٢١\٥\٢٠١٤
هێرشەکان و
دەستبەسەرکردنەکان لە هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین.
لە
کاتێكدا جەماوەری چوار بەشی کوردستان
بەگشتی و هاووڵاتیانی باشوری کوردستان بەتایبەتی چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی
ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیڕاق و ئەنجوومەنی
پارێزگاکانیان دەکرد و تامەزرۆی سەرکەوتنی کاندیدەکانی کورد و
زیادبوونی کورسیەکانی کورد بوون بۆ پەرلەمانی عیڕاق، لەو کاتەدا
پێچەوانەی ئەو پرۆسە دیموکراتیە دووشەممە ٢٠١٤/٥/١٩ لەشارەکانی هەولێر
و دهۆک و زاخۆ هێزە ئەمنیەکان هێرشیان کردۆتە سەر نووسینگەکانی گۆڤاری
ڕۆژی ووڵات و ڕێکخراوەکانی ژنان و گەنجان و کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان.
لە
شاری هەولێر هێرشکراوەتە سەر نوسینگەی ڕۆژی ووڵات و
نووسینگەکانی ڕێکخراوەکانی ژنان و گەنجان و نووسینگەی ئاژانسی هەواڵی
دیجلە (دیها) و ژمارەیەک لەکارمەندانی ئەو نووسینگانە دەستگیر کراون ،
بەهەمانشێوە لەلایەن هێزێکی ئەمنی شاری هەولێر هێرش کراوەتە سەر
نووسینگەی فەرمی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (کەنەکە) و دوو ئەندامی
کونگرەی نەتەوەی دەستگیرکراون.
فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان و رێکخراوی
نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان (ئۆڕتە) ئەو هێرشانە شەرمەزاردەکەین و
داوای ئازادکردنی دەستبەجێی سەرجەم دەستبەسەرکراوەکان دەکەین،
ئەنجامدانی ئەو جۆرە هێرشانە ڕاستەوخۆ دوای پرۆسەی هەڵبژاردنەکان
پاشەکشەیە لەهەنگاوەکانی دیموکراتیزەبوونی هەرێمی کوردستان و هاوکات
پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤە و خزمەت بەدۆزی ڕەوای کورد ناکات .
پێوویستە سەروەری یاسا و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادیەکانی
ڕۆژنامەگەری و کارکردنی سیاسی و ڕادەربڕین و خۆپیشاندان و گردبوونەوە و
یەکڕیزی ناوماڵی کورد لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی
دیموکراتی و بەکردار پڕاکتیزە بکرێ و پارێزراوبێ و نەکرێتە قوربانیی
ململانێ و بەرژەوەندیە حزبیەکان.
فیدراسیۆنی زیندانیانی
سیاسی کوردستان
رێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان
(ئۆڕتە)
٣٠\٥\٢٠١٤
zindani@fppk.net
|