٢٥\١٠\٢٠١٠
هه‌ر سه‌رۆک جاشێک
ژیانی زۆرتر له هه‌زار کوردی له مردن پاراستووه، عه‌باسی بایزی باڵ‌و
ئاغا وه‌ک نموونه!

ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
- به‌شی چواره‌م -
ئیبراهیمی شێخ نه‌سره‌دین به‌رزنجی سه‌رۆک جاشی فه‌وجی (102)ی جاشه
سووکه‌کان، له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا که له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ژماره
(651)ی رۆژی چوارشه‌ممه، رێکه‌وتی (4.8.2010)دا، که له لاپه‌ڕه
(17)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، باسی ئه‌وه ده‌کات که هه‌ر سه‌رۆک جاشێکی
سه‌دام و به‌عس توانیوێتی له سه‌روو هه‌زار کورد بپارێزێت له مردن و
تیاچوون. سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که ناوونیشانی ووتاره‌که‌م
له لێدوانه‌که‌ی ئه‌و وه‌رگیراوه، پاشانیش ده‌مه‌وێت چه‌ند نموونه‌یه‌ک
هه‌ڵبژێرم له‌و سه‌رۆک جاشانه‌ی سه‌دام که گوایه به قسه‌ی سه‌رۆک
جاشی فه‌وجی ناوبراو ژیانی هه‌زار کوردیان پاراستووه، با بزانین قسه‌ی
سه‌رۆک جاشی ناوبراو وا ده‌رده‌چێت یان نه‌ک پێچه‌وانه به‌ڵکو هه‌ندێک
سه‌رۆک جاش به ده‌یان و سه‌دان هاووڵاتی و پێشمه‌رگه‌یان شه‌هیدکردووه!
پێویسته ئه‌وه بڵێم، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌که‌م که هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک
یان ناته‌واوییه‌ک له نووسینه‌کانمدا هه‌بێت، هه‌وڵی راستکردنه‌وه و
پڕکردنه‌وه‌ی ناته‌واوییه‌کان ده‌ده‌ن، چونکه به‌دڵنیایی نامه‌وێت
شتێک بنووسم که وانه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیش له نووسینه‌کانمدا
هه‌بێت به‌زووترین کات هه‌وڵی راستکردنه‌وه‌ی ده‌ده‌م، به‌ڵام کاتێک که
هه‌ڵه‌یه‌کی بێ مه‌به‌ست رووده‌دات و خۆم پێم خۆش نییه، که‌چی که‌سانێکی
پاشه‌ڵ پیس و گه‌وره بوو له ته‌وێڵه‌ی جاشایه‌تی بیانه‌وێت قسه‌ی
ناشیرینم پێ بڵێن (که جاشی دۆڕاو هه‌ر جاشه له هه‌ر کوێیه‌ک بێ)، ته‌نیا
په‌ندێکی (ئاری)یان به نموونه بۆ دێنمه‌وه که ده‌ڵێت: (هیچ به‌رکه‌وتنێکی
ئه‌و جۆره که‌سانه نامشکێنی، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی له پۆڵا دروست
کرابم، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که زامدارم ده‌کات، ئه‌وه‌نده ناهێنێ له‌پێناویدا
بشکێم).
له به‌شی چواره‌مدا، عه‌باسی بایزی باڵ‌و ئاغا وه‌کو نموونه دێنینه‌وه،
که به‌مشێوه‌یه له په‌رتووکی (ئینسکلۆپیدیای تاوانبارانی ئه‌نفال و
کوردۆسایدکردنی گه‌لی باشووری کوردستان)دا باسی کراوه.
عه‌باس بایز باڵ‌و ئاغا، راوێژکاری فه‌وجی (91)ی فه‌وجه سووکه‌کان بوو،
که فه‌وجه‌که‌ی له ساڵی (1986)دا دامه‌زراند به‌ڵام پێشتر مه‌فره‌زه‌ی
تایبه‌تی ژماره (9)ی سه‌ربه ئیستخباراتی قه‌ڵادزێی هه‌بووه. عه‌باس
بایزی ئاکۆ، وه‌کو فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ئیستخبارات و سه‌رۆک
جاشێکی دڵسۆزی به‌عس و سه‌دام کۆمه‌ڵێک تاوانی زۆری ئه‌نجام داوه، که
به‌شێکیان ئه‌مانه‌ن:
شه‌هیدکردنی دوو پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له رێکه‌وتی
(25.6.1977)دا له گوندی ماخۆبزنان له بۆسه‌یه‌کی جاشه‌کانی عه‌باسی
بایزی باڵودا، به‌ناوه‌کانی عومه‌ر عه‌بدوڵڵا عومه‌ر مه‌لا باوانێیی و
کانه‌بی ره‌سوڵ کانه‌بی ناوده‌شتی، هه‌روه‌ها بریندارکردنی پێشمه‌رگه‌یه‌کی
تر به‌ناوی عه‌بدوڵڵا حاجی شێخه عه‌بدوڵڵا گرتکی که تا ئێستاکه له
ژیاندا ماوه.
سه‌رۆک جاش عه‌باس بایز باڵ‌و ئاغای ئاکۆ، له بۆسه‌یه‌کدا کادیری کۆمه‌ڵه‌ی
ره‌نجده‌رانی کوردستان و پێشمه‌رگه له‌تیف عه‌بدوڵڵا ئیبراهیمی له
ساڵی (1978)دا له نزیک ئاوایی به‌سته‌سێن ده‌ستگیرکردو راده‌ستی به‌عسی
کرده‌وه، که دواتر فه‌رمانی له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو، پاشان حکومه‌تی
سه‌دام له ساڵی (1979)دا له موسڵ خنکاندیان.
له بۆسه‌یه‌کی جاشه‌کانی عه‌باسی بایزدا له رێکه‌وتی (17.5.1980)دا
له گوندی (دووگۆمان)ی پشده‌ر که هێزێکی پێشمه‌رگه‌ی حزبی سۆسیالیستی
یه‌کگرتووی کوردستان به سه‌رکردایه‌تی حاجی حاجی برایم شیرخۆر، که ئه‌وکات
ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حزبی ناوبراو بوو که‌وتنه ناو بۆسه‌که‌و، عه‌باس
ئاغای فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی (9)ی سه‌ربه ئیستخباراتی قه‌ڵادزێ
و جاشه‌کانی توانیان نۆ پێشمه‌رگه به‌دیل بگرن که ئه‌مانه بوون: (حه‌سه‌ن
سوور ژاراوه‌یی، حه‌سه‌ن حوسێن حه‌سه‌ن پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی
کوردستان، حوسێن عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د، خدر حه‌مه‌سوور مسته‌فا پشده‌ری (خه‌ڵکی
دێی بادینی)، ره‌سوڵ سلێمان سه‌نگه‌سه‌ری، محه‌مه‌د هه‌مزه قه‌جه‌ر
ژاراوه‌یی، مه‌حمود حاجی محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا پاچکاری، فه‌قێ عه‌بدوڵڵا
فه‌قێ، عه‌بدوڵڵا هه‌مزه بێشیری و عه‌لی حه‌مه‌دئه‌مین خروێلکه -
سوڵتانه‌دێ)، که دواتر هه‌موویان له رێکه‌وتی (30.12.1980)دا به‌یه‌که‌وه
له سێداره دران، که له هه‌ردوو مانگی نۆڤێمبه‌ر و دیسێمبه‌ری هه‌مان
ساڵدا، به‌نده ئه‌و پۆڵه پێشمه‌رگه‌یه‌ی له زیندانی قه‌سابخانه‌ی
موسڵ بینی، که ئامۆزا و برایه‌کم له رێکه‌وتی (29.10.1980)دا ره‌وانه‌ی
ئه‌و زیندانه کران، که دواتر له (21) و (26)ی مانگی مایسی (1981)دا
له سێداره دران.
شه‌هیدکردنی هاووڵاتییه‌ک له‌لایه‌ن عه‌باس بایز باڵ‌و ئاغای فه‌رمانده‌ی
مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ژماره (9)ی سه‌ربه ئیستخباراتی سه‌ربازی قه‌ڵادزێ،
به‌ناوی مام کانه‌بی له ساڵی (1980)دا له پشت سه‌نگه‌سه‌ر.
عه‌باسی بایز، له مانگی ئابی ساڵی (1981)دا هه‌ڵسا به شه‌هیدکردنی
سلێمان حه‌مه‌دئه‌مین (کێخوا سلێمان) موختاری سه‌نگه‌سه‌ر له‌پێناوی ئه‌وه‌ی
کێشه بخاته نێوانی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو و بنه‌ماڵه‌ی حه‌سه‌نه گه‌وره.
