکوژ و کوردفرۆش تهحسین شاوهیس و جاشهکانی شههیدبوون ئهو شههیدانهن: (حهمه عهزیز حهسهن قلیجهیی ناسراو به (حهمهڕهش) سهرلق، محهمهد ئهحمهد چرچهقڵایی سهرپهل، عهباس محهمهد رهباتی لێپرسراوی سیاسی، فهرهاد قادر محهمهد بانیخێڵانی که به برینداری تهحسین شاوهیس له چهمچهماڵ بهشێوهیهکی زۆر نامهردانهو دڕندانه شههیدی دهکات، رهحیم رهباتی، محهمهد ئهحمهد دهربهندیخانی ناسراو به حهمه خومهینی، عهزیز حهسهن چرچهقڵایی (عهزهڕهش)، جهمال مهحمود رهحیم ههزارکانی، سهرباز مهلا ئهحمهد قادر بانیخێڵانی، عهلائهدین سهوسێنانی، بههائهدین محهمهد ئهحمهد کانیساردی، سهڵاح عهلی دهربهندیخانی، کهماڵ ئهحمهد قهرهداغی، هادی حهمهدئهمین قهرهداغی، وریا حهمه ئهحمهد بانیخێڵانی (وریا حهمدی)، حهمه رهشاش بانیخێڵانی (حهمهی ئامه)، نهجم محهمهد ئهحمهد بانیخێڵانی (مام قادر)، هیوا محهمهد عهزیز زۆراب سهلیم پیرسی دهربهندیخانی – سهرچاوه: حهمه رهشید قهرهداغی، داستانی بهکربایهف لهیادنامه سهروهرییهکاندا، گۆڤاری هندرێن، ژماره (11)، ساڵی 2002، که به سوپاسهوه برای بهڕێزم نووسهر تهها سلێمان ئهو ووتارهی بۆ ناردم + بۆ ناوهکان سوودم له برای نووسهر یاسین بانیخێڵانی وهرگرت).

 
ته
حسین شاوهیش، بکوژی شههیدی قارهمان و خۆشهویستی کۆمهڵانی خهڵکی تهواوی کوردستان نهجمهدین شوکر رهئوف تاڵهبانی (مامهڕیشه) بوو، که له رێکهوتی (24.1.1985)دا له گوندی (حهسهن ئاوا)دا لهگهڵ دوو پێشمهرگهی تری جهربهزه و دلێر بهناوهکانی موحسین مهجید سهلیم ناسراو به موحسین بیکهیسی و سهردار محهمهد شهریف شههیدی کردن. یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان له تۆڵهی شههید مامه ریشه و هاوڕێکانیدا، دهستبهجێ بهکری حهمه کهڕی کوشتهوهو، دوای راپهڕینیش کهسێکی تری بهناوی کاکل رهحیم دۆینهیی کوشت که ههردووکیان سهربه ئیستخبارات و جاشی تهحسین شاوهیس بوون و دهستیان ههبوو لهو بۆسهیهی بۆ شههید مامه ریشه و دوو هاوڕێکهی تری دانرابوو - سهرچاوه: (عهبدوڵڵا کهریم مهحمود، پێشمهرگه پۆڵایینهکه، چاپی دووهم، سلێمانی – باشووری کوردستان 2001).

 
هێزێکی جاش که
پێکهاتبوو له ههریهک له قادر فهرهج عهبدوڵڵا (قاله فهرهج)ی فهرماندهی مهفرهزهی تایبهتی ژماره (49)ی سهربه ئیستخباراتی شیمالی، سهید تاهیر سهید حوسێن محهمهد جهباری (سهید تاهیری گهوره) که دواتر بووه سهرۆک جاشی فهوجی (42)ی جاشه سووکهکان (ئێستاکه سهربه پارتی دیموکراتی کوردستانه)، کاوه ئهحمهد تۆفیق (کاوه بازیانی)، فهرماندهی مهفرهزهی تایبهتی ژماره (79)، که دوای راپهڕین چۆته ناو (یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان) به هاوکاری و پشتیوانی میلیشیاو ههلیکۆپتهری جهنگی، له رێکهوتی (5.3.1982)دا له گوندی قازانی بهرامبهر به ئۆردوگای پیرهمهگرون توانیان پێشمهرگهی ئازا و فهرماندهی تێکۆشهر ئهنوهر حهسهن (ئهنوهر حهسهن خدر مهحمود ئاری کوتکی کهرکوکی)، فهرماندهی ههرێمی دووی کهرکوک و یازده پێشمهرگهی تر شههید بکهن بهناوهکانی: (حهمه شوکر بلوکێنی، رزگار جهلال قهساب ناسراو به هێمن، سواره شێخ سدیق، عهبدولخالیق ساڵح ئهحمهد سۆنهگوڵی ناسراو به مامۆستا ئاسۆ، عهبدوڵڵا ساڵح رهسوڵ ناسراو به مامۆستا چیا، کامهران عومهر نهجاڕ، کهریم چهمچهماڵی ناسراو به گۆران، نوعمان عهبدوڵڵا مهعروف کڵاوقوتی، نهجمهدین فاتیح شوکر ناسراو به شێروان، کهمال قادر فهتاح و مۆفهق عهبدولڕهحمان تهقی که به برینداری کهوته بهردهستی جاشهکان و دوای ماوهیهک سزای زیندانی ههتا ههتایهی بۆ بڕایهوه، بهڵام له مانگی تهموزی ههمان ساڵدا بهر لێبووردنی گشتی کهوت و ئازادکرا. مۆفهق تهقی دوای ئازادبوونی گهڕایهوه ناو شۆڕش و دووباره بوو به پێشمهرگه، بهڵام بهداخهوه دواتر له راپهڕینی شاری کهرکوک له رێکهوتی (19.3.1991)دا شههید بوو).

