١٧\٤\٢٠١٣
هێرشه‌کانی ئه‌م
دواییه بۆ سه‌ر دیمه‌شقی پایته‌خت و واقعیه‌تی هه‌لومه‌رجه‌که!

نوری به‌شیر
هه‌لومه‌رجی سوریا له‌چه‌ند لاوه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، له‌لایه‌ک
هێرشه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ سه‌ر دیمه‌شق و حه‌ڵه‌ب و چه‌ند ناوچه‌ی تر،
ڕه‌وتی شه‌ڕو فشاره‌کانی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د به‌ره‌و ڕوخان
خێراتر کردۆته‌وه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه سوپای ئه‌سه‌دیش هێرشه‌کانی
بۆ سه‌ر ناوچه‌کان و کوشتاری کوێرانه‌ی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی وکاولکاری، به‌وئاسته
گه‌یاندووه که‌ده‌ست بردن بۆ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی کردۆته
هۆکاری یه‌کلاکردنه‌وه‌ی جه‌نگ ومانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات.
تاوانبارکردنی هه‌ردوولای ئه‌م جه‌نگه، له‌لایه‌ن رێکخراوه
نێوده‌وڵه‌تی و‌ئینساندۆسته‌کانه‌وه، خۆی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که‌خه‌ڵکی
مه‌ده‌نی سوریا له‌نێوان دوسه‌ری ماشێنێکی جه‌نگو کاولکاریدا ڕاگیراوه
وتادێت هه‌زاران هاوڵاتی ئه‌م وڵاته ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ وئاواره‌ییو
تێکچونی ژیانی کۆمه‌لایه‌تی ده‌کاته‌وه. ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌خاتری چونه
پێشه‌وه‌ی سیاسه‌تو ئامانجه‌کانی لایه‌نه شه‌ڕکه‌ره‌کانه.
ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی له‌ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا، به‌ڕاوه‌ستان له‌پشت
لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، جڵه‌وی درێژه‌دان به‌م جه‌نگ وکوشتاره‌یان،
به‌شیعاری روخانی ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌ده‌وه، به‌ده‌سته‌وه گرتووه، له‌ولاشه‌وه،
ڕوسیا‌و چین و ئێرانیش له‌ڕیگای کۆمه‌کی سه‌ربازیو ناردنی هێز ولایه‌نگریی
سیاسیه‌وه له‌ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د به‌نزین به‌ئاگری شه‌ڕدا ده‌که‌ن.
هه‌ردوولای ئه‌م هێزانه‌ش ده‌زانن که‌به‌کرده‌وه ده‌سه‌ڵات وحکومه‌تێک
له‌سوریادا نه‌ماوه و ئه‌وه‌ی که‌له‌نێوه‌ندی ئه‌م جه‌نگه‌شدا
ڕاگیراوه خه‌ڵکی بێدیفاعی سوریایه.
خه‌ستبوونه‌وه‌ی شه‌ڕو کشانی به‌ره‌و دیمه‌شق ئه‌و به‌هایه‌شی هه‌یه
بۆ ئه‌مریکا، تا وه‌ک ئامانجێکی تاکتیکی، ڕۆڵی حزبوڵا وڕه‌وته
ئیسلامیه‌کانی وه‌ک جه‌بهه‌ی نه‌سره‌و سه‌له‌فیه‌کانی سه‌ر به‌قاعیده
لاواز بکا، که‌به‌م دواییانه له په‌یامێکدا زه‌واهیری بۆ دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌سوریا ئاشکرای کردووه و به‌ره‌ی نه‌سره‌ش به‌یعه‌ی
بۆقاعیده ڕاگه‌یاندووه.هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی رابه‌ری رێکخراوی
قاعیده له‌عێراق ئه‌بوبه‌کری به‌غدادی له‌یه‌کگرتنی به‌ره‌ی نه‌سره‌و
رێکخراوی قاعیده له‌عێراق به‌یه‌ک رێکخراو به‌ناوی دامه‌زراندی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی له‌عێراق و شام، هه‌م جێگاورێگای ئه‌م هێزه‌ی له‌سوریا
رۆشنترکردۆته‌وه وهه‌م هه‌ڵوێستگیری ناوخۆیی له‌لایه‌ن ئیئتیلافی
ئۆپۆزسیۆنه‌وه هێناوه‌ته گۆڕێ. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌پێشتر ئه‌مریکا
ناوی ئه‌م هێزانه‌ی خستبوه لیستی تیرۆره‌وه، ئه‌مه‌ش وایکرد که‌ئیسلامیه‌کانی
ناو به‌ره‌ی ئازادی سوریا هه‌ڵوێستی خۆیان دهر‌ببڕن و وه‌ڵامێک به‌داواکانی
ئه‌مریکا بده‌نه‌وه که‌ئه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی نه‌سره‌و قاعیده‌دا نین
و ئه‌و ئامانجه‌یان نیه‌و له‌ئێستادا کاریان روخانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌ده.
هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا بۆ به‌هێزکردنی ئۆپۆزسیۆنێکی پرۆ ئه‌مریکی و
گێڕانه‌وه‌ی مه‌عاز خه‌تیب بۆ سه‌رۆکایه‌تی به‌ره‌ی سوپای ئازاد که‌وازی
هێنابوو، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ ده‌ستکۆتا کردنی ڕه‌وته ئیسلامه‌یه‌کانی
سه‌ربه‌قاعید و بێهێز کردنی ئه‌و هێزانه‌ی له‌ناوچه کوردیه‌کاندا که‌سه‌ر
به‌په‌که‌که‌ن له‌سوریادا له‌رێگای سازانی په‌که‌کاوه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی
تورکیا و پاشه‌کشه‌کردن له‌مه‌سه‌له‌ی کاری چه‌کداریدا، هه‌نگاوه‌کانی
ئه‌مریکای له‌یارمه‌تی دانه‌کانی و هاوکاریه‌کانی ولاتانی ناوچه‌که‌ی
بردۆته سه‌ره‌وه‌و خه‌ریکه ته‌وازن به‌لای ئه‌مدا ده‌گۆڕی، ئه‌گه‌رچی
کوشتارو ئاواره‌یی و کاری غه‌یره مرۆییش روو له‌سه‌ر بکات.
بۆ روسیا و به‌تایبه‌تی ئێرانیش هه‌مانشته، کار ئه‌وه‌یه که‌چۆن
درێژه کێشانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مان له‌ناوچه‌که‌دا
به‌تایبه‌ت جێگا‌و ڕێگایه‌کی ستراتیژی که‌سوریا هه‌یه‌تی بۆ روسیا
بپارێزیت، مانگی رابردوو ناردنی که‌شتیه‌ک به‌کۆمه‌کی زۆری روسیاوه
نیگه‌رانی زۆری له‌ئاست جیهان و ناوچه‌که‌و ئۆپۆزسیۆندا لێکه‌وه‌ته‌وه.
جمهوری ئیسلامی ئێران سه‌ره‌رای کۆمه‌کی ماڵی کۆمه‌کی سه‌ربازی و چه‌ک
و ته‌قه‌مه‌نی ده‌نێرێ و هه‌روه‌ها حزبوڵای لوبنانیش، شه‌ڕو پێکدانه‌کانی
ناو دیمه‌شق وحه‌ڵه‌ب و حدودی لوبنان، گرفتێکی جدی له‌به‌رده‌م به‌ره‌ی
ئۆپۆزسیۆن وسوپای ئازاد دا قوتکردۆته‌وه. ئێران له‌هه‌موان خێراتره،
چونکه هه‌ڵبژاردنێکی له‌به‌رده‌مدایه‌و ده‌یه‌ویت هه‌رچۆن بوه، به‌ر
له‌ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێش به‌رووخانی ئه‌سه‌د بگرێ‌و له‌پێگه‌یه‌کی
چه‌سپاو به‌هره‌مه‌ندی بکات..
له‌هه‌موو ئه‌و رووداو‌و کێشه‌مه کێشانه‌دا راستیه‌ک هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
که‌له‌ئێستادا یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د به‌کێشمه‌کێشی هه‌ردوو
هێزو بلکۆکه جیهانیه‌که‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، که‌له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ولاتانی ناوچه‌که به‌ستراتیژی ئه‌م قوتبانه‌وه
گرێی خواردووه. هه‌رچه‌ند ئه‌م دررێژه کیشانه سودی ئه‌وان ده‌باته
پێشه‌وه به‌ڵام کاره‌ساتی مرۆیی گه‌وره‌تر له‌سه‌ر لاشه‌ی خه‌ڵکی
کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی سوریا و مۆری شه‌رمه‌زاری به‌نێوچه‌وانی
ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری و بازاڕی ئازاده‌که‌یه‌وه لێداوه.
بۆ خه‌ڵکی سته‌مدیده‌و ژێر سایه‌ی شه‌ڕو کوشتار و کاولکاری و تراژیدیایە
مرۆییه‌کانی ئه‌م جه‌نگه له سوریادا، پێویستی به‌هاتنه‌مه‌یدانی
به‌ره‌ی رادیکال و مرۆیی و کۆمۆنیستی و
کرێکاری هه‌یه چ له‌ئاستی دنیاداو چ له‌ئاستی ناوخۆدا.. ئه‌گه‌رنا
هاوکێشه‌کان به‌شێوه‌ی ئێستا ده‌ڕۆن و دواڕۆژی خه‌ڵکی دوای ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌سه‌د نمونه‌که‌ی له‌وه‌ی ئێستا له‌عێراق میسر‌و تونس نیشاندراوه،
شتێکی خراپتر نه‌بێت، باشتر نابێت.
ماڵپه‌ڕی نوری به‌شیر
|