عه‌باس ئاغای فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ژماره (9)ی
ئیستخباراتی قه‌ڵادزێ، له رێکه‌وتی (27.9.1981)دا مامۆستا ئه‌مین حه‌سه‌ن
ئه‌حمه‌د (ئه‌مینی حه‌سه‌نه گه‌وره)ی برای مسته‌فا حه‌سه‌نه گه‌وره‌ی
نووسه‌ر و ئه‌ندامی (رێکخراوی چاودێری کوردۆساید – چاک)ی له‌ناو
شارۆچکه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر شه‌هیدکرد، که ناوبراو سه‌ر به رێکخستنه
نهێنییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان بوو.
شه‌هیدکردنی دوو برا به‌یه‌که‌وه به ناوه‌کانی ره‌سوڵ سلێمان مینه‌و
حاجی سلێمان مینه، له‌لایه‌ن عه‌باسی بایزی باڵ‌و ئاغا‌و جاشه‌کانی له
ساڵی (1982)دا له گوندی گرتک.
شه‌هیدکردنی سه‌ید حه‌سه‌نی دوکاندار (شیوعی) به فه‌رمانی عه‌باس بایز
ئاغا و له‌لایه‌ن جاشه‌کانیه‌وه له به‌رده‌م چاوی دانیشتوانی سه‌نگه‌سه‌ر
و ژن و منداڵه‌کانیدا له‌کاتی خۆنیشاندانه سه‌رانسه‌رییه‌که‌ی باشووری
کوردستان له رێکه‌وتی (24.4.1982)دا به‌بۆنه‌ی حه‌وته‌مین ساڵڕۆژی
بۆردومانی شاری قه‌ڵادزێ له رێکه‌وتی (24.4.1974)دا، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی
به عه‌باسی بایز ئاغا‌و جاشه‌کانی گووتبوو: (ته‌قه له‌و خه‌ڵکه مه‌که‌ن
که خۆنیشاندان ده‌که‌ن، بۆ ته‌قه‌یان لێده‌که‌ن).
شه‌هید کردنی قادر لاجانی کوردی ئاواره‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ساڵی
(1982)دا، له‌لایه‌ن عه‌باسی بایزی باڵ‌و به به‌رچاوی ژن و منداڵه‌کانی
له سه‌نگه‌سه‌ر و بریندارکردنی میوانێکی شه‌هیدی ناوبراو که خه‌ڵکی
مه‌هاباد بوو و له ئه‌نجامی سه‌ختی برینه‌که‌ی قاچێکی بڕایه‌وه.
عه‌باسی بایز ئاغا، له رێگای سیخوڕێکه‌وه به‌ناوی جه‌لال حه‌مه‌دئه‌مین
سه‌روچاوه‌یی، دوو پێشمه‌رگه‌ی چاونه‌ترس و ئازای یه‌کێتیی نیشتمانیی
کوردستانی که ئامۆزا بوون به‌ناوه‌کانی شه‌هید محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د
و حه‌سه‌ن حوسێن ئه‌حمه‌دی له رێکه‌وتی (23.7.1983)دا له نزیک گوندی
سه‌ید ئاوای رانیه شه‌هیدکردن، که براو ئامۆزای مسته‌فای حه‌سه‌نه
گه‌وره‌ن. دواتر عه‌باس بایز ئاغا، هه‌ر خۆی جه‌لال حه‌مه‌دئه‌مین سه‌روچاوه‌یی
سیخوڕ و بکوژی ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه‌ی کوشت.
عه‌باس بایز باڵ‌و ئاغا، له ساڵی (1984)دا و له کاتی گفتوگۆی یه‌کێتیی
و به‌عسدا، دوو پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی له ده‌ربه‌ندی رانیه شه‌هیدکرد،
که پێشمه‌رگه بوون لای عه‌بدوڵڵا عه‌لی ئیبراهیم حوسێن ناسراو به عه‌بدوڵڵا
مام عه‌لی رانیه‌یی، که ئێستا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستانه له‌سه‌ر
لیستی کوردستانی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان.
سه‌رۆک جاشی فه‌وجی نه‌وه‌د یه‌ک عه‌باسی بایزی باڵ‌و ئاغا، کۆمه‌ڵێک
پێشمه‌رگه‌و هاووڵاتی تری شه‌هیدکردووه که رۆژ و ساڵی شه‌هید کردنیان
بۆمان دیار نییه بۆیه ناوه‌کانیان به‌یه‌که‌وه ده‌نووسم، که
بریتیین له: (شه‌هیدکردنی ئه‌حمه‌د قادر قه‌مچوغه‌یی. شه‌هیدکردنی
ئومێد ره‌سوڵ سونه‌یی. شه‌هیدکردنی برایه‌ک و ئامۆزایه‌کی سه‌ردار ره‌سوڵ
حه‌مه‌د ماخۆبزنانی. شه‌هیدکردنی پیرۆت عه‌وڵا شێخه پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی.
شه‌هیدکردنی حاجی پیرۆت حه‌مه‌د. شه‌هیدکردنی حه‌سه‌ن ئه‌مین ساڵح
ژاراوه‌یی. شه‌هیدکردنی حه‌مه ئه‌بوبه‌کر چاوشین ژاراوه‌یی (پێشمه‌رگه).
شه‌هیدکردنی خدر حه‌سه‌ن فه‌قێ ژاراوه‌یی. شه‌هیدکردنی ره‌سوڵ شێخه عه‌بدوڵڵا.
شه‌هیدکردنی ره‌سوڵ حاجی ئاڵایی زه‌نگڵانی و کوڕه‌کی. شه‌هیدکردنی ره‌سوڵ
حاجی شه‌ریف چه‌کوانی. شه‌هیدکردنی ره‌مه‌زان سووره ره‌مه‌زان. شه‌هیدکردنی
ساڵح ئیسماعیل سه‌نگه‌سه‌ری. شه‌هیدکردنی سلێمان موراد کاکه عه‌بدوڵڵا.
شه‌هیدکردنی سه‌عید حه‌سه‌ن شیوعی. شه‌هیدکردنی عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د. شه‌هیدکردنی
مامێکی نه‌بی عومه‌ر قادر گرتکی سه‌نگه‌سه‌ری. شه‌هیدکردنی محه‌مه‌د ئه‌بوبه‌کر.
شه‌هیدکردنی محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا ناسراو به مام فه‌قێ. شه‌هیدکردنی محه‌مه‌د
که‌مال (شیوعی). شه‌هیدکردنی میره عه‌باس مامه‌ند رانیه‌یی. شه‌هیدکردنی
کانه‌بی ره‌سوڵ کانه‌بی باوانێیی. شه‌هیدکردنی کوڕی عه‌بدوڵڵا تاپڕ (شیوعی).
شه‌هیدکردنی کوڕی وه‌ستا عه‌زیزی دۆڵێ. شه‌هیدکردنی ژنێک به‌ناوی
فاتیمه سه‌عید له‌ناو سه‌نگه‌سه‌ر. شه‌هیدکردنی فه‌قێ عه‌بدوڵڵا) –
سه‌رچاوه: مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره، به‌رماڵه‌که‌ی حه‌زره‌تی عه‌باس
و شۆڕشگێڕییه‌که‌ی سه‌رانی کورد، ماڵپه‌ڕی کوردستان پۆست، رۆژی سێشه‌ممه،
رێکه‌وتی (5.1.2010) + رۆژنامه‌ی هه‌واڵ، ژماره (220)، رێکه‌وتی
(3.3.2007)، ل8 + ژماره (225)، رێکه‌وتی (14.4.2007)، ل6).
هه‌روه‌ها عه‌باس بایز برایه‌کی مام جه‌لال حوسامه‌دین تاڵه‌بانی به‌ناوی
شێخ حه‌مه‌ساڵح تاڵه‌بانی و دوو کچی ناوبراوی به‌ناوه‌کانی نازدار شێخ
حه‌مه‌ساڵح و هێرۆ شێخ حه‌مه‌ساڵح له شه‌وی جه‌ژنی ره‌مه‌زان رێکه‌وتی
(30.6.1984)دا له گوندی که‌لکان شه‌هید کردووه، ئه‌وه‌ش گوایه له
تۆڵه‌ی کوژرانی دوو خوشکه‌زای عه‌باس ئاغا به‌ناوی کانه‌بی که له
مانگی یونی ساڵی (1984)دا له گوندی گردجانی سه‌ربه بتوێن کوژرا، که
دواتر ئازادی حه‌مه‌ی گه‌محانی سه‌رتیپی (99)ی بتوێنی پێ تۆمه‌تبار کرا،
که ئه‌ویش پاش ماوه‌یه‌ک شه‌هیدکرا.
شه‌هیدکردنی سه‌ید ره‌سوڵی بابه گه‌وره (سه‌ید ره‌سوڵی دێهقانی) له
رێکه‌وتی (11.1.1988)دا له گه‌ڕه‌کی هه‌واره‌به‌رزه‌ی شاری سلێمانی،
سه‌ید ره‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران
بوو، له رابه‌رایه‌تی شه‌هید عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو جیا بووه‌وه و له
سلێمانی دانیشتبوو.