 
فه
وجی جاشه سووکهکانی تهحسین شاوهیس سهعید، بهشدارییان له شاڵاوی ئهنفالهکانی (1+2+3+4)دا کردووه - سهرچاوه: (هاوکاری، ژماره (998)، رۆژی دووشهممه، رێکهوتی (15.8.1988)، که سهرۆک جاشی فهوج تهحسین شاوهیس خۆی باسی بهشداریکردنی فهوجهکهیان دهکات له شاڵاوه دڕندهکانی ئهنفالهکانی یهک، دوو، سێ، چهندین شهڕی جیاجیا لهدژی هێزی پێشمهرگهی کوردستان و وهرگرتنی پازده میدالیای ئازایهتی له سهدامی دیکتاتۆر له پاداشتی ئهنفالکردنی کورددا)، ههر سهبارهت به بهشداریکردنیان له شاڵاوی ئهنفالهکانی یهک و دوودا - سهرچاوه: (ئهلسهوره، ژماره (6536)ی رۆژی یهکشهممه، رێکهوتی (17.4.1988). سهبارهت به بهشداریکردنی فهجی (172)ی جاشه سووکهکانی تهحسین شاوهیس سهعید له شاڵاوی ئهنفالی چوار - سهرچاوه: (شۆڕش حاجی رهسوڵ، ئهنفال کوردو دهوڵهتی ئێراق، ل162). سهرۆک جاشی فهوجی (172)ی جاشه سووکهکان تهحسین شاوهیس سهعید، بهگوێرهی مهرسومی کۆماری ژماره (808)ی سهرۆکایهتی کۆماری ئێراق، مهدالیای بهناو ئازایهتی (له راستیدا خۆفوۆشی و کورد کوژی) وهرگرتووه له پاداشتی بهشداریکردنی له شاڵاوی ئهنفالدا.

 
ته
حسین شاوهیس سهعید رۆژبهیانی، سهرۆک جاشی فهوجی (172)ی جاشه سووکهکان، لهلایهن (دادگای باڵای تاوانهکانی ئێراق)هوه، بههۆی بهشداریکردنی له ئهنفالهکاندا، فهرمانی دهستگیرکردنی دهرچووهو، ژماره (409)ی دراوهتێ له لیستی ناوی داواکراوهکان.

 
دواتر ته
حسین شاوهیس سهعید رۆژبهیانی، له شهڕی ناوخۆی نێوان یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستاندا له رێکهوتی (21.10.1996)دا له نزیک شارۆچکهی دوکان بهدهستی پێشمهرگهکانی یهکێتیی کوردستان کوژرا. جێگری سهرۆک جاشی فهوجی ناوبراو هادی شاوهیس سهعید رۆژبهیانی و نهوهی تهحسین شاوهیس سهعید و براکانی سهربه پارتی دیموکراتی کوردستان و لایهنگری ئهو حزبهن.

___________________________________________
تێبینی: بهڕێزان، لێرهدا کۆتایی بهو زنجیره ووتاره دههێنم، ئهگهر بۆم بکرێت له دهرفهتێکی نزیکدا چهند ووتارێک لهسهر نووسهر و رۆژنامهنووسه کورده خۆفرۆش و ویژدان مردووهکان دهنووسم، که له سهردهمی شهڕی ههشت ساڵهی ئێراق – ئێران و سهردهمی ئهنفالکردنی کورد و کیمیابارانکردنی کوردستان، هۆنراوه و ووتاریان بۆ سهدام و سوپای قادسیه نووسیوه یاخود ئهو مهلایانهی که دهستخۆشی و پیرۆزبایی ئهنفالکردنی کوردیان له سهدام و بهناو سوپای دڕندهی بهعسی عروبه کردووه.


ته‌حسین شاوه‌یس سه‌عیدی سه‌رۆک جاشی فه‌وجی ١٧٢ی جاشه‌ سووکاکان

 


16\12\2010

ماڵپه‌ڕی ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی