٦\١١\٢٠١٠
هه‌ر سه‌رۆک جاشێک
ژیانی زۆرتر له هه‌زار کوردی له مردن پاراستووه، رائید کاکل وه‌ک
نموونه!

ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
- به‌شی
حەفتەم -
ئیبراهیمی شێخ نه‌سره‌دین به‌رزنجی سه‌رۆک جاشی فه‌وجی (102)ی جاشه
سووکه‌کان، له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا که له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ژماره
(651)ی رۆژی چوارشه‌ممه، رێکه‌وتی (4.8.2010)دا، که له لاپه‌ڕه
(17)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، باسی ئه‌وه ده‌کات که هه‌ر سه‌رۆک جاشێکی
سه‌دام و به‌عس توانیوێتی له سه‌روو هه‌زار کورد بپارێزێت له مردن و
تیاچوون. سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که ناوونیشانی ووتاره‌که‌م
له لێدوانه‌که‌ی ئه‌و وه‌رگیراوه، پاشانیش ده‌مه‌وێت چه‌ند
نموونه‌یه‌ک هه‌ڵبژێرم له‌و سه‌رۆک جاشانه‌ی سه‌دام که گوایه به
قسه‌ی سه‌رۆک جاشی فه‌وجی ناوبراو ژیانی هه‌زار کوردیان پاراستووه، با
بزانین قسه‌ی سه‌رۆک جاشی ناوبراو وا ده‌رده‌چێت یان نه‌ک پێچه‌وانه
به‌ڵکو هه‌ندێک سه‌رۆک جاش به ده‌یان و سه‌دان هاووڵاتی و
پێشمه‌رگه‌یان شه‌هیدکردووه!
پێویسته ئه‌وه بڵێم، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌که‌م که هه‌ر
هه‌ڵه‌یه‌ک یان ناته‌واوییه‌ک له نووسینه‌کانمدا هه‌بێت، هه‌وڵی
راستکردنه‌وه و پڕکردنه‌وه‌ی ناته‌واوییه‌کان ده‌ده‌ن، چونکه
به‌دڵنیایی نامه‌وێت شتێک بنووسم که وانه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر
هه‌ڵه‌یه‌کیش له نووسینه‌کانمدا هه‌بێت به‌زووترین کات هه‌وڵی
راستکردنه‌وه‌ی ده‌ده‌م، به‌ڵام کاتێک که هه‌ڵه‌یه‌کی بێ مه‌به‌ست
رووده‌دات و خۆم پێم خۆش نییه، که‌چی که‌سانێکی پاشه‌ڵ پیس و گه‌وره
بوو له ته‌وێڵه‌ی جاشایه‌تی بیانه‌وێت قسه‌ی ناشیرینم پێ بڵێن (که
جاشی دۆڕاو هه‌ر جاشه له هه‌ر کوێیه‌ک بێ)، ته‌نیا په‌ندێکی (ئاری)یان
به نموونه بۆ دێنمه‌وه که ده‌ڵێت: (هیچ به‌رکه‌وتنێکی ئه‌و جۆره
که‌سانه نامشکێنی، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی له پۆڵا دروست کرابم، به‌ڵکو
ئه‌وه‌ی که زامدارم ده‌کات، ئه‌وه‌نده ناهێنێ له‌پێناویدا بشکێم).
له به‌شی حه‌فتە‌مدا، باسی فه‌وجی (51)ی
جاشه سووکه‌کان ده‌که‌ین، که ئیبراهیم مه‌ولود گه‌ردی و مامه‌ند
حه‌مه‌د مه‌ولود گه‌ردی (قه‌تۆ) سه‌رۆک جاش بووینه. فه‌رهاد مامه‌ند
حه‌مه‌د مه‌ولود گه‌ردی، جێگری سه‌رۆک جاشی فه‌وج و عه‌قید کاکل
حه‌مه‌د مه‌ولود گه‌ردی فه‌رمانده‌ی فه‌وج وه‌کو نموونه دێنینه‌وه،
که به‌مشێوه‌یه له په‌رتووکی (ئینسکلۆپیدیای تاوانبارانی ئه‌نفال و
کوردۆسایدکردنی گه‌لی باشووری کوردستان)دا باسی کراوه.
سه‌رۆک جاشی فه‌وجی ژماره (51)ی جاشه سووکه‌کان هه‌ریه‌ک له
ئیبراهیم مه‌ولود گه‌ردی و مامه‌ند حه‌مه‌د مه‌ولود گه‌ردی (قه‌تۆ)،
جێگری سه‌رۆک جاشی فه‌وج فه‌رهاد مامه‌ند حه‌مه‌د مه‌ولود گه‌ردی،
هه‌روه‌ها عه‌قید کاکل حه‌مه‌د مه‌ولود گه‌ردی فه‌رمانده‌ی فه‌وجی
جاشه‌کانی فه‌وجی (51).
عه‌قید کاکل کاتێک که فه‌رمانده‌ی فه‌وجی (51)ی فه‌وجه سووکه‌کان
بوو، له بۆسه‌یه‌کدا پێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و هه‌رگیز نه‌مر ته‌حسین عوسمان
مه‌حمود گه‌ردی (دیبه‌گه‌یی)، جێگری فه‌رمانده‌ی که‌رتی چواری
شه‌هیدانی تیپی (83)ی هه‌ورێ له ساڵانی (1983-1985) و دواتر
فه‌رمانده‌ی که‌رتی یه‌کی تیپی (91)ی سه‌فینی یه‌کێتیی نیشتمانیی
کوردستان و سێ پێشمه‌رگه‌ی تری به‌ناوه‌کانی نه‌وزاد مام وسو کاوانی،
ته‌حسین کێشکه و کوڕێکی تر له رێکه‌وتی (2.5.1986)دا له نزیک گوندی
هه‌ناره‌ی بناری چیای سه‌فین شه‌هید کرد.
هێزێکی جاشه‌کانی فه‌وجی (51)ی جاشه سووکه‌کان به فه‌رمانده‌یی رائید
کاکل حه‌مه‌د مه‌ولود گه‌ردی له رێکه‌وتی (26.101986)دا له گوندی
ترپه‌سپیانی سه‌ربه شارۆچکه‌ی قوشته‌په، چوونه سه‌ر هێزێکی
پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕ له کاتژمێری (12)ی نیوه‌ڕۆ ده‌ستیپێکرد و هێزی دوژمن
له سه‌رباز، کۆپته‌ر فڕۆکه‌ی پیلاتۆز و ئه‌من و مونه‌زه‌مه‌ی حزبی له
هه‌ولێر، موسڵ، مه‌خمور و دیبه‌گه به‌هانای جاشه‌کانی کاکل ئاغاوه
هاتن. دوای شه‌ڕێکی قاره‌مانانه‌ی چه‌ند کاتژمێری، دوو پێشمه‌رگه‌ی
ئازا‌و کوڕه جووتیاری ده‌شتی هه‌ولێر به‌ناوه‌کانی عه‌بدولقه‌هار
عه‌زیز عه‌بدوڵڵا قه‌ره‌چناغه‌یی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حزبی
زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و فه‌رهاد ئه‌حمه‌د عه‌زیز خه‌ڵکی گوندی
(جدیده له‌ک) و پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان شه‌هید بوون.
کاکل حه‌مه‌د مه‌ولود گه‌ردی له رێکه‌وتی (1.2.1987)دا له شه‌ڕێکدا
له‌گه‌ڵ هێزێکی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان،
پێشمه‌رگه و کادری ئازای تیپی (86)ی ده‌شتی هه‌ولێر رزگار هاشم
محه‌مه‌دئه‌مین گه‌ردی (دیبه‌گه‌یی) له گوندی باغه‌مره به برینداری
گرت و هه‌مان رۆژ راده‌ستی مه‌نزومه‌ی شیمالی کرد، دوای بڕینه‌وه‌ی
قاچێکی رزگار هاشم، ناوبراو له رێکه‌وتی (29.3.1988)دا سزای هه‌تا
هه‌تایه‌ی بۆ بڕایه‌وه و هاته زیندانی ئه‌بوغرێب، که خۆی به ده‌یان
جار چۆنییه‌تی شه‌ڕه‌که‌و ئه‌و قسانه‌ی به رائید کاکلی گووتبوو بۆی
گێڕاومه‌ته‌وه. رزگار هاشم گه‌ردی له (14.9.1988)دا به لێبووردن
ئازاد کراو ئێستا له وڵاتی ئه‌مریکایه.
فه‌وجی (51)ی ئیبراهیم، مامه‌ند (قه‌تۆ)، فه‌رهاد و کاکل ئاغای گه‌ردی
به‌شداری هه‌ریه‌ک له شاڵاوی ئه‌نفاله‌کانی (1+2+4+8)یان کردووه.
ده‌رباره‌ی به‌شداریکردنی فه‌وجی په‌نجاو یه‌ک له ئه‌نفالی یه‌ک
هێزه‌کانی به‌در ئه‌لکوبرا، به فه‌رمانده‌یی عه‌میدی هێزی تایبه‌ت
عه‌لی حوسێن مزعه‌ل ئه‌لمحه‌مه‌داوی، به‌شداری ئه‌نفالکردنی دانیشتوانی
سورداش و هه‌ریه‌ک له گونده‌کانی (به‌رگه‌ڵوو، سه‌رگه‌ڵوو، شه‌ده‌ڵه،
هه‌ڵه‌دن)و دۆڵی جافایه‌تی واته ئه‌نفالی یه‌کیان کردووه. عه‌مید
عه‌لی حسێن مزعه‌ل له لێدوانێکیدا بۆ هاوکاری ده‌ڵێت: (هاریکاری کردن
له‌نێوان ئێمه‌و له‌نێوان فه‌وجه‌کانی به‌رگری نیشتمانی زۆر دیار‌و رێک
و پێک بوو، تێیدا فه‌و‌جه‌کان له رۆڵه‌کانی گه‌لی کوردی خۆشه‌ویستمان
قوربانییه‌کی مه‌زنیان به‌خشی و ئه‌و فه‌وجانه‌ی له‌م جه‌نگه‌دا
به‌شدارییان کرد ئه‌مانه بوون: فه‌وجی (2، 5، 20، 23، 36، 37، 51، 81،
96، 109) که ده فه‌وج بوون - سه‌رچاوه: (هاوکاری، ژماره (960)ی
رۆژی پێنجشه‌ممه، رێکه‌وتی (24.3.1988)، زکریات محه‌مه‌د حه‌سه‌ن،
نێردراوی هاوکاری: یه‌که‌مین که‌س بوون گه‌یشتنه بنکه‌کانی خاین
جه‌لال تاڵه‌بانی له سه‌رگه‌ڵوو، ل6-7).
سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی ئه‌و فه‌وجه له شاڵاوی ئه‌نفاله‌کانی
یه‌ک و دوو - سه‌رچاوه: (رۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌وره، ژماره (6536)،
یه‌کشه‌ممه، رێکه‌وتی (17.4.1988)، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به
به‌شداریکردن له ئه‌نفالی یه‌کدا - سه‌رچاوه: (مه‌حمود سه‌نگاوی، جاش
و ژینۆساید، ل26).
سه‌باره‌ت به شاڵاوی ئه‌نفالی چوار - سه‌رچاوه: (شۆڕش حاجی ره‌سوڵ،
ئه‌نفال کورد‌و ده‌وڵه‌تی ئێراق، ل162).
سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی ئه‌و فه‌وجه له شاڵاوی ئه‌نفالی (8)دا -
سه‌رچاوه: (سێ دێی پرۆسه‌ی دادگایی‌کردنی تاوانبارانی ئه‌نفال، که له
لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌کان ئاماده‌کراوه‌و ته‌واوی
لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ تاوانبارانی ئه‌نفال، سکاڵاکه‌ران،
شایه‌ده‌کان، به‌ڵگه‌نامه‌کان و رۆژنامه کۆنه‌کانی رژێم (هی سه‌رده‌می
ئه‌نفال) له‌خۆ ده‌گرێت و، له سی و دوو به‌ش پێکدێت، که کۆی
لاپه‌ڕه‌کانی (9312) لاپه‌ڕه‌یه. سه‌باره‌ت به به‌شداری سه‌رۆک جاش و
مه‌فره‌زه تایبه‌تییه‌کانی رژێم، ناوی ته‌واوی ئه‌وان به ژماره‌ی
فه‌وج و مه‌فره‌زه خاسه‌کانیانه‌وه له به‌شی بیست و دوو،
لاپه‌ڕه‌کانی (5220-5228)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
مامه‌ند حه‌مه‌د مه‌ولود گه‌ردی (قه‌تۆ)، به‌گوێره‌ی مه‌رسومێکی
کۆماری، که له هه‌ریه‌ک له رۆژنامه‌ی (الپورە)، ژماره (6753) و
ژماره (3906)ی رۆژنامه‌ی (العراق)، رۆژی سێشه‌ممه، رێکه‌وتی
(22.11.1988)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، دوو مه‌دالیای به‌ناو ئازایه‌تی (له
راستیدا مه‌دالیای خۆفرۆشی و کوردکوژی) له سه‌دام حوسێنی دیکتاتۆردا
وه‌رگرتووه.
هه‌ریه‌ک له مامه‌ند حه‌مه‌د مه‌ولود گه‌ردی (قه‌تۆ)، سه‌رۆک جاشی
فه‌وجی (51)ی فه‌وجه سووکه‌کان و مولازم فه‌رهاد مامه‌ند حه‌مه‌د
گه‌ردی جێگری سه‌رۆک جاشی فه‌وجی (51)، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای
تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه، به‌هۆی به‌شداریکردنیان له ئه‌نفاله‌کاندا،
فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنیان بۆ ده‌رچووه‌و، ژماره‌کانیان (117+142)ه
له لیستی داواکراوه‌کان. به‌ڵام فه‌رهاد مامه‌ند حه‌مه‌د گه‌ردی
مردووه.
له رێکه‌وتی (17.10.1989)دا عه‌قید کاکل حه‌مه‌د مه‌ولود گه‌ردی بوو
به پارێزگاری سلێمانی – سه‌رچاوه: (هاوکاری، ژماره (1118)، رۆژی
دووشه‌ممه، رێکه‌وتی (16.10.1989)، ل4). عه‌قید کاکل گه‌ردی له پۆستی
پارێزگاری سلێمانیدا مایه‌وه تاوه‌کو راپه‌ڕینی کۆمه‌ڵانی خه‌لکی
سته‌مدیده‌ی شاره‌کانی باشووری کوردستان، که له رێکه‌وتی
(8.3.1991)دا واته دووه‌م رۆژی راپه‌ڕینی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی
شاری سلێمانی شه‌هیدان، ناوبراو له‌گه‌ڵ چه‌ندین تاوانبار‌و گه‌وره
به‌رپرسی ئه‌من و ئیستخباراتی سه‌ربه رژێمی سه‌دام له
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منه سووره‌که‌ی سلێمانی، کوژرا. ئه‌و
بنه‌ماڵه‌یه دوای راپه‌ڕین تێکڕایان چوونه ناو ریزه‌کانی پارتی
دیموکراتی کوردستان و لایه‌نگری ئه‌و پارته‌ن.

4\11\2010
ماڵپه‌ڕی
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
|