فه‌وجی (91)ی جاشه سووکه‌کانی عه‌باس بایز باڵ‌و ئاغا، به‌شداری هه‌ریه‌ک
له شاڵاوی ئه‌نفاله‌کانی (1+2+5+6+7)ی کردووه. سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی
فه‌وجی ناوبراو له شاڵاوی ئه‌نفاله‌کانی یه‌ک و دوو - سه‌رچاوه: (رۆژنامه‌ی
ئه‌لسه‌وره، ژماره (6536)، رۆژی یه‌کشه‌ممه، رێکه‌وتی (17.4.1988)و،
سه‌باره‌ت به ئه‌نفاله‌کانی یه‌ک، پێنج، شه‌ش و حه‌وت - سه‌رچاوه:
(شۆڕش حاجی ره‌سوڵ، ئه‌نفال کورد‌و ده‌وڵه‌تی ئێراق، ل148+166).
له ساڵی (1994)دا عه‌باسی بایزی باڵ‌و ئاغا و جاشه‌کانی، له‌کاتی به‌ڕێکردنی
هێزێکی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به سه‌رپه‌رشتی
قادری حاجی عه‌لی له رێگای سه‌نگه‌سه‌ره‌وه به‌ره‌و حاجی ئۆمه‌ران،
که شه‌ڕی نێوانی یه‌کێتیی و پارتی له سه‌ره‌تادا بوو، له گه‌ڕه‌کی
جاشاوه‌ی عه‌باس بایزدا (که دوای ده‌رپه‌ڕاندنی عه‌باس ئاغا ناوه‌که‌ی
گۆڕا بۆ ئازادی) ته‌قه‌یان له هێزه‌که‌ی یه‌کێتیی کردوو دوو پێشمه‌رگه‌یان
شه‌هید کرد، که سه‌ربه هۆزی هه‌مه‌وه‌ندی و دانیشتووی چه‌مچه‌ماڵ
بوون. له تۆڵه‌ی ئه‌و دوو شه‌هیده، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان
بڕیاریدا په‌لاماری عه‌باسی بایزی باڵ‌و ئاغا بدات، به‌ڵام ئێران فشاری
زۆری بۆ یه‌کێتیی نیشتمانیی هێناو، مام جه‌لال بڕیاره‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
عه‌باسی بایزی باڵ‌و ئاغا، له ساڵی (1995)دا لاوێکی شاری خانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستانی به‌ناوی ئاکۆ شه‌هیدکرد. هه‌روه‌ها عه‌باس بایز باڵ‌و ئاغا،
فه‌رمانده‌ی فه‌وجی (91)ی فه‌وجه سووکه‌کان، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای
تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه، به‌هۆی به‌شداریکردنی له ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی
ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌و، ژماره (108)ی دراوه‌تێ له لیستی ناوی
داواکراوه‌کان. عه‌باس بایز بالو ئاغا، به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی،
ژماره (324)ی چوارشه‌ممه، رێکه‌وتی (2.5.2007)دا، ناوبراو دوای راپه‌ڕین
و لێبووردنی به‌ره‌ی کوردستان له ساڵی (1991)دا په‌یوه‌ندی ژێر به‌ژێری
له‌گه‌ڵ رژێمی سه‌دامی عروبه‌و به‌عس هه‌ر هه‌بووه تاوه‌کو رووخانی
رژێم له رێکه‌وتی (9.4.2003)دا په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام بووه. عه‌باسی
بایزی باڵ‌و ئاغای کۆنه سه‌رۆک جاشی فه‌وجی (91)ی جاشه سووکه‌کان،
ئێستاکه به‌رپرسێکی به‌رزی سه‌ربازی (پارتی دیموکراتی کوردستان)ه‌و به‌ده‌یان
سکاڵای له‌سه‌ر تۆمارکراوه له‌لایه‌ن که‌سوکاری قوربانییه‌کانی ده‌ستی
ئه‌و راوێژکاره تاوانباره، به‌ڵام پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماده
نییه راده‌ستی دادگای بکاته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌و پارته
مه‌سعود بارزانی، هه‌رده‌م ئه‌وه دووباره ده‌کاته‌وه که: (یاسا له
کوردستان سه‌روه‌ره و یاسا له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو که‌سێکه‌وه‌یه).

شه‌هید محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د
شه‌هید مامۆستا ئه‌مین حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د
23\7\1983
27\9\1981
23\10\2010
ماڵپه‌ڕی
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